"an independent online kurdish website

ئەگەروەک پێناسەیەک بۆناوی ئاخوندەکان بە دوای ناسینی کارەکتەروناسینی کەسێتی ئاخوندەکاندا بگەڕێین زۆرگران نییە چوونکە پێناسەی ئاخوند بە واتای کەسانێک کە هەموو کات مشەخۆرو تەوق ئاسا بوونەتە باروو بە سەرجەستەی کۆمەڵگاوە ژیانیان کردووەو دەکەن،f_elahi
وەهاش توێژێکن کاریان تەنها فراوانکردنی بیری تاریکو نانەوەی ئاشووبوگەڕانەوەیە بۆ سەردەمانێک کە بە سەردەمی نەزانین دەناسرێت ئەویش خۆی لەوکاتانەدا دەبینێتەوە کە مرۆڤەکان بیریان تەنها لە جۆرێک بژێوی دەکردەوە لە چەواساندنەوەو هێنانی باروگووزەرانێکی سەخت بووە بۆ ئەومرۆڤانەی کە لە دەوروو بەریان کاریان دەکرد بە نەخواستراوی.

واتە ئاخوندەکان بە فەلسەفەی نەزانین کۆمەڵگەیان ڕادەهێنا تا بتوانن بەرفراوانی بیری تەسکی خۆیان بکەن وەک چۆن دەوترێت هەموو کات حەزیان کردووە تۆڕی ڕاوکردنیان لەو جێگایەنەدا هەڵبخەن کە لێڵو قوڕاوی بووە هەرواش ویستوویانە لە ناو ئەو چینو توێژانەدا کاروو کردەوە بانک خوازییەکانیان بدەن کە زانیویانە ئاسانەو توانایان هەیە بە ئاسانی زاڵ ببن بەسەریانەوە تا ئەوکاتەی خەڵکانێکیان مێشک سفر کردوەو کردوونیان بە داردەستوبۆمەرامی جۆراوجۆربە ناوی دینەوە بەکاریان بردوون.

لە ڕاستیدا ئەگەر ئاخوندەکان بەڕاستی خودا پەرستو داهێنەرێکی چالاکو درووست بوونایە ئێستا کۆمەڵگەی ئێران باکی بە هیچ پێشهاتوو گرفتێک نەبوو کە ڕووبەڕووی بوایەتەوە.

هەرواش بووە سەرەڕای پێشکەوتنو کایەی مۆدێرنێتە هێشتا بۆ ئاخوندەکان جێگەی گوومانەو بە ناوی دینەوە وەک لەخشتەبردنی مرۆڤەکان بە بڤەو حەرامو نادرووستی دەزانن.ئەوەش بۆخۆی فاکتەری دواکەوتنی کۆمەڵگەیەکی ئازادی خوازی وەک ئێرانە کە لەگەڵ ڕەوتی ڕووداوو پێشکەوتنەکان هێشتا ئاخوندەکان  پێداڵی هەنگاوەکانیان بۆ دواوەیەوتەنها ئەوەی لێی زەرەمەندوو قوربانییە چینو توێژەکانی نێوخۆی ئێرانە.

بۆ ئەوەی کۆمەڵگەیەکی چاوساخوسەرفرازوئازادیخوازدرووست ببێت هەمووکات واپێویست بووە بە دوای چارەسەرێکدا لیدەرو بیروانە ئازادیخوازەکان بەرخۆدان بکەن دژ بەتاریکیو ستەم،لەمڕۆی ئیرانی ئاخوندیش کۆمەڵانی خەڵکی ئێران بۆ ڕزگار بوون لە تەلیسمی نەزانیو ئیدۆلۆژیای هیچی ئاخوندەکان دەبێت هەنگاو بۆ ڕێکخستنی مەکۆی شۆڕشێک شل بکەن تابتوانن لە گەڵ مۆدێرنیتەو پێشکەوتنەکان هەنگاو بنێنو تاجی سەرفرازی لە سەر بخەن.

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی