ژماره‌یه‌كی زۆر له هاورێیان و دۆستان و هاوڵاتیان مقۆمقۆیانه‌و باسی داستانی قزله‌ری ساڵی (1980) ئه‌كه‌ن و بوونه‌ته دووبه‌ش و به‌شی یه‌كه‌میان پێدائه‌گرێ و سووره له سه‌ر ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی حزبی شیوعی عێراق له گه‌ڵ رژێمی دیكتاتۆری خۆێنرێژی سه‌دام حسه‌ێنی گۆر به گۆر به‌رنگار بوونه‌ته‌وه
و به‌شی دووه‌میان به پێچه‌وانه‌ی به‌شی یه‌كه‌مه‌و، وه‌ك نه‌ریتێكی دوژمنكارانه‌یان ئه‌یانه‌وێت راستییه‌كان بشارنه‌وه‌و، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجه‌كانیان بێته‌دی ئه‌و داستانه ئه‌خه‌نه پاڵ هێزێكی تر‌و ناوی نابه‌ن و، بۆ چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك پرسیار ئه‌كه‌ن، گوایه به دووای راستیدا ئه‌گه‌رێن.
لێره‌دا پشتگیری به‌شی یه‌كه‌م ئه‌كه‌م و داكۆكی له راستی ئه‌كه‌م و ئه‌ڵێم ئه‌و داستانه شیوعییه‌كان پێش (32) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به خوێنی ئاڵی پێنج رۆڵه‌ی به ئه‌مه‌كی گه‌ل و نیشتمان تۆماریان كردووه‌و ئه‌و نووسینه‌ی خواره‌وه كه له ژماره (394) ساڵی (55)ی چوارشه‌ممه 15/3/2000 رۆژنامه‌ی رێگای كوردستان (ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستان) بڵاو كراوه‌ته‌وه ئه‌و راستییه ده‌رئه‌خات:
له یادی داستانه‌كه‌ی (قزله‌ر) دا.، ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
بیست ساڵ به‌ر له ئیستا‌و له رۆژی (24) ی ئاداری ساڵی (1980) پێشمه‌رگه ئازا‌و دلێره‌كانی (حزبی شیوعی عێراق) داستانێكی پر له قاره‌مانێتی و خۆبه‌خت كردنیان تۆمار كرد.
رژێمی له‌رزۆكی به‌غدا بۆ داپلۆسینی جه‌ماوه‌رو به هۆی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه هێزێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازو جاشی هێنابووه شاری سلێمانی و له حاڵه‌تی ئاماده‌باش بوو.
ساڵی (1980) به هۆی باران و ته‌روتووشییه‌وه ئاهه‌نگه‌كانی نه‌ورۆز خرابوونه رۆژی (24) ی مانگ و هێزه‌كانی دوژمن له سه‌رپێ بوون بۆ سه‌ركوتكردنی هێزه به‌رهه‌ڵستكاره‌كان.
مه‌فره‌زه‌یه‌كی قاره‌مانی حزب كه له (16) پێشمه‌رگه پێك هاتبوو، به‌یانی زوو دێی زێوێی بناری شاخی سه‌ركه‌شی پیره‌مه‌گروونی به‌جێ هێشت و به‌و سه‌رماو سۆڵه‌یه به‌ره‌و دێی (قزله‌ر) كه‌وته‌رێ.
به‌فر شكاندن و چوونه سه‌ر شاخ و دابه‌زین بۆ دامێنی شاخ بوونه هۆیه‌كی سه‌ره‌كی هیلاك و ماندوو بوونی پێشمه‌رگه‌كان، له كاتژمێری (11) دا پێشمه‌رگه‌كان چونه ناو دێی قزله‌ری سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌رچنار بۆ حه‌سانه‌وه، به‌ڵام پاش نیو كاتژمێر هه‌لێكۆپته‌ره‌كانی دوژمن هاتنه ئاسمانی دێیه‌كه و یه‌كسه‌ر سه‌ربازو جاشیان هه‌ڵرشت و زوو به زوو له هه‌ردوولا ده‌ست كرا به ته‌قه‌كردن.
به‌ڵی پێش بیست ساڵ له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مرۆدا (24) ی ئاداررژێمی ترسنۆكی فاشی و خۆێنرێژی عێراق به هێزێكی گه‌وره‌ی زه‌به‌للاح له هێزه‌كانی تایبه‌تی (قوات خاصه) به پاڵ پشتی جاش و به (19) هه‌لیكۆپته‌ر هێرشێكی درندانه‌یان كرده سه‌ر مه‌فره‌زه قاره‌مانه‌كه‌ی حزبی شیوعی عێراق له دێی قزله‌رو شه‌رێكی چه‌په‌ڵ و نابه‌رابه‌رو سه‌ختیان هه‌ڵگیرساند.
دوژمنی ترسنۆك به شێوه‌یه‌ك هاتبوو، ئه‌یزانی مه‌فره‌زه‌كه (16) كه‌سه‌و چه‌كه‌كانیان زۆر خراپه، به خه‌یاڵی خاوی خۆی هاتبوو مه‌فره‌زه‌كه ده‌ستگیر بكات، له راستیدا چه‌كی پێشمه‌رگه‌كان چه‌كی شه‌ر كردن نه‌بوو، بریتی بوون له (2) كلاشنكۆف و (8) ژێسێ و (5) ماوو* یه‌ك برنه‌و، هه‌موو ئه‌و چه‌كانه‌ش كۆن بوون و، له كاتی ته‌قه كردن‌دا ئه‌وه‌ستان، به‌ڵام سه‌ره‌رای هه‌موو ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌ره‌یه حه‌ماس و وره‌ی به‌رزی پێشمه‌رگه‌و هاورێیان له په‌ره‌سه‌ندندا بوو.
