"an independent online kurdish website

ئەم شەو خەو لە لام بوو، بیرێکی قوڵ و تەواوی ساتە خۆش و ناخۆشەکانی ژیانم لە پێش چاومدا دەهاتن و دەچون نەمدەتوانی بۆ ساتێکیش بێت لە خەیاڵم بچێتە دەرەوە!shehla_yarhuseni_2012

دڵم هێندە پڕ بوو حەزم دەکرد پر بە دەمی خۆم بقیژێنم و هەوار بکەم تا ئارمی بە دڵم بگات، بەڵام بە داخەوە نەمدەتوانی بۆ ئەوەی دەروبەرم هەمووی خەوتون زۆر بەدەنگە بوو.

لە بێدەنگیا گوێم لە ترپەی دڵی خۆم بوو جارو باریش دەنگێک بە گوێمدا دەهات و بانگی لێ دەکردم،،،،،

 بەڵام کاتێک ئاورم دەدایەوە کەس نەبوو!

 ئەوندە بێتاقەت و بێزار بووم، لە ساتەکانی تەمەنمدا بێزاری وام بە خۆمەوە نەبینی بوو نازانم ئەم شەو رۆژ دەبێتەوە یان شەو درێژەی هەیە!

هەر چەندەم کرد بە ئاکامی ئەو هەموو خەیاڵ و بیر کردنەوەیە نەگەیشتم کە بتوانم بۆ ساتێکیش بێت بیره‌وه‌رییه‌کان لە بیرو دڵم دەرکم و بزەیەک بەخمە سەر لێوەکانمه‌وه‌.

زۆر لە مێژە گریان لە لای من نەماوە بەڵام ئەم شەو زۆر بە بێدەنگ فرمێسکەکانم وه‌ک بارانێ به‌رێژنه‌ ئه‌هاتنه‌خوارێ، جارناجارێ هەناسەمله‌تاو شه‌پۆلی دڵته‌نگیم ته‌نگه‌تاو ده‌بوو.

    هەوڵێکی زۆرم لە گەڵ خۆمدا بۆ چەند خولەكێکیش بێت چاوم لێک بنێم و خۆم ئارام بکەمەوە بەڵام زۆر بێ هودە بوو. نه‌ده‌کرا …

شەو درەنگ دا هات،  خه‌یاڵات به‌ری نه‌داوم و بە دەوری مندا هەر خولیان دەخوارد، ئەوەی لای خۆم بوو جەستەم بو بەڵام تەواوی هەست و بیرم لەو شوێنە بوو کە دڵم بۆی تەنگ و فرمێسکی بێدەنگیم بۆ هەڵدەوەراند.

بڵێ زۆر جار مرۆڤ لە پردا تووشی حاڵەتیێك  یان گرێیه‌ک دەبێت کە هەرگیز بیری لێنەکراوتەوە خەیاڵیشی پێەوە نەکردوە، وا دەزانی هیچشتێک ناتوانێت زۆر هەرەسی پێ بێنێت، بەڵام بە پێچەوانەوە بە یەک ووشە، نەک هەره‌س، بەڵکو دەبێتە هۆی داڕووخان و هەست بریندارنکردنی!

 ئەگەر ئێمە وەک مرۆڤ هەردەم بتوانین ئەو شتەی کە ئامانجمان بۆی هەیە و دەمانوێت بە دەستی بێنن، دەبێت عەقڵ و بیری خۆمانی بۆ تەرخان بەکین و لە روانگەی کەسێکەوە سەیری کەسێکی تر نەکین، ئاکامی هەر بیر کردەنەوەیەکی باش و پۆزەتیڤ لە لای هەر تاکێک لە ئێمە وەک مرۆڤ پێوەندیی بەو کۆمەڵگاو شوێنەوە هەیە کە تێدا پەروەردە بووە.

 بە بەردەوامی لە گەڵ خۆمدا دەدوێم و ده‌ڵێم ئەگەر مرۆڤ تووشی حاڵەتە ئاسایی و نائاسییەکان نەبێتەوە ناتوانێت هەست بە کەسێک بکات کە لە بەرامبەریدا هەرسی هێناوە یان بریندار بووە، هەر بۆ ئەو مەبەستە ئەگەر ده‌ستی نه‌چزابێ به‌ ئاگرا، نازانێ ئازاری سووتان چۆنە.

لە ژیانی هەر یەک لە ئێمە گرفتێک هەیە، بەڵام گرفتەکان لە کەسێک بۆ کەسێکیتر دەگۆڕدرێت جیاوازی هەیە.

ناتوانم لەو بیرە قووڵە دەرباز بم کە هێزو توانایەکانمی  بەرجەستە کردوەو کاردانه‌وەیەکی زۆری لە سەر رۆحم داناوە، کام رۆح؟

رۆحێک کە لە دەرەوەی جەستە کار دەکات و لە هەناسە و دڵە خورپەو ساردو گەرمی لەشێک کە هیچ هەستێکی تێدا بە دی ناکریێت.

رۆحێک خەریکە چاو لە بینین دور دەخاتەوەو، دەستەکان سڕ و سارد ئه‌کاته‌وه‌له‌هه‌ست.

    ئەوندە ماوە بڵێم هیوادارم کەسێک ئەم بابەتە دەخوێنێتەوە بە ‌هەڵه‌ تێنەگات ئەمە تەنها هەستی خۆمە وەک کەسێک کە غەریبی کاریگەری زۆری لێ کردووم و زۆربەی ساتەکان بە دەم هەناسە هەڵکێشانەوەو خەیاڵەکانمەوەو خەو لە چاوەکانم دەکەوەێت و دائه‌چڵه‌کم …

بۆیە پێم خۆش لە رێگای ئەم نوسینەوە بتوانم ئارامی بە خۆم ببەخشم و بۆ ساتێکیش بیێت.

هیوادارم هەر یەک لە ئێمە نووسین بکەین پیشەیەک لە ژیانی خۆماندا بۆ  ئەوەی لە مێشک و دڵمان خۆی حەشار داوە بە دڵێکی ئاواڵاوە بیخەینە  سەر کاغه‌ز. 

شەهلا یارحوسێنی

13.05.2012

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی