به‌رایی , نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه په‌یڤێكی بۆ وتن هه‌یه یان ده‌یهه‌وێ خاوه‌نی رۆڵێك له كۆمه‌ڵگای جیهانیدا بێ، ده‌بێ بتوانێ توانایی مرۆیی خۆی به‌رزكاته‌وه. له‌وه‌ی ڕا كه پێشكه‌وتن له به‌راورد له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌دا كرده‌یه‌كی “فه‌رمانی(جه‌بری)یه”
، یان ده‌بێ به‌ده‌ستی بهێنی یان ده‌بێ له مه‌یدان بچیته‌ده‌ر.
نه‌ته‌وه‌ی كورد ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ش له كرۆكی هزر‌و پێكهاته كۆن‌و كۆنكهوتهكانی خۆیدا نوقم بێ، نه‌ته‌نیا به زوویی له ده‌فته‌ریی ژین‌دا دوور ده‌كرێته‌وه به‌ڵكوو له دنیایی داهاتوووشدا ته‌نیا به‌شی كۆخنشینییهكی بێ‌به‌ها ده‌بێ.
بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه ره‌وشه درێژخایه‌نه سیاسی‌و نیزامییه‌كانی به‌ربه‌ستی گه‌یشتن به شوناسی ناسراوی نه‌ته‌وایه‌تی بووه‌و ساڵانێك به‌رگری له به‌رانبه‌ر هێزه فهشهڵهێنهرهكاندا، بێ ده‌سكه‌وت له قه‌ڵه‌م دراوه، وه‌لانانی گوشار له رێگه لۆژیكییه‌كانه‌وه، دووربینی گۆڕانی جیهان‌و ئێستراتێژی داهاتووی له به‌رانبه‌ردا ته‌یارتر له هه‌میشه كردووه. ئه‌وڕۆكه چییه‌تی(ماهیت) ململانێی له مێژینه‌ی نه‌ته‌وه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌یاركردنی هێزه جیهانییه‌كان به قبوڵكردنی نه‌ته‌وه‌كان به واتای راسته‌قینه‌ی نه‌ته‌وه، رێكخراوه‌و ئێستا جێگایه كه له رۆڵی باسكه‌كان كه‌م بۆته‌وه‌و رۆڵی مێشكه‌كان پتر بووه. به‌م هۆیه‌وه له ده‌یه‌كانی رابردوودا شایه‌تی گۆڕانگاریگه‌لێكی به‌رین له سنووره‌كاندا بوین. روانگه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی داهاتووی جیهان، راوێژ، هزر، توێژینه‌وه، هه‌وڵ‌و ته‌قه‌لا، راهێنان‌و نه‌ته‌وه‌خوازی ئیدی نه شۆڤێنیزمه كه باوه‌ڕی به چییه‌تی نه‌ته‌وه‌كان له سه‌ر بنه‌مای لۆژیكی‌و نه زۆره‌ملێ.
باسمان له راوێژ، هزر، توێژینه‌وه، راهێنان، هه‌وڵ‌و ته‌قه‌لا كرد، گۆڕه‌پانێكه كه رمێنگه(جولانگاه)ی هزرڤانان‌و زۆر باڵی به‌هێزی فڕین له گۆڕه‌پانی هزردایه. لێره‌دایه كه ژێرخانی مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای “ژێرخانی هزرڤه‌ندی(زیرساخت اندیشه‌ورزی)”، هانه(انگیزه)ی تینویه‌تییه ساڕ‌ێژ نه‌بووه‌كانی باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كه كه به نادادپه‌روه‌ریی لێكدابڕاوه، داده‌مركێنێ.
“نادادپه‌روه‌ری كۆن” چۆن ده‌توانێ به “مافی خاوه‌ندارێتی” بگۆڕدرێ؟ له‌وانه‌یه ته‌نیا رێگه‌یه‌ك مابێ، یان ده‌بێ نوقم بین‌و یان به رۆچوون بۆ هه‌ناوی ئاوه نامۆكان، خه‌ریكی گه‌ڕان به‌دوای داهاتووییه‌كی روون بین، رێگه‌یه‌كی سێهه‌م بوونی نیه.
“ژێرخانی هزرڤه‌ندی(زیرساخت اندیشه‌ورزی)”، شامۆره‌ی پێناسه‌كردنی شوناس، مافی خاوه‌ندارێتی‌و له‌به‌رگرتنی رێگه‌ی داهاتووییه‌كی رووناكه. ژێرخانێك كه به راوێژ، هزر، توێژینه‌وه، راهێنان، هه‌وڵ‌و ته‌قه‌لا، بنه‌ڕه‌تی هه‌نووكه داده‌ڕێژێ تا داهاتووی بنیات بنێ.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی له‌م لینکانه‌دا هه‌یه …… خۆشحاڵ ده‌بم بۆچوونی خۆتانم بۆ بنێرن…. زۆر سپاس
ئه‌فراسیاب گرامی