"an independent online kurdish website

  پێش هەموو شتێک دەبێت ئەوە بڵێین کە نەبوونی دیموکاتیەت و هەستی دکتاتۆرانە لە لایەن هەر کەس و لە ناو هەر ڕژێمەکەوە هەبێت ئەوا هەمیشە نائارامی و ماڵوێرانیەکان نەزیکن، هەمیشە کارەساتەکان دروست دەبن،ahmad_deshti

دیارە کە ئەمڕۆش لە ناو ڕژێمی ئەمڕۆی عێراقی دا دکتاتۆرەکان دروست بوینەوە  بۆیەکە وا بە گەرمی پێرەو لە دروست بوونەوەی ماڵوێرانیەکان و کارەساتەکان دەکرێتتەوە، تا ئێستا ئەوانەی کە لە سەر کارن و هەموو دەسەلاتی ڕژێمی عێراقیان زەوت کردوە و بە هەستی دکتاتۆرانەیانەوە گوێ نادەنە هیچ لایەن و کەسایەتی و یاساکانەوە، دیارە کە هەموو بنەماکانی دیموکراتیەتیان پێشێلکردوە و بە ڕەفتاری دکتاتۆرانە‌و تەکڕەووانە  کار دەکەن، دەبینین کە خەریکن هەموو عێراق  بە تایبەتی کوردستان بەرەو ڕوداوە نەخوازراو ناخۆش و پڕ لە کاراەساتان بژیێننەوە،ئەم شیوە فەرمانڕەواییە تەکڕەوانە‌ی وەک جەنابی مالکی،هاکاریکە بۆ رودانی هەموو کارەساتەکانی وەک ڕابوردووی ڕژێمی بەعسی ڕوخاوی عێراقی، ئەمەرۆ ئەوەی کە لە عێراق لە ژێر سایەی مالیکیەکان ڕوو دەدەن هەمووی نەبوونی بیرو باوەڕی دیموکاتیانەو لە ناو چوونی هەستی بەیەکەوە ژیانە،کە لە ناو دل و دەرونی مالیکیەکان دا لە ئارادایە، هەموو کەسێک ئەو ڕاستیانە‌چاک دەزانێت کە  جولاندنی هێزو هەولی شەڕ و دروست کردنی کارساتەکان کارێکی زۆر گەورەو خەتە‌ر ناکە کە ئەمڕۆ جەنابی مالکی بە دروست کردنی هێزی عەمەلیاتی دیجلەو نیەتی خەراپی بەرامبەر بە کوردو ناوچە دابڕاوەکانەوە ئەنجامی دەدات، کە مالکی گەلێکی تریشی لە هێزە سەربازیەکانی عێراق ئەمڕۆ هێناویەتە پال هێزەکانی ئۆپەراسیونی دیجلەوەو بەرەو کوردستان و ناوچە دابراوو زەوت کراوەکانی کوردستان جولاندویەتی.

ئەمەش کارێکە تەنیا و تەنیا لە شەئنی دکتاتۆران دایە، کە هۆکارێکە بۆ دروست بوونی شەڕی عێراق و پشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان، جەنابی مالکی بێچگە لەمانە ئەمرۆ وەک سەرەک وەزیڕانی عێراقی زۆربەی دەسەلاتەکانی دەزگاکان و وەزارەتەکانی تری عێراقی کەسی بۆ دانەندراوە، ئەوا خودی مالکی خۆی سەرپەرشتی دەکات و وەکیلی هەموو ئەو دەزگاو وەزارەتانەیە کە تا ئەمڕۆکە کەسیان بۆ دیاری نکراوە، هەروا بە خاڵی ماونەتەوە. ئەمانە هەمووی نیشانەی نەبوونی هەستی دیموکراتیانەو پێرەو کردنی مالیکیە لە ڕەفتاری دکتاتۆرانەی ئەو جەنابە، لە لایەکی تریشەوە دەبێت ئەم ڕاستیانە لە دڵی هەموو کوردێک دابن و ئەوە بزانن کە هیچ ڕژێمێکی عێراقی کە لە هەر سەردەم و هەر کاتێک بێنە سەرکار ئەوا زۆر مەحالە ئەوان  دان بە هەموو مافە ڕەواکانی گەلی کورد لە ناو مال و خاکی خۆیدا دابهێنن، ئێستاس ئەوان عارەبانە‌ی ئەمرۆ کە زۆربەیان کوردستان بە خاکی کورد دانانێن و گەلی لە مالیکیەکان و ئەوانی تر هەمیشە لەو باوەڕەن کە دەبێت گەلی کورد بۆ هەتایە ژێر دەستەی ئەوان داگیرکەرانەوە بێت، تەنیا ئەوان بکارن کە فەمان ڕەوایەتی هەموو عێراق و کوردستان بکەن، تا ئەمڕۆش زۆربەیان ناوی کوردستان بە گوناه دەزانن،ناوی کوردستان  نابەن و بە کوردستان دەڵێن  شیمالی عێراق،جگە لەمانەش زۆر لە دەسەلاتدارانی ئەمڕۆ بە تاوانی دەبینن کە کورد بۆ خۆی خاوەن سەروەت و سامان و نەوت و کانی خۆی بێت و خودی کورد هەموو خێرات وبەرو بومی نیشتمانی خۆی بخوات و وەک کە خودی کورد دەیەوێت، ئەوان ڕازی نێن بەوەی کە کورد بۆ خۆی پەیمان لە گەل کۆمپانیە نەوتیەکانی جیهانی ببەستێت و هەرچی نەوت و کان و بەرو بومی کووردستانە دەبێت لە ڕێگەی عێراقەوە تاوو توو بکرێت، نەک خودی کورد بۆ بەرژەوەندی و ئاوەدانی و سازکردنەوەی کوردستانی وێرانە بە خۆی سودی لێ وەر بگرێت، هەر بۆیەشە دەبینین کە ڕژێمی عێراقی چۆن بە گژ گەلی کورد دادێت و هەموو ڕۆژێ وەزارەتی نەوتی عێراقی و شەهرستانی هەڕەشە لە کوردو لە وان کۆمپانیە نەوتیانەوە دەکەن کە ڕاستەو خۆ لە گەل حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پەیمانیان بەستاوە و ڕێ لەوان کارانەوە دەگرن کە ئەوان کۆمپانیە نەوتیانە  ئەمڕۆ هاتوون لە کوردستان کار دەکەن.

ئەمانە هەمووی، کە سەرچاوەکەشی تەنیاو تەنیادەگەریتەوە سەر نەبوونی هەستی دیموکراتیانەو پیشێل کردنی  هەموو بنەما دیموکراتیەکان لە لایەن خودی مالکی و دارو دەستەکەیەوە کە لەوەتی هاتوونەتە سەر حوکم چونکە هەستی دیموکراتیانەیان لا نیە بۆ یەکە هەموو یاساو کارە لەسەر پێکهاتوەکان پێشێل دەکەن، دان بە مافی ڕەوای گەلی کورد دانانێن و دەیانەوێت وەک ڕۆژگارانی سەدامی رەفتار بکەنە‌وە، کە ئەمەش کارێکی تا بڵیی خەتەرناک و گەمە کردنە بە ئاگر و سەپاندنەوەی شەڕە بە سەر کوردو کوردستان،کە بەوان کارانەوە دیسان  کارەساتەکان دژ بە کوردستان بە تایبەتی و دژ بە هەموو خەڵکانی عێراق بە گشتی دەژیێننەوە،ئەمر لە هەر شوێنێکی دونیادا کە دیموکراتیەت پیشێل کراو دکتاتۆریەت زال بێت بە سەر هەستی پاکی دیموکراتیانە ئەوا نائارامئ و شەڕ و ماڵوێرانیەکان هەمیشە وەدی دێن و خەڵکی ئەوان وەڵاتانەی کە لە ژێر سایەی دکتاتۆرەکانەوە دەژین هەرگیز ئاسود نابن و توش بە کارەساتان دەکرێن، ئەمڕۆ دەبینین لە دوای ئەو هەموو کارەسات و وێرانی خاکی عێراقی خاپور کراو،لەگەل ئەو هەموو پارەو نەوت و زەنگینی ئەم وەڵاتە، دەبینین کە لە سایەی ڕژێمە گۆڕ بە گۆڕەکانی عێراقیوە جێ وەسر هاتووە، کە بە داخەوە ئەمڕۆش جەنابی مالکی بە هەستی دکتاتۆرانەو بڕیاری دکتاتۆرانە‌یەوە دەبینین چۆن مەنتیقی هێزو شەڕ بەکاردێنێت و چۆن هێز دەجولێنیت و بە نیازی هێرش کردنە سەر کوردستان دەیەوێت کە شەڕ بە سەرگەلی کورددا بسەپێنێتەوە، بەم کارەشی دیسان هەموو عێراق توش بە کارەساتان دەکاتەوە، ئەم ڕەفتار و هەنگاوانەی جەنابی مالکی تەنیا و تەنیا نەبوونی هەستی دیموکراتیانەو پێشێل کردنی هەموو یاساکانی دەولەتی عێراقیەکە لە سەدا هەشتا کەسانی عێراقی دەنگیان بۆ ئەو یاسایە داوە،تا ئەو دەمەش دیموکراتیەت لە هەموو عێراق جێگای خۆی نەگرێت زۆر ئاستەمە کە ئەم وەڵاتە ئارامیەکان بە خۆیەوە ببینێت.

١٨.١١.٢٠١٢

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی