"an independent online kurdish website

لە هەندێ ڕاگەیاندن وڕۆژنامەکانەوە هەندێ شتی ناڕەوا و ناڕاست دەخرێتە پال ئەو هەستە بەرزو نیشتمانیانەی‌کورد، کە لەم رۆژانەدا گرتویەتە بەرahmad_deshti-2011

 کە دژ بە هەنگاوەکانی ڕژێمی عێراقی بە دامەزراندنی فەرماندەیی هێزی دیجلەوە لە ئارایە، کە دیارە دوژمنان  شەڕ بە گەلی کورد دەفرۆشن،نەک کورد هۆکاری شەڕە!! ئەوەی کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند هەلوێستێکی کوردانە و مەردانە و ئازایانەیە، کە ئەمەش تەنیا بۆ بەرگری لە بوونی کوردو کوردستانە‌و بەس، ڕێگا نەدان بە هێزە داگیرکەرەکانی ڕژێمی مالکی کە بە کەیفی خۆیاندەیانەوێت  نائارامی بگێڕنەوە کوردستان و چیان بوێ وابکەن، قەبول نەکردن و ڕێگا نەدان پێیان بەرگری لە خاک و نەتەوەکەمانە، کە بە هیچ شێوەیەک  لێنەگەێن چیتر داگیرکەران کوردستان و گەلی کورد توش بە کارەساتان و ئەنفال و مالوێڕانیەکان بکەنەوە، دیارە کە ئەمەش ئەرکێکی نەتەوەییە و ئەمرۆ و هەمیشە دەبێت سەرکردایەتی سیاسی کورد هەروا هەنگاو باوێت و ئاوا بیر بکاتەوە،بەڵای منەوە زۆر ناکوردانە و نا دڵسۆزانەیە کە مرۆ بەو شێوەی کە هەندێ رۆژنامە نوس و راگەیێندراوەکان، بە دژایەتی ئەم هەلوێستە نیشتمانیەوە لەملاو ئەولادا دەدوێن و دەنوسن، ئەوانەی کە بەم شێوە سەرکردایەتی سیاسی کورد بە هۆکارو تێوەگلانی کورد لە شەر دەژمێرن.

پێم وابێت زۆر هەلەن و ناهەقی دەکەن، کێ بێت کە ئەوان ڕاستیانە نەزانێت کە ئەوە دوژمنانی کوردن زوڵم دەکەن و دەیانەوێت کورد توش بە کارەساتان بکەنەوە،ئەوان جۆرە ڕاو بۆچوونانە‌  هیچ ڕاستیەکیان بۆ نیە کە دەلێن کورد هۆکاری هێنانەوەی شەڕە،ئەوانەی کە ئاوا بیر دەکەنەوە لە کاتی نوسین و چاوپێ کەوتنەکانیان دا هەمیشە دوژمنە سەرەکیەکانی کورد لە یاد دەکەن و بە دەگمەن باسیان دەکەن،ئەوانەی کە تا دوێنێکە بە ناوی دۆستایەتی و برایەتیوە خۆیان بە هێز کردەوەو کورد هەموو هاوکاریەکی کردن کە ببنەوە خاوەن دەسەلات و پرۆسەی دیموکراتیەت بەرەو پێشەوە ببەن،نەک ئاوا کە ببنە سەرکار ببنە کەلەگاو هەموو دەسەلاتێک دکتاتۆرانە بۆ خۆیان زەوت بکەن و گوێ بە هیچ لایەنێکەوە نەدەن، هەموویاساو هاوپەیمانەتی و کارە لە سەر پێکهاتووەکان بە تەواوی و دکتاتۆرانە پێشێل بکەن،ئەوانەش  دیارن کە کێن، هەموو ئەوانەی کە ئەمڕۆ لە سەر کارن لە جیاتی ئاوەدانی و چاکسازیەکانی عێراقی وا بە ملیاردها دۆلار خەرجی کڕینی چەک دژ بە کورد ئەنجام دەدەن و گوێ ڕایەلی لە داگیرکەرانی دەرەکی دەکەن  و هاوپەیمانەتیان بە هەموو شێوەیەکەوە لە گەل دەبەستن و خۆیان بە خاوەن هەموو شتێک وبڕیارێک داد دەنێن و هێزی ئۆپەراسیونی دیجلە بۆ دژ بە کوردو کوردستانەوە  دەسازن و  نیازی ناپاکانەیان بۆ هێرش کردنە سەر ناوچە دابراوەکان و کەرکوکی کوردستان بە هەمووشێوەیەکەوە خۆی بۆ ئامادە دەکەن، بڕیارە کۆنەکانی تەعریب کردنی کوردستان کە سەدامیان ئەنجامیان دا نوێ دەکەنەوە،هەموو ئەو کارو کردەوانەی کە سەدامیان دژ بە گەلی کورد ئەنجامیان داوە لە جیاتی هەڵوەشانەوەیان ئەوان بڕیارانەی سەدامی و هەموو کارە ناڕەواکانی بەعسیەکان کە دژ بە کوردستان ئەنجامیان داوە زیاتر پەرەی پێ دەدەنەوە، بە هێزی عەمەلیاتی دیجلەوە دەیانەوێت کارەساتەکان بسازنەوە، ئەم هێزەیان تەنیا دژ بە کورد دامەزراندوە، کە دەیانەوێت نامرۆڤانە بەرگری لە هەموو کردەوە سەدامیەکانی کە لە دژی کوردو کوردستان وەدی هاتووە‌و ئەنجام دەدەنەوە، ئەمانەش خەریکن وەک بەعسیەکان دەکەن و هیچ ڕێزێک بۆ خوێنی ئەو هەموو شەهیدانەی کوردو کوردستان و ئەنفال کردن و کیمیا بارانەکانی کوردستانەوە دا نانێن.

