"an independent online kurdish website

مندالان پایە و سەرمایەی هەر وڵاتێكن و حكومەتەكان گرینگی زۆر دەدەن و بەرنامە رێژی بۆ دوارۆژییان دەكەن و پێیان وایە پێشكەوتنی هەر كۆمەلگایەك لە ناوچاوانی مندالانی ئەو وڵاتە دەبینرێت و بۆ فەخر و شانازی كردن بە وڵاتەكەیان دەبی هەر چی لە دەستیان بیت بیكەن.تەنانەت بودجەی یەكەمی وڵات بۆ پەروەردە دادەنرێت.omid_miste

بەڵام بەداخەوە تەنانەت مندالانی كورد لە مەدرەسەش لە ئەمان و ئەمنییەت دانین و لەبەر نەبوونی دەستگیرەی دەرگا 34 پەپوولەی بێگوناە بە گەرمای ئاگر دەسووتینن، جگە لەوەسیستمی گاز رەسانی گەیشتۆتە هەموو شارو گوندەكانی وڵاتانی جیران،بەڵام لە خودی ئێران،ئێرانییەكان بە تایبەت كوردەكان لێی بێبەشن. لە شارەكانی كوردستان شتێك و بینایەك بە ناوی نەخۆشخانە نیە، بەڵكوو مەركەزی “تەزریقات و پانسمان هەیە”دیارە لەگەڵ ئەوەی داخ دەمگرێت بۆ ئەوەی هاوزمانانم لە بەر نەبوونی ئیمكاناتی پێویست لە نەخۆشخانەكان لە رێگا گیان دەسپێرن و وەك پێویست پێیان راناگەن.

بەڵام پێشم سەیر نیە چونكە لە فەلسەفەی كۆماری ئیسلامی و ئەو نیزامە ناخەڵكی یە تەنیا شتێك كە گرینگ نیە”مرۆڤە”جا ئەویش كورد” بیت هەر لای بایەخی نیە. هاوزمانانی خۆشەویست ئەوە پێی دەڵین كەمتر خەمی یا سیاسەتێك كە كۆماری ئیسلامی لە یەكەم رۆژەكانی هاتنە سەر كاری بەرامبەر بە زانست هەیبووە؟ زۆر كە س پێوەندیم پێوە دەگرن دەڵێن كاكە شتێكی تەبیعی یە ! ئایا بە راستی ئەوە تەبیعی یە كە مەدرەسەیەك مندالانە دەستگیرەی دەرگای نەبێت؟… باشە بۆ دەبێت تەندرووستی هاووڵاتیان دەبێ ئەوەندە بێ بایەخ بێت؟! من نموونەیەكتان بۆ بێنمەوە هاوشارییە خۆشەویستەكانم ئەگە بێتە بیرتان چەند ساڵ لەمەو بەر كۆرێكی لاوی خۆشەویست كە لێرە سڵاو بۆ گیانی دەنیرم(كاك ئەحمەد لاهیجانی) لەبەر نەبوونی گازی ئوكسیژێن گیانی سپارد.{jcomments off}

لێرەدا بەداخ بوونی خۆم وەك كوردیك و پێشمەرگەیەك و پیرانشارییەك رادەگێنم وخۆم بە هاوخەمی ئێوە و بنەماڵەی ئەو منداڵە ئازیزانە دەزانم.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی