"an independent online kurdish website

زیاتر لە ١٠٠ ساڵە کە ٨ی مارس وەک ڕۆژی نیونەتەوەیی ژنان، tuba_alissi

یان باشتر وایە بڵێین وەک ڕۆژی هاوخەباتی و ڕۆژی نوێکردنەوەی پەیمان و بەڵێن بۆ بە دەستهێنانی مافی یەکسانی ژنان لە گەڵ پیاوان لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری و کۆمەلایەتی و باقی بوارەکانی دیکەی ژیاندا دیاری کراوە. دیاری کردنی رۆژیکی ئاوا بۆ ژنان پێویستەکی حاشا لێنەکراو بوە، چوونکە ژنان لە درێژایی مێژوودا لە نزیک بە هەمووی کۆمەلگا جۆربەجۆرەکانی دونیادا توندووتیژیان بەرانبەر کراوەو هەمیشە وەک مرۆڤیکی ناتەواو و ژێردەست و چەوساوە هەڵسوکەوتیان لە گەڵ کراوە.
بەڵام ژنانی ولاتانی ڕۆژئاوا، ئامریکا و ئوسترالیا ئەوڕۆ بە بەشێکی هەرە بەرچاوی ماف و ئازادییەکانیان گەیشتوون، شتێک کە ژنانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و هەروەها ژنانی کوردستان ئێستا، تەنیا دەتوانن خەونی پێوە ببینن. نابێت لە بیرمان بچێت کە ئەو ماف و ئازادیانەی کە ژنانی ولاتانی ئازاد و دیموکرات ئەوڕۆ لێی بەهرەمەندن، هەروا بە ئاسانی پێی نەگەیشتوون. ئەوە بەرهەمی خەبات و تێکۆشانێکی دروودرێژە کە ژنان بۆ خۆیان بە تایبەتی هەولیان بۆ داوە، لە هەمانکاتدا بەرهەمی خەباتیکی دیموکراسیخوازانەیە کە دانیشتوانی ولاتانی ڕۆژئاوا بە ژن و پیاوەوە لە بەرەوپێشبردنیدا ڕۆلی بەرچاویان هەبوە.
من لێرەدا ئەمەویت ئەوە بڵیم کە بۆ ئەوەی ژنانی کوردیش بتوانن بە ماف و ئازادییەکانیان بگەن و هەروەها ئامانجەکانی ٨ی مارس بەدەست بهێنن و کۆتایی بە تووندوتیژی دژی ژنان بێت لە کۆمەڵگا دواکەوتوەکاندا، چەند خاڵ زۆر بە گرینگ دەزانم کە ئاماژەی پێبکەم. یەکەم پێویستە ژنان بۆ خۆیان لە پێش هەموو شتێکدا بڕوایان بەوە هەبێت کە ئەوانیش وەک پیاو مرۆڤن و لە هیچکام لە بوارەکاندا لەوان کەمتر نین، ئەگەر بواری گونجاو و وەک یەکیان پێبدرێ. واتە بروا بە خۆ بوون و بڕوا بەوە کە ژن و پیاو لە باری کەسایەتیەوە وەک یەکن زۆر هۆکارێکی گرینگە بۆ ئەوەی ژن هان بدات کە بێتە مەیدانەوە بۆ داوا کردنی مافەکانی خۆی، یان بۆ ئەوەی خەبات بکات بە دژی تووندوتیژی دژی ژنان و بتوانێت مافەکانی خۆی لە کۆمەڵگادا سەقامگیر بکات.
هەروەها ژنان نابێت لە بیریان بچێت کە بۆ ئەوەی بتوانن مافەکانیان وەک مافی مرۆڤ لە بەرچاو بگیرێ زۆر پیویستە کە ئەو مافانە لە یاسای وڵاتدا بگونجێت. بۆ ئەوەش مافەکانی ژنان لە یاسادا بگونجین، پێویستە ژنان زۆر چالاک بن لە بواری بەشداری کردن لە سیاسەتدا. چوون بمانەوێ و نەمانەوێ ژن پێویستە نوێنەری راستەقینەی خۆی هەبێت، نوینەرێک کە لە دەرد وئازارەکانی ئەو شارەزا بێت بۆ ئەوەی کاریگەری هەبێت لە سەر گونجاندنی خاڵ و بەندی یاسایی کە بە قازانجی ژنان بێت.
ئەزموونی خەباتی یەکسانیخوازی ژنانی ڕۆژئاوایی ئەوەمان بۆ دەسەڵمێنێ کە بەشداری چالاکانەی ژن لە سیاسەتی وڵاتدا و هەروەها بوونی ئەوان لە جێگا بڕیاردەرەکاندا نەک هەر باشترین میکانیزمە بۆ جێگیر کردنی مافەکانی ژنان، بەلکو تاقە ڕێگای شیاوە کە ئەتوانێت هەرچی زووتر تووندوتیژی دژ بە ژنان لە کۆمەڵگادا بەرەو بنەبڕ کردن ببات. ئەمە لە بەر ئەوەیە کە مافەکانی ژنان و پارێزگاری کردن لەوان، لە یاسای وڵاتدا گونجاوەو ئەوە ئیتر ئەرکی یاسایە کە داکۆکی لە مافەکانی ژنان بکات و هەر کەسێک کە تووندوتیژی دژی ژنان بکات ئەوەسەرپێچی کردووە لە یاسای وڵات و بە پێی یاسا سزا دەدرێت. جا هەربۆیە، ئێمەی ژنانی کورد، چیتر نابێت هەر وەک یارمەتیدەری پیاوان و هاندەری ئەوان بۆ بەرەوپێشبردنی خەبات تێبکۆشین و باشتر وایە بۆ خۆمان راستەوخۆ بەشدار بین لە بەرەوپێشبردنی ئەو خەباتەدا. ئەوە بەو واتایە نیە کە ژنانی کورد هیچ ڕۆڵێکی ڕاستەوخۆیان لە خەباتی نەتەوەیی گەلی کوردا نەبوە، بەڵام بە پێی پێویست نەبووە، هەربۆیە ڕیژەی ژنان لە پێکهاتەی ڕێبەرایەتی حیزبە سیاسیەکانی کوردیدا ئەو ڕاستیەمان بۆ دەسەڵمێنن کە ژنان کەمتر گرنگیان بە ڕۆڵی ڕاستەوخۆی خۆیان داوە لە بەشداری سیاسیدا.
کەواتە با ژنانی کورد چیتر خۆیان بە کاری لاوەکیەوە خەریک نەکەن و بە ئەرکی سەرشانی خۆیانی بزانن کە وەک پیاوان چالاک بن لە بواری سیاسیدا، ئەگینا، چارەنووسمان زۆر باشتر نابێت لە ژنانی ئەفخانیستان و، وڵاتانی عەرەبی وەک سعودیە. بەشداری و چالاکی بەرچاوی ژنان لە سیاسەتدا، زامنی جێگیر کردنی مافەکانی ئەوانە لە دواڕۆژی ئازاد و فیدراڵدا.{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی