"an independent online kurdish website

ریَژیمی كۆماری ئیسلامی خه‌ریَكی خۆ ئاماده‌كردنه‌ بۆ قۆناغی پاش رووخانی ریَژیمی سه‌ره‌رِۆی ئه‌سه‌د, چوونكه‌ ریَژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ سه‌ره‌تایی ده‌ستپیَكی شۆرِشی خه‌ڵكی وه‌زاڵه‌هاتووی سووریه‌ دژی ریَژیمی سه‌ره‌رِۆی به‌عسی سووری بیَ پسانه‌وه‌ پشتیوانی له‌و ریَژیمه‌ كردووshoresh_golkar_

به‌رده‌وام پاره‌و تفاق و هیَزی بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌سه‌د نارد و به‌ گشتی ته‌واوی هه‌وڵی خۆی له‌و ماوه‌یه‌ وه‌گه‌رِ خست كه‌ پیَش به‌ رووخانی ئه‌م هاوپه‌یمانه‌ ستراتیَژیكه‌ی كه‌ هاورِاز و هاوكاری بووه‌ له‌ چالاكیه‌ تیرۆریستیه‌كانی بگریَ، به‌ڵام به‌رده‌وامی و شیَلگیری خه‌ڵكی خۆرِاگر و تامه‌زرۆی ئازادی سووریه‌ له‌ خه‌بات و گیانبازی بۆ رزگاری نیشتمانه‌كه‌یان له‌ چنگی به‌شاره‌لئه‌سه‌دی خویَنمژ وای كرد كه‌ ریَژیمی به‌عسی ئه‌سه‌دی به‌ره‌و مه‌رگ و له‌ ناوچوون برِوات و خوله‌كه‌كانی كۆتایی هه‌تاهه‌تایی ده‌ست پیَ بكات.

بۆیه‌ كۆماری ئیسلامی ئیَران به‌ هه‌ست كردن به‌م راستیه‌ حاشاهه‌ڵنه‌گره‌ واته‌ رووخانی ریَژیمی سه‌ركوتكه‌ری به‌شاره‌لئه‌سه‌د وه‌خۆ كه‌وتووه‌و برِیَكی زۆر ئامیَری سه‌ربازی تایبه‌ت به‌ به‌رگری ئاسمانی له‌ سیَسه‌د خاڵی سنووری خۆی جیَگیركردووه‌ و ته‌نانه‌ت به‌مه‌شه‌وه‌ رانه‌وه‌ستاوه‌و هه‌ر له‌و رۆژانه‌ خامنه‌یی ریَبه‌ری ریَژیمی ئیَران  كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌ په‌له‌ی بۆ فه‌رمانده‌كانی به‌شی تیرۆریستی سوپای پازداران واته‌ سوپای قودس گرتووه‌و فه‌رمانی پیَان كردووه‌ تاكوو به‌ هه‌موو جۆریَ خۆیان ئاماده‌ بكه‌ن بۆ ده‌ستپیَكردنه‌وه‌ی چالاكی تیرۆریستی دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی رۆژئاوا و هه‌روه‌ها وڵاتانی ناوچه‌یی هاوپه‌یمانی رۆژئاوا وه‌كوو قه‌ته‌ر و هه‌ریَمی كوردستان و توركیه‌ و ئیسرائیل، تاكوو به‌م جۆره‌ تۆزیَ له‌ شكست و رووخانی ریَژیمی سوریه‌ی بۆ قه‌ره‌بووكاته‌وه‌, هه‌ر چه‌ند جیَگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئه‌م هه‌ڵویَسته‌ی به‌رِیَوه‌به‌رانی ریَژیمی ئیَران شتیَكی نویَش نیه‌ چوونكه‌ كۆماری ئیسلامی هه‌ر كات هه‌ستی به‌ مه‌ترسی له‌ ناوچوون كردووه‌ ده‌ستی به‌ كوشتن و جینایه‌ت كردووه‌ و ده‌ستی له‌ هیچ شت و كه‌س و لایه‌ن و ناوچه‌یه‌ك نه‌پاراستووه‌ كه‌ له‌م باره‌شه‌وه‌ پیَشینه‌یه‌كی خویَناوی هه‌یه‌ و هه‌روه‌ها ئه‌م میتۆده‌ی به‌شیَكی دانه‌برِاوه‌ له‌ فه‌لسه‌فه‌ی وجوودی كۆماری ئیسلامی ئیَران به‌ جوریَك كه‌ له‌ كاتی هاتنه‌ سه‌ر كاری كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ ئه‌م ناوچه‌یه‌ واتا رۆژهه‌ڵاتی ناڤین قه‌ت رۆژیَكی هیَمن و بیَ شه‌رِوشۆرِی به‌ خۆیه‌وه‌ نه‌بینیوه‌،چوونكه‌ كۆماری ئیسلامی كارگیَرِی سه‌ره‌كی ته‌واوی ئاژاوه‌كان بووه‌.

شۆرِش گوڵكار onij_1364@yahoo.com

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی