"an independent online kurdish website

کاره‌ دیپلۆمات وسیاسیه‌کانی سه‌رکردایه‌تی کورد ڕۆژ به‌ ڕۆژ ئاڵۆز ترو قورس ده‌بێت ،ئه‌گه‌ر به‌ووردی که‌مێك سه‌رنج بده‌ین ،له‌دوای روخاندنی ڕژێمی به‌عسی ناسیست وفاشیزم ،هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو مافه‌کانی گه‌لی کوردستان ده‌ستاوده‌ستی پێده‌کرێ ..له‌لایه‌ن سه‌رکرده‌و لایه‌نی شیعه‌و سونه‌و میدیاوگروپ وکه‌سایه‌تیه‌ جۆراوجۆره‌کانی عه‌ره‌بیه‌وه‌ ،muhamad_bebesh

ته‌نانه‌ت هه‌ندێ که‌سایه‌تی له‌و سه‌رکرده‌ عه‌ره‌بیه‌ عێراقیانه‌ خاوه‌نی چه‌ند سه‌د ده‌نگێکیش نین ،که‌چی له‌ ڕاگه‌یاندنه‌کان خۆیان به‌ ماف ده‌رو خاوه‌ن سوڵته‌ ده‌بینن ،له‌ ئاستی داخوازیه‌کانی گه‌لی کوردستان ،ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ به‌هێزی میدیای عه‌ره‌بی عیراقی ..قاڵبونیان له‌ بواری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌وه‌ ..”هه‌روه‌ها بێهێزی دیپلۆماتو سیاسه‌تمه‌داری کورده‌وه‌یه‌ ، له‌ ساڵانێکدا کورد قوربانی سه‌رو ماڵی ده‌دا بۆ دیموکراتیزه‌کردنی ئێراق ،ئه‌وان له‌سه‌نگه‌ری دژایه‌تیدابون ،ئیستا ئه‌وان فه‌لسه‌فه‌ی دیموکراتی به‌ کورد وکه‌مینه‌کانی ترده‌فرۆشنه‌وه‌ ، به‌هه‌ر حاڵ نازانم دیبپلۆماتکارانی کورد تاکه‌ی له‌م گێژاوه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه‌ و تاکه‌ی بروایان به‌ خۆخه‌ڵه‌تاندن هه‌یه‌ ، هه‌موو باش ده‌زانین ئه‌م هاوکێشانه‌ به‌ پێوه‌ری هیچ بردۆزێك نین ، ده‌نا له‌ ماوه‌ی ڕابردودا قه‌رزاوی وعه‌لاوی وجه‌عفه‌ری و مالکی و تۆزاویمان تاقی کرده‌وه‌ ، سنوره‌که‌مان هه‌ر بانی مه‌قامی تینه‌په‌راند ، زۆر به‌ ئاشکرا سیاسه‌ت ودیپلۆماتی کوردی هه‌تا ئیستا مۆرك وتیۆری عه‌شایه‌رو   هۆزایه‌تی پیوه‌ دیاره‌ وله‌سه‌ر وه‌عدو په‌یمانی که‌سایه‌تیه‌کان پێوه‌ر ومامه‌ڵه‌ ده‌کرێ ، ئه‌گینا ده‌بوو له‌دوای ئه‌م هه‌موو ئه‌زمونه‌ فاکته‌ره‌کانی گفتوگۆودیالۆگی نه‌ته‌وه‌و نیشتمانی ڕێگه‌وپێگه‌ی دروستی خۆی بگرتایه‌و هه‌وڵی ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی بدرایه‌ وله‌ چوارچێوه‌ی ریفراندۆمێکی سه‌رتاسه‌ری خه‌ڵکی کوردستان یه‌کلای بکرایه‌ته‌وه‌ ، ئه‌وسا ئیوه‌ش به‌ ڕه‌سمی ده‌بونه‌ نوێنه‌ری مافه‌کان وخواسته‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ، نه‌ك نوێنه‌ری حیزبی ده‌ستکه‌وته‌ حیزبیه‌کان ،خۆ  ئه‌گه‌ر ئیستا سه‌یری ئه‌و په‌یامه‌ بکه‌ین که‌له‌هه‌ژده‌ خاڵ پێکهاتوه‌ و‌ (مقته‌دا سه‌در ) په‌یامبه‌ره‌وکردویه‌تیه‌ بنه‌مای گفتوگۆو دانیشتنه‌کان جگه‌ له‌ ناوه‌ندێکی به‌هێز بۆ ئیراق هیچ ئاماژه‌یه‌کی بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ ده‌ستوریه‌کان تیدانیه‌ وجگه‌ له‌وه‌ش کوردیش به‌که‌مایه‌تییه‌کی بچوك پێناسه‌ ده‌کات …نه‌ك بروای به‌ سنوری هه‌رێم وکه‌رکوك و شوێنه‌ دابراوه‌کان نیه‌ …ته‌نانه‌ت بڕوای به‌و به‌نده‌ ده‌ستوریانه‌ش نیه‌ که‌ باس له‌ فیدراڵی ده‌که‌ن که‌له‌ ده‌ستوری ئیراقیدا هاتون ، له‌ خاڵی یه‌که‌مدا باس له‌ پاراستنی سه‌روه‌ری و به‌رژه‌وه‌ندی ئیراق ده‌کات ، به‌بێ هیج باسێکی ده‌ستوری ویاسایی جگه‌ له‌وه‌ بابه‌ته‌ نه‌ته‌ویی و نیشتمانیه‌کانی کوردستان ده‌سرێته‌وه‌ ،وه‌له‌خاڵی دوه‌مدا داوا ده‌کات (دوپاتكردنه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ و سه‌لامه‌تی‌ و سه‌ربه‌خۆیی‌ عێراق) پاریزراو بێت ، به‌لام به‌بێ هیچ مه‌رجێکی مافه‌کانی گه‌لی کوردستان بۆ پاراستی یه‌کێتی ئیراق ، له‌ خاڵی سێهه‌م باس له‌ په‌یوه‌ندی ئیراق ودراوسێکان ده‌کات ، ئه‌مه‌ش واته‌ ئیتیفاقه‌که‌ی جاران ، بۆ پاراستنی ئه‌من وئاسایشی ئیراق و دراوسێکان له‌سه‌ر حسابی سه‌رکوتکردنی کورد له‌هه‌ر چوار پارچه‌که‌ ، خالی چواره‌م هه‌موو ناوبژیوانیکی نێوده‌وڵه‌تی ڕه‌تده‌کاته‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوره‌ بۆ یه‌کلای کردنه‌وه‌ی که‌رکوك وناوچه‌ دابراوه‌کان ، هه‌روه‌ها له‌ خاڵی پێنجه‌م ده‌ڵێ ده‌بێ دژی هه‌موو هه‌ره‌شه‌یه‌کی ناوخۆو ده‌ره‌کی بوه‌ستین ، لێره‌دا هه‌ره‌شه‌ی ناو خۆ به‌ ئاشکرا مه‌به‌ستی له‌ مافی چاره‌ خۆویست و ریفراندۆمی کورده‌و ده‌ره‌کیش مه‌به‌ستی له‌و ده‌وڵه‌تانه‌یه‌ که‌ په‌یمانی هاوکاری کوردیان داوه‌ ، خاڵی شه‌شه‌م ده‌ڵێ  (ئیسرائیل قه‌واره‌یه‌كی‌ تیرۆریستی‌ و داگیركه‌ر و دژی‌ ئاشتی‌ و گه‌لانه‌، له‌ عێراقی‌ ئێمه‌دا به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك جێگه‌ی‌ نابێته‌وه‌.)..لێره‌ ده‌یه‌وێت ته‌واوی ئیراق به‌ نیشتمانی عه‌ره‌بیه‌وه‌ گرێبدات ،کوردستانیش به‌ نیشتمانی عه‌ربیه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ ،ده‌نا بۆ ده‌بێ ئیمه‌ له‌گه‌ڵ ئیران برابین و په‌یوه‌ندیمان باش بێت که‌ رۆژانه‌ ده‌یان کورد به‌به‌رچاوی کامێراوه‌ ده‌کوژێ و له‌سێداره‌ ده‌دات ، له‌ حه‌وته‌م داوا ده‌کات ڕۆڵی ئیراق له‌ نیشتمانی عه‌ره‌بی به‌هێز بکرێت ،له‌ هه‌شته‌م داوا ده‌کات هه‌موو پێکهاته‌کانی ئیراق کار بکه‌ بۆ ناوه‌ندی ئیراقێکی به‌هێز ، له‌ خاڵی نۆیه‌م باسی نه‌وت ده‌کات و نه‌وتی کوردستانیش ده‌ڵێ هیچ که‌سێ مافی نیه‌ قۆرخی بکات وته‌نها ناوه‌ندی (مه‌رکه‌ز) ئیراق توانای بریاری هه‌یه‌ ،ئه‌وه‌ی سه‌یره‌ له‌ خاڵی یانزه‌دا  خێر به‌ که‌مینه‌کان ده‌کات وده‌ڵێ ده‌بێ که‌مینه‌کان له‌روی ئه‌منی وسیاسیه‌و ئابوریه‌وه‌ به‌شداریان  پێبکه‌ین ، واته‌ به‌ ئاره‌زوی ئه‌وانه‌ بمانپارێزن یان پرسمان پێبکه‌ن یان نه‌مانکوژن له‌ برسا ، واته‌ ئه‌وان سه‌روه‌رو ئیمه‌ فه‌رمانبه‌ر ، له‌ خاڵی دوانزه‌ش ئازادی به‌ مه‌رجه‌وه‌ بۆ ئاینه‌کانی تر داده‌نیت وده‌ڵێت به‌ مه‌رجێ زیان به‌وانی تر نه‌گه‌یه‌نێ ، له‌ خاڵه‌کانی 13_14_15 باس له‌ ته‌وافقو په‌راوێز ده‌کات ،له‌وێشدا مه‌به‌ستی یه‌کڕیزی شیعه‌و سونه‌یه‌ ،بۆ پته‌وکردنی ناوه‌ندێکی به‌هێز ، هه‌روه‌ها خاله‌کانی 17/16/18/ باس له‌ هێورکردنه‌وه‌ی میدیاو شێوازی دیالۆگ و پرکردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌ ئه‌منیه‌کان ده‌کات ،ئه‌مانه‌ش به‌شێکن له‌ کێشه‌ی سونه‌و شیعه‌ ، به‌کورتی ئیدیا و بۆچونی سه‌دریه‌کان هه‌تا ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر مه‌رکه‌زیه‌ت وده‌سه‌لاته‌ بۆ ئیراقێکی به‌هێز ، نه‌یتوانیوه‌ له‌گه‌ڵ شیعه‌کانی تردا بگونجێ ، جگه‌ له‌مانه‌ش سه‌دریه‌کان بروایان به‌به‌ستنی بۆینباخ نیه‌ ، نه‌ك به‌ دیموکراسی ته‌نانه‌ت هه‌تا ئیستاش ووشه‌ی کوردستانیان پێهه‌زم نابێت ، چۆن بروای به‌مافه‌کانی کورد هه‌یه‌ ، له‌که‌رکوک هانی شیعه‌کانی ده‌دا نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر زێدی خۆیان وفه‌وجی فیدایی لێ دروست ده‌کردن ، هه‌موو ئه‌و ڕاستیه‌ باش ده‌زانین که‌ ره‌وتی سه‌در ئیدیاو هزری نه‌ته‌وه‌یان به‌هێزتره‌ ، له‌ بیروبۆچونی مه‌زهه‌بی هه‌ر ئه‌م فاکته‌ره‌ به‌هێزه‌شه‌ که‌په‌یوه‌ستان ده‌کات به‌سونه‌کانه‌وه‌. ده‌توانین بڵێین زیاتر له‌ هاوکێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌کانن نه‌ك له‌ مه‌زهه‌بیه‌کان.

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی