"an independent online kurdish website

ئەوە رستەیەكە كە تیتری یەكەم و چەندەمی زۆرێك لە هەواڵدێرییەكان لە مانگی كۆتایی پاییزی ساڵی 1391 بوو. هەڵبەت چەند ساڵێك دەبوو كە ئەو باسە هاتبوو ئاراوە بەڵام تا ئێستا بە زۆری و گۆڕی، هەوڵی ئەوە نەدرابوو كە جێبەجێ بكرێ و شاری ئۆرمیە ببێ بە شارێكی فەرهەنگی!eskender_ceferi

بابەتی سەرنج‌ڕاكێش ئەوەیە كە بەرپرسانمان لە ئۆرمیە، دە كاتێكدا دەیانهەوێ ئەو شارە تەنانەت بە ناوی نەتەوەیێك بكەن بە فەرهەنگی، كە ئیتر لە سەدەی بیست و یەكەمدا، جێگا و ڕگایێك بۆ ئینكاری بوونی هیچ نەتەوەیێك نیە. ئەگەر نەتەوەیێك، بوونی رەد بكرێ، لە ئاستی ناونەتەوەییدا، داوای مافی خۆی دەكا. سەرەڕای ئەوەش كە نەتەوەی كورد لە ئیران، ساڵانێكی زرۆە كە بە دەستی ڕژیمە یەك بە دوای یەكەكاندا كە هەر هەموویان كۆنەپەرەست بوونە، چەوساوەتەوە و مێژووەكەی دزراوە و نامووسیشیان وەكوو دەستكەوت هەڵگیراوە، لە ئۆرمیەش ئەو رەوتە هەر تا هاتووە بەم چەشنە بووە، بەڵكوو خەڵكی ئۆرمیە، لە شارێكی كوردیی تری پارێزگایێكی تر زۆرتر و چڕتر لە ژێر گوشار بووە. بۆ وێنە لە شارێك وەكوو سنە، ڕەنگە چاپ و بڵاوكردنەوەی چاپەمەنیی كوردی وەكوو ئۆرمیە جورم و شەرم و دژایەتیی خوا نەبێ.

با زۆر لە باسەكە وەدوور نەكەوینەوە. وتمان فەرهەنگ. بەڵێ دەیانهەوێ ئۆرمیە بكەن بە شارێكی فەرهەنگی. بەڵام كام فەرهەنگ؟ فەرهەنگێك كە لە نەتەوەیێك دەدزرێ و بە ناوی نەتەوەیێكی تر دەنووسرێ، زەوتە و حوكمەكەی لە دزی و كەمفرۆشی كەمتر نیە، تەنانەت ئینكاری بوونی نەتەوەیێك و دزینی ئاسەواری مێژوویی و فەرهەنگیی ئەو نەتەوەیەش ئەژمار دەكرێ.

فەرهەنگی كردنی شاری ئۆرمیە لە 150 ساڵ لەمەوبەرەوە و بە هاتنە سەركاری قاجارەكان و شای مەنحووس و دزی ئیسلام دزیوی عەدل نەناش دەستی پێ كردووە و نەوەك بڵێین شارەكە دەكەن بە فەرهەنگی، بەڵكوو فەرهەنگی كۆنی ئەو شارەش سووك دەكەن. هەڵبەت كە نەتەوەیێك بە ناوی كورد، لە تەنیشت نەتەوەیێكی میوان بە نێوی تورك و لە دراوسێیاتیی ئەرمەنەكان لەو شارە بە ئاشتیەوە دەژین بەڵام چ نیشانێكی هەیە فەرهەنگی كردنی شاری ئۆرمیە تەنانەت ب ناوی تورك و رەش كردنەوەی ناوی كورد لەو شارە، جگە لە لێكترازان و جودابوونەوەی هەرچی زۆرتر؟!

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی