"an independent online kurdish website

پاش یەکەم دانیشتنی هەر دوو لایەنی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دیموکراتی کوردستان بە مەبەستی کۆتایی هاتنی کێشەکانی نێوانیان و پرسی یەکگرتنەوە،yek_grtn_logo

کۆمەڵێک لە چالاکوانی سیاسی و مەدەنی کورد لە نامەیەکدا  لە ژێر ناوی ” یەکگرتن رەمزی سەرکەوتنە”  داوا لەهەر دوو لایەنی دیموکرات دەکەن،ریزەکانی دیموکرات یەکخەنەوە و دیموکراتی یەکگرتووش لەسەر چەمکی”مافی دیاریکردنی چارنووس”ی گەلی کورد پێداگر بێت.

ئەمە دەقی نامەکەیە؛

یەکگرتن رەمزی سەرکەوتنە
مێژوو سەلماندوویەتی هەتا کورد تووشی پرش و بڵاوی و لێکترازان هاتبێ لاواز بووە لە ئاست داگیرکەران و دوژمنانی کورد و هەتا کورد یەکگرتووش بووبێ خاوەنی هێز و ئیرادە بووە و پێشەوای نەمریش لە وەسیەتنامەکەی خۆیدا ئامۆژگاری گەلی کوردی کردووە کە یەکگرتوو بن.
ماوەیەکە کۆبوونەوەی نێوان رێبەرانی هەر دوو لای حیزبی دیموکرات دەستی پێکردووە و هیوا وهومێدی خستۆتە نێودڵی جەماوەری رۆژهەڵاتی کوردستان و چاوەڕوانی هەواڵی موژدەبەخشی یەکگرتنەوە دەکەن.
بێگومان یەکگرتنەوەی دیموکراتەکان لەم قۆناغە هەستیارەی ئێستادا زۆر گرنگ و جێگەی بایەخە و گوڕ و تین بە خەباتی بزاڤی رزگاریخوازی نەتەوەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەبەخشێت، وەڵامدانەوەیەکیش دەبێت بۆ ئەو لایەن و کەسایەتییانەی سەر بە نەتەوەی باڵادەست کە لەم ماوەیەدا دژایەتی خواستەکانی گەلی کوردیان کرد.
هەروەها یەکگرتنەوەی دیموکراتەکان سەرەتایەکی گرنگیش دەبێ بۆ کۆتایی هاتنی کێشەکانی نێوان لایەنەکانی دیکەی رۆژهەڵات و ئاکامەکەشی دروستبوونی بەرەیەکیی یەکگرتووی نەتەوەیی بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان دەبێ لە پێناوە بەرژەوەندی نەتەوەیی کە خواستی گەلی کوردە لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
ئێمە ئیمزاکەرانی ئەم نامەیە بە سەرنجدان بە بڕیاری کۆنگرەی ١٤ی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەمەڕ یەکگرتنەوە، هیوادارین کۆنگرەی ١٥ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیش بە بڕیارێکی شۆرشگێڕانە و نەتەوەیی هەنگاوی جیددی بۆ ئەم پرسە هەڵبگرێت، داواش لە ئەندامانی رێبەری هەر دوو لای دیموکرات دەکەین وەک چۆن قۆڵیان لێ هەڵماڵیوە، لەو پێناودا شێلگیرانە ریزەکانی دیموکرات یەکخەنەوە و دیموکراتی یەکگرتووش لەسەر چەمکی”مافی دیاریکردنی چارنووس”ی گەلی کورد پێداگر بێت.

ئەو کەسانەی کە ئەم نامەیان ئیمزا کردووە؛

دوکتور ئاوات سارێژ- دوکتور گوڵمراد مورادی – دوکتور محەمەد شوانی- ئەحمەد شێربیگی-  عارف نادری- بێبەش پیرۆتی-  جەمیل کولاهی- ئاسۆ پیرۆتی- رەسووڵ سووڵتانی- ئەرسەلان یارئەحمەدی- دیاکۆ شێخ ئاقایی- ئاسۆ خەبات- شۆرش گوڵکار- سابیر کاکە حەسەن- گوڵاڵە کەمانگەر- ئارام ئیبراهیم خاس- چەکۆ ئەحمەدی- جەمال نەجاری- جەواد حەیدەری- ئارام عوسمانی-  کاوە مودەریسی- شۆرش سووڵتانی- تاهیر قاسمی- جەمیل ئەحمەدی- کەریم فەرخەپوور- فواد فەتاحی- ئیبراهیم شیری- ئەنوەر عەباسی- رەشید زەرواوی- ژیوار رەسووڵی- ترووسکە سادقی- ئارێز ئەنداریاری- ئیبراهیم قەزاق- ئاگری باڵەکی- ئاکۆ کاکایی- رەحمان دارتاش- رزگار رەزا چۆچانی- ئەحمەد سەفا- خدر زوحاک- تاهیر ئیسماعیلپوور- سامان سەواری- شاخەوان وەیسی- سەرکەوت بەهرامی- عەبدوڵلا نەجاری- ئارتین حەمدی- ئاژوان یەزدانی- بێهنام یۆنسی- محەمەد جەمشیدی- رووناک نەسیری- فارووق ئیسماعیلی- جیهانگیر عەبدوڵڵایی- میدیا بایزیدپوور- محەمەد کۆنەپۆشی- ئارەش کاوە- جەمشید بەهرامی- دڵشاد جەمشیدی- سامان ئه‌لیاسی- برومه‌ند ئه‌لیاسی- ئه‌شره‌ف كه‌ره‌می- شه‌مس كه‌ره‌می- فه‌تاح كه‌ره‌می- هیوا كه‌ره‌می- له‌تیف پاڵانی- ئاكۆ پاڵانی- عامر كرماشانی- جه‌لال سابری فه‌رز- کاوە حەسەنپور- ئەیاز سیاوەشان- هەژیر سپێهرەدین- محەمەد رەشیدی- هاوار بازیان- شاخەوان عەزیزی- شاهروخ مورادی- خەدیجەی فەلاح زادە- ئاتووسا مورادی- هەژیر عەبدوڵڵاپوور- پێشەوا عەلیپوور- شکوفە قوبادی- کامیل فەتاحی- جەعفەر رەسووڵی- ئازاد نارەستی- نەریمان محەمەدی- عوسمان نۆباری- مێهدی مێهرپەروەر- دڵسۆز یاری- نەوزاد قادر ئیبراهیم- رزگار حەبیب زادە- کوردستان رەحیمی- ساڵە محەمەدپوور- قەسیم خان نەرزیوە- سەیران حسێن پەناهی- ئازاد مەستانی- ئیسماعیل ئاروەند- رەسووڵ قورغی- سارا حسێنی- نەسرین کەریمی- خاڵە قازی- سەلاح رەمەزانی- ئاسۆ ئەمینی- ئومێد مەحموودیان- عەلی قادری- کامیار نازمی- هەڵمەت بابۆڵی- موحسین خالیدی- چیا عەبدوڵڵاپوور- رەحیم مەلا محەمەدی- رەفیق بەرگر- وریا رەحمانی- جەمال پوورکەریم- شلێر دەروێشی- کامیل نەجاری- کاوە ئەمین- کوێستان عومەرزادە- سەردار کاوە- رەحمان شەخسی- ئەمین خەوالە- جەعفەر بابۆڵی- سلێمان دڵسۆز- ئەفراسیاب گرامی-

 هەروەها کۆمەڵێک کەسایەتی ناوسراوی ناوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوەڕۆکی ئەم نامەیە ئاگادار کراوەنەتەوە و پشتیوانی خۆیان لەم نامەیە دەربڕیوە، بەڵام لەبەر هۆکاری تایبەت ناویان لێرەدا نەهێندراوە.

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی