دیاره که ههموو شۆڕشهكانی گەلی کورد و لە ڕابوردو تهواوی بزافی ئازادی خوازی کوردو شۆڕشهكانی پڕ له شانازی لە رابوردوو وەک شۆرشی شیخ سەلام،
شیخ سەعید.شیخ نەهری، ئاگری داخ، شۆڕشەکانی بارزان، كۆماری کوردستان. شۆڕشهكانی شێخ مهحمود، وشۆڕشی ئەیلولی مەزن و گولانی پیرۆز، هەمویان بە تێکڕایی چرای ڕوناککەرەوەی سەرکەوتنەکانی ئەمڕۆی کوردستانن و مایەی شانازای گەلی کوردن، من پێم وایە کە هەموو کوردێکی دڵسۆز بۆ خاک و نەتەوەکەی دەبێت کە، بەوپەرێ ڕێزەوە بڕوانێتە هەموو ئەوان کەسایەتی و ڕابەرو دڵسۆزانەی کە هۆکاری وەدی هاتنی ئەوان شۆڕشانەی کورد بووینە،بچونکە لە هەر سەردەم و ڕۆژگارێکی هەریەک لەوان شۆڕشانەی کورد، دیارە کە گرنگی تایبەت بە خۆیانەوە هەبوو،هەرچەندە کە گەلێک لەوان شۆڕشانەی کورد لە کات و سەردەمی خۆیانەوە بە ئاوات وئامانجی خۆیان نەگەیشتوون، دوژمنانی کورد زۆر بە دڕندەیی نامرۆڤانەوە توانیویانە کە شکەست بە زۆربەی ئەوان بەرخودان و ڕاپەڕینانەی کورد بدەن، زیانێکی زۆر بە گەلی کورد بگەیێنن، گەلێ سەرکردەو قارەمان و دڵسۆزانی کورد لە سێدارە بدەن،شەهیدیان بکەن، بە زۆری زۆرداری گیانیان بسەنن و شەهیدیان بکەن، بە خەیالی خاویانەوە دکارن کە گەلی کورد بەرەو دوا بگێرنەوە، گەلی کوردلە شۆڕش و بەرخودانبە تەواوی دور بخەنەوە،بەڵام داگیرکەرانی کوردستان بە لە سێداردان و لە ناو بردنی ڕابەرو ڕۆلەکانی گەلی کورد نەیان توانی کە بە ئامانجە کەسیفەکانی خۆیان بگەن و گەلی کورد وادار بە پاشەکشە لە خەبات و تێکۆشانەوەبکەن، بتوانن کە هەستی نەتەوەیی و بەرگری کوردن لە کوردستانی خۆی لە ناو بەرن و کپ بکەن،بەڵام بە پێچەوانەوە لە دوای هەر هێرش و کوشتن و بڕین و لە سێدارەدانێکی قارەمانان و دڵسۆزو لاوەکانی کورد،هەمیشە گەلی کورد زیاتر ڕقی تۆلەی لە داگیرکەرانەوە بەدوای هەر هێرش و کوشتن و بڕین و لە سێدارەدانێکی قارەمانان و دڵسۆزو لاوەکانی کورد،هەمیشە گەلی کورد زیاتر مکوڕتر بوە و ڕقی تۆلەی لە داگیرکەرانەوە بۆ ڕاپەرین و شۆڕش و بەرخودانەوە زیاتر بووە،هەرگیز بۆ سەندنی مافە ڕەواکانی خۆی هەتا ئەمڕۆ قەت نەوەستاوە،کە تا ئەمڕۆش ڕۆژێ لە ڕۆژان سازشیان لە گەل دوژمنە نامەردەکان و داگیرکەرانی کوردستانەوە نەکردوە، داگیرکەرانی کوردستان هەرچەند زیاتر دژ بە گەلی کورد هەنگاوی نامەردانەیان هاویشتبێت، ئەواگەلی کورد قەت سەری بۆ زۆرداری و دڕندەیی دوژمنانی خۆی شۆڕنەکردووە، هەرگیز هەستی نەتەوەیی هێندە کز نەبووە کە واز لەشۆڕش وبەرخودانەوە بهێنێت، ئەگەر ئاوڕێک لە ڕابوردوو بدەینەوە،هەر لە دوای نەمانی کۆماری کوردستانی خوێناوی، واتە لە دوای لە سێدارەدانی پێشەوای نەمرو هەڤالانی، کە داگیرکەرانی کوردستان، لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتەوە نامرۆڤانە ئەوان قارەمانانەیان لە سیدارەدا، ئەو کارەساتە شومەیان بە سەر گەلی کورد هێنا، کۆماری کوردستانیان شکەست پێدا، دەبینین کە گەلی کورد لە تەواوی کوردستاندا، هەربێ هیوانەما، زیاتر خۆی کۆ کردەوە، هەولی پەرەسەندنەوەی زیاتری بە بزوتنەوەی ئازادیخوازی خۆی داوە، بیرو باوەڕی کوردایەتی هەر پتەوتر کردووە، بۆ لە ناو بردنی دوژمنان و داگیرکەرانی کوردستان قەت بێ هیوا نەبووە، هانی ههموو چینەکانی ڕۆلەکانی کوردی لەڕۆشهنبیر، هونهرمهند، شاعیر، هەر بۆیەوو دەبینین لە هەمو چیەکانی گەل، لە كاسبكار،جوتیار، مهلاو فهقێ،قوتابی و پیر و لاو، پیاوو ئافرهتانی كوردستان له ههر چوار پارچهی نیشتماندا هەمیشە بە تێکڕایی بەشداری ڕاپەڕین و بەرخودانیان کردووە، کە هەرگیز له دوژمنان سڵیام نەکردووە، دژ بە دوژمن لە یەکڕێزدا كۆ بونهوه، بهشداریان لەشۆشوڕاپەڕین کردووە لێ نەگەڕاون کە داگیرکەرانی کوردستان ئۆخەی لە داگیرکردنی کوردستانەوە بکەن، گەلی کورد ڕۆلەکانی خۆی فێر کردووە کە دبێ شکەست بە ئەوان نەیارانەوە بدەن، کە سالەهایە کورد دەکوژن و خاکی کورد وێران دەکەن، نەوت و سەروەت و کانی میللی کورد بە تاڵان دەبەن، بەم شێوە یادی ڕۆلهكانی خۆی داوە کە به سهر و مال و گیانیان ببنه قوربانی بۆ سهركهوتنی ئامانجه پیرۆزهكانیگەلی کورد،دەبێت،کورد یەکگرتوو بێت و شۆڕش بکات، دەژ بە ئەو هەموو کوشتن و لە ناوبردنی قارەمانانی کورد کە به زەبر و زهنگ و لە سێدارەدان دەیاەنەوێت کورد لە ناو ببەن، دەبێت کورد ڕاپەڕێت و هەموو مافە زهوت كراوەکانی خۆی به دهست بێنێت، وهلام دانهوهی ئهو سیاسهته چهوت و نالهباروناڕهوایهی داگیرکەرانی کوردستان کە دژ به خواست و ویستی نهتهوهی كوردبووە، كه بهخهیالی خاویان دهتوانن دهنگی ڕهوای گهلی كورد خامۆش بكهن، ئاوات و نیازی ئهو كورده چهوساوهیهو زولم لێ كراوه بێ دهنگ بكهن، گەلی کورد دیسان لە شۆرش و بەرخوداندا دلێرانە وەستایەوە و ئاوات و ئامانجەکانی هەموو شۆرش و ڕاپەڕینەکانی گەلی کوردی کردە ئامانج و لە ئاکام دا دەبینین کە ئەمڕۆ کورد ڕۆژگارێکی لە بارو زۆر باشی بۆ هەڵکەوتووەو وا هەنگاو بەرەو دەولەتێکی سەربەخۆی خۆیەوە دەنێت و هاکا ئاڵا ڕەنگینەکەی کوردستان لە باڵاخانەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەتایە لە تەک ئالای هەموو گەلانی سەربەخۆوە شەکایەوە،ئەمانە هەمووی لە سایەی خوێنی شەهیدانی گهلی کوردو هەولی دلێرانەو گیانبازانەی قارەمانانی ڕابوردووە، کە ئەم نانە وا لە خوانە،دەبێت بە گیان و بە دڵ بیناپارێزین و کەموو کوڕیەکان لە ناو بەرین و چاکسازیەژان وەسەر بخەین، کوردستانی خۆمان وەک هەمیشە لە هەموو شتێ خۆشتر بوویئەمرۆ زیاتر دژایەتی دکتاتۆرەکنی تازەو هەموو داگیرکەانی کوردستان بکەین،ئەوەی سازش گەل نەیار دەکات،نەفرینیان بکەین،رویان رەش بکەین، ئەمرۆش ئەوەی کە ئەمان دەستکەوتانە نەپارێزێت خیانەت لە کوردو کوردستان دەکات.بژی کورد بژی کوردستان.
{jcomments off}