"an independent online kurdish website

لە بەر کەف و کۆڵی دڵ دەمەوێ بەو چەند دێڕەی سوارەی جوانەمەرگی شاعیردەست پێ بکەم کە دەنووسێ:”کاتێ مناڵێک دێ هەتاوێک هەڵدێ، بەهارێک پێئەکەنێ و کاتێ مناڵێک ئەڕوا، ڕۆژێک ئاوا ئەبێ و گوڵزارێک شەختەی لێ ئەدا“. hawjin_sengin_le_agr_sutaw

یان شاعیر لە درێژەی ئەو هۆنراوە بەناوبانگەی “شار” دا دەڵی:

گوڵم! دڵم پڕە لە دەرد و کوڵ

دەڵێم بڕۆم لە شارەکەت

دەڵێم بە جامێ ئاوی کانیاوی دێیەکەم

عەلاجی کەم

کۆڵی دڵی پڕم، لە دەردی ئینتزارەکەت!

منیش هەرچەند شاعیر نیم و لەگەڵ هۆنراوەدا نیم، بەڵام کەف و کۆڵی دڵم بەم چەند دێڕەی خوارەوە دەر دەبڕم بۆ لە دەست چوونی دوو کیژۆڵەی جوانەمەرگی ئامۆزام.

کاتێ بیستم که‌ ئه‌ی کچه‌ جوانه‌کان ئێوه‌ ئاگرتان گرتووه‌ و سووتان

له‌ نێو حه‌وشه‌ی ماڵتان به‌ نێوه‌ گیانی راکشاون

کاتێ زانیم ئیدی هومێدی ژیانتان نه‌ماوه‌

ئه‌و کات منیش له‌ ناخه‌وه‌ بۆتان سووتام و بۆتان گریام

ده‌سته‌ و ئه‌ژنۆ دانیشتم بۆی، فرمێسک دڵۆپ، دڵۆپ ده‌هاته‌ خوار له‌ چاوانم

بۆ ئێوه دوو قونچه‌ گوڵی سووتاوم ، بۆ ئێوه‌ دوو گوڵی نه‌ژاکاوم

به‌لای زۆر که‌سه‌وه‌  فرمێسک له‌  پێکه‌نیین جوانتره‌، به‌لای منیشه‌وه‌ هه‌روایه‌ ” له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌توانێ  پێکه‌نین پێشکه‌ش به‌ هه‌موو که‌سێک بکا، به‌ڵام فرمێسک وا نییه‌، فرمێسک ته‌نیا  پێشکه‌ش به‌  که‌سێک ده‌کرێ که‌ ناتوانی له‌ بیری بکه‌ی و خۆشه‌ویسته‌، منیش تا ئه‌و کاته‌ی له‌ ژیاندام،  ئه‌و دوو خۆشه‌ویسته‌ له‌ بیرناکه‌م و هه‌ر کاتێ یادیان بکه‌م فرمێسکیان بۆ ده‌ڕێژم.

رۆژی 25ی 12. 2012 ‌‌ دوو کچی ئامۆزام له‌ شاری که‌لار به‌ نێوه‌کانی سه‌نگین تەمەن ٣٠

ساڵ و   هاوژینتەمەن ٢٢ ساڵ   به‌ رووداوی ئاگر گڕیان گرتوو و سوتان، هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه‌ نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی، هاوژینی ته‌مه‌ن 22 ساڵ گیانی له‌ ده‌ست داوه‌ و سه‌نگینیش  که‌ لە سه‌دای 85 لاشه‌ی سووتابوو له‌  نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی  خه‌واندبوویان ، به‌داخه‌وه‌ به‌ هۆی سه‌ختی سووتانه‌که‌یەوە‌ ئه‌ویش رۆژی 8. 01 .2013   له‌ کاتژمیر 6 به‌یانی به‌ کاتی هه‌ولێر گیانی له‌ده‌ست داو خه‌مه‌که‌ی ئێمه‌ی دووبه‌رابه‌ر کرد .  هۆی ئاگرەکه‌ش ئه‌وه‌ بووه، که‌ هاوژین  ویستوویه‌  نه‌فت بکاته‌  نێو سۆبه‌ی نه‌فتییه‌وه‌  ئه‌ویش له‌ کاتێکدا که‌  به‌ داخه‌وه‌ سۆبه‌که‌ گڕاوه‌ له‌ پڕدا به‌ هاوژیندا ده‌ته‌قێته‌وه‌ و ئاگر ده‌گرێ و هاوار ده‌کا ته‌نیا خۆشکه‌که‌ی له‌ ماڵ بووەو ئه‌ویش به‌ هاوارییه‌وه‌ دێ،  کاتێ چاوی به‌ خۆشکه‌که‌ی ده‌که‌وێ   هاوار ده‌کا تکایه‌ ئاگرمان گرت  فریامان که‌ون  له‌و کاته‌دا هاوژین   هانا  بۆ سه‌نگین ده‌با باوه‌شی پێدا ده‌کا  به‌داخه‌وه‌ ئه‌ویش ئاگر ده‌گڕێ و هه‌ردووکیان به‌ هات و هاوار له‌ حه‌وشه‌دا ده‌سووتێن ئا به‌و شێوه‌یه‌ گیانیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن و خه‌م و په‌ژاره‌ ده‌خه‌نە نێو هه‌موو که‌س و کار و به‌تایبه‌ت دایکی جگه‌ر هه‌ڵقرچاوییان.  هه‌زار سڵاو له‌ رۆحی  پاکتان  ئازیزانم ، یادتان به‌خێر، یادتان به‌ خێر!

ئه‌حمه‌د تەیموری

  09.01.2013  {jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی