"an independent online kurdish website

رۆژانە زۆر لە کۆڕو کۆبونەوەو مەجلیسی خانەوادەیی و شوێنە گشتییەکان پێکدێن. shehla_yarhuseni_2012

کاتێک لەم شوێنانە ژنان حوزوریان هەیە، هەمیشە ئەم پرسیارانە دێنە گۆڕێ لە لایەن پیاوانەوە:

١- ژنان چییان دەوێت؟

٢- ژنان مافەکانیان چییە؟

٣-ژنان کێشەی چییان هەیە؟

.

بە پێویستم زانی کە رونکردنەوەیەکی زۆر سادە بەو پیاوانە بدەم کە خۆیان لە نێو کارو تێکۆشانن و دەزانن کە ژنان چەندە لە کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیدا دەچەوسێنەوەو حەزو ئارەزوەکانیان دەخرێنە بازگەیەکەوەو لەقاو دەدرێن و توشی گرفتی باری دەرونی هاتوون و هەتا ناتوانن  بۆ یەک جاریش گرێی دڵی خۆیان باس بکەن. 

١- مافە ژیارییەکان ئەو مافانەن کە هاونیشتیمانێتی ئازادو یەکسان لە رێژێمێکی دیمۆکراتی لیبراڵدا رەهەندی سەرەکی هەیە. هەردوو بەسراونەتەوە بە بیرۆکەی سەر بە خۆیانەوە. مافە مەدەنییەکان بەو پێیە گرێ دەدرێنەوە بە زامن کردنی سەربەخۆیی هاووڵاتییەوە،

بە بێ لە بەرچاو گرتنی  جیاوازیی رەگەزی.

٢-سەر بە خۆیی گشتی و تایبەتی:

بۆ ئەوەی هاووڵاتییەکی سەر بەست و یەکسان،بە جیا ئەو گرتنە یاساییانەی هەبێت کە بۆ بەشداریکردنێکی تەواو کارامە لە گفتۆگۆ و بریاردانی گشتیدا گەوهەرین،هاووڵاتییەک مافی دەنگی یەکسانی هەڵبژاردنی یەکسانی هەیە. زیادتر لەوەش  ئەو مافانەش هەن کە بۆ پاراستنی سەربەخۆیی رەفتاری خۆیشی پێویستن، کە بریتین لە توانا یی  خۆی بۆ بریاردان بۆ خودی خۆی کە چی شتێک ماناو بەها دەداتە ژیانی.

 سەر بەخۆیی گشتی واتە ئازادی تاکە کەس بۆ بەشداریکردن لە خۆڵقاندنی رای گشتی و کۆی بڕیارە کۆمەڵایەتییەکان.

٣- هاوڵاتی بوونی کۆن و نوێ!!

بیرۆکەی هاوڵاتیبوونی یەکسان دەتوانرێت بگرێتەوە بۆ فەلسەفەی سیاسی ئەرەستو. ئەو دەڵێت : کاتێک هاوڵاتییە رەسەنەکان رۆڵی حوکم کردن و هەروەها حوکم کران وەردەگرن.

لە کۆمەڵگەی مۆدێڕندا ئەو بیرۆکەیە ئاڵوگۆری بە سەردا هاتووە. بەشێکی بە هۆی پەرەسەندنی دەسەڵات،  نوێنەرایەتی و سیستمی هەڵبژاردنەکانەوە بوو. رەخنەگرتنی ناعادڵانە هێشتا لە کۆمەڵگەی مرڤایەتیدا وجودی هەیە و بەردەوامە لە سەر حاشا کردنی بوونی ژنان وەک مرۆڤ، بە تایبەت لە و کۆمەڵگەیانەدا کە عورف و 

عادەتی خێڵەکی و لە هەمانکاتیشدا ئاین و مەزهەبە توندڕەوەکان زاڵ بوونە.

ئەگەر چی بیرکردنەوە لە مافەکانی ژنان لە کۆمەڵگای کوردەواریدا، زۆر بە سادەییەوە باسی لێوە دەکرێت،بەڵام ئەوەش دەگرێتەوە بۆ ئاستی نارۆشنبیری لە لایەن کەسانێکەوە کە ژنان لە پەراوێزدا دەهێڵنەوە.

مافی راستەقینەی ژنان ئەوەیە کە لە هەموو بوارەکاندا ئاستەنگیان بۆ دروست نەبێت و وەک ئامرازێک بە کاری نە‌هێنن و سەر مایەگوزاری بە سەر جەستەیانەوە نەکرێت .

نیچە، وەک بونەوەرێکی زیندوو لە هٶشیاری دەروانێت، بۆ ئەوەی مرۆڤەکان پێگەیشتن بکەنە فاکتەرێکی جوڵانەوە بۆ ژیانی داهاتوو.

{jcomments off}30.05.12

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی