پاش هه‌وڵه‌كانی ریَژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ تیرۆری باڵویَزی عه‌ره‌بستانی سعوودی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆماری ئیسلامی جاریَكی دیكه هه‌وڵه‌كانی خۆی وه‌گه‌رِ خست بۆ زه‌ربه لیَدان له عه‌ره‌بستان
ئه‌م جار له ریَگای هاندانی شیعه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ كاری تیَكده‌رانه كه ده‌یویست له ریَگای كه‌سیَك به نیَوی نمرئه‌لمنر مه‌لای شیعه ده‌ست پیَ بكات به‌م جۆره ریَژیمی كۆماری ئیسلامی ده‌یهه‌ویَ وه‌رزیَكی نویَ بۆ تیَكدانی بارودۆخی عه‌ره‌بستان ده‌ست پیَده‌كات.
جیَگای ئاماژه‌یه كه عه‌ره‌بستان،وڵاتیَكه كه گه‌له‌ك كیَشه‌ی دیَرینی هه‌یه له‌گه‌ڵ ریَژیمی كۆماری ئیسلامی ئیَراندا وه‌كوو كیَشه‌ی ئیدۆلۆژی ئیسلامی سونی و ئیسلامی شیعه هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانیه‌تی ستراتیَژیكی عه‌ره‌بستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا, كه ئیَران به یه‌كه‌م دوژمنی خۆی سه‌یری ده‌كا، هه‌روه‌ها زیَده‌خۆازی ئیَران و هه‌وڵدان بۆ سه‌پاندی هیَژمونی خۆی به‌سه‌ر وڵاتانی ناوچه و هه‌وڵدان بۆ هاندانی كه‌مایه‌تی شیعه له عه‌ره‌بستان و كیَشه‌و ئاژاوه نانه‌وه له‌و وڵاته،وای كردووه كه كۆماری ئیسلامی جیا له موتابعه‌ی رووداوه‌كانی وڵاتی یه‌مه‌ن به كرده‌وه‌ش خه‌ریَكی پشتیوانی كردن بیَ له گرووپه توندئاژۆه‌كان وه‌كوو گرووپی ئه‌لحه‌وسی له باشووری یه‌مه‌ن و گروپی ئه‌لقاعیده تاكوو به‌و شیَوه‌یه بتوانیَ هه‌م نفوز و هه‌م ده‌سه‌ڵاتی خۆی په‌ره پیَ بدات و هه‌روه‌ها به‌و جۆره بیَته بناگویَ عه‌ره‌بستان تاكوو هه‌ر ئان مه‌ترسی بیَت بۆ ئه‌و وڵاته‌و هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانه‌كه‌ی واته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
كۆماری ئیسلامی هه‌روه‌ها به هاندان و پشتیوانی كردن له شیعه‌كانی دوورگه‌ی به‌حره‌ین ئه‌و وڵاته‌ی به‌ره‌و ئاژاوه و ئاڵۆزی نیَوخۆی برد و به‌چرِوپرِیش له راگه‌ینه نیَۆخۆی و فه‌زایه‌كانیشی روماڵی ئه‌و ئاژاوه‌یه ده‌كردوو به نارِه‌زایه‌تی ده‌ربرِین نیَوی ده‌برد به زه‌ق كردنه‌وه‌ی گروپی گویَ له مست و سیخورِی ئه‌له‌وه‌فاق به‌ره‌و ئه‌و ئامانجه هه‌نگاوی ده‌نا كه ئه‌وان پاش ماوه‌یه‌كی كورت بتوانن سونیه‌كانی به‌حرِه‌ین وه‌ده‌ر بنیَن له‌و وڵاته و به و جۆره ده‌سه‌ڵات له‌و وڵاته پاوان بكه‌ن تاكوو كۆماری ئیسلامی له‌و ریَگایه‌وه بتوانیَ كارتیَكی دیكه‌ی گوشار دژی عه‌ره‌بستان به‌كار بیَنیَ و هه‌روه‌ها گه‌له‌ك كیَشه بۆ هیَزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌و ده‌ڤه‌ره ساز بكات و به‌و جۆره ناوچه‌كه ئه‌وه‌نده‌ی دیكه ئاڵۆز بكات. چونكه كۆماری ئیسلامی به هۆی بیرۆكه‌ی به‌رفراوانتركردنی پانتایی ئیدۆلۆژی ئیسلامی سیاسی گه‌له‌ك دڵخۆش بوو به راپه‌رِینی چڤاكی میسر و پاش هاتنه ئارای ئه‌و نیمچه پاشاگه‌ردانیه چوونكه پاش ساڵانیَكی زۆر توانی به هۆی ئیسلامیه‌كانه‌وه له میسر پاش رووخانی موباره‌ك بیَته نیَو ساحه‌ی سیاسی و دیپلۆماسی ئه‌و وڵاته واته میسر به جۆریَك كه ته‌نانه‌ت له هه‌وه‌ڵین هه‌نگاودا پاپۆریَكی شه‌رِكه‌ری له سوئزه‌وه ره‌وانه‌ی زه‌ریای مه‌دیته‌رانه‌ی كرد هه‌ر چه‌ند كه میسریه‌كان سه‌مپاتی و تیَكه‌ڵاویه‌كی ئه‌وتۆیان نیه له‌هه‌مبه‌ر ئیَران به‌ڵام به به‌هیَزتربوونی ئیسلامیه‌كان و ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه‌گرتنیان له‌و وڵاته ویَده‌چیَ كه نزیكتر ببنه‌وه له كۆماری ئیسلامی.هه‌روه‌كوو حكوومه‌تی كاتی لیبیا كه چۆن كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام هه‌وڵی لیَ خۆ نزیكبوونه‌وه‌ی ده‌دا.به‌ڵام به گشتی ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین كۆماری ئیسلامی ئیَران به هۆی ئه‌وه بۆخۆی له دایكبووی راپه‌رِینه‌وه و قه‌یرانه بۆیه دریَژبوونه‌وه ته‌مه‌نی و به‌رده‌وامبوونی ژیانیشی هه‌ر به قه‌یران و ئاژاوه مسۆگرِ ده‌بیَ بۆیه كۆماری ئیسلامی وه‌ها قه‌یران و بشیَویه‌كی به‌رته‌سك و به‌رده‌وام و بیَ ئامانجی گه‌له‌ك پیَ خۆشه به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ڵگری بیرۆكه‌ی ئیسلامی سیاسی بن كه كۆماری ئیسلامی خۆی به تاقه سواری ئه‌و گۆرِه‌پانه ده‌زانیَ و خۆی به باوكی ته‌واوی گروپه ئیسلامیه‌كانی جیهان ده‌زانیَ كه به‌رِاستی ئه‌مه‌ش گه‌له‌ك مه‌ترسی هه‌یه بۆ ناوچه و جیهان چوونكه زاڵ بوون و به‌فراوانتربوونی بیرۆكه‌ی ئیسلامی بناژۆخۆازی و زیَده‌خۆاز پیَش هه‌موو شتیَك سه‌قامگیری له‌و وڵاتانه له‌نیَو ده‌با و پاشاگه‌ردانی جیَگای ده‌گریَته‌وه.
{jcomments off}