"an independent online kurdish website

ئامانج یه‌حییا یه‌كێکە له‌و ده‌نگانه‌ی كه‌ ئه‌مرِۆ له‌نێو هونه‌ری موزیك و گۆرانی كوردیدا رۆلی هه‌یه‌ و خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكی تا‌یبه‌ته‌، هه‌وڵ ده‌دات به‌و به‌هره‌یه‌ی كه‌هه‌یه‌تی شتێك بخاته‌سه‌ر هونه‌ری كوردی و خزمه‌تێك بكات، له‌م دیمانه‌یه‌دا وەلامی پرسیارەکانی ئیمەی دایەوە.tablo-hassan-0

به‌ر له‌وه‌ی بچینه‌ ناو دنیای هونه‌ری، ده‌كرێت كه‌مێك باس له‌ منداڵیت بكه‌یت تا پێش ئه‌و قۆناغه‌ی بێیته‌ ناو دنیای هونه‌ره‌وه‌ ؟

 

به‌ڵێ، من وه‌ك زۆر به‌ی منداڵانی ئه‌و کاته‌ی ووڵاته‌که‌م سه‌رقاڵی ئه‌و ژیانه‌ دووباره‌ وڕۆتینه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌بووم که‌ ده‌بێت بگوزه‌رێت، که له‌پاڵیشدا ژیانێك پڕله‌ مه‌ترسی و دڵه‌ ڕاوکێ به‌هۆی ئه‌و جه‌نگه‌ خوێناوی و درێژخایه‌نانه‌ی ئه‌و

ئەو کاتەی حکومەتی بەعس هەڵی دەگیرسان. من لێره‌دا مه‌به‌ستم نی یه‌ بێمه‌ قولای ئه‌و باسه‌وه‌ به‌ڵام زیاتر مه‌به‌ستی ئه‌و

کاتەمە ، که‌ ئێمه‌ منداڵیمان تیا برده‌ سه‌ر له‌ باتی دەنگەکانی  موزیك، زیاتر به‌ ده‌نگی تۆپ و موشه‌که‌کان گوێمان گۆش کرابوو. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا یادگاری زۆر جوانی منداڵیم هه‌یه‌ که‌ بۆ من پڕیه‌تی له‌ گۆرانی و موزیك، که‌ هه‌ر زۆر منداڵ بووم له‌ قوتابخانه‌کان و بۆنه‌ نیشتیمانیه‌کاندا به‌ گۆرانی به‌ژدار ده‌ بووم  وه‌هه‌روه‌ها له‌ پۆله‌کان دا به‌ داواکاری مامۆستاکان و قوتابی یه‌کانی هاو پۆله‌که‌م سرود و گۆرانیم ده‌گووت. که‌ زۆر جار به‌زمانی جیاواز گۆرانیم گوتوه‌ به‌ بێ ئه‌وه‌ی له‌ تێکسته‌که‌ی بگه‌م زۆربه‌ی کات گۆرانی فلیم و زنجیره‌بیانیه‌کانی ئه‌وکاتانه‌ی له‌ که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆندا په‌خش ده‌کرا که‌میلۆدی گۆرانی یه‌کانم ده‌گوته‌وه‌ وه‌ به‌تێگه‌یشتن خۆم تێکستم له‌گه‌ڵی ده‌وته‌وه‌ .ئه‌مه‌ باس له‌ ته‌مه‌نێکی زۆر منداڵیم ده‌که‌م.وه‌له‌هه مان کاتدا ده‌فته‌ری تایبه‌تیم هه‌بوو بۆ نوسینه‌وه‌ی گۆرانی یه‌ کوردی یه‌ ڕه‌سه‌نه‌کان، واته‌ کاتێکم بیر نایه‌ له‌ته‌مه‌نی منداڵیمدا گۆرانی و موزیك

 تیایدا ئاماده‌ نه‌بووبێت.تا ئه‌و کاته‌ی پۆلی شه‌شه‌می سه‌ره‌تایم بڕی وه‌ ئه‌و هه‌له‌م بۆره‌خسا که‌ بتوانم زیاتر بیمه‌ جیهانی موزیکه‌وه‌.  

tablo_hasan_amanj_yehia

له‌ کوێ ده‌ژیت و چ کاره‌یت له‌ هه‌نده‌ران؟

من له‌شاری بۆن ژیان ده‌به‌مه‌ سه‌ر.   لێره‌ من وه‌ك مامۆستایه‌کی موزیك له‌ قوتابخانه‌یه‌کی موزیك وانه‌ ده‌ڵێمه‌وه‌

چۆن دنیای هونه‌رت هه‌ڵبژارد، توانیوته‌ ئه‌و ئاواتانەت  له‌ رێگه‌ی ئه‌و هونه‌ره‌وه‌  بێنیته‌ دی ؟

 

وه‌ك پێشتر باسم کرد حه‌ز و خۆشه‌ویستم بۆ هونه‌ر‌ به‌ڕاده‌یه‌کی زۆر بوو، وه‌ هه‌میشه‌ له‌خه‌یاڵی ئه‌وه‌دا بووم بوارێکم بۆ برەخسێت که‌ بتوانم به‌کردار ئه‌و خۆشه‌ویستی یه‌م بۆ موزیك بهێنمه‌ دی. ئه‌وه‌ بوو له پشووی هاوینی‌ ساڵی 1986 په‌یوه‌ندیم کرد به‌ تیپی مۆزیکی نه‌ورۆزه‌وه هه‌ر له‌وکاته‌وه به‌ خۆشه‌ویستی یه‌کی زۆره‌وه‌‌ ده‌ست له‌ملانی ئامێری ڤیۆلینم   

به‌بۆچونی من هه‌تا زیاتر بچیته‌ جیهانی موزیکه‌وه‌ حه‌زو خولیاکان زیاتر ده‌بن خاڵێك نی یه‌ هونه‌رمه‌ند بیگاتێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند هه‌میشه‌ به‌دوائ جوانی و هه‌ستدا وێڵه‌ که‌ ئه‌مه‌ش سنوری نییه‌ وه‌هه‌روه‌ها گه‌ر هونه‌رمه‌ندێك به‌بۆچونی خۆی گه‌یشتبێته‌ هه‌مو حه‌زو خولیاکانی ئه‌وه‌ خۆئ له‌ خۆیدا کۆتای هاتنی جوانی و فه‌نتازییای هونه‌ری یه‌ بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ من لێره‌دا باس له‌ هونه‌رێکی جدی ده‌که‌م، هونه‌رێك هه‌لقوڵاوی جوانی هه‌ست و قوڵایی ناوه‌وه‌ی ده‌روونه‌. که‌ زۆر جاربێجگه‌ له‌ مۆزیک هیچ زمانێک نیه‌ ته‌عبیر له‌و هه‌سته‌ بکات.

ئایا هه‌ر به‌کاری موزیکی ئۆریه‌نتالی یه‌وه‌ سه‌ر قاڵیت ؟

نه‌خێر، من ئێستا له‌ ئۆرکسترایه‌كد له‌ شاری بۆن وه‌ك ژه‌نیارێك‌ له‌بواری موزیکی کلاسیك دا کار ده که‌م

 ؟‌‌ هیچ به‌رهه‌میکی نوێتان به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌ بۆ ئاینده‌ ‌‌

به‌ڵێ له‌م کاته‌ی ئێستادا کاری گۆرانیه‌کم کۆتایی پێهێناوه‌ وه‌ له‌چاوه‌ڕی ته‌واو بوونی ڤیدیۆ کلیپه‌که‌یم. که لە ئاواز و موزیك ئاڕه‌نجه‌ی هاوڕێ خۆشه‌ویستم هونه‌رمه‌ند بڕیار عومه‌ر ڕه‌شیده، که‌ ئه‌مه‌ له‌ئێستادا ده‌بێته‌ سێهه‌م کاری گۆرانیم له‌گه‌ڵ ئه‌م هاورێ هونه‌رمه‌نده‌م دا. که‌ هه‌رسێکی لە ئاواز و موزیکی ئه‌وه وه‌ له‌پلانی ئه‌وه‌داین بۆ کاری هونه‌ری زیاتر وه‌هه‌روه‌ها له‌پال ئه‌مه‌شدا پلانم بۆ چه‌ندکارێکی ترم هه‌یه‌ که‌ له‌ئاوازی خۆم وئاوازی جۆراو جۆری تیدایه‌ هیوادارم له‌ داهاتوویه‌کی‌ نزیکدا بتوانم بیان هێنمه‌ به‌رهه‌م.

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی