"an independent online kurdish website

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێک که‌ له‌ ماڵپه‌ڕی ئاڤێستا کورد دا بڵاو بۆته‌وه‌  ، پارێزه‌ر سدقی زیلانkavos_azizi12
له‌ گه‌ل ژماره‌یه‌ک له‌ هاوبیرانی له‌ هه‌وڵی ڕاگه‌یاندنی حیزبێکی کوردستانی به‌ ناوی( پارتی ئیسلامیی کوردستان) له‌ چوارچێوه‌ی یاسای ده‌وڵه‌تی  تورک دان . 

ئه‌وه‌ی که‌ تا چ ڕاده‌یه‌ک ده‌توانین باوه‌ڕ بکه‌ین که‌ یاسای تورک ئیزن به‌ حیزبێکی ئیسلامی ده‌دات که‌ به‌ ناسنامه‌ی کوردستانی دابمه‌زرێ  جارێ ڕوون نیه‌ ؟!

لێره‌ دا هه‌وڵ ده‌ده‌م به‌ کورتی باسی ‌ دوو ئیحتیمال  له‌ مه‌ڕ هه‌وڵدان بۆ ڕاگه‌یاندنی وه‌هاحیزبێک بکه‌م .  

یه‌که‌م :

سدقی زیلان ڕای ده‌گه‌یه‌نێ که‌ : ئێمه‌ هه‌م بۆ کۆ کردنه‌وه‌ی ده‌نگی ئه‌و کوردانه‌دا ده‌بین که‌ گرێ دراوی ئۆلدارین و له‌ هه‌مان کاتیش دا کوردن ، به‌ڵام ده‌نگی خۆیان به‌ حیزبی حاکم(AKP) که‌ ئه‌وانیش ناسنامه‌ی ئیسلامی یان هه‌یه‌ ده‌ده‌ن و ده‌نگی ئه‌وان له‌ کیس لایه‌نی کوردی ده‌چێ .

دووهه‌م:  هه‌وڵ ده‌ده‌ن تا ده‌نگی خودی PKK  u BDP بۆ لای حیزبه‌که‌یان ڕابکێشن .

sidqi_zilan

 سدقی زیلان  ،پارێزه‌ری بارۆیا ئامه‌دێ

 بۆچوون

 ئیحتیمالی یه‌که‌م : له‌م بواره‌وه‌ ده‌توانم  ئه‌وه‌ وه‌ک بۆچوونی خۆم رابگه‌یه‌نم که‌ : له‌ لایه‌ک ئیمکانی وه‌ها شتێک هه‌یه‌ که‌ خودی حیزبی حاکم هانده‌ری ئه‌و حه‌ڕه‌که‌ته‌ بێت تا زیاتر کورد له‌ ده‌وری حیزبێکی ئیسلامی کۆبکرێته‌وه‌  و له‌ ئیحتیمالی بردنه‌وه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ باکووری کوردستان  ، هاوپه‌یمانی حیزبی حاکم بن و پارتی ئاشتی ودێمۆکراسی که‌ باڵی قانوونیی پ ک ک یه‌ ، که‌م ڕه‌نگ بکات و له‌ نیهایه‌ت دا په‌روایز بخات . ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌وه‌ جۆرێک هه‌وڵدان بۆ لاواز کردنی ئۆتۆریته‌ و نفووزی پ ک ک  له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورک و حیزبی ده‌سه‌ڵات دار ، به‌ڵام هه‌وڵێکی هیندێک زه‌حمه‌ت و ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم بێ ئاکام ، ده‌توانم بڵێم ئاکامێکی ئه‌وتۆی نابێ  .

ئیحتیمالی دووهه‌م : دوور نیه‌ خودی پ ک ک و ب د پ و سیاسی کارانی باکووری کوردستان له‌ وه‌ها هه‌وڵێک دابن  تا پێش به‌ نفووزی حیزبی ده‌سه‌ڵات داری ئیسلامی بگرن که‌ تا ئێستاشی له‌ گه‌ل بێ  زۆرینه‌ی ده‌‌نگیان له‌و به‌شه‌ له‌‌ کوردستان هه‌بووه‌ .

به‌لام به‌ له‌به‌ر چاگرتنی هه‌ردووی ئه‌م ئیحتیمالاته‌ ، ده‌بێ چاوه‌روانی ئه‌وه‌بین که‌ داخوا ئیزن ده‌درێ حیزبێک به‌ ناسنامه‌ی کوردستان  له‌ چوارچێوه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تیی ئێستای تورکیه‌ دا بوونی خۆی ڕابگه‌یه‌نێ ؟  یان ئه‌گه‌ر ئیزنی درا ،

 ئاکامی ده‌بته‌وه‌ چی ؟

قسه‌ی کۆتایی

ئه‌گه‌ر ئه‌و حیزبه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئیحتیمالی یه‌که‌م دا بوونی خۆی ڕابگه‌یه‌نێ ، ئه‌وا ئیزنی ده‌درێ ، به‌ڵام  هه‌ر زوو ده‌که‌وێته‌وه‌ به‌ر غه‌زه‌بی ئیحتیمالی دووهه‌م  ، و ئه‌گه‌ریش له‌ چوار چێوه‌ی ئیحتیمالی دووهه‌م دا بێ ئه‌وه‌ ئیزنی کاری نابێ و  هه‌ر له‌ قسه‌ دا ده‌مێنێ ، یان ناچار ناوێکی تر بێته‌وه‌ مه‌یدان .

به‌ڵام به‌ بۆ چوونی من له‌ هه‌ردوو ئیحتیمال دا به‌ قازانجی کورده‌ . ئه‌گه‌ر ئیزنی درا ، ئه‌وه‌ یاسای تورک ئیعترافی به‌ بوونی کوردستان کردووه‌ که‌ هه‌نگاوێکی گرینگه‌ بۆ کورد. ئه‌گه‌ر ئیزنی درا و ناسنامه‌که‌ی کوردستانی بوو ، و له‌ هه‌مان کاتیش دا نیزیک له‌ پ ک ک و ب د پ  ، ئه‌وه‌ خاڵێکی زۆر به‌ هێزه‌ بۆ کورد که‌ ده‌نگی ئیسلام گه‌رایی کورد له‌ باکوور له‌ کیس پارتی ده‌سه‌ڵات دار  ده‌چێ ، که‌ دیاره‌ ژماره‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ یه‌کجار زۆر ، و چاره‌نووس سازه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیه‌ به‌ گشتی . با چاوه‌ڕێ بین تا  ئه‌م ڕێگایه‌ش تاقی ده‌کرێته‌وه‌ که‌ ره‌نگه‌ به‌هاری عه‌ره‌بی و کێشه‌ی نێوان کۆمه‌ڵگای موسڵمانی سوننه‌ و شێعه‌ش له‌ ناوجه‌ دا بێ کاریگه‌ری نه‌بێ بۆ هه‌وڵێکی وا !{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی