"an independent online kurdish website
ئاوێنە : تاڵەبانی رۆژێک لەگەڵ مەرجەعی باڵای شیعەکان ئایەتوڵا عەلی سیستانی بە فارسی قسەت دەکرد، رۆژی دواتریش لەگەڵ دیبلوماتە ئەمریکیەکاندا بەئیگلیزییەکی روون قسەی دەکرد، رۆژی دواتریش لەگەڵ نوری مالکی سەرۆک وەزیردا بەعەرەبی قسەی دەکرد و لەهەمان کاتیشدا ئاماژە بە زمانی کوردی دەدا بەستافەکەی،talabani_jalal


سەرلەبەیانیه‌ك جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری عێراق توشی جەڵتەیەکی مێشک بوو.  وتەبێژەکانی هیچ روونکردنەوەیەک نادەن، زیاد لەوەی کە دۆخی تاڵەبانی جێگیرە. وە زۆرێک لە کەسە نزیکەکانی تاڵەبانیش رایانگەیاند، تاڵەبانی لە کۆمادایە. ئەگەر چاک نەبێتەوە، نەمانی تاڵەبانی تەقینەوەیەک دەبێت لە عێراقدا.

ن. مایکڵ رۆبن
و. بەهمەن حەسەن
جیاواز لە رکابەرە کوردەکەی مەسعود بارزانی کە زۆرکات گفتوگۆو دیبلۆماسیەت رەتدەکاتەوە، تاڵەبانی کەسێکی، زمانزان،  زاناو قسەخۆشە. تاڵەبانی کوردەکان، عێراقیەکان و ئەمریکیەکانی راگرتوە بەشێوەیەکی گشتیش پەیوەندی لەگەڵ هەموو لایەنێکدا هێشتۆتەوە. لەبەر ئەمە تاڵەبانی بوە کەسێکی گونجاو بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لە دوای یەکەمین هەڵبژاردنی ئازادانەی عێراقیەکان لە ٢٠٠٥دا.

تاڵەبانی رۆژێک لەگەڵ مەرجەعی باڵای شیعەکان ئایەتوڵا عەلی سیستانی بە فارسی قسەت دەکرد، رۆژی دواتریش لەگەڵ دیبلوماتە ئەمریکیەکاندا بەئیگلیزییەکی روون قسەی دەکرد، رۆژی دواتریش لەگەڵ نوری مالکی سەرۆک وەزیردا بەعەرەبی قسەی دەکرد و لەهەمان کاتیشدا ئاماژە بە زمانی کوردی دەدا بەستافەکەی. کەم کەس باوەڕی پێدەکەن و دەڵێن قسەکانی تا کۆبونەوەی دواتر بڕدەکات. زۆرێکش دەڵێن تاڵەبانی زانیارییەکانی دزە پێکردوە و گواستونیەوە بۆ ئێرانیەکان و بە پێچەوانەشەوە. هەروەها تاڵەبانی بەشێوەیەکی فراون زانیاری لە سەر بەرنامەی چەکە کۆمەڵکوژەکانی سەدام هەبوو. سەرباری ئەمانە هەموان لەگەڵ تاڵەبانیدا قسەیان کردو و بە دڵیان بوو. بۆیە لە کورتیدا، تاڵەبانی باشترین هەڵبژاردەبوو بۆ عێراقیەکان.

لەگەڵ کشانەوەی ساڵی ربردووی هێزەکانی ئەمریکا، باسی عێراق لە میدیاکانی ئەمریکادا پشتگوێخرا. تەندروستی خراپی تاڵەبانیش چیتر عێراقیەکان سەرسام ناکات.ماوەیەکی زۆرە تەندروستی سەرۆک ناجێگیرە. تاڵەبانی نیو دەرزەن سەردانی بۆ نۆڕینگەکانی مایۆ لە مینسۆتای ئەمریکا کرد بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیەکانی تایبەت بە زۆری کێش و چەوری زیادە بۆ ماوەی ساڵێك. بۆماوەی چەند سالێک، تاڵەبانی خۆردنەوەو جگەرەکێشانی لێ قەدەغەکرا. دابڕانە دووبارە بوەکانی تاڵەبانی لە گۆڕەپانی سیاسی عێراق بوونە رووداوی ئاسایی. تەنها لە هاوینی رابردودا، تاڵەبانی بۆ ماوەی نزیکەی دوو مانگ  لە عێراق دووربوو بۆ وەرگرتنی چارەسەرو نەشتەرگەری بۆ ئازارەکانی ئەژنوی.

ماوەیەکی زۆرە، سیاسیەکانی بەغداد و هەرێمی کوردستان پلان بۆ دوای تاڵەبانی دادەنێن. بە مردنی تاڵەبانی یاخود دوور کەوتنەوەی لە سیاسەت، عێراقیەکان پرسیار دەکەن. یەکەم پرسیاریشیان ئەوە دەبێت، ئایا دەبێت کێ جێی تاڵەبانی بگرێتەوە و ئەرکەکانی بگرێتە ئەستۆ.  جێگرەکانی سەرۆک کۆمار بەشێوەیەکی گشتی کارتۆنین، لە دۆخێكدا یەکێک لە جێگرەکانی تاڵەبانی دەستەڵات بگرێتە دەست، سەرکەوتوو نابێت. چونکە زۆرنابات کوردەکان داوای گێرانەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار دەکەن.

لە دوای کۆتایی هاتنی ماوەی سەرۆکایەتی تاڵەبانی، کورد پێگەی سەرۆک کۆمار بەهی خۆی دەزانێت. ئەمە بەتەواوی خواست و هیوای بەرهەم ساڵحی سەرۆک وەزیری پێشوو و ئەندامی لە مێژینەی پارتەکەی تاڵەبانیە- یەکیەتی نیشتمانی کوردستان. کاتێک لە ٢٠٠٧دا تاڵەبانی بۆ گەشتێک چووە عەمان بۆ چارەسەری بەپەلەی “ئازاری دادان”ی. سەرچاوە کوردیەکان ئاماژە بەوەدەدەن بەرهەم ساڵح چاوی بە بەرپرسانی ئیران کەوتوە لە پێنجوێنی نزیک سنور.

مەبەستی ئەم کارەی ساڵح، دروستکردنی کەسێک بوو بۆ جێگرتنەوەی تاڵەبانی. کاتێک ئەم قسانە دەگەنەوە تاڵەبانی و هێرۆخای خێزانی، وە کاتێک میدیای کوردی پەیوندییەکانی نێوان بەرهەم ساڵح و گاری کۆماری ئیسلامی ئاشکرا دەکات، بەرهەم ساڵح روبەڕووی رەخنەی توند دەبێتەوە. هەر لەم بارەیەوە، ‌هێرۆخان- یەکێک لە بڕیاردەرەکانی یەکیەتی نیشتمانی – دڵێنایی دەدات کە هەموو کارێک دەکات بۆ رێگە گرتن لە دەرکەوتنی بەرهەم ساڵح و باڵادەست بوونی.
زۆرێکی تر لە کورد، داوا دەکەن هۆشیار زێباری خاڵی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێم، جێگەی تالەبانی بگرێتەوە. ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی دووبارە دەست پێکردنەوەی خولێکی دیکەی شەڕ لە وەزارەتی دەرەوەدا. هەرکامیان بێت، سەرۆک کۆمار یان وەزارەتی دەرەوە، بەهەمان شێوەی کورد نەتەوەکانی دیکەش هەول بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆیان دەدەن. لە کاتی پێکهێنانی هاوپەیمانیەکانی بەر لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠٠٩دا، ئەیاد عەلاوی وەزیری ناوخۆ زۆرینەی دەنگەکانی بەدەست هێنا بەڵام نەیتوانی هاوپەیمانیەک پێک بهێنێت بۆ دروستکردنی حکومەت. لەوکاتەوە، عەلاوی داهاتی خۆی سەرف دەکات لە پێناو هێشتنەوەی پێگەی سیاسی خۆی لە لای دەوڵەتانی دراوسێی عێراق.

هەربۆیە ئەوکات کۆشکی سپی خوازیار بوو تاڵەبانی دەستبەرداری پۆستەکەی ببێت و عەلاوی جێگەکەی بگرێتەوە وەک دەستکەوتێكی هاوپەیمانی. ئەم هەنگاوە بە توندی لەلایەن کوردەوە رەت کرایەوە، بەڵام دووبارە دوای تاڵەبانی پرسی سەرۆک کۆمار دەست پێدەکاتەوە.
بێ لەبەر چاوگرتنی ئەو کەسەی جێی تاڵەبانی دەگرێتەوە، سیاسیەکانی عێراق بەم زوانە رووبەڕوی فیلەکە دەبنەوە. ریکخستن ودابەشکردنی پۆستە باڵاکان بە پێی نەتەوە، رەگەز و پێکهاتەی ئاینەکانە لە عێراقدا.بەڵام پرسیارەکە ئەوە دەبێت، داخۆ عێراق شوێن نمونەی لوبنان دەکەوێت. لەو دەوڵەتە بچوکە، بەڵام فرە چەشنە عەرەبیەدا، سەرۆک کۆمار مەسیحیە، سەرۆکی پەرلەمان شیعەیە و سەرۆکی حکومەت سونەیە. ئەم پێکهاتەیە لە لوبناندا گونجاوەو بەم شێوەیە دەمێنێتەوە تائەوکاتەی باری دیموگرافی لوبنان گۆرانی بەسەردا دێت و ئەمەش لە رابردوودا ئەنجامەکەی شەڕێكی ناوخۆیی ١٧ ساڵە بوە. بەهەمان شێوە لە عێراقدا، سەرکردە عێراقیەکان، دەبێت دووربین بن و لەبیری فەراهەمکردنی سەقامگیریدابن لە ئایندەیەکی درێژدا و دەبێت کارەساتەکانی لوبنانیان لە بەرچاوبێت. تاکە شتێک کە کورد، سونە، تەنانەت شیعەکانیش یەکدەخات، ئەو بۆچونەیەیە کە دەڵێت گۆرانی بچوک لە سیاسەتی خۆناسی عێراقدا روویانداوە.

بیرکردنەوە لە پرسیاری جێگرەوەی تاڵەبانی، کێشەی ئێستای عێراقیەکانە. بارزانی لە رازیبوون بە پێدانی پۆستی سەرۆک کۆمار بە تاڵەبانی، زیاد لەوەی بیری لە بەرژەوەندی کورد دەکردوە، دەیویست رکابەرە لە مێژینەکەی لە کوردستان دوور بخاتەوە. بەڵام تاڵەبانی لەگەڵ خۆیدا، رکابەرییەکانی بردە بەغداد. لە کاتێکدا بارزانی بەدوای دەنگێکی ڤیتۆدا دەگەرا بۆ لەسەر کار لابردنی نوری مالکی، جەلال تاڵەبانی مافی فیتۆکەی بەکار هێناو کەیسەکەی مالکی نەگەیاندە پەرلەمان. لەم دۆخەدا، هەر کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دەبێتە کۆیلەی ئەم یان ئەو لایەن. بۆیە بەتەنها ئایندەی مالکی لە مەترسیدا نیە. زۆرێک لە عێراقیەکان هێشتاش دەیانەوێت تارق عەزیز لە سێدارە بدرێت.

ئەمە لە کاتێکدا کەسە نزیکەکانی بازنەی تاڵەبانی، دان بەو راستیەدا دەنێن کە تاڵەبانی فەرمانی کوشتنی نەیارە سیاسیەکانی دواوە لە چەند ساڵی رابردوودا.وە تاڵەبانی رەتی کردۆتەوە واژووی بڕیاری بەداردا کردنی تارق عەزیز بکات، ئەمە وەک دەوترێت تاڵەبانی دژی یاسای لە سێدارەدانە. سەرۆکێكی نوێ رەنگە ئەوەندە بەئاسانی گوێ بۆ بەداراکردن تاریق عەزیز نەگرن. بیگومان کەسانێكی وەک پارتەکەی عەلاوی کە نوێنەرایەتی بەعسیەکان دەکات، ئامادە نابێت وە کاندیدێکیش قبوڵ ناکات کە بیەوێت سزاکەی سەر تاریق عەزیز جێبەجێ بکات.

بەهەمان شێوە، مردنی تاڵەبانی رەنگە ئاسایشی کورد تێک بدات. یەکێتی نیشتمانی بە شەڕی بەردەوامی نێوان هێرۆخان، بەرهەم ساڵح و کۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆک وەزیرانی پێشو دەناسرێتەوە. لەم ساڵانەی دوایدا، هەوڵی بەرزکردنەوەی قوبادی کوڕیشی دا لە ناو حیزبەکەیدا. هەریەکە لە بەرهەم ساڵح و قوباد لە لایەن بەریتانیاو ئەمریکاوە خوازراون، بەڵام زۆرێك لە کوردەکان پرسیار لەسەر دڵسۆزییان دادەنێن، چونکە ئەم دووانە هەرگیز لە دژی رژێـمی سەدام نەجەنگاون. لە بەرامبەر ئەمانەدا، کۆسرەت پشمەرگەیەو فەرماندەیەکی کۆنە، بەڵام تەندروستی نا جێگیرە. ژنەکەی تاڵەبانیش بێ بەزەیەو هەوڵەکانی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی فایل و زانیارییەکانی حیزبەکەی رەنگە بەس نەبێت بۆ بەدەست هێنای رەزامەندی باقی حیزبەکەی یان هاوکاری کردنی قوباد.
لێروە پرسیارەکە دەبێت بەوەی، کێ بۆشاییەکە پڕ دەکاتەوە. هەریەکە لە گۆڕان  کە لەلایەن نەوشیروان مستەفای جێگری پێشوی تاڵەبانیەوە دامەزرێنراوە، و پارتە تەقلیدیەکەی بارزانی، هەوڵ دەدەن بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکە.کێشەکە ئەویە، بارزانی و تاڵەبانی بۆ ماوەی ٢٠ ساڵە کشەکان لەرێگەی رێککەوتنی ژێربەژێر چارەسەر دەکەن نەک لە رێگەی سندوقەکانی دەنگدانەوە. ئەگەر نەوشیراوان مستەفاو بارزانی نەتوانن بگەنە رێککەوتنێک، ئاسایشی کوردستان رەنگە تێک بچێت. لە کاتێکدا، بە دڵنیاییەوە نەوشیروان مستەفا هەڵبژاردنی ئازادانە ئەنجام دەدات، بارزانی زیاتر ئامادە دەبێت شەڕ بکات لەوەی متمانە بە دەنگدەرەکان بکات.

رەنگە ئەمڕۆ کورستانی عێراق ئارام دەربکەوێت، بەڵام تەنها ١٥ ساڵ بەسەر شەڕە ناوخۆییە خوێناوییەکەیدا تێپەڕ بوەو بە باشی لە بیری کوردا ماوەتەوە. خێزانەکان لە بیریانە چۆن هێزەکانی تاڵەبانی و بارزانی نەوەکانیان دەخستنە گۆڕە بەکۆمەڵەکانەوە، وە تائیستاش  خەڵک خۆپیشاندان بۆ یەکسانی دەکەن. ئەگەر شەڕ رووبدات، کۆپی شەرەکانی پێشو نابێت. بەڵکو رەنگە لە شێوەی شەپۆلێک کوشتن و تەقینەوە بەخۆوە ببینێت.
ئالۆزی دۆخی کوردستان، وەلە وێنە گەورەکەشدا عێراق، ئەنجامی شێوازی کاردنی تاڵەبانی و بەرژەوەندیەکانیەتی. کاتێک قوباد تاڵەبانی نوێنەرایەتی کوردستانی دەکرد لە واشنتن، قوباد وەک بەڕێوەبەری کارەکانی تاڵەبانی کاری دەکرد زیاد لەوەی نوێنەرایەتی کوردانی عێراق بکات. زۆرێک لە کارەکانی عێراق تایبەتن، تۆڕێك لە کەسێتی وەک تاڵەبانی و لە ناویاندا چەند کۆمپانیایەکی ئەمریکی، کارەکان بەڕێوە دەبەن و بۆندی کارەکانیان لەو پەڕانە هەرزانترە کەئیمزایان لەسەر کراوە.{jcomments off}
با هیواخواز بین تاڵەبانی چاک دەبێتەوە. لە پێناو ساڵی ئایندەی عێراق و کوردستان، بەڵام نەبێتە بار بەسەر سیاسەتی ئەو ناوچەیەوە.

سی ئێن ئێن
راپۆرتی تایبەت

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی