پاش شه‌رِى دووهه‌مى جیهانى، ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئا‌مریكا كه تیَچوویه‌كى زۆریان له شه‌رِدا سه‌رف كردبوو، و تا ئه‌و كاته سیاسه‌تى په‌راویَز بوونیان له په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ سیاسه‌تى ده‌ره‌وه دا هه‌ڵبژاردبوو،![kave_bahrami](images/stories/wene_bechuk/kave_bahrami.jpg)
![kave_bahrami](images/stories/wene_bechuk/kave_bahrami.jpg)
واته سیاسه‌تى ده‌ست تیَوه‌رنه‌دان له كاروبارى ولاَتانى دیكه، به‌لاَم كاتیَك شه‌رِى دووهه‌مى جیهانى كۆتایى پیَ‌هات ئا‌مریكا تیَچوویه‌كى زۆرى له شه‌رِى دووهه‌می جیهانى له ئورووپا ء رۆژهه‌لاَتى ناوه‌راست‌دا سه‌رف كرد، به‌و ئاكامه گه‌یشت كه پاشه‌كشه نه‌كاتء له سیاسه‌تى دووره‌په‌ریَزى خۆى رزگار بكات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه له سه‌روبه‌ندى شه‌رِى دووهه‌مى جیهانى له‌گه‌ڵ یه‌كیه‌تیی سۆڤییه‌ت هاوپه‌یمان بوو. به‌لاَم پاش كۆتایى شه‌رِى دووهه‌مى جیهانى به هۆى سه‌رهه‌ڵدانى شه‌رِى سارد، ئامریكاء یه‌كیه‌تیی سۆڤییه‌ت كه‌وتنه دووبه‌ره ء هه‌ر كامه‌یان سه‌ركردایه‌تى به‌ره‌یه‌كیان به ئه‌ستۆ گرت. ئا‌مریكا له‌گه‌ڵ ئورووپاى رۆژئاوا بوون به هاوپه‌یمانى هزرى به‌ره‌ى راستى دونیاى سه‌رمایه‌دارىء ئورووپاى رۆژهه‌ڵاتء سۆڤییه‌ت له به‌ره‌ى چه‌پ ء دژى سه‌رمایه‌دارى یه‌كتریان گرت.
ئیستراتیژى ئا‌مریكا دواى شه‌رِى دووهه‌مى جیهانى به گشتى ئه‌وه بوو كه به‌رگرى له په‌ره‌سه‌ندنى ده‌سه‌لاَت
وهیَژمووونى سۆڤییه‌تء هاوپه‌یمانه‌كانى بكاتء، تاكتیكه‌كانیشى به له‌به‌ر چاوگرتنى بارودۆخی ئه‌وكات پراكتیزه ده‌كرد. دامه‌زراندنی ئۆرگانیَك به ناوىUN له ساڵى 1945ى زایینی‌دا به به‌شداریى 50 ولاَتى سه‌ربه‌خۆ ده‌سپیَكیَك بوو بۆ كۆتایى هیَنان به‌شه‌رِ ء چاره‌سه‌رى كیَشه‌كان له ریَگاى ئاشتى‌یه‌وه. ئه‌ویش له به‌رژه‌وه‌ندى ئامریكاء هاوپه‌یمانه‌كانیدا بوو. به‌لاَم سه‌رهه‌ڵدانى شه‌رِى سارد بووبه كۆسپیَك بۆ به‌ره‌وپیَش چوونى ئاشتى له جیهانء به تایبه‌ت ئامانجه‌كانى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئا‌مریكا كه پیَى وابوو به كۆتایى هاتنی شه‌رِى دووهه‌مى جیهانى ء ئاماده بوونیان له ئورووپاء رۆژهه‌لاَتى ناوه‌راست وه‌ك هیَزیَكى سه‌ره‌كى، به ئامانجه‌كانى خۆیان نزیك ده‌بنه‌وه. ئا‌مریكا یه‌كیَك له دامه‌زریَنه‌رانی سه‌ره‌كى ریَكخراوى جیهانی UNبوو كه پیَى وابوو كۆمه‌ڵه‌ى گه‌لان كه پیَشتر وه‌ك ریَكخراویَكی گه‌لان دامه‌زرابوو به شیَوه‌ى پیَویست نه‌یتوانی ئامانجه نیَونه‌ته‌وه‌یه‌كانى به گشتى به‌دى بیَنآ، بۆیه هه‌وڵی ئا‌مریكا بۆ دامه‌زراندنى UN پاش شه‌رِى دووهه‌می جیهانی له ئیستراتیژى خۆى نزیك بۆوه. شه‌رِى سارد قۆناغیَكى سامناكى نه شه‌رِو نه ئاشتى بوو كه دونیا له دوو به‌ره‌دا له به‌رانبه‌ر یه‌ك راوه‌ستابوو ئه‌وانه‌ش كه ناوى ولاَتى بىَ لایه‌نیان له سه‌ر خۆیان دانابوو له واقع دا بآ لایه‌ن نه‌بوون. ده‌كرآ ئاماژه به قه‌یرانى مووشه‌كى كووبا له ساڵى 1962ى زایینى بكه‌ین كه له لایه‌ن یه‌كیه‌تیى سۆڤییه‌ت له نزیك 100 كیلومیترى خاكی ئا‌مریكا دروست كرا كه بووه هۆى مه‌ترسی هه‌ڵگیرسانی شه‌رِیَكی گه‌وره.
شه‌رِى ساردء دابه‌ش بوونى جیهان به دوو بلوكى شه‌رقیء غه‌ربی له به‌رژه‌وه‌ندیى ئامریكادا نه‌بوو چوونكه كۆسپیَكى گه‌وره‌ى بۆ به‌ره‌وپیَش چوونى ئیستراتیژى ئه‌و وڵاته پیَك هیَنابوو، بۆیه ئامریكایه‌كان بیریان له‌وه كرده‌وه كه چ میكانیزمیَك بۆ به‌رگرى له په‌ره‌سه‌ندنى ئیدئۆلۆژى چه‌پ بیَنه كایه‌وه.
له‌م راستایه‌ش دا ئا‌مریكا له رۆژهه‌لاَتى ناوهرِاستدا پلانى بۆ كه‌مرِه‌نگ كردنء له نیَو بردنى ئیدئۆلۆژى چه‌پ داده‌ناء هیچ سنووریَكى بۆ ئه‌و به‌ربه‌ره‌كانیَیه نه‌بوو. ئا‌مریكا توانی ئه‌رتشى سوور له ئه‌فغانستان تیَك شكیَنى‌و رایه‌ڵه‌ى ئه‌لقاعیده ء تاڵه‌بان له ریَگاى دۆستایه‌تى ء هاوپه‌یمانى له گه‌ڵ سعوودیه‌كان داناء له‌و بواره‌دا سه‌ركه‌وت. هه‌ر له‌و راستایه‌دا پلانی گۆرِانكارى له سیسته‌مى پاشایه‌تى ئیَران كه تا رِاده‌یه‌ك له‌گه‌ڵ یه‌كییه‌تیی سۆڤییه‌تى ئه‌و كات نزیك بویه‌وه ده‌ستى پیَ كرد.
نارِاسته‌وخۆ به‌ره‌ى خۆمه‌ینى به‌هیَز كرد. ئه‌رتشى به هیَزى ریَژیمی پاشایه‌تی كه به ژاندارمی رۆژهه‌لاتی ناوه‌رِاست ناوبانگی ده‌ركردبوو به ته‌واوى له نیَو چوو بوو، كیَشه‌ى سیَربه‌كان له دڵی ئه‌ورووپا، واته یوگسلاوى پیَشوو ئه‌وه‌نده په‌ره‌ى گرت كه یه‌كییه‌تیی ئه‌و ولاَته چووه ژیَر پرسیارى سیَربه‌كان‌و به ره‌واڵه‌ت به ده‌سه‌لاَت گه‌یشتن. كۆمه‌ڵیَك گۆرِانكارى دیكه له راستای بیرء بۆچوونه‌كانى بۆ هه‌ر چى زیاتر نزیك بوونه‌وه له ئیستراتیژى خۆى هیَنایه ئاراوه.
به‌و چه‌شنه شه‌رِى سارد كۆسپیَكى گه‌وره بوو له به‌رانبه‌ر ئامانجه‌كانى ئا‌مریكا له رۆژهه‌لاَتى ناوه‌رِاست به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى یه‌كیه‌تى سۆڤییه‌تء سه‌ربه‌خۆیى نه‌ته‌وه ژیَر ده‌سته‌كان، ئا‌مریكا وه‌ك تاكه وڵاتی زلهیَزى ناوچه‌و جیهان له یه‌ك جه‌مسه‌ر بوونى خۆى سه‌لماند. هه‌رچه‌ند یه‌كیه‌تیى ئورووپا هه‌وڵیَكى گشتی‌و هه‌مه‌لایه‌نه وه‌ك ركه‌به‌رى تاكه زلهیَزى ئه‌و كاتی جیهان واته ئامریكادا، به‌لاَم هیچ یه‌ك له‌و میكانیزمانه كاریگه‌ر نه‌بوون له به‌ر ئه‌وه‌ى كه ئا‌مریكا بنه‌ماى زلهیَز بوونى خۆى له جیهاندا سه‌لماندبوو.
به‌لاَم با بزانین كیَشه‌ى ئا‌مریكا بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانى له رۆژهه‌لاَتى ناوه‌رِاست به له به‌رچاوگرتنى كۆسپیَكی گه‌وره‌ى وه‌ك كۆمارى ئیسلامى به‌ره‌و چ ئاقاریَك ده‌رِوات.
ئیَران له ساڵى 2006ى زایینی له لایه‌ن ئه‌حمه‌دى نژاده‌وه پرۆژه‌ى رۆژهه‌لاَتى ناوه‌راستى ئیسلامی كه هه‌مان ناردنه ده‌ره‌وه‌ى شۆرشى ئیسلامى ده‌خاته به‌ر باس و بۆ پاڵپشتى سه‌ره‌كى ئه‌و ئیستراتیژییه‌ى خۆى پرۆژه‌ى به‌رهه‌مهیَنانى چه‌كى ناوكى له ئارادایه‌و كارى بۆ ده‌كا، كه‌چى ئامریكا‌و هاوپه‌یمانه‌كانى هه‌وڵى ئه‌وه ده‌ده‌ن تا حكومه‌تى ئیَران واز له‌و پرۆژه‌یه بیَنآ.
ئه‌گه‌ر حكومه‌تى ئیَران واز له پرۆژه‌ى چه‌كى ئه‌تۆمى بیَنىَ چ كاریگه‌ریه‌كی له سه‌ر پرۆژه‌ى رۆژهه‌لاَتى ناوه‌رِاستى ئا‌مریكا ده‌بیَ؟، ئایا ئا‌مریكا له ئیستراتیژى خۆى پاشه‌كشه‌ى ده‌كات؟ ، كیَشه‌ى ئیَرانء ئا‌مریكا ته‌نیا چه‌كى ناوكییه؟
كۆمه‌ڵه پرسیاریَكی دیكه كه ده‌توانآ بابه‌ته‌كه‌مان بۆ روون كردنه‌وه‌ى زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندتر بكات.
پرۆژه‌ى رۆژهه‌لاَتى ناوه‌رِاستى ئیسلامى: كۆمارى ئیسلامى ئیَران هه‌وڵى ده‌دا به هه‌موو شیَوه‌یه‌ك هاوسه‌نگى له ناوچه له به‌رانبه‌ر پرۆژه‌ى رۆژهه‌لاَتى ناوه‌راستى گه‌وره كه ئا‌مریكا ساڵى 2004 هیَنا كایه‌وه‌و هه‌نوكه بآ ئه‌وه‌ى كه باسى له‌سه‌ر بكات له هه‌ندیَ له وڵاته‌كان جیَبه‌جآ كراوه. با بزانین ئامانجء به‌رنامه‌ى پرۆژه‌ى رۆژهه‌لاَتى نیَوه‌رِاستی ئیسلامی له لایه‌ن ئه‌حمه‌دى نژاده‌وه چوَن شرۆڤه كراوه.
ئه‌م پرۆژه‌یه له سآ ته‌وه‌ردا خۆى ده‌نویَنآ:
ـ یه‌كه‌م، یه‌ك بوونى موسڵمانه‌كان: واتا یه‌كه‌م موسڵمانه‌كانى رۆژهه‌لاَتى ناوه‌رِاست هه‌موو پیَكه‌وه له یه‌ك به‌ره‌دا بن. ئه‌و پیَكه‌وه بوونه پیَویسته چۆنییه‌تى بیرءبۆچوونء روانگه‌ى مه‌زهه‌بى به‌رچاو نه‌گریَت‌و له به‌ر ئه‌وه یه‌كبوونى موسڵمانه‌كان ده‌توانآ یه‌كیه‌تى به هیَز دژى هه‌ر چه‌شنه هیَرش كردنیَك له به‌رانبه‌ر دونیاى ئیسلامدا بیَـت.
به‌لاَم ئه‌م چه‌مكه له گه‌ڵ راستییه‌كان یه‌ك ناگریَت، موسڵمانه‌كان سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى كه له بوارى مه‌زهه‌بى شیعه‌و سۆنى پیَكه‌وه دژایه‌تى میَژووییان هه‌یه، هه‌ر كامیان چ شیعه‌ء چ سۆنه بۆ خۆیان چه‌ندین شاخه‌یان لىَ ده‌كه‌ویَته‌وه، هه‌ر كام له‌و شاخانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى دیكه له گه‌ڵ بۆچوونى مه‌زهه‌بى‌دا ناته‌بایه.
ـ دووهه‌م یه‌كگرتنى موسڵمانه‌كان: واته پیَویسته موسڵمانه‌كان دژى ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئا‌مریكا یه‌كگرن تاكوو بتوانن پیَش به پرۆژه‌ى رۆژهه‌لاَتى ناوه‌راستى گه‌وره بگرن.
ئه‌م یه‌كگرتنه‌ش له‌گه‌ل َ واقعییه‌ت ناگونجآ، چوونكه به‌شیَكى زۆر له موسڵمانه‌كان به‌رژه‌وه‌ندییان له‌گه‌ڵ USA گرآ دراوه. له لایه‌كی دیكه‌وه به‌شیَكی زۆریان كیشه‌ى سنوورى خاكء ئاویان له‌گه‌ڵ ئیَران هه‌یه، له بوارى ئیدئۆلۆژییه‌وه له ناكۆكی دان.
ـ سیَهه‌م: مافى موسڵمانه‌كان: به برِواى ئه‌حمه‌دى نژاد موسڵمانه‌كان مافى خۆ پرِ چه‌ك كردنیان هه‌یه. واته مافى ئه‌وه‌یان هه‌یه ببن به خاوه‌نى چه‌كى ئه‌تۆمى. هه‌ر بۆیه به هاتنه سه‌ر كارى ئه‌حمه‌دى نژاد وه‌ك سه‌ر كۆمارى ئیَران گرژىء ئاڵوزى زیاتر له رۆژهه‌لاَتى ناوه‌راست‌دا په‌ره‌ىسه‌ند.
كۆمارى ئیسلامى ئیَران له ژیَر گوشارى نیَونه‌ته‌وه‌یىدا ئاماده نه‌بوو واز له پرۆژه‌ى چه‌كى ئه‌تۆمى خۆى بیَنىء ته‌نانه‌ت دۆسیه‌ى ئه‌تۆمى خۆى تا ئیَستاش به‌رده‌وام ده‌كات. به شیَوه‌یه‌كى كردارى هاوسه‌نگی‌یه‌ك له رۆژهه‌لاَتى ناوه‌راست له به‌رانبه‌ر هیَزه‌كانى ئامریكادا دروست كردووه‌ء ئه‌منییه‌تی ئیسرائیلى وه‌ك هاوپه‌یمانى سه‌ره‌كى ئا‌مریكا له رۆژهه‌لاَتى ناوه‌راست خستووه‌ته مه‌ترسیه‌وه.
بو هه‌رچى رووبونه‌وه‌ى بابه‌ته‌كه‌مان باشتره كه ئاماژه‌یه‌كى كورت به ئیستراتیژى ئا‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌رِاست ده‌كه‌ین كه پیَشتر به پرۆژه‌ى رۆژهه‌ڵاتى گه‌وره به‌ناوبانگ بوو.
پرۆژه‌ى رۆژهه‌لاَتى ناوه‌راستى گه‌وره پشت به سآ بنه‌ماى سه‌ره‌كى ده‌به‌ستیَ، كه بریتین له :
ـ یه‌كه‌م: په‌ره‌سه‌ندنى ئیدئۆلۆژى لیبراڵى نوىَ كه بریتیه له بازارِى ئازاد، تاك ته‌وه‌رى، په‌ره‌دان به دیَموَكراسى له كۆمه‌ڵگا، ئاڵوگۆرى ئازادانه‌ى زانیارى، په‌ره‌سه‌نه‌دنى ئابوورى، به هیَز كردنى ئامرازه‌كانى راگه‌یاندن ء په‌ره‌دان به كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى، ئه‌و بنه‌مایانه‌ن كه سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكاى له‌سه‌ر بنیات نراوه.
ـ دووهه‌م: بنه‌ماكانى سیاسه‌تى ئا‌مریكا له رۆژهه‌لاَتى ناوه‌رِاست بریتی‌یه له:
1- ئیستراتیژییه‌ت، واته پاش شه‌رِى دووهه‌مى جیهانى رۆژهه‌لاَتى ناوه‌رِاست وه‌ك ناوچه‌یه‌كى ده‌وڵه‌مه‌ند و ئیستراتیژیك جیَگاى خۆى له سیاسه‌تى ده‌روه‌ى ئا‌مریكا كرده‌وه، به‌لاَم ئه‌م گرینگى پیَدانه له شیَوازى جۆراءجۆردا خۆیى نواندووه‌ء تاكتیكى جۆراوجۆرى به خۆی‌یه‌وه بینى.
2- نه‌وت، رۆژهه‌لاَتى ناوه‌رِاست 74% نه‌وتى جیهانى له خۆ گرتووه نه‌وت گه‌لاَڵه‌یه‌كى ئیستراتیژییه كه دوو ره‌هه‌ندى تایبه‌ت له بوارى جیهانى‌دا له خۆ ده‌گرت. یه‌كه‌م له بوراى سیاسى، كه بۆ گوشار خستنه سه‌ر ولاَتان ء به‌تایبه‌ت ولاَتانه كه كه‌م نه‌وت یا بىَ نه‌وتن و پیشه‌سازى و ئابووریه‌كان به نه‌وته‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه. سه‌ره‌رِاى ئه‌وه بۆ خۆى داهاتیَكى نه‌ته‌وه‌یی‌یه، ئه‌و نه‌وته ده‌توانآ له به‌رهه‌م هیَنه‌ره‌كاندا ده‌ورى كاریگه‌ر له بوارى ئابوورى هه‌بیَت، زۆربه‌ى شتوومه‌ك ء كه‌ره‌سته‌كانى تیَكنۆلۆژى به‌رهه‌می نه‌وت كه بۆ خۆى له به‌ره‌وپیَش بردنی تكنۆلۆژى وڵات كاریگه‌ره.
3ـ قۆناغى دیكه ئیستراتیژیه‌تى ئا‌مریكا له رۆژهه‌لاَتى ناوه‌رِاست له‌ژیَر كاریگه‌رى لابیه یه‌هوودییه‌كانه. یه‌هوودییه‌كان 3% حه‌شیمه‌تى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئا‌مریكا پیَك دیَنآ به‌لاَم 95%یان رۆڵی سه‌ره‌كییان له ئابوورى ئامریكادا هه‌یه، ئه‌و نفووزه ده‌توانىَ له بوارى سیاسى، راگه‌یاندنء ئابوورىدا ده‌وریَكى كاریگه‌ر له‌و ولاَته‌دا بگیَرِىَ. كاتیَك هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆكى ئا‌مریكا به‌رِیَوه‌ده‌چیَ یه‌هوودییه‌كان ده‌توانن پارسه‌نگیَكى به هیَز بۆ یه‌كیَك له كاندیداتۆره‌كان بن.
به گشتى ئیستراتیژی نه‌وت ولابى گه‌رى یه‌هوودییه‌كان سیاسه‌تى سه‌ره‌كی ئا‌مریكا له ناوچه‌دا خستووه‌ته ژیَر كاریگه‌ریى و ئه‌مه‌ش له جیَگر بوونى به‌رژه‌وه‌ندى نه‌ته‌وه‌یى‌دا كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاوى هه‌یه.
سیاسه‌تى ئا‌مریكا له ساڵی 1950ى زایینی‌دا واته له ده‌ست پیَكردنى شه‌رِى سارده‌وه له رۆژهه‌لاَتى ناوهرِاستدا گریَدراوه به به‌هیَز كردنى خۆى له بوارى سه‌ربازىء هاوپه‌یمانىء به‌كارهیَنانى ئامرازه‌كانى گوشار له بوارى سیاسى بۆ سه‌ركوت كردنى نارِازییان (موخالفان) له ناوچه‌دا، ئه‌و سیاسه‌ته تا نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو به میكانیزمی جۆراوجۆر دریَژه‌ى بوو و له‌و كاته به‌دواوه هه‌ندیَك له هاوپه‌یمانه سه‌ربازییه‌كانى خۆى پرِ چه‌ك كردوه‌و به هه‌ره‌س هیَنانى یه‌كیه‌تیى سۆڤییه‌ت گۆرِه‌پانى تاك جه‌مسه‌رى بۆ ئا‌مریكا ئاواڵه بوو. 11ى سیَپتامبرى 2001 خاڵیَكى وه‌رچه‌رخان بوو له دارِه‌شتنی سیاسه‌تی نوىَ ئا‌مریكا له ناوچه‌دا كه له‌م ته‌وه‌رانه‌دا خۆى ده‌نویَنیَ :
یه‌كه‌م شه‌رِى دژى تیَرور و دووهه‌م: په‌ره‌دان به دیَموكراسى به شه‌رِ یا به ئاشتى له ناوچه‌كه‌دا.
ئه‌وه‌ى كه ئا‌مریكا یان ئه‌و هیَزانه‌ى كه له‌گه‌لڕ تیرۆریزم له رۆژهه‌ڵاتى ناوهرِاستدا به‌ربه‌ره‌كانىَ ده‌كه‌ن به دواى به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى خۆیانه‌وه‌ن جیَى باس نییه، له به‌ر ئه‌وه‌ى كه هه‌ر وڵاتیَك بۆ هه‌ر مه‌به‌ستیَك به‌رژه‌وه‌ندى خۆى له سه‌ره‌وه‌ى هه‌مووان چاو لىَ ده‌كات، به‌ڵام به‌ربه‌ره‌كانآ له‌گه‌لڕ تیرۆریزم و ره‌شه‌كوژى و بیرى كۆن له به‌رژه‌وه‌ندى حكومه‌ته‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌رِاست دایه، له لایه‌كى دیكه‌وه باشترین میكانیزم بۆ به‌ربه‌ره‌كانآ له‌گه‌لڕ تیرۆریزم جیَگیركردنى دیَموكراسى‌یه له ناوچه‌كه‌دا.
به ئاورِدانه‌وه‌یه‌كی كورت له ساڵانی رابردووى ئه‌و وڵاتانه‌ی كه له ژیَر سیسته‌می دیكتاتۆرىدا رزگارییان بووه، سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى كه هیَشتا له بوارى ئه‌منییه‌تى‌یه‌وه به‌ته‌واوه‌تى سه‌قامگیر نه‌بوون، به‌ڵام هه‌نگاوى باشیان به‌ره‌و دیَموكراسى هاویشتووه، ئه‌و ره‌وته ده‌توانآ له داهاتوویه‌كى نزیكدا له راستاى به‌ره‌وپیَشچوونى ئه‌و وڵاتانه‌دا كاریگه‌رى پۆزتیڤ دابنآ.
كوردستانى عیَراق یه‌كیَك له نموونه‌كانى پیَشكه‌وتنه كه پیَشتر له ژیَر زوڵم و ئه‌نفال و كیمیابارانى ریَژیمى به‌عسدا ئاسمیله ده‌كران، له‌گه‌ڵ ئازادبوونی عیَراق‌و رزگار بوونى كوردستان، دابین كردنی ئه‌منییه‌ت‌و ئاسایش له لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌ریَم‌و خه‌ڵكی كوردستانه‌وه، گه‌شه‌ى ئابوورى‌و كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی‌و فه‌رهه‌نگی‌و… له كوردستان رۆژ له دوای رۆژ زیاتر په‌ره ده‌ستیَنیَ و به‌شیَكى سه‌ره‌كى ئه‌ركى خه‌ڵك كار كردن و هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به دیَموكراسییه.
به كورتى ئه‌گه‌ر ئاورِیَك له گۆرِانكارییه‌كانی ناوچه‌و جیهان به تایبه‌تی، له ئه‌فغانستان، تونیَس، عیَراق، لیبى و میسر هه‌ر كامه‌یان به شیَوه‌یه‌ك پشتگیرى ئامریكا‌و رۆژئاوایان له‌گه‌لڕدا بووه بده‌ینه‌وه، هه‌ر له‌و كاته‌دا وڵاتانى رووسییه‌و چین به مه‌به‌ستی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان له‌و وڵاتانه‌دا بۆ مانه‌وه‌ى سیسته‌مه دیكتاتۆره‌كان ئه‌وپه‌رِى هه‌وڵى خۆیان داوه‌و كیَشه‌ى سووریه‌و راپه‌رِینى خه‌ڵكى ئه‌م وڵاته‌و پشتگیرى رووسییه‌و چین ئه‌مه ده‌گه‌ییَنآ كه وڵاتانى سوسیالیستى ته‌نیا به‌ناو بۆ گه‌یشتن به یه‌كسانى و ته‌بایى گه‌لان تیَده‌كۆشن، به‌ڵام له‌گه‌لڕ ئه‌وه‌شدا به رووخانى سسیسته‌مى یه‌كیه‌تیی سۆڤییه‌ت روخسارى وڵاتانى سوسیالیستى له پیَوه‌ندى له‌گه‌لڕ ئازادى و یه‌كسانى و ژیانى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵك ده‌ركه‌وت.
زیاتر له ساڵیَكه ریَژیمى به‌شار ئه‌سه‌د رۆژانه به ده‌یان كه‌س له خه‌ڵكى ئه‌و وڵاته قه‌ڵاچۆ ده‌كات، كۆمارى ئیسلامى ئیَران وه‌ك یه‌كیَك له پاڵپشته سه‌ره‌كییه‌كانى ئه‌م ریَژیمه و باقى ریَژیمه دیكتاتۆر‌و كۆنه‌په‌ره‌سته‌كان كه تیَرِوانینیان به نیسبه‌ت خه‌ڵكى خۆیانه‌وه وه‌ك كۆمارى ئیسلامی‌یه به چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ى نیزامى و هیَزى مرۆیى یارمه‌تى ئه‌م سیستمانه‌ى داوه، بۆ به‌رده‌وامی ئه‌وان. له هه‌ر گۆشه‌یه‌كی ئه‌م جیهانه پان و به‌رینه‌دا كه كرده‌وه‌یه‌كى تیرۆریستى لیَكه‌وتووته‌وه ئه‌وا ده‌ستى كۆمارى ئیسلامى ئیَرانى تیَدا ده‌ركه‌وتووه، ئه‌مه‌و كۆمه‌ڵیَكى زۆر فاكته‌رى دیكه ئه‌وه ده‌سه‌لمیَنن كه گه‌یشتنى كۆمارى ئیسلامى به چه‌كى ناوكى مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ جیهانی دیَمۆكراسى.
دۆستایه‌تى ئه‌م ریَژیمه له‌گه‌لڕ هه‌ر وڵات و لایه‌نیَك ته‌نیا بۆ به‌هیَز كردنى روانگه‌و ئیدئۆلۆژى ولایه‌تى فه‌قیهی‌یه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له هه‌موو كه‌ره‌سته‌یه‌ك كه‌ڵك وه‌رده‌گرآ. یارمه‌تی دانی به وڵاتی سووریه‌و دروست كردنی گروپه تیروریستیه‌كانی وه‌ك، حه‌ماس‌و حزب الله له فه‌له‌ستین و لوبنان له راستاى ئه‌و ئامانجه‌دایه كه ئاماژه‌مان پیَ كرد.
هه‌نوكه كۆمارى ئیسلاكى له قه‌یرانیَكى سیاسى، ئابوورى، كۆمه‌ڵایه‌تى، فه‌رهه‌نگى و نیزامى دایه، كیَشه‌ى ده‌ستپیَرِاگه‌یشتنى ئیَران به چه‌كى ناوكى له لایه‌ن وڵاتانى 1+5 و بیرورِاى گشتى جیهانى دیَموكراتیكدا به‌ره‌و قۆناغیَكى تایبه‌ت رۆیشتووه، ده‌وڵه‌تى ئیَران هه‌نوكه له هه‌ڵویستى خۆى بۆ به‌ده‌ست هیَنانى تیَكنۆلۆژیاى پیتاندنى ئۆران‌یۆم پاشگه‌ز نه‌بووه‌ته‌وه‌و به هه‌موو شیَوه‌یه‌ك ده‌یهه‌وآ له ئاكامدا ده‌ستى به چه‌كى ناوكى رابگات.
ده‌ستپیَرِاگه‌یشتنى ده‌وڵه‌تى ئیَران به چه‌كى ناوكى ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌و ریَژیمه‌یه‌و بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه ئیستراتیژى خۆى هه‌یه‌و له دوو بواره‌وه به ئامانجه‌كه‌ى نزیك ده‌بیَته‌وه:
یه‌كه‌م، ئیدئۆلۆژى خۆى له ده‌ره‌وه‌ى سنووره‌كانى ئیَران و به‌تایبه‌ت له‌و وڵاتانه‌ى كه شیعه مه‌زهه‌بى تیَدایه په‌ره پیَده‌دات و خه‌ڵكى ئه‌و وڵاتانه به‌دژى حكوومه‌ته‌كه‌یان هان ئه‌دات.
دووهه‌م، بۆ سه‌ركوتى خه‌ڵكى ئیَران، ترسی له وڵاتانى ده‌ره‌كى نامیَنآ و هه‌رِه‌شه‌ى ده‌ره‌كى له سه‌رى كه‌م ده‌كاته‌وه، له به‌ر ئه‌وه ئیَران به شیَوه‌یه‌كى به‌ربڵاو پیَشیَلكارى مافى مرۆڤه‌و له كوشتن و قه‌ڵاچۆ كردنى گه‌لانى ئیَران به هیچ شیَوه‌یه‌ك ده‌ست ناپاریَزآ.
له‌وه زیاتر، له‌ناوبردنى فیزیكى نه‌یاران، جیابیران و دوژمنانى ئه‌و حكوومه‌ته له لایه‌ن ولایه‌تى فه‌قیهه‌وه شه‌رعییه‌تى پیَدراوه، هه‌ر وه‌ك هه‌ڵسووكه‌وتى ئه‌م 33ساڵه‌ى كۆمارى ئیسلامى به نیسبه‌ت نارِازیان و ئۆپۆزیسیۆن و تیَكۆشه‌رانى سیاسى و مافى مرۆڤ، به تایبه‌ت پاش نارِه‌زایه‌تى ساڵى 1388 زیاتر له چه‌ند هه‌زار كه‌س گیران و ئه‌شكه‌نجه دران و ته‌نانه‌ت هه‌نوكه‌ش له چاڵه‌رِه‌شه‌كانى ریَژیم دان.
ده‌ستپیَرِاگه‌یشتنى ده‌وڵه‌تى ئیَران به چه‌كى ناوكى هه‌رِه‌شه‌یه‌كى گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر وڵاتى ئیسرائیل و هاوپه‌یمانانى ئا‌مریكا، ئه‌ویش كه به ئاشكرا له ئاخاوتنه‌كانى هه‌ندیَك له كاربه‌ده‌ستانى باڵاى كۆمارى ئیسلامى ئاماژه‌ى پیَدراوه.
ئه‌گه‌ر له ساڵانى رابردوو گومانیَك له سه‌ر كۆمارى ئیسلامى به نیسبه‌ت سه‌ركردایه‌تى و مودیرییه‌تى تیرۆریزمى نیَوده‌وڵه‌تى هه‌بوو، ئیَستا به شیَوه‌یه‌كى ئاشكرا چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه به ده‌سته‌وه‌یه كه ریَبه‌رانى ئه‌م ریَژیمه هه‌م تیَرۆرستن و هه‌م سه‌ركردایه‌تى تیرۆریزمى نیَوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ن، كه وه‌ك به‌ڵگه بۆ ئه‌و باسه‌مان ده‌كرآ ئاماژه به تیرۆرى دوكتور عبدالرحمن قاسملوو (سكرتیَرى گشتى ئه‌وكاتى حیزبى دیَموكراتى كوردستانى ئیَران) بكه‌ین كه له ڤیه‌ن پیَته‌ختى ئۆتریش به‌ده‌ست دیپلۆمات تیرۆریسته‌كانى كۆمارى ئیسلامى له سه‌ر میَزى وتوویَژ له كاتیَكدا بۆ چاره‌سه‌رى مه‌سه‌له‌ى كورد له ریَگاى ئاشتیانه‌وه هه‌وڵى ده‌دا شه‌هید كرا. دوكتور پیلتز له كۆنفرانسیَكى رۆژنامه‌گه‌ریدا له ریَكه‌وتى 8/6/2009 دا ده‌ڵآ: ئه‌حمه‌دى نژاد یه‌كیَك له به‌شدارانى تیرۆرى دوكتور عبدالرحمن قاسملوو بووه، ئه‌مه‌و كۆمه‌ڵیَك كارى تیَرۆریستى دیكه وه‌ك تیرۆرى دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندى له ئاڵمان كه به قه‌تڵى میكۆنووس ناوبانگى ده‌ركرد و هه‌روه‌ها تیَرۆرى كۆمه‌ڵیَك له كه‌سایه‌تى ئیَرانى وه‌ك دوكتور به‌ختیارو بروومه‌ند و …هتد سه‌لمیَنه‌رى ئه‌و راستییه‌ن.
جگه له‌مانه، كۆمارى ئیسلامى ئیَران كۆمه‌ڵیَك هیَزى تیرۆریستى له رۆژهه‌ڵاتى نیَوه‌رِاست ریَكخستووه ودانوستانه‌كانى له‌گه‌لڕ هاوپه‌یمانه‌كانیدا ئاراسته‌ى به‌ره‌و پووچه‌ڵ كردنه‌وه‌یه. گه‌مارۆكانى ئه‌م دواییانه له لایه‌ن یه‌كیه‌تیی ئوروپا‌و ئا‌مریكا كاریگه‌رى نیَگه‌تیڤیان له سه‌ر كۆمارى ئیسلامى ئیَران داناوه، هه‌ر چه‌نده بۆ خۆیان ده‌ڵیَن گه‌مارۆى ئابوورى ناتوانآ كاریگه‌رى له سه‌ر كۆمارى ئیسلامی دابنیَ، به‌ڵام هه‌ر له ئیستاوه روون و دیاره كه سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى كه ئه‌م گه‌مارۆیه كاریگه‌رى ناله‌بار له سه‌ر ژیانى خه‌ڵك داده‌نیَ، شویَنه‌وارى خراپیش له پیَوه‌ندیى له‌گه‌لڕ ئابوورى گشتی وڵات‌دا داناوه. ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه كۆمارى ئیسلامى له په‌یوه‌ندى له‌گه‌لڕ به‌ستنى گه‌رووى هۆرمۆزدا له به‌رانبه‌ر كاردانه‌وه‌كانى ئا‌مریكا نه‌توانآ خۆرِاگریَت و به‌و چه‌شنه ده‌كرآ بڵیَین ئیستراتیژى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌رِاستى كۆمارى ئیسلامى هه‌ره‌سى هیَناوه.
وڵاتانی 1+5 و دونیاى پیَشكه‌وتوو به‌و راستی‌یه گه‌یشتوون كه به بوونی ریژیمیَكی شه‌رِخوازو تیرۆریست و تیرۆریستپه‌روه‌ر جیهان ئه‌من‌و ئاسایش به خۆوه نابینیَ، پرِۆژه‌و به‌رنامه‌و پیلانه‌كانی ئه‌و ریَژیمه بۆ بیرورِاى گشتی دونیا ئاشكرایه‌و چی دیكه به چه‌واشه‌كارى ناتوانیَ سه‌رنجی لایه‌نیَك بۆلاى خۆى راكیَشیَ.
{jcomments off}