"an independent online kurdish website

هەر وەک هەموو لایەک ئاگادارن ، ماوەیەک لەمەو بەر ڕاگەیاندراوێک لەلایەن بەڕیز کاک شێخ مەسعوود نەقشبەندی ، سکرتێری گشتی سوپاسی ڕزگاریی کوردستان لە مەڕ هیندێک کێشەی ئەو ڕێکخراوە لە گەل پارتی ئازادی کوردستان و بەڕیز کاک حوسەین یەزدان پەنا جێگری سەرۆکی ئەو پارتە shex_mesiud

لە ماڵپەڕی فەرمیی سوپای ڕزگاری دا بڵاو کرایەوە و دواتر بۆ زۆر یەک لە ماڵپەڕە کوردییەکان و یەک لەوان ماڵپەڕی پێشمەرگەکانیش نەقڵ  کرایەوە .

لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوود دا ڕوونکردنەوەیەک بە ناوی کاک شێخ مەسعوودەوە بلا وکرایەوە . لەم ڕوونکردنەوەیە دا هاتووە کە  گوایە ڕاگەیاندراوی  پێشوو هی بەڕێزیان نیە کە ئەو ماڵپەڕانە بلاویان کردۆتەوە . هەر وەها بێ ئەوی ناوی کەس بهێندرێ ، کەسێکی وەک کۆنە پاسدار باس کردووە کە ، گوایە ئەو کەسە بە ناوی کاک شێخ  مەسعوودەوە هەستاوە بە  نووسینی وەها ڕاگەیاندراوێک .

ئێمەش وەک بەڕێوەبەرانی ماڵپەڕی پێشمەرگەکان بۆ ئەوەی ڕاست و دروستیی مەسەلەکە ڕوون بێتەوە ، پەیوەندیمان کرد بە بەڕێز شێخ مەسعوود نەقشبەندی یەوە و بەڕێزیشیان بەم شێوەیەی خوارەوە ولامی داینەوە . کاک شێخ باسی ئەوەی بۆ کردین  کە دەسەڵاتی سایتی فەرمیی سوپای ڕزگاری ئێستا لە دەست ئێمە دانیە و  بڵا وکردنەوەی بابەتگەلی وەها بە ناوی من و سوپای ڕزگاری یەوە ،  لەوە زیاتریش چاوەڕوان دەکرێ .

دەنگ

———–

ئەمەشیان ئەو ڕوونکردنەوەیەیە کە کاک شێخ مەسعوود ڕەدی دەکاتەوە کە هی ئە وبێ . هەر وەک خۆی باسی کرد کە گوایە بە دەستووری کاک حوسەین یەزدان پەنا بە ناوی ئەوەوە نووسراوە .

دەقی روونکردنەوە وەک خۆی

روونکردنەوەیەک لە مەسعود نەقشبەندییەوە: سەبارەت بەو” ئاگاداری” و قسانەی بە ناوی من بڵاو کراونەتەوە1012

بە ناوی خوای بەخشندەی مێهرەبان
لە رێکەوتی ٢١/ ٨ / ٢٠١٢، برێک لە سایتە کوردیەکان نووسراوێکی پڕ لە درۆ و دەلەسەیان بە ناوی” ئاگاداریەک لە سپای رزگاری کوردستان” کە لە ژێرەوەی ناوی منی وەک ئیمزاکەری ئەو ئاگاداریە لێ نووسرا بوو، بە بێ ئەوەی لە راسی و ناراسی ئەوە بکۆڵنەوە کە داخۆ ئەوە لە لایان منەوە نووسراوە یان نا، نامەسئولانە بڵاو کردەوە کە تیایدا، هێندێک تۆمەت و ناو و ناتۆرەی ناڕەوا درا بووە پاڵ پاڕتی ئازادیی کوردستان و بەرێز کاک حسین یەزدانپەنا جێگری سەرۆکی ئەو پاڕتە تێکۆشەرە .
لە تازەترین کاری دزێوی لەو جۆرەدا، رۆژی ٢٩/٩/٢٠١٢، کۆنە پاسدارێکی بێ رەوشت، دیسان بڕێک قسەی پڕ و پووچ و بوختان و درۆی بە ناوی منەوە داوەتە پاڵ ئەو بەڕێزانە. بێجگە لەوەش ئیدیعای کردوە کە گۆیا من داوام لێ کردوە” ئیدارەی سوپای رزگاری کوردستان لە کوردستانی عێراق لە ئەستۆ بگرێ”. هەموو ئەم درۆ و ساختەکاریانە لە حاڵێکدا کراون کە لێدوان و پەیامەکانی من و هەڵوێست و بەیاننامەکانی سپای رزگاریی کوردستان وەک تەنیا مینبەری فەرمیمان، لە ماڵپەڕی سپای رزگاریی کوردستان دا بڵاو ئەبنەوە.
بۆیە ئێستا کە بێدەنگەی من خەریکە ئەبێتە هۆی ئەوەی کەسانێک بە فیتی دەزگا سیخوڕیەکانی کۆماری نائیسلامی ئێران ، هەوڵی ئاژاوەگێڕی لە نێوان من و دۆست و خزمە بەڕێزەکانم و ئەو لایەنە تێکۆشەرە بدەن، بەمجۆرە و بە رەسمی هەموو ئەو نووسراوە و دەنگۆ و ئیدیعایانە، لەوانە بە ناو ئاگادارییەکەی ٢١/ ٨/ ٢٠١٢ و درۆ و دەلەسەکانی ئەو کۆنە پاسدارە، بە درۆ ئەخەمەوە کە بە ناوی من و سپای رزگاری کوردستانەوە دژ بە پارتی ئازادیی کوردستان و بەرێز کاک حسین یەزدانپەنا و هاورێیانی لەو حیزبە، بڵاو کراونەتەوە. هەر وەها
هەموو لایەک ئاگادار ئەکەمەوە کە هەر نووسراوەیەک ئەگەر لە ماڵپەڕی رەسمی سپای رزگاری کوردستان دانەنرابێت و لە ئیمەیلی رەسمی رزگاییەوە بڵاو نەبووبێتەوە، ئیعتیباری نیە و پێوەندی بە من و بە سپای رزگاری کوردستانەوە نییە.
لە کۆتاییشدا داوا لە هەموو ئەو ماڵپەڕانە ئەکەم کە کاتی خۆی بە بێ ئاگاداری و پرس کردن بە من، ئەو ئاگاداریەیان بڵاو کردوەتەوە، وەک مافی خۆم، ئەم روونکردنەوەم بڵاو بکەنەوە.

بژی یەکێتی و تەبایی نێوان حیزب و لایەنە کوردستانیەکان
روورەشی بۆ ئاژاوەگێڕان و تێکدەران

مەسعود نەقشبەندی
سکرتێری سپای رزگاریی کوردستان
31/09/2012

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی