"an independent online kurdish website

  ئه‌گه‌ر چاوێک به‌ مێژووی گه‌لی کورد و داگیر کردنی کوردستان بخشێنین و دڵسۆزانه‌ چاک لێی ورد بینه‌وه،‌ هه‌ندێ له‌وان‌ ڕاستیانه‌ی که‌ هه‌ن بۆمان ده‌رده‌که‌وێت و روون ده‌بێته‌وه،ئه‌ویش ئه‌مه‌یه‌ ‌ که‌ له‌وه‌تی کوردستان ژێرده‌سته‌ی داگیرکه‌رانی کوردستانه‌و گه‌لی کورد له‌ ناو ماڵ و خاکی خۆی داahmad_deshi_001

به‌وپه‌ڕی دڕنده‌یی و نا مرۆڤایه‌تیوه‌ هه‌موو مافێکی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌یی خۆی به‌ زۆری زۆرداریوه‌ لێ زه‌وت کراوه‌و له‌ هه‌موو لایه‌که‌وه‌ داگیرکه‌رانی تازی و ڕۆمی عه‌جه‌مه‌کان خاکی کوردستانیان نامرۆڤانه‌ داگیرو زه‌وت کردووه،‌ هه‌میشه‌ زۆر وه‌حشیانه‌ په‌لاماری گه‌لی کوردیان داوه‌و وا ده‌زانن که‌ کورد هیچ مافێکی نیه‌ و ده‌بێت ژێر ده‌سته‌ی ئه‌وان داگیرکه‌رانه‌وه‌ بێت و هه‌میشه‌ کورد وه‌ک کۆیله‌ بیچه‌وسێننه‌وه‌و هه‌رچی سه‌روه‌ت و سامانی میللی و نه‌ته‌وه‌یی کورد هه‌ن هه‌ر ئه‌وان داگیرکه‌رانه‌ مافی تاوو تۆ و ده‌ست تێوه‌ردان و به‌کار هێنانیان بۆ مه‌رامی گڵاوی خۆیانه‌وه‌ هه‌یه‌و کوردی پێ بکوژن، ئه‌وان داگیرکه‌رانه‌ پێیان وایه‌ که‌ ده‌بێت بۆ هه‌تایه‌ ئه‌وان خاوه‌نی سه‌روه‌ت و سامانی نه‌ته‌وه‌یی کورد بن و  گه‌لی کورد هیچ مافێکی نیه‌ بۆ به‌کار هێنانی سه‌روه‌ت و کان و سامانی میللی خۆیه‌وه‌ و نابێت کوردستان پێش بکه‌وێت،ئه‌وان داگیرکه‌رانه‌‌ی کوردستان هه‌تا ئه‌مڕۆش ێیان وایه‌ که‌ خێر به‌ گه‌لی کورد ده‌که‌ن و نابێت گه‌لی کورد خۆی بۆ خۆی بریارده‌ری چاره‌ نوسی خۆیه‌وه‌ بێت و مافی به‌کار هێنان و چۆنیه‌تی سود وه‌رگرتنی له‌ ‌نه‌وت و کان و خاکی خۆی که‌ کوردستانی شیرینیه‌تی نیه‌، ئه‌وان داگیرکه‌رانه‌ زۆر دوژمنکارانه‌ دژ به‌وان مافه‌نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی گه‌لی کورد ڕه‌فتار دکه‌ن و هه‌موو هه‌ولێکیان بۆ هه‌میشه‌ داگیرکردنی کوردستان وئه‌وان سه‌روه‌ت و سامان و نه‌وت و کانی میللی گه‌لی کورده‌وتا ئه‌مڕۆش هه‌ولی بۆ‌ ده‌ده‌ن،ئه‌وان دوژمنه‌ دیرۆکیانه‌ی کورد هه‌تا ئێستاش دوای ئه‌و هه‌موو کاره‌سات و به‌سه‌ر هات و ڕوداوه‌ تاله‌کانی که‌ دوژمنه‌ دڕنده‌کان به‌ سه‌ر کوردستانیان هێناوه‌ وا ده‌زانن که‌ خێر به‌ گه‌لی کورد  ده‌که‌ن و ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌مڕۆ له‌ باشوری کوردستان وه‌دی هاتووه‌ ئه‌مه‌ مافی کورد نیه‌و، ده‌ڵێن که‌ کورد زۆر پێی لی هه‌ڵکێشاوه‌و گه‌لێ زیاده‌ ڕۆیی ده‌کات و مافی ئه‌وه‌ی نیه‌ که‌ به‌م شیوه‌یه‌وه‌ له‌ گه‌ل به‌ ناو برا عاره‌به‌ه‌کانیان ئاوا ڕه‌فتار بکه‌ن و نابێت ئه‌مه‌‌ له‌ گه‌لی کورد قه‌بول ناکه‌ن و ده‌بێت حه‌دێک بۆ ڕه‌فتاره‌کانی گه‌لی کورد دابندرێت، دیاره‌ که‌ زۆر نگه‌رانی خۆیان له‌وان شێوه‌ ڕه‌فتارانه‌ی ڕاست و ڕه‌وایانه‌ی گه‌لی کورد که‌ مافی کورده‌ نیشان ده‌ده‌ن و له‌ سه‌ر که‌نالی ڕاگه‌یاندنه‌کانیاندا ماوه‌یه‌کی زۆره‌ ده‌ستیان کردووه‌ به‌ مقۆ مقۆی زۆر ناڕاست و ناڕه‌وا و هه‌ولێ ئاژاوه‌ نانه‌وه‌ دیسان دژایه‌تی کردنه‌وه‌ی کوردستان ده‌ده‌ن و له‌ سه‌ر که‌نالی ڕاگه‌یاندنه‌کانیان ماوه‌یه‌کی زۆره‌ ده‌ستیان کردووه‌ به‌ هێرش کردن و په‌لاماردانی گه‌لی کورد و به‌ فیته‌ی مالکی و حزبه‌که‌یانه‌وه،‌ دژ به‌ گه‌لی کورد هه‌لس و که‌وت ده‌که‌ن وله‌ ملاو ئه‌والادا به‌ ڕاستی و زۆر ناهه‌قانه‌ هه‌روه‌ک که‌ پیشه‌یانه‌ زۆر ناهه‌قانه‌ ڕه‌فتار ده‌که‌ن و  چاو له‌ هه‌موو دوژمنه‌ دیرۆکیه‌کانی گه‌لی کورد ده‌که‌ن و به‌ دژێ گه‌لی کورد زۆر ده‌په‌یڤن و هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر کوردو کوردستانه‌وه‌،ماوه‌یه‌که‌ له‌ زۆر له‌ که‌ناله‌کانی ڕاگه‌یاندنی دوژمنانی کوردستان هه‌ستی که‌سیف و دوور له‌ هه‌موو هاوپه‌یمانه‌تی و به‌ یه‌که‌وه‌ ژیانه‌وه‌ زۆر نامرۆڤانه‌ دژ به‌ کوردو کوردستانه‌وه‌ ده‌دوێن وئه‌وان دیاره‌ که‌ چاویان به‌م هه‌موو پێشکه‌وتن و سه‌رکه‌وتنانه‌ی ئه‌م ئه‌زمونه‌ پیرۆزه‌ی کوردستانه‌وه‌ هه‌ڵنایه‌ت و له‌ دڵ و ده‌رونیانه‌وه‌ دوژمنایه‌تی گه‌لی کورد ده‌که‌نه‌وه‌ و‌ تیخ تیخه‌ی ئه‌م وه‌زعه‌ ئارامه‌ بۆ تێدان ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت که‌ دیسانه‌که‌ په‌لاماری کوردستان بده‌نه‌وه‌و دیاره‌ هه‌ستی دڵ و ده‌رونیان وه‌ک پیشه‌ی باوک و باپیرانیانه‌ که‌ به‌ گوناهی ده‌زانن  گه‌لی کورد خاوه‌نی مافه‌ ره‌واکانی نه‌ته‌وه‌یی خۆیه‌وه‌ بێت و بۆ خۆی له‌ سه‌ر خاکی خۆی بڕیاری مافی جاره‌نوسی خۆی هه‌بێت و بۆ خۆی خاوه‌نی نه‌وت وکان و سه‌روه‌ت و سامانی میللی خۆیه‌وه‌ بێت،هه‌ر بۆیه‌شه‌ که‌ ئه‌مڕۆ ده‌بینین و ده‌بیستین که‌ ئه‌وانه‌ی تا ئه‌مڕۆش گه‌لی کورد دڵسۆزانه‌ هه‌وڵی پیشکه‌وتن و به‌ یه‌که‌وه‌ ژیان و دروست بونه‌وه‌یان ده‌دات و به‌وپه‌ڕی تواناوه‌ تا ئه‌مڕۆش گه‌لی کورد دڵسۆزانه‌ هه‌وڵی دروست بونه‌وه‌یان ده‌دات و به‌وپه‌ڕی تواناوه‌ کار بۆ ڕێکخستنه‌وه‌و دوریان له‌ ئاژاوه‌و ناڕێکی شه‌ری یه‌کتر کردنیان ده‌دات و کار بۆ ڕێکخستنه‌وه‌و،نه‌هێشتنی ئاژاوه‌و ناڕێکی شه‌ری یه‌کتر کردنیان ده‌دات و داویه‌تی وا به‌ شێوه‌یه‌کی  زۆر ناڕاست و نامرۆڤانه‌وه‌ ئه‌وان دوژمنانه‌ی کوردستان‌ په‌لاماری کوردستان ده‌ده‌ن وهه‌ست گه‌نیوو شۆڤێنیانه‌هاوکارانی به‌عسیه‌ خوێن رێژه‌کانن که‌ له‌ زۆر شوێنه‌وه‌ ده‌یانه‌وێت که‌ دیسان زۆڵم و زۆرداری له‌ گه‌لی کورد بکه‌نه‌وه‌و په‌لاماری کوردستان بده‌نه‌وه‌ و دان به‌ مافه‌ ڕه‌واو ڕاسته‌کانی گه‌لی کورد ناهێنن و وا ده‌زانن که‌ ئه‌مه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ کوردستان له‌ ئارا دایه‌ ئه‌وانن که‌  خێر به‌ گه‌لی کورد ده‌که‌ن و گه‌لی کوردیان گه‌یاندۆته‌ ئه‌م باره‌ی ئه‌مڕۆی کوردستانه‌وه‌،ئه‌وان که‌ هه‌تا ئێستاش دان به‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌کا ن‌و په‌یمانه‌کان و یاسای عێراقی بڕیار له‌ سه‌ر دراو له‌ لایه‌ن  له‌ سه‌دا هه‌شتای هه‌موو گه‌لانی عێراقه‌وه‌ نا هێنن، ده‌بینین که‌ چیان وه‌سه‌ر ماده‌ی 140 هێناوه‌ و هه‌تا ئه‌م ساته‌ش که‌رکوکی دڵی کوردستانیان به‌ زۆری زۆرداریوه‌ زه‌وت کردووه‌ و گرفته‌کان بۆ چاره‌سه‌ریه‌ ڕاست و ڕه‌واکان دروست ده‌که‌ن و هه‌ر ڕۆژه‌ به‌  به‌هانه‌یه‌که‌و بۆ گه‌لی کورد له‌ که‌رکوک و هه‌موو ناوچه‌ به‌ زۆر دابراوه‌کانی کوردستانه‌وه‌ گرفت ده‌سازن،له‌ گه‌ل هه‌موو ئه‌مانه‌و ئه‌وان ره‌فتاره‌ نا یاسایی و دژ به‌ گه‌لی کورده‌وه‌ ده‌ستیان کردۆته‌ حه‌لله‌ق مه‌لله‌ق واده‌زانن که‌ ڕۆژگارانی سه‌دامیانه‌ دیسانه‌که‌ هه‌ولی ئه‌نفال کردن و ماڵوێرانیه‌کانی گه‌لی کورد ده‌ده‌نه‌وه‌،ئه‌وان دوژژمن و نه‌یاره‌ پیشه‌ییانه‌ی گه‌لی کورد له‌ هه‌موو شوێنێک ده‌بێت ئه‌وان راستیانه‌ چاک له‌ گوێچکه‌ی خۆیانه‌وه‌ بگرن که‌ گه‌لی کورد خاوه‌نی خۆیه‌تی و تازه‌ ئه‌وان داگیرکه‌رانه‌ به‌ هیچ کلۆجێ نکارن که‌ کوردستان بشێلنه‌وه‌و جارێکی تر بکارن که‌ خه‌ڵکی کورد ئه‌نفال بکه‌نه‌وه‌ و له‌ بیابان و ده‌شت و چیاکانه‌وه‌ گۆڕی به‌ کۆمه‌ڵ بۆ گه‌لی کورد بسازنه‌وه‌، ئه‌وان زۆر خه‌یال خاون وئه‌مڕۆ گه‌لی کورد له‌وه‌ زۆر به‌ هێزتره‌ که‌ ئه‌وان دوژمنه‌ چه‌په‌لانه‌ بتوانن هیچ هه‌نگاوێ بۆ زوڵم و زۆرداریان وه‌ک ڕابوردو دژ به‌ کوردو کوردستانه‌وه‌ باوێن، ئه‌وان دوژمنانه‌ ئه‌مڕۆ و بۆهه‌تایه‌ جارێکی تر نکارن که‌ ده‌ستی که‌سیفیان بۆ کوردو کوردستان درێژ بکه‌ن و کوردستان به‌ هه‌وه‌سی خۆیان وێران و خاپورو داگیر بکه‌نه‌وه‌، ئه‌وان نه‌یارانه‌ی که‌ ئه‌مڕۆ وا ده‌ستیان کردووه‌ به‌ مقۆ مقۆو خۆ گیف کردنه‌وه‌ ده‌بێت ئه‌م ڕاستیه‌ زۆر چاک بزانن که‌  هه‌میشه‌ گه‌لی کورد مافی خۆیه‌تی که‌ خۆی بڕیارده‌ری چاره‌نو س و ژیانی خۆی بێت و گه‌لی کورد مافی خۆیه‌تی که‌ له‌ هه‌موو ڕویه‌که‌وه‌ سود له‌ سه‌روه‌ت و سامان و نه‌وت و کانی خۆیه‌وه‌ وه‌ربگرێت و ئه‌وان له‌ سه‌ر خاکی کوردستان هیچ مافێکیان نیه‌و، گه‌لی کورد ده‌بێت ڕه‌هاو سه‌ربه‌خۆ بێت و به‌ ده‌ستی خۆیه‌وه‌ کوردستانی خۆی ئاوه‌دان و به‌ره‌و پیشه‌وه‌ ب‌بات،ئه‌وانه‌ی که‌ ئێره‌یی به‌م کوردستانه‌وه‌ ده‌به‌ن په‌لاماری کورد ده‌ده‌ن هیچ جیاوازیه‌کیان له‌ گه‌ل ئه‌نفالچیان و به‌عسیه‌ خوێن ڕێژه‌‌کانه‌وه‌نیه.‌

.19.3.2012هه‌ولێر

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی