"an independent online kurdish website

بە گوڵی بوونی دەنگی ئەو هاوڕێیانە و نێوی ئەو پێشمەرگە دێرینانە لە کاناڵی تیـــشک تی ڤی، دەورانی سەخت و پڕ لە هەوراز و نشێو و ڕۆژە تاڵ و ڕەشەکانی پێشمەرگایەتیم وەبیر هاتەوە.muhammad_rostem-dastan-0

وەبیرم هاتەوە پێشمەرگەکان لە کاتی بەربەرەکانی لەگەڵ هێزە دڕندەکانی دوژمن چەندە جەسوور، بە بیر باوەڕ و چالاکانەوە لە مەیدانەکانی شەڕ و پێک دادان و لە سەنگەری حەماسە و خوێن بەرنگاریان دەکرد و چۆن ئازایانە پارێزگاری گیانانەیان لە خاکی کوردستان ئەکرد.

ئەو پێشمەرگانە چۆن بە بێ ئیمکانات لە نێو بەفر و سەهۆڵ و سەرمای زستان و گەرمای سووتێنەری هاویـن، لە دەشت و دۆڵ لە کێوە بەرزەکانی کوردستان بە تونیەتی و برسیەتیەوە لە بەرانبەر هێرشی دوژمندا ڕادەوەستان و موقاویمەتی پیاوانەیان دەکرد. هەر ئەو پێشمەرگە بە بیر و باوەڕانەش بوون کە لە کاتی شەهید بوونیش دا بە بێ کفن و دفن، دوور لە کەس و کار و بە بێ شین و گریانی دایک و خوشک و خۆشەویستەکانیان لە سەر تەرمەکەیان هەر بە جل و بەرگی خوێناوی پێشمەرگایەتیەوە بە خاک دەسپێردران. بست بە بستی خاکی کوردستان شاهیدی ئەو ڕاستیەیە کە شوێن نیە لە کوردستان ڕۆڵێکی جوانی پێشمەرگەی لێ نەناشترابێت..

لە ڕێگای تیشک تی ڤی،ڕادیۆ دەنگی کوردستانەوە سڵاوێکی گەرم بە بەرزایی کێوەکانی کوردستان لە پێشمەرگە دەکەم. لەو پێشمەرگانەی ئێستاش لە سەنگەری خەبات دا ڕاوەستاون و درێژەدەری ڕیگای شەهیدانن، بە تایبەتی لەو پێشمەرگانەی دەکەم کە وا لە ناوخۆی وڵات خەریکی تێکۆشانن و حوزری حیزبیان سەربڵیندانە ڕاگرتووە و سڵاوێکی گەرمیش دەنێرم بۆ و هاوڕێیانەی ئێستا نیشتەجێی وڵاتانی دەرەوەن و جێگای شانازی بۆ حیزب و خەڵکی کوردستانن. پێویستە بڵێم ئەو هاورێیانەی لە دەرەوەی وڵاتن هەر کام لە وانە باشترین تێکۆشەری ڕێگای ڕزگاری شۆڕشی خەڵکی کوردستانن و سومبوولی موباریزەی گەلی کوردن. ئەوانە بەشێکی زۆری تەمەنیان لە سەنگەری پێشەوەی خەبات و تێکۆشانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران تەرخان کردووە و زۆر لەو کەسانە زۆربەی لە ئەندامەکانی لەشیان لە ڕێگای ئازادی گەلەکەیان لە دەست داوە. ئـــەو هاوڕێیانە کۆنترین و بە ئیمانترین درێژە دەری ڕێگای شەهیدانی کوردستانن. ئەوانە دوور لە خاک و هۆزیان و لە غوربەت و دەربەدەری دا دەژین،هەر کام لەوانە دەورانێک زەحمەت و ناڕاحەتی و چەرمەسەرێکی لە ڕادە بەدەریان کێشاوە بە تایبەت لە کاتی هاتنە دەرەوە ژیانێکی پڕ لە ناخۆشی و ئازار و ئەشکەنجەیان دیوە…

ئێوە ئەی قارەمانان، ئێوە ئەی بە بیر و باوەڕان هیچ گیانبازیەک نەماوە بۆ حیزب و گەلتان نەیکەن..ئێوە کە وا تەمەنی جوانی و لاویەتیتان لە نێو شۆڕش دا داناو مووی ڕەشتان لە ناو حیزب دەربەدەری و ناخۆشی دا سپی کرد،ئێوە کە یاری بە وەفا و زەحمەتکێشانی خەڵکی کوردستانن، ئێوەن کە بە حەق درێژەدەری ڕاستەقینەی شەهیدانن….

هاوڕێیان و خوشک و برایانم..ئەی ئەوانەی ژیانی خۆتان بەختی ئازادی گەلەکەتان کرد!داواتان لێ دەکەم با هەر هاوڕێ و هاو بیری یەکتر بیـن،با ڕێز لێک بگرین و هەر پشتیوانی خەبات و ڕێبازی شەهیداکانمان بین. دڵنیام مەشغەڵی ئازادی بە دەست ئێوە قارەمانانی تاریخی گەلی کورد لە هەموو شار و شارۆچکەکان و دێهاتەکانی کوردستان و دەدرەوشێتەوە وە گڕ دەگرێت تاکوو ئاگر لە دوژمنەکانی کورد و کوردستان بەردەدات…

سـڵاو لـە ئـێوە پــێشمەرگــەکانـی دەرەوە و نــاوخـۆی وڵات.

پێــــــشمەرگە وەفــــاداری گــــەلـە و

گەلـــیش قــەڵایــە بــۆ پـــێشمەرگـــە

١٠ی خەرمانانی ١٣٩١ی هەتاوی

             بەرابەر لەگەڵ

 ٣١ی ئاگۆستی ٢٠١٢ی زایینی

         “محەممەد داستان-ئامریکا”

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی