"an independent online kurdish website

تیرۆر به‌شیَكی دانه‌برِاوه‌ له‌ فه‌لسه‌فه‌ی وجوودی كۆماری ئیسلامی ئیَران بۆیه‌ ریَژیمی كۆماری ,   ئیسلامی هه‌میشه‌ سیاسه‌تی ده‌ستیَوه‌ردان و شیَواندنی باری ئاسای وڵاتانی گرتووه‌ته‌ پیَشیَ به‌ جوریَك كه‌ به‌ دروست كردن و پشتیوانی كردن له‌ گروپه‌ تیرۆریستیه‌كان بیَ پسانه‌وه‌ خه‌ریَكی شه‌رِ و ئاژاوه‌نانه‌وه‌ بووه‌shoresh-golkar-0

له‌ وڵاتانی جیران و ناوچه‌دا.به‌ جوریَك كه‌ له‌ كاتی هاتنه‌ سه‌ر كاری كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ ئه‌م ناوچه‌یه‌ واتا رۆژهه‌ڵاتی ناڤین قه‌ت رۆژیَكی ئارام و بیَ شه‌رِوشۆرِی به‌ خۆیه‌وه‌ نه‌بینیوه‌،چوونكه‌ كۆماری ئیسلامی كارگیَرِی سه‌ره‌كی ته‌واوی ئاژاوه‌كان بووه‌. بۆ نموونه‌ له‌ وڵاتی لوبنان به‌ دروست كردنی گروپی تیرۆریستی و میلیشیا و   گویَ له‌ مستی “حیزبوڵا” هه‌میشه‌ سه‌قامگیری ئه‌و وڵاته‌ له‌ مه‌ترسی ده‌خاو قه‌ت ئیجازه‌ نادا ئارامشیَكی دریَژخایه‌ن روو له‌و وڵاته‌ بكا هه‌روه‌ها له‌ ریَگای ئه‌م گرووپه‌ تیرۆریستیه‌ گه‌له‌ك كاری تیرۆریستی جیَ به‌ جیَ كردووه‌ وه‌كوو تیرۆری ریَبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی گه‌لی كورد و سه‌دان تیَكۆشه‌ری دیكه‌ی ئه‌و بزاڤه‌ و هه‌روه‌ها دژبه‌رانی دیكه‌ی ریَژیم له‌ هه‌نده‌ران.

یان له‌ ئه‌فغانستان به‌ پشتیوانی كردن له‌ ته‌واوی گروپه‌ شه‌رِخوازه‌كان جه‌ویَكی له‌و وڵاته‌دا دروست كردووه‌ كه‌ چه‌ك و شه‌رِو كوشتن بووه‌ به‌ به‌شیَكی دانه‌برِاو له‌ ژیانی ئه‌و خه‌ڵكه‌. یان له‌ عیَراق به‌ هۆی ئه‌و ده‌ستیَوه‌ردانه‌ به‌ر بڵاوه‌ی كۆماری ئیسلامی ئیَران له‌ كاروباری ئه‌و وڵاته‌ ده‌یكا وای لیَ هاتووه‌ كه‌ رۆژ نیه‌ ته‌قینه‌وه‌ نه‌بیَتوو خه‌ڵكانیَك نه‌كوژریَن ته‌نیا له‌ پیَناو تیَركردنی غه‌ریزه‌ی “تاناتووسی” ده‌سه‌ڵاتدارنی كۆماری ئیسلامی چوونكه‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ په‌روه‌رده‌ی مه‌كته‌بی كه‌سیَكن وه‌كوو خومه‌ینی كه‌”شه‌رِی به‌ نیعمه‌تی خودای ده‌زانی” بۆیه‌ كۆماری ئیسلامی مانه‌وه‌ی خۆی له‌ شه‌رِوئاژاوه‌ ده‌بینیَ و به‌رده‌وام پیلان دا ئه‌رِیَژیَ بۆ ناسه‌قامگیركردن و شه‌رِوئاژاوه‌ نانه‌وه‌ له‌ وڵاتانی ناوچه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش سروشتی كۆماری ئیسلامیه‌.كورد گوته‌نی: ریَوی بنویَ خه‌و به‌ مریشكه‌وه‌ ده‌بینیَ”.

هه‌ر بۆیه‌ حه‌یده‌ری موسلحیش وه‌زیری ده‌زگای ئتیلاعاتی ریَژیم دیسانه‌وه‌ وه‌كوو پیشه‌ی هه‌میشه‌ی خۆیان واته‌ تیرۆركردن له‌م رۆژانه‌ هه‌رِه‌شه‌ی له‌ وڵاتانی رۆژئاوایی و ئیسرائیل كرد كه‌ ئه‌وه‌ ده‌ست ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌ تیرۆر تاكوو ئه‌و وڵاتانه‌ بزانن كه‌ به‌رنگاری ئیَمه‌ نه‌بنه‌وه‌..

onij_1364@yahoo.com

2012-01-17{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی