"an independent online kurdish website

لە ماوەی 34 ساڵاندا، کۆماری ئیسلامی ئێران، دەستوورێکی بنەڕەتی دەکار خستووە کە بەرانبەر گرووپە ئێتنیکییەکانی وڵات فەرق و جیاوازی دانراوە. بودجەی وڵات بە شێوەیەکی ناعادڵانە دابەش کردووە و کەمی بۆ ناوچە کوردییەکان تەرخان کردووە. kolbern_kurd13

حکومەت بە ئانقەست پەروانەی زۆر کاری قەدەغە کردووە کە دەتوانن یارمەتی بە پەرە گرتن و بووژانەوە لە ناوچە کوردییەکان بدا. دارستانەکانی سەر سنوور بۆ لاوازکردنی ژێرخانی ئابووری و ژیانی کورد دەسووتێنن تا کورد ناچار بکەن پێویستی بە حکومەت بێ. کار و کاسبی لە ڕەوشێکی خراپ دایە و بوارێکی زۆر بۆ کورد پێک ناهێنێ. ئەوان ناچار کراون کە ڕێگەیەک بۆ وەدەستهێنانی مووچەیەک بۆ نانی ڕۆژانەیان بدۆزنەوە. زۆریان ژیانی خۆیان بە هەڵگرتن و گواستنەوەی کاڵا لە سەر سنوور بەڕێوە دەبەن. کاتێ چەکدارانی سنووری حکومەت پێیان بزانن، کۆڵبەرەکان هەر لەوێ دەکوژن.

سەربازەکانی سنوور ڕۆڵی سەرباز، پۆلیس، دەزگای قانوونی و ئیدارەی بەڕێوەبەری قانوون دەگێڕن، بە بێ ئەوە کە زانیارییان هەبێ کە کۆڵبەر چی لە سەر پشتە. گەر کۆڵبەر کاڵایەکی قاچاغی هەڵبگرێ، دەبێ سزای بە پێی ڕادەی پێشێلکردنی قانوون بێ. ئەو کاڵایانەی کە لە سنووری دەپەڕێننەوە، جۆراوجۆرن. بە پێی قانوونی ئێران هێنانی ئەو کاڵایانە بۆ نێوخۆی وڵات قاچاغە کە هەڕەشە بکاتە سەر ئابووری وڵات و هێزی چێکەری کاڵای نێوخۆیی، یان ئەو کاڵایانەی کە بە پێی قانوونی ئیسلام قەدەغەن.{jcomments off}

زۆرینەی ئەو کاڵایانەی کە لە سنوور تێدەپەڕن، نە هەڕەشەیان خستۆتە سەر ئابووری وڵات یان هێزی کاڵاسازکەری نێوخۆیی و بە دژی قانوونی ئیسلامیش نین. ئەو کۆڵبەرانە بە بێ ئەوە کە کارێکی غەیری قانوونییان کردبێ، دەکوژرێن. ئەو کۆڵبەرانەی لەم دەقەدا ئاماژەیان پێ کراوە، مرۆڤێکن کە لەم سیستەمەدا لە دایک بوون و گەورە بوون. هەر بۆیە خۆیان باش ئاگادارن کە بە ئەنجامی ئەو کارە، چ مەترسییەکیان لە پێش دەبێ. سەرەڕای ئەوەش ئەوان بەختی خۆیان تاقی دەکەنەوە، بۆ ئەوە کە ژیانێکی بایەخداریان وەک شارومەندانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەبێ.

لیستی ئەۆ ناۆانە لە راپۆرتەکەدان تەنیا بەشێکە لە ئەو دەست درێژیانەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەی خاتە سەر کۆلبەرەکان لە رۆژهەلاتی  کۆردستان. ئەم ئامارە هی ساڵی 2012یە.


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی