"an independent online kurdish website

ئاژانسی کوردپا: ناسنامەی یەکێک لە مۆرە سەرەکییەکانی ئەشکەنجە، سەرکوت و کوشت‌وبڕی هاووڵاتیانی کورد لە پاریزگای ورمێ کە ماوەی چەندین ساڵە لەو پاریزگایە سەقاڵی کردەوەی دژە مرۆییە، ئاشکرا بوو.xanmeyi_shkence13



بەپێی هەواڵی چالاکانی مافی مرۆڤ و دێمۆکراسی لە ئێران، جهانگیر نێعمەتی تەمەن ٥٠ ساڵ، بەرزی باڵا ١٦٥ Cm، چاو بچوک و مەیلە و رەش و خەڵکی “مەحمەدیار”ی سەربە شاری نەغەدە، یەکێک لەو جینایەتکارانەیە کە ماوەی چەندین ساڵە دەستێکی باڵای لە ئەشکەنجە و سەرکوتی هاووڵاتیان و زیندانیاندا هەیە.

جهانگیر نێعمەتی پلەی سەرهەنگ تەواوی سپای پاسدارانی هەیە و ئێستا جێگری “حیفازەت و ئیتلاعات” و بەپرسی ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای ورمێی لە ئەستۆیە.

ئێستا ناوبراو بەرپرسی گرتووخانەی نهێنیی ٨١ی رەمەزانی سەربە سپای پاسداران لە “پارێزگای ورمێ”یە، ئەو گرتووخانەیە لە نیوان لەشکری “سید الشهدا” و پادگانی “المهدی” و لە ژێر کۆنتڕۆڵ و چاوەدێریی ئەشکەنجەگەر و بازجووەکانی سپای پاسداران دایە.

جهانگیر نێعمەتی یەکێک لە بەرپرسانی سەرەکیی سەرکوت لە پ”اریزگای ورمێ”یە و لە ساڵەکانی ٦٠ی هەتاوییەوە هەتا ئێستا دەستی لە سەرکوت، ئەشکەنجە، دروست کردنی دۆسیەی بێ بنەما و دوور لە راستی بۆ هاووڵاتییان و بەتایبەت زیندانیانی سیاسیدا هەیە.

jehangir_nehmeti_ashkencegeri_rejim

هەروەها ناوبراو یەکێک لە سەرەکیترین ئەشکەنجەگەرەکانی گرتووخانەی نهێنیی ٨١ی رەمەزانە و زۆربەی کاتەکان زیندانیانی سیاسی هەتا سەر مەرگ ئەشکەنجە دەکات.

جهانگیر نێعمەتی بەمەبەستی ئەشکەنجەی دەروونی زیندانیانی سیاسیی ژن و منداڵدار بە کەڵک وەرگرتن لە هەڕەشەی جۆراوجۆر هاوسەری زیندانیان ناچار بە جیابوونەوە لە مێردەکەی خۆی دەکات.{jcomments off}

زۆربەی زیندانیانی سیاسیی ناو زیندانی ورمێ ماوەیەکی زۆر لە گرتووخانەی نهێنیی ٨١ی رەمەزاندا بوون و لەوێدا بە دڕندابنەترین شێوە ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی کراون.

زۆربەی دەستبەسەر کراوان لە سەرەتای دەستبەسەر کردنیانەوە ماوەیەکی زۆر لە گرتووخانە نهێنییەدا لە ژێر ئەشکەنجەدا بوون و دواتر بۆ زیندانی ورمی و زیندانەکانی دیکە دەگوازرێنەوە و هەتا ئێستا هیچکام لەو زیندانیانە شوێنی راگیرانی خۆیان ئاگادار نەبوون.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی