بەداخەوە هەواڵمان پێگەیشت کە کاک ڕەمەزان بابایی ناسراو بە( ڕەمەزانی ئەحمەد ژانی)
بە هۆی جەڵدەی مێشک لە شاری پاوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دوایی کرد .
کاک ڕەمەزان لە دایک بووی ساڵی ١٣٣٤ی هەتاوی لە شاری پاوە بوو کە دوای سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران بە سەر ڕێژیمی دیکتاتۆری پاشایەتی دا ، و دەست پێکردنی خەباتی ئاشکەرای حیزبی دێمۆکراتی کوردستان ، دێتەوە نیو ڕیزەکانی حیزب و چەکی شەڕەفی پێشمەرگایەتی لە شان دەکا.
کاک ڕەمەزان ساڵی ١٣٦٠ لە هێزی زرێباری ئەوکاتی (مەریوان ) وەک فەرماندەری لک دیاری دەکرێ و تا ساڵی ٦٣ ئەو ئەرکە پێرۆزە بەڕێوە دەبات . بەڵام بە داخەوە هەر لەو ساڵە دا تووشی نەخۆشی دەبێ وناچار واز لە پێشمەرگایەتی دێنێ ، بەڵام تا کاتی ماڵئاوایی وەک کەسێکی بە وەفا ونیشتیمان پەروەر لە گەل دۆزی نەتەوەکەی دا بوو .
بەداخەوە ئەمڕۆ سەر لە بەیانی بە هۆی جەڵدەی مێشک لە شاری پاوە ماڵئاوایی لە کەس و کار و نیشتیمانەکەی کرد .
کاک ڕەمەزان برای هاوڕێمان کاک مەمەد بابایی کاک غلام بابایی یە کە ئێستا لە وڵاتی دانمارک دەژین.
به ناوی کۆمیته‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له وڵاتی دانمارک سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆمان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌یان، له نێوخۆی کوردستان و به تایبه‌ت شاری پاوە و کاک مه‌مه‌د بابایی و کاک غولام بابایی و بنه‌ماڵه‌که‌یان له وڵاتی دانمارک ده‌که یم و ئاواتهخوازیم که ئازیزانی دیکه‌یان ته‌مه‌ن درێژ و له‌ش ساغ بن و ڕووحی کۆچکردوو ش هه‌رده‌م شاد بێ و جێگای به‌هه‌شتی به‌رین بێ.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
کۆمیتەی دانمارک.
٩.٦.٢٠١٢
بۆ ئاگاداریی دۆستان و هاوڕێیانی کاک مەمەد بابایی کاک غلام بابایی و بنەماڵە بەڕێزەکەیان، به‌م بۆنه‌وه کۆڕێکی پرسه و سه‌ره‌خۆشی له شاری Greve به‌رێوه‌ده‌چێ.
ئەوەی خوارەوە کات و شوێنی پرسەکەیە لە دانمارک.
کات : ڕۆژی یەک شەممە ، 10/ 6/ 2012 سەعات 2 ی پاش نیوەڕۆ تا 5 ئێواره
Digehuset 9
2670 Greve
telefon: 26222607
{jcomments off}