ئەوان دیارن کە چی دەکەن و چۆن دکتاتۆرانە ڕەفتار دەکەن،کە دژایەتی زۆربەی لایەنە سیاسیەکانی عێراقی و کورد دەکەن. ماوەیەکە دەستیان بەوهەموو پێشێل کردنی یاساکانی کە لە سەدا هەشتای گەلانی عێراق بڕیاریان لە سەر داوە دەکەن، ئەو ڕەفتارو هەنگاوانەی کە دکتاتۆرەکانی تازە دژ بە گەلانی عێراق و بە تایبەت دژ بە گەلی کورد ئەنجامی دەدەن، ئەوانەن هۆکارن بۆ هەموو گرژیەکانەوە، نەک بڕیاری سەرکردایەتی کورد لە بەرگری لە خاک و نەتەوەکەمانەوە،ئەوان ڕاگەیاندنانە زۆر ناهەقی لەم بارەوە دەکەن، کە بە هیچ شێوەیەکەوە بەلای ڕاستیەکانەوە ناچن، من پێم وایە ئەو هەلوێستە کوردانە و جوامێرانە و ئەو دەربڕینانەی کە لە لایەن سەر کردایەتی کورد دەکرێت،ئەوە  بەرگری کردنە لە مافەڕەواکانی گەلی کورد، ئاشکرایە کە گەلی کورد لە هیچ کات و ساتێک دا شەڕخواز نەبووەو هیچ شوێن و خاکی هیچ گەلێکی داگیر نەکردووە و قەت پەلاماری ترۆریستانەو دژ بە مافی هیچ مرۆڤێکی نەداوە،لە گەل ئەو هەموو زولم و زۆرداریەی کە لێی دەکرێت و بە درێژای مێژوو خاکی لێ داگیر کراوە، هەتا ئەمڕۆکەش گەلێکی چەوساوەیە بە دەست رۆمی و عارەب و عەجەمەوە. لێرەدا رووم دەکەمە ئەوانەی کەناهەقانەو ناڕەوایانە توانج لە سەرکردایەتی کورد دەگرن، کە گوایە هەلوێستی سەرکردایەتی سیاسی کوردە کە بووە‌تە هۆکار بۆ ئەوان گرژیانەی کە ئەمرۆ لە ئارادایە،نەخێر هیچ وانیە و ئەوە جەنابی مالکی و ڕژێمەکەیەتی کە بە پێشێل کردنی یاساو پرۆسەی دیموکراتیەت و ڕەفتاری دکتاتۆرانەی مالکی ودژایەتی کردنی کورد  بە دامەزراندنی فەرماندەی هێزی دیجلە‌وە هۆکارن بۆ هەموو ئەوان قەیران و گرژی و گرفتانەی کە ئەمڕۆ لە ئارادان.

2012.11.17{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی