له‌ماوه‌ی ده‌یان ساڵی رابردووی مێژووی سیاسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئارامییه‌كی ته‌واو له‌سه‌ر ئاستی قولی و دوور له هه‌ڕه‌شه نه‌چه‌سپیوه، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا نه‌خشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م (1914_1918) له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌ردوو گه‌وره ده‌وڵه‌تی ئیستعماری به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا به شێوه‌یه‌كی نادادپه‌روه‌رانه و نایه‌كسان و نه‌گونجاو دابه‌شكرا.
غه‌دركردن له كورد
له‌م دابه‌شكردنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هیچ گه‌لێك به‌قه‌د كورد غه‌دری لێنه‌كرا، چونكه كورد نه‌ك هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی به‌رنه‌كه‌وت به‌ڵكو خاكه‌كه‌ی كرا بۆ چوار پێنج به‌ش و هه‌ر به‌شه‌ی خرایه ناو چوارگۆشه‌ی جوگرافیای وڵاتێك، ئه‌وكات ئه‌گه‌رچی چه‌ند بزووتنه‌وه و راپه‌ڕینی پچڕپچڕ دژ به‌م پڕۆژه‌یه هه‌بوو، به‌لام هیچ یه‌كێك له‌م بزووتنه‌وانه و سه‌ركرده‌كانی ئه‌وكات له‌ئاست پیلانه‌كانی سه‌ر كورد نه‌بوون، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌و وڵاتانه‌ی كه كوردستانیان به‌سه‌ردابه‌شكرا هیچیان وڵاتی دیموكراسی و یه‌كسانخواز نه‌بوون به‌رامبه‌ر به تاكی كورد، بۆئه‌وه‌ی تاكی كورد هه‌ست به دڵنیایی و ئاسووده‌یی و مافی وه‌كیه‌كی بكات له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست، بۆیه ئه‌م چه‌وسانه‌وه‌یه بووه هۆكارێكی گه‌وره‌و به‌رده‌وامی یاخیبوون و سه‌ركێشی كورد به‌رامبه‌ر به ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كان بۆ سه‌ندنی مافی ره‌وای خۆی،
یاخود به‌رگریكردن له بوون و مافه‌كانی خۆی.
هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه له‌ماوه‌ی ده‌یان ساڵی رابردوو كێشه‌ی كورد له‌دوای كێشه‌ی فه‌له‌ستین گه‌رموگوڕترین كێشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بووه، ئه‌گه‌رچی به ئاراسته‌ی هیچ چاره‌سه‌رێكی گونجاو نه‌ڕۆیشتووه.
كورد هێزێكی كاریگه‌ری رووداوه‌كان
به‌ڵام له ئێستادا بووه‌ته گه‌رمترین كێشه‌ی ناوچه‌كه، له كوردستانی باشورهه‌تا راده‌یه‌كی زۆر كێشه‌ی كورد به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ری كاتی رۆیشتووه ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ی كه كورد خۆی هه‌ڵیبژاردووه. له پارچه‌كانی تریش ململانێكه له گه‌رمبوونه‌و به ئاراسته‌ی رووداوی گه‌وره ده‌ڕوات، هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌پۆلی گۆڕانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گرتۆته‌وه.
هه‌موو ئاماژه‌كان گه‌واهی ئه‌وه ده‌ده‌ن رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به ئاراسته‌ی وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌و بنه‌ڕه‌تی ده‌ڕوات و له‌وانه‌یه له كۆتاییدا نه‌خشه‌ی سیاسی و جوگرافی ناوچه‌كه‌ش گۆڕانی به‌سه‌ردابێت و جارێكی تر له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و مه‌زهه‌بی دابه‌ش بكرێته‌وه.
له‌هه‌ر جوڵه و به‌یه‌كدادانێكدا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هێزی كوردی به‌شێك ده‌بێت له ململانێیه‌كانی ناوچه‌كه‌و كاریگه‌ری زۆری ده‌بێ به ئاراسته‌ی ویستی ئه‌و لایه‌نه‌ی كه ده‌یه‌وێت دووباره نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه بگۆڕێت، له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك له‌وانه:
1_ كورد خاوه‌نی جوگرافیایه‌كی فراوانی ناوچه‌ی ململانێیه‌كه و رۆڵی دیاری له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ركابه‌رییه‌كه‌دا هه‌یه.
2_ كورد خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی زۆری دانیشتوانه، جیاواز له سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م (1914_1918).
3_ كورد خاوه‌نی هێزی گه‌وره‌و چالاكی سیاسی و ناسیۆنالیستی خاوه‌ن دامه‌زراوه‌ی پڕ له‌كه‌سانی به‌ئه‌گای سیاسه‌تی تازه‌ی جیهانن.
4_ ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان بۆ رۆژئاوا جێگای ئه‌رێنییه، چونكه هیچ توندڕه‌وییه‌كی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وتۆی تێدانییه كه بوبێته مایه‌ی چه‌وسانه‌وه‌ی پێكهاته‌یه‌ك.
5_ هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هێزێكی خاوه‌ن كه‌سایه‌تی سیاسی و ئابوری و جوگرافی و سه‌ربازی بووه‌ته خاڵی لێوه‌ده‌رچوون و پاڵپشت بۆ به‌شه‌كانی تر كه ده‌كه‌ونه بازنه‌ی رووداوه‌كان.
6_ به زۆری هێزی سیاسی و سه‌ربازی كورد له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان زیاتر ئه‌و هێزانه‌ن كه به هێزی نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراسیخواز و عه‌لمانی ناسراون، بۆیه رۆژئاوا ئه‌وه‌نده لێی ناسه‌ڵمێته‌وه.
بۆیه ئه‌م هۆكارانه و چه‌ندین هۆكاری تر واده‌كات له داهاتووی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا كورد كاراكته‌رێكی دیار‌و به‌هێزی خاوه‌ن جوڵه‌ی دووباره داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه سیاسی و جوگرافییه‌كه‌ی بێت، چونكه ئه‌زموونی ده‌یان ساڵی رابردوو ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه بێبه‌شكردنی كورد له ماف و داخوازییه‌كانی هۆكارێكی گه‌وره‌ی نائارامی و ناسه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بووه.
كورد له رۆژئاوا ناسراوه . هه‌روه‌ها بیست ساڵی ڕابردوو له مێژووی كورد و ڕۆژئاوا وایكرد كورد باشتر بناسن و شاره‌زای بن و ئه‌وه‌شی بۆ سه‌لماندن كه له‌وانه‌یه كورد باشترین ره‌گه‌ز بن بۆ دیموكراتیزه‌كردن و سه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌و ئه‌زمونه‌ی كه په‌یڕه‌وی لێده‌كرێت.{jcomments off}
له‌لایه‌كی تریش گیربوونی به‌رژه‌وه‌ندی زۆر له كۆمپانیا خاوه‌ن كاریگه‌ره‌كان له‌سه‌ر سیاسه‌تی جیهانی له هه‌رێمی كوردستان.
به‌لێكدانه‌وه‌مان بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كانی ئاراسته‌ی ره‌وتی رووداوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كوردستان و كورد دوو فاكته‌ری گرنگی ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كه ده‌بن، ئه‌م جاره كورد له‌هه‌ر جۆره دابه‌شكردنه‌وه‌یه‌ك بێبه‌ش بكرێت ئه‌وه به‌دڵنیایه‌وه قه‌یرانی ناوچه‌كه ئاڵۆزتر و خوێناوی تر ده‌بێ و هه‌رگیز ئارامی به‌خۆیه‌وه نابینێت.
بۆیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باوه‌ڕ ناكرێ هێزه خاوه‌ن نفوزه‌كان كه رۆژهه‌ڵاتیان ده‌كه‌وێته‌ده‌ست لایه‌نی كوردی فه‌رامۆش بكه‌ن و نه‌یكه‌نه لایه‌نێكی سه‌ره‌كی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.
بۆیه ده‌بێ كوردیش له ئاماده‌باشی گۆڕاندا بێت و رۆڵی گرنگ ببینێت به‌بێ ئه‌وه‌ی زامنی مافه‌كانی خۆی بكات نه‌بێته ته‌ره‌فدار یان قورسكه‌ری تای ته‌رازووی هێز له ناوچه‌كه.
/۱۹/۱۱/۲۰۱۲/زاینی بریتانیا