پاش (4) كاتژمێر شه‌ر كردن مه‌فره‌زه‌یه‌كی دلێری پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی ئیسماعیل گه‌وره‌دێی له قۆڵی چۆخماخه‌وه خۆی گه‌یانده گه‌رمه‌ی شه‌ره‌كه‌و هاتن به هانای برا پێشمه‌رگه‌كانیانه‌وه، له كاتژمێری (6) ی ئێواره دوژمن كه‌وته پاشه‌كشێ و كۆكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی و به‌روو ره‌شی بۆ مۆڵگاو ته‌ویله‌كانی خۆی گه‌رایه‌وه.
له‌م داستانه شكۆداره‌دا ئه‌م هاورێیانه شه‌هید بوون:
1- عومه‌ر حه‌مه بچكۆل (مه‌لا حسین)، ئه‌ندامی لێژنه‌ی قاعیده، كرێكاری كارگه‌ی ته‌نقیحی سلێمانی.
2- شه‌فیق كریم (شاهۆ) مامۆستای زمانی ئینگلیزی له سانه‌وی رۆشنبیر – سلێمانی، ئه‌ندامی لێژنه‌ی قاعیده.
3- موعته‌سه‌م عه‌بدولكه‌ریم (أبو زه‌هره) ئه‌ندامی حزب، هونه‌رمه‌ندو وێنه‌كێش {شێوه‌كار}.
4- حه‌سه‌ن ره‌شید (فه‌لاح) – كرێكار‌و لێپرسراوی هێزی پاراستنی باره‌گای كۆمیته‌ی ناوه‌ندی له به‌غدا، ئه‌ندامی قه‌زا، سلێمانی.
5- كه‌مال مام هه‌مزه (هه‌ژار) ئه‌ندامی حزب، كرێكار، سلێمانی.
**برینداربوونی (شه‌هاب) پێشمه‌رگه‌ی دلێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.
شایانی باسه (3) هاورێ له‌و هاورێیانه‌ی به‌شداری شه‌ری قزله‌ریان كرد له شوێنی تردا شه‌هید بوون:
1 – سه‌رباز ئه‌حمه‌د بانیخێڵانی له داستانه‌كه‌ی به‌كربایفدا به ده‌ستی جاش شه‌هید كرا.
2- عومه‌ر عه‌لی (عومه‌ری پوره سه‌لما) له كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌ركێكی حزب و پێشمه‌رگه له رووباری چه‌می سووره‌بان له نزیك دێی چاڵه خه‌زێنه خنكاوو شه‌هید بوو.
3- سه‌لاح حه‌سه‌ن (مامۆستا خالید) له كاتی ئه‌نفاله به‌دناو چه‌په‌ڵه‌كه‌ی رژێمی به‌عسی ترسنۆكدا 1988 كه‌وته داوی چه‌ته‌و چڵكاوخۆره‌كانی رژێم و شه‌هید كرا.
سه‌ركه‌وێ خه‌باتی ره‌وای حزبی شیوعی عێراق له پێناو ئاواته‌كانی گه‌ل و نیشتمان..
مردن و سه‌رشۆری بۆ رژێمی به‌عسی عه‌فله‌قی.
تێبینی: مه‌لا حسین له دێی چۆخماخ ته‌سلیم به خاك كراوه.
(4) هاورێكه‌ی تر: شه‌فیق و أبو زه‌هره‌و حه‌سه‌ن و هه‌ژار له دێی (قزله‌ر) نێژران، به‌ڵام بۆ به‌یانی 25 ی ئاداری 1988 دوژمنی ترسنۆك لاشه‌كانیانی بۆ شاری سلێمانی گواسته‌وه‌پاش ده‌رهێنانیان.
*** ئه‌مانه‌ی خواره‌وه (مه‌فره‌زه (16) كه‌سه‌كه: به‌شداری داستانی قزله‌ریان كرد:
1- حه‌مه كه‌ریم قه‌ره‌چه‌تانی (حه‌مه‌ساله‌ح) فه‌رمانده‌و به‌رپرسی عه‌سكه‌ری، 2- فه‌لاح 3- هه‌ژار 4- ملا حسین 5- أبو زه‌هره 6- مامۆستا شاهۆ 7- مامۆستا خالید 8- سه‌رباز 9- عومه‌ر عه‌لی 10- مامۆستا جه‌مال 11- حه‌مه‌ساله‌ح سورداشی (مامۆستا سه‌ردار) 12- ره‌ووف ره‌شید (بێكه‌س) 13- ع. ط 14- أبو محه‌مه‌د 15- بورهان ئه‌حمه‌د (عه‌تا) 16- ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب (سیروان).
* ما‌و: جۆره چه‌كێكی چینیه، وا دیاره به ناوی (ماوتسی تۆنگ) ی رابه‌ری شۆرش وگه‌لی چین ناونراوه، چه‌كێكی به‌دفه‌رو خراپه‌و هیچ سوودێكی نه‌بوو، پێشمه‌رگه‌كان له ناو خۆیاندا گاڵته‌یان به‌و چه‌كه ئه‌كردو هه‌زار ناو‌و ناتۆره‌یان لینابوو.
*** ژماره‌یه‌ك له هاورێیان بیره‌وه‌ری ئه‌نووسن و جاروبار راستییه‌كان ئه‌شێوێنن.
**** له رۆژی 24/3/2012 یادی (32) ساڵه‌ی داستانه‌كه‌ی قزله‌ره.
21/3/2012
{jcomments off}