"an independent online kurdish website

خوێنەری بەڕێز،

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە بە ناوەندی گۆرانکاری خێرا و بنەڕەتی کە پێوەندی راستەوخۆی بە داهاتووی ئێمەی کوردەوە هەیە. salahaddin_majid_pour

پێگەی نوێ و ژئۆپۆلتیکی کوردستان لە پێوەندییە ناودەوڵەتیەکاندا، یەکێک لە هۆکارە گرینگەکانی زۆریەک لەو گۆرانکاریانەیە کە ناوچەکە بە خۆیەوە دیوە و یان لە داهاتوودا دەیان بینێ. زانیارییەکانی ئەو راپۆرتە کورتە کە لە خۆارەوە پێش کێش دەکرێ، یارمەتیدەر دەبێ لە تێگەیشتن لە بایەخی ئابووری کوردستان کە لایەنی گەلێک گرینگی خستنەگەر و بەردەوامی پرۆسەی سیاسیە لە ئەوڕؤ و داهاتوویی نەتەوەکەماندا. ڕاپۆرتەکە بە زمانێکی تکنێکی و ئابووری نووسراوە، هەربۆیە وەرگێرانیشی ماوەیەکی کێشا، هەتا بۆم کرا بەوە کە لە بەر چاوی ئێوەی بەڕێزە، هیوادارم بە کەڵک بێ.

سەلاح ئەدیین مەجیدپوور

28  ژانویە ی 2013

ئەوەش دەقی وەرگێراوی ڕاپۆرتەکە:

ریچارد لۆ (Lowe) بە دەست پرسیارێکەوە داماوە، کە بۆ زۆربەی ئەو پیاوانەی کە بە دوای نەوتدا دەگەڕێن خەونێکە، ئەویش ئەو پرسیارییە: چە دەکەی لە سەر ئەو هەردە بەخۆی و بە ١٤ میلیارد بۆشکە نەوتی خاوەوە؟  

شیرکەتەکەی ئاغای ڵۆ، کە لە لیستی شیرکەتە وەگەرخەرە بچووکەکانی لەندەن دایە و نێوی ‘گۆڵف کیستۆن’ ە، لە ساڵی ٢٠٠٩

نەوتی جێگای باسی کە لە شیخانی کوردستانی ئێراقە، دۆزییەوە کە یەکـیک لە مەزنترین کانگا ژێرزەوینیەکانە لە ٢٠ ساڵی ڕابردوودا.

 بەربڵاوی و گەوەری کانگای شێخان کە هێڵێکی بە مایلها درێژی قاویی هەتا تەپۆڵکە ناهەموارەکانی سنووری تورکیایە دەگرێتە برخۆ، تا ئێستاش گرفتێکە. ئاغای ڵۆ سەرۆکی بەشی هەڵکۆڵیین (حەفاری)  شیرکەتی  گۆڵف کیستۆن دەڵێ: ” پرسیار سەرەکی  ئەویە کە لە کوێ ڕا دەست پێ بکەێین؟ ئەویش لەو مەیدانە نەوتیە زۆر گەورەیەدا”.

دۆزینەوەی مەیدانێکی نەوتی وەک شێخان، کوردستانی کە ناوچەیەکی ئۆتۆنۆمی باکوری ئێراقە، کردۆتە یەکێک لە مەزنترین ناوچەکانی جیهان لە سەنعەتی نەوتدا. هەر ئەوە بۆتە هۆی سەرمایەگوزاری کردنی دە میلیارد دۆلاری  شیرکەتە نەوتیە دەرەکییەکان لە وڵاتێکی کە ٤.٩ میلیون کەسی حەشیمەتە.

 تۆنی هایوارد سەرۆکی پێشوویی ب.پ و بەڕێوەبەری ئێستای شیرکەتی گەنێڵ ئێنێرژیی، کە ئێستا لە کوردستان خەریکی دۆزینەوەی نەوتە، دەڵێ: “ئێرە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا  تەنیا شوێنی دەست لێنەدراوە کە کەرتی تایبەت لە بوواری دۆزینەوە لە ناوچە خەریکە کاری لە سەردەکا.”

لە سەرەتاوە ناوچەکە ببووە مەیدانی هەڵسوورانی شیرکەتە بچووکە نەترسەکان،بەڵام ئێستا لایەنە مەزنەکانیش هاتوونە ئەو مەیدانەوە. دوای چەند ساڵان شیرکەتە زبەلاحەکانی  وەک ئەکسۆن نوبیل، شێڤرن و تۆتاڵ بەشێک لە ٤٥ میلیارد بۆشکە نەوت کە پێیانوایە کە لەژێر هەردیی کوردستان داییە، وەدەست خەست.

ئاشتی هەورامی وەزیریی سەرچاوە سروشتییەکانی کوردستان چاوەڕوانی شەپۆلێکی تەسبیتی بازار دەکا و دەخۆازی لە زۆترین کاتدا شیرکەتە نەوتییەکانی هەڵسوور لەوێدا لە ٥٠ شێرکەتەوە بگەرێنێتەوە بۆ ٢٠ شیرکەت و یان کەمتریش. ئەو بە فاینانشڵ تایمزی گووت: “ئێمە لە شتێکی بچووک و ژیکەڵە ڕا دەستمان پێکرد، بۆ گەێشتن بە شتێکی گەورە و ڕازاوە.”

هەرچەند شیرکەتە گەورە نەوتیەکان هێندیک نیگرانی قانوونییە هەبوو، بەڵام سەرەڕای ئەوەش بەرو کوردستان هاتوون و دێن. بۆ چەند ساڵێک دەچێ کە کوردستان لە گەڵ دەوڵەتی ناوەندی سەبارەت بە خاوەندارێتی ناوچەکان کەوتۆتە کێشەیەکەوە. بەغدا دەڵێ، کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، خاوەنی ئەو دەستەڵاتە نییە کە قۆنترات و گرێبستەکان لە گەڵ شیرکەتەکانی ئینیرژیی رۆژئاوا واژۆ و ئیمزا بکا و ئەو کارەی ئەوان بە جۆریەک  کردەوەی دەژ بە قانوونی بنچینەیی دەبینن.

لە ئاوریلی ساڵی ٢٠١٢ دا حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ئیعتراز بە هەڵوێستی بەغدا لە وەدواخەستنی دانی ١،٥ میلیارد دولار، بە ئۆپیراتورەکانی نەوتی لە کوردستان، ناردەنیی نەوتی خاوی ڕاگرت. بەدوای ئەوەدا هەل و مەرجەکە باشتر کرا، لە مانگی ئاگۆست را حکوومەتی هەرێمی کوردستان ناردەنی نەوەتی وەک نیشانەیەک لە نییەت پاکی دەست پێکردەوە ‘و مانگێک دواتر حکوومەتی ناوەندیی ئامادە بوو بە دانی پارە دواخراوەکان. لە بەرامبەریشدا دەستەڵاتی کوردیی ڕەزایەتی خۆی ڕاگەێاند بۆ بردنە سەریی ناردنەدەری نەوت. ئەو ڕێکەوتنەی بەغدا و هەولێر شیرکەتی گۆلف کیستۆنی هاندا بۆ دەستپێکردنەوەی هەڵینجانی نەوت لە شێخان کە ماوەێ پینج مانگ بوو ڕاگیرابوو.

ئاغای ڵۆ دەڵێ: “جێگای خۆشحاڵێکی زۆرە کە دەتوانین دەست بە هەڵینجانی نەوت بکەێنەوە. ڕۆژانە  نزیک بە سی( ٣٠ ) تانکێڕ یا لۆری نەوت لە شێخانەوە باردەکەێن بۆ تەسفییەخانە ناوچەیەکان.”

ڕێککەوتنی سیپتامبرلە نێوان حکوومەتی هەرێم و بەغدا دا، هەنگاویکی لە جێ خۆێ دابوو بۆ بە قانوونی بوونی گرێبەستەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان. ئاغای هەورامی دەڵێ کە ” بەغدا لەوە گەێشت کە لەهەمووان گرینگتر دانی متمانەیە بۆ وەگەر خستنەوەی ناردنی نەوت بە تەواویی،  بێ لە بەرچاوگرتنی ئەوەی کە کام یەک لە شیرکەتەکان، بە کامە قۆنترات یان گرێبەست ئیش دەکا”.  روانگەکە ئەوە بوو کە : “کوردستان دەبێ نەوت بنێریی بۆ دەرەوە، لەبەر ئەوە کە پێویستمان بە داهاتەکەی هەیە.” هەورامی دەڵی: “ڕاگرتنی ناردنی نەوت لە قازانجی ئێراق دا نییە. بەڵکوو ئەو ڕێککەوتنە لە قازانجی هەردوو لا دایە.”

زۆر زەق و بەرچاوە کە بڵێین کە کوردستان لە سەر کانگایەکی بە لێشاو نەوت  ئۆقرەی گرتووە، لە بەشی باکووری مەیدانی نەوتی گۆڵف کیستۆن لە شێخان، ئاغای ڵۆ، سەرنجی میوانەکان ڕادەکێشێ بۆ ئەو نەوتە ڕەشەی کە لە بەردە قسڵینەکان هاتۆتە دەرەوە و دەڵۆپە ڕەشەکانی دەکەونە خۆاری.

هەردناسەکانی ئێراقی زانیاریی زۆریان  لە سەر توانایەکانی ئەو ناوچەیە هەبووە. ئاغای ڵۆ دەڵێ: “ئەو مەیدانانە دەبێ لە سی تا چل ساڵ لەمەوبەروە دۆزرابنەوە.” ئەوە کە ئەو مەیدانانە هەر بە دەست لێنەدراوەیی ماونەتەوە  بە بروایی ئاغای ڵۆ “بەشێک لە سیاسەتیکی دیاریکراو بوە بۆ وەدۆاخستنیی دانیشتوانی کورد.” لە بەرامبەردا ئێراق چاویی لە مەیدانە نەوتیە گەورەکانی  کەرکووک و بەسرە بڕیی بوو. ئەو سیاسەتی نەوتی ئێراق  بە قازانجی کوردان تەواو بووە. بە وتەی دیپلۆماتیک لە هەولێر: “ئەگەر ئەو نەوتە پەزمەندەبووە  و دەستی لێندراوە، سی ساڵ لەمەوبەر هەڵێنجرابا، هەموو قازانجەکەی دەچوو دە گیرفانی سەدام حوسین و بنەماڵەکەیەوە. ئەو بە دەست لینەدراوی ماناوەی ئەو مەیدانانە تەنیا شتێکە کە دەبێ کوردان بۆی سوپاسگوزاریی سەددام بن،.”  

تەنیا دوای ساڵی ٢٠٠٦ کە ئاغای هەورامی بە وەزیر دیاریی کرا، سەنعەتی نەوت لە کوردستان وەگڕ کەوت. سەرەڕای قۆنترات و چۆارچیوە قانوونییە ئاڵۆزەکان، ئەو بوو بە هۆی دامەزراندنی سەنعەتی نەوتی کوردستان. ئەو توانی لە هیچ ڕا سەرکەوتنێکی سەرسووڕهێنەر لە هەل و مەرجێکی زۆر دژواردا مسۆگەر بکا. ئەوەش لە کاتێک دا هاتە ئاراوە کە، مەیدانە نەوتییەکانی باشووریی ئێراق لولەی ناردەنی نەوتیان بە خەلیجەوە گرێدراوە، کەچی کوردستان بەربەستکراوە و ڕێگای بە ڕوی بازراریی برینتر دا نییە، بەشێکی زۆریی ناوچە دەست لێنەدراوە و هەروەها هێندێک ناڕوونی هەبوو لە سەر وڵامی ئەو پرسیارە کە ئاخۆ ئەوان مافی ئەوەیان هەێە کە قۆنتراتەکانی خۆێان واژۆ بکەن یان نا؟

لە ڕوانگەی ئاغای هەورامی یەوە، ئەوان لە سەر بنەمای  قانوونی بنچینەی ٢٠٠٥ی ئێراق را کە نەوت و گاز ‘بە مڵکی هەموگەلی ئێڕاق لە هەموو ناوچە وئوستانەکانی دەزانێ’ هەڵسووکەوتیان کردوە. هەورامی دەستی کردوە  بە دەست نیشان کردن و دابەشکردنی ناوچەکانی دەرهێنانی نەوت و بەستنی قۆنتراتەکان لە سەر بنەمای خوڵقاندەنی ئیمکانی وەدەست هێنانی سوودیکی باش  بۆ شیرکەتە نەوتییەکان .

لە دەست پێکدا شیرکەتە بچووکەکان ئەو هەلەیان قواستەوە و سەرکەوتنی ئەوان بوو بە هۆی هاتنە کایەی شیرکەتە گەورەکانیش. ئاغای لۆ دەڵی لە هەر ١٠ هەوڵ  بۆ دۆزینەوەی نەوت، بەبەردەوامی حەوت هەوڵێان بۆ هەڵکۆلینی چاڵەکان لە باری تەجارییەوە سەرکەوتوو بوون، ئەوەش بەو مانایەیە کە رادەی سەرکەