ڕۆژی ١٠ی ئوکتوبر له لایه‌ن یه‌کیه‌تی ئیئتلافی جیهانی دژ به ئێعدام، وه‌ک ڕۆژی دژبه‌ری سزای له سێداره دانی مرۆڤ پێناسه کراوه و هه‌ر ساڵ ئه‌م رۆژه وه‌بیر مرۆڤایه‌تی ده‌خرێته‌وه،
به‌ڵکو ده‌سه‌ڵاتدارانی دیکتاتۆر و نادیمۆکڕاتیک که‌متر له‌م میتۆده که‌ڵک وه‌ربگرن بۆ سزا دانی مرۆڤ.
ئه‌م ناوه‌نده زیتر له ٦٥ ڕیکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی له خۆ ده‌گری که بۆ پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ تێده‌کۆشن و له‌م کاناڵه‌وه حه‌ول ده‌ده‌ن که هه‌مو ووڵاتانی جیهان قه‌ناعه‌ت پێ بێنن که سزای له سێداره‌دان نه‌مێنێت و که‌رامه‌تی ئینسانی به‌م شێوازه نامرۆڤانه ژێر پی نه‌خرێت . حه‌ول و تێکۆشانی ئه‌م ناوه‌نده تا راده‌یه‌کی به‌رچاو ده‌ستکه‌وتی هه‌بوه، و زۆر له ووڵاتان ئه‌م شێوه سزادانه به سه‌ر مرۆڤ به بێ حورمه‌تی ده‌ژمێرن و داواش له ووڵاتان و ده‌سه‌ڵاتدارانی جیهانی ده‌که‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م حوکمانه.
له زۆربه‌ی ووڵاتانی نادێمۆکراتیک و دیکتاتۆر له‌م مێتۆده که‌ڵک وه‌رده‌گرن بۆ چاوترساندن و تۆقاندنی تێکۆشه‌ران و بیرجیاوازانی دژ به ده‌زگای دسه‌ڵاتدار. کۆماری ئیسلامی ئێران یه‌کێک له‌و ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆرانه‌ی ناوچه‌که‌یه، که ساڵانه به ئاشکرا سه‌دان که‌س له سێداره ده‌دا ،هه‌روه‌ها به هه‌زاران که‌سایەتی سیاسی له ناو زیندانه سامناکه‌کانی دا ئه‌شکه‌نجه ده‌کرێت. شایانی باسه که هه‌ر ئێستا به ده‌یان که‌سایه‌تی سیاسی له ژێر مه‌ترسی حوکمی له سێداره‌دان .
ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران له ده‌ستپێکی ده‌سه‌ڵاتییه‌وه ، به دوور له یاسا گونجاوه‌کانی مرۆڤایه‌تی ، حوکمه‌کانی ئێعدامی به کۆمه‌ڵ، ئه‌شکه‌نجه، سه‌نگسار و به ده‌یان مێتۆدی نامرۆڤانە به سه‌ر به‌ندکراوه بێ تاوانه‌کان دا تاقی کردۆته‌وه‌ه و سیمای نگریسی خۆی به جه‌ماوه‌ری ئێران نێشان داوه. کۆماری ئیسلامیی ئێران له ماوه‌ی سی دەهەی ته‌مه‌نی دا بێ ووچان که‌ڵکی له‌م شێوه سزادانه وه‌رگرتوه. ته‌نانه‌ت له ئێعدام کردنی مرۆڤی که‌م ته‌مه‌نیش خۆی نه‌پاراستووه. به پیی ئامار له دو ده‌هه‌ی ڕابوردو دا ١٤١ منداڵی ژێر ١٨ ساڵانه‌ی ئێعدام کردوه که ئه‌و حوکمانه پێشێلکردنی ڕاسته‌قینه و ڕاسته‌وخۆی کونوانسیۆنی مافی منداڵان و مه‌ده‌نی و سیاسیه. شایانی ئاماژه‌یه که ئێران یه‌کێک له واژۆکه‌رانی کۆنوانسیۆنی مافی منداڵانه که به پیی بڕیارنامه و ئوسولی ئه‌م دوو کۆنوانسێۆنانه ئێعدامی مرۆڤی ژێر ١٨ ساڵ نایاسایی و دژی حقوقی ناونه‌ته‌وه‌ییه.
به پیی ئاماری فه‌رمی ئێران له ساڵی ٢٠١٢ دا ٤٥٦ که‌س له ئێران له سێداره دراون. ئاماره‌که گه‌لێک زیده‌تره له‌م ئاماره‌ی حکومه‌ت، و لەم ساڵە دا حوکمی ٥٢٣ کەس دەرچوە و پیده‌چێت ئه‌م ڕێژه‌یه له زیادبون دابێت .
ئێمه وه‌ک کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد له ئورۆپا، داوا له هه‌مو که‌سایه‌تییه‌کی خاوه‌ن هه‌ست و هه‌مو چالاکوانانی مه‌ده‌نی و ڕیکخراوه‌کان و سه‌رجه‌م سازمان و حیزبه‌کانی کوردی ده‌که‌ین که بۆ یه‌کڕیزیی به‌ره‌ی تێکۆشه‌رانی دژ به سزای ئێعدام، ده‌نگ به‌رز بکه‌نه‌وه و تێ‌بکۆشن هاواری دادخوازی به گوێی خاوه‌ن بڕیارانی وڵاتانی ئوروپایی ڕابگه‌یه‌نن تا به‌ڵکوو بکرێت به‌مجۆره پێش به ئێعدامی رۆڵه‌کانی تێکۆشه‌ری ووڵاته‌که‌مان بگرین. یه‌کڕیزی و یه‌کده‌نگیی ئێمه ده‌توانێ بەرەی به‌رخۆدان و هێزی گه‌ل به تواناتر بکات .
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد- ئو‌روپا
٢٠١٢١٠١٠
{jcomments off}