"an independent online kurdish website

بەڕێ کردنی بەسیجیان لە لایەن دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە مەبەستی پەرە پێدان بە کاری تیرۆریستی و پلانە دیکتاتۆریەکانی دەسەڵاتی ناوبراو بۆ دەرەوەی وڵات، بە تایبەتی وڵاتانی ئەوروپایی، شەرقی و غەربی، زیاتر ئەو وڵاتانەی کە بار و دۆخی ئابوریان لاوازە.enayet-deshty

هاوکاری کردنی بەسیجیان و دابین کردنی هەمو پێداویستیەک و ئاسانکاری بۆ وەرگرتنی ڤیزای شینگن و هاوکاری کردنیان لە لایەن باڵوێزخانەکانی دەسەڵاتی ناوبراو لە وڵاتانی ئەوروپایی دا.
پەسەند کردنی یاسایەکی بێ بنەما لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بۆ بەسیجیان و بنەماڵەی کەس و کار کوژراوان کە ناوی  بنەماڵەی شەهیدیان لێ نراوە، بەم شێوەیە لاپەڕەیەکی لە سەر هەڵدەدەینەوە.
ئەم یاسایە کە ڕچاو کراوە بریتیە لە پەسەند کردنی،٥٠ ئیمتیاز بۆ وەر گرتنی مەدرەکی باڵا لە لایەن زانکۆکانەوە کە بە شێوەیەکی نا یاسایی بە سەریاندا سەپاوە، بە بێ هیچ ماند و بونێک یان خۆێندنێک، لەم یاسای بە زۆر داسەپاوەدا هاتوە کە هەر بەسیجیەک یان بنەماڵەیەکی کەسوکار کوژراوان تەنها مەدرەکی سەرەتای بۆ وەرگرتنی ٥٠ ئیمتیاز بۆ پەرە پێدانی خۆێندنی باڵا لە زانکۆکاندا کافیە.
دوای وەر گرتنی مەدرەک بە شێوەیەکی نایاسایی، ئاسانکاریان بۆ دەکات و بەش بەش ڕەوانەی دەرەوەی وڵاتیان دەکات بە مەبەستی پەرە پێدانی خوێندن لە ژێر چاوەدێری ناڕاستەوخۆی باڵوێزخانەکانی دەسەڵاتی ناوبراودا، بۆ جێ بە جێ کردنی پلانە تیرۆریستیەکان وکردەوە نا ئینسانیەکانی دەسەلاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران.

کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هاندانی بەسیجیان سەبارەت بە بەرەو پێش بردنی هەدەفەکانی خۆی، بڕیارنامەیەکی دەر کردوە کە تێیدا هاتوە هەر بەسیجیەک لە دەرەوەی وڵات دەتوانێی لە سندوقی ئابوری دەوڵەت ٢٠،٠٠٠ هەزار دۆلار  بە پێی نرخی ڕۆژکە ١٨٠٠ تمەنە بە ٧٠٠ تمەن  بیکرێت و لە بازاڕی ئازاددا بیفرۆشێتەوە کە لە نرخی هەر دۆلاریکدا ١١٠٠ تمەن سودی لێ وەر دەگرێت، کە ئەم کارەش لە ڕێگای پڕکردنەوەی فۆرمی تایبەت بە بەسیخجیان لە لایەن باڵوێزخانەکانەوە جێ بە جێ دەکرێت.

با ئاوڕێکیش بدەینەوە لەو قوتابیانەی کە بە هەوڵ و ماندوبونێکی یەگجار زۆرەوە قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوندی و دوا ناوەندی تێپەڕ دەکەن و بە چی شێوەیەک لە زانکۆکاندا جێگیر دەبن.
ئەم قوتابیانەی کە بە ماندوبونی خۆیان گەیشتونە ئاستی زانکۆ لە بوارە جیا جیا کاندا، خاوەنی هیچ ئیمتیازێک نین و لە هەر دەورەیەکدا لە ١٠٠ کەسیان تەنها ٨ کەسیان وەر دەگیرێن، شێوەی وەرگەرتنەکەیان لە هەر بوارێکی خوێندن جگە لە ئەدەبیاتی فارسی یان عەرەبی یان دینی نەبێت بوارەکانی دیکە وەرناگیرێن مەگەر هەڵبژاردنی ئەدەبیات.
ئەمەش پابەند بوون بە هەندێک یاسای بێ بنه‌ما بە سەر خوێندکاراندا و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بواری خوێندکاران بەرەو لاوازیەکی دەچێت.

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی