"an independent online kurdish website

له‌ کۆمه‌ڵگا نامه‌ده‌نی وناديموکراسێکان هه‌موو هه‌وڵیک بۆ بێده‌نگردن و ورێگه‌گرتن له‌ رۆشنبيران وره‌خنه‌گران ده‌درێی، هه‌موو شێوازێک به‌کارده‌هێنرێ بۆ بێده‌نگردنيان چی له‌رێگای زيندان بێت يان هه‌ره‌شه‌،tahir_abdullahpour

ئه‌گه‌ر سه‌ريش نه‌گرێت ئه‌وا شێوازی له‌ناوبردن به‌کارده‌هێنرێت به‌رامبه‌ريان. نموونه‌ش بۆ ئه‌مه‌ ئه‌و هه‌موو نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسانه‌يه‌ که‌ ساڵانه‌ له‌ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی دنيای ديموکراسی تييرووده‌کرێن يان وون ده‌بن

ئێرانی نادیموکراسی و دەسەڵاتی کۆنەپەرستی ئاخوندی لە هەرە پێشی ئەو دەسەڵات و حکومەتانەوەن کەنەك باوەڕیان بەهیچ پرانسیپێکی سیاسی و ئەخلاقی نیە بەڵکو بونی ئینسانیش بەڕەسمی ناناسن ، کەمایەتی و نەتەوەیەک نیە کە ڕۆژێ لەڕۆژان لەو کۆمەڵگایەدا بونی هەبوبێ و ئازاری بەدەستی سەرانی ئاخوند نەکێشابێ بەخودی نەتەوەی فارس و تورک عەجەمیشەوە ،

بەڵام ئەمڕۆ دەبینین هەمو نەتەوە ژێر دەستەکان لە ئێراندا ئەوەندەی کەچاویان لەتێکۆشان و خەباتی موبارەزەی کوردەکانە کەمتر بەهیوای ئەوەی کەخۆیان بتوانن شتێك بکەن ، کەواتە ئێمەی کوردان دەبێ ئەم ڕاستیە بزانین کەبۆ ڕزگار کردن و بەدیموکراسی کردنی کۆمەڵگای ئێران وەزیفەی سەرەکی ئێمەی کوردانین کەببینە پێشڕەوی ڕزگاریکردنی کۆمەڵگای ئێران بە هەمو چین و توێژ و کەمایەتی و نەتەوەکانەوە  ، کورد بە برادۆست و هەستکردن بە مەسولیەت ناسراوە کەواتە :

ئێمه‌ی کورد، وه‌ک ميله‌تێکی ژێرده‌سته‌، که‌ ساڵه‌های ساڵه‌ خه‌بات له‌پێناو ئازادی خاک وميله‌ت ده‌که‌ين وهه‌موو ئه‌و قوربانيانه‌مان له‌پێناو ئه‌و ئازاديه‌ داوه‌، له‌هه‌موو ميله‌تێک زياتر پێويستيمان به‌ ئازادی بيرو نووسين هه‌يه‌، بێ بوونی ئازادی بييروبۆچوون هه‌ميشه‌ خه‌بات و کاره‌کانمان له‌ژێر مه‌ترسی وهه‌ره‌شه‌ خۆی ده‌گرێته‌وه‌

وە لە ئێستاشدا به‌ هۆی ئه‌و باره‌ ئاڵۆزه‌ سياسي و جوگرافیایەی کە هه‌يه‌تی بێ بوونی بييری ئازاد و سه‌ربه‌خۆ له‌ ناو کۆمه‌ڵگاکه‌ی هه‌ميشه‌ ده‌ستێوه‌ردان و تێکدانی ريزه‌کانی ئاسان ده‌بێت له‌لايه‌ن دوژمنان وئه‌وانه‌ی که‌ به‌رژه‌وه‌ندی سياسی وئابورێکانيان پاڵيان پێوه‌ده‌نێت بۆ هاوکاری دوژمنانمان. کورد کاتێ ده‌توانی هه‌نگاوی راسته‌قينه‌ بۆ گه‌يشتن به‌ ئامانجه‌کانی بهێنێت، کاتێ هه‌موو که‌مووکوڕیەکانی ناوه‌وه‌ی چاره‌سه‌ربکات، به‌شێکی ئه‌و که‌مووکۆريانه‌ش ئازادی ره‌خنه‌وه‌ بييروبۆچوونه‌ که‌ فاکته‌رێکی سه‌ره‌کی بنياتنانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی وديموکراسيه‌.

ده‌بێت پارتە سیاسیەکانی ئێمە له‌ هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێکی تری ناوچه‌که‌ دڵ گه‌وره‌ترو نه‌رمتر بێت به‌رامبه‌ر خه‌ڵکه‌که‌ی، به‌تايبه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌يانه‌وه‌ێ له‌رێگای نووسين وره‌خنه‌وه‌ بييروبۆچونه‌کانيان ده‌ر‌برن، ئه‌گه‌ر ئه‌و نووسين وره‌خنانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی شێوازه‌ ئه‌ده‌بی و راستێاکان خۆی نه‌گرێته‌وه‌، نابێ گرنگێکی ئه‌وتۆی پێبدرێت. ئه‌و گرنگی نه‌دانه‌ به‌و جۆره‌ ره‌خنه‌وه‌ بابه‌تانه‌ زۆر له‌وه‌ باشتره‌ که‌ خاوه‌ن ره‌خنه‌و بابه‌ته‌که‌ تووشی سزاێکی ره‌ق بدرێت.

پێويسته‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردی مامه‌له‌کردنی له‌گه‌ڵ رووداوه‌کان له‌ ناوه‌وه‌، به‌تايبه‌ت له‌گه‌ڵ ره‌خنه‌گران ونووسه‌ران له‌ چوارچێوه‌ی ياساێکه‌ به‌جێ بهێڵێ، هيچ کاتێک ده‌ستێوه‌رده‌ر نه‌بێت له‌وکارانه‌، چوونکه‌ ده‌ستێوه‌ردان له‌و جۆره‌ کارانه‌و مامه‌له‌کردن له‌گه‌ڵی ده‌رده‌سه‌ری گه‌وره‌ی ده‌ره‌کی وناوه‌کی به‌دوواوه‌ده‌بێت، سيماێکی چه‌وت وخراپ بۆ ئێمەی کورد له‌ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ درووست ده‌کات !

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی