پێشمه‌رگه‌کان:
ئه‌وه‌ی که ده‌یبینن فیلمێکه که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی 60 ه‌کانی هه‌تاوی.
کاک برایم قادری هونه‌رمه‌ندی ناسراوی کورد که ده‌یان ساڵه خزمه‌ت به هونه‌ری ڕه‌سه‌نی کوردی ده‌کا. کاک برایم جگه له‌وه‌ی که هونه‌رمه‌ندێکی
گه‌وره‌ی کورده ، ساڵانێکی زۆریش وه‌ک پێشمه‌رگه یه‌کی هونه‌ر مه‌ند له ڕیزه‌کانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران دا تێکۆشانی بووه و و خه‌باتی شاخی به‌ڕێوه بردووه. ئه‌و هونه‌رمه‌نده دڵسۆزه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان ئێستا له
شاره‌که‌ی ، مه‌هابادی خۆشه‌ویست داده‌نیشێ و درێژه به هونه‌ره‌که‌ی ده‌دات که ئێمه هیوای ته‌مه‌ن درێژی و له‌ش ساغیی بۆ به ئاوات ده‌خوازین و تا کورد مامۆستای هونهرمندی وه‌ک کاک برایم قادری ی هه‌بێ زمان و هونه‌ری کوردی نه ته‌نیا لاواز نابێ ، له مه‌کته‌بی ئه‌وان دا ڕۆژ له گه‌ل ڕۆژ به‌رینتر ده‌بێته‌وه .
ئه‌و که‌سه‌ی که تار ژه‌نه و له په‌نا ده‌ستی کاک برایمه ، مام تۆفیق خه‌ڵکی ناوچه‌کانی هه‌وشار بوو. ئه‌و یه‌کێک له تارژه‌نه ناسراوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بووه که بۆ زۆر هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی کورد تاری ژه‌نیوه و هاوڕێیه‌تیی کردوون . تا سه‌ره‌نجام دوای ساڵانێکی زۆر خزمه‌ت به هونه‌ری کوردی ، ئه‌و جار له ڕیزه‌کانی حیزب دا وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌کی هونه‌رمه‌ند خه‌بات ده‌کا و ڕێگای پێشمه‌رگایه‌تی ده‌گرێته‌وه به‌ر دوای نیزیک به 10 ساڵ خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی و درێژه دان به هونه‌ر له ڕیزه‌کانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ، له ساڵی 1367 به هۆی نه‌خۆشی کۆچی دوایی کردووه وله گۆڕستانی شه‌هیدانی پێشمه‌رگه له ئهستێرۆکانی قه‌ندیل
نێژراوه . له‌م فیلمه دا هه‌ر دوو هونه‌رمه‌ند بۆ پۆلێک پێشمه‌رگه‌ی بریندار خه‌ریکن گۆرانی ده‌ڵێن و یه‌کێک له پێشمه‌رگه برینداره‌کانیش که له ده‌ستی ڕاستی کاک برایمه هونه‌رمه‌ند کاک میکائیله که ئێستاش به‌رده‌وامه له هونه‌ر و بۆته یه‌کێک له هونه‌رمه‌نده ناسراوه‌کانی گه‌له‌که‌مان. کاک میکائیل خه‌ڵکی شاری مه‌هابادی خۆشه‌ویسته و‌ئێستا له وڵاتی سوێد ده‌ژی. ئه‌و شوێنه‌ش نه‌خۆشخانه‌ی شۆرش بوو که حیزب ئه‌وکات دوو نه‌خۆشخانه‌ی هه‌بوو( نه‌خۆشخانه‌ی 25 ی گه‌لاوێژ و نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش که دواتر هه‌ردووکیان کران به یه‌ک نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی ) و ئێستاش به‌رده‌وامه له خزمه‌ت کردن. نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش له ناوچه‌کانی ده‌ورووبه‌ری قه‌ڵادزێ ده‌ما. ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که حیزب هاوکات له گه‌ل خه‌باتی سه‌ختی چه‌کداری و ته‌شکیلاتی.و……، لایه‌نی هونه‌ریی له بیر بووه و به ئه‌رکی خۆی هه‌ستاوه که پشتی هونه‌ری کوردی بگرێ. بوونی کۆڕی هونه‌ریی حیزب له هه‌موو هه‌لومه‌رجێک دا سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستی یه‌ن.
کۆڕی هونه‌ریی حیزب که هه رسێی ئه‌م هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌یه‌شی له خۆی ده‌گرت که ، ده‌یان و سه‌دان سروود و گۆرانیی کوردیان، یان دووباره زیندوو کردۆته‌وه ، یان به داهێنانی خۆیان به‌رهه‌م هێناوه . شانۆ وه‌ک به‌شێکی هه‌ره گرینگی هونه‌ر، یه‌کێک له خزمه‌ته‌کانی دیاری ئه‌و کۆره بووه و مێژووی 30 ساڵی ڕابردوو شاهیدی بۆ کار و خه‌باتیان ده‌دات. ئه‌وه‌ش دیسان هه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گرینگی دانی حیزب به بواره‌جۆراوجۆره‌کانی پێویستیی کۆمه‌ڵگای کوردستان .
یادی مام تۆفیق به خێر و ڕووحی شاد
سڵاو وحورمه‌ت له خزمه‌ت مامۆستای هونه‌رمه‌ند کاک برایم قادری و کاک میکائیلی خۆشه‌ویست .
بۆ بینینی فیلمه‌که لێره کلیک بکه
{jcomments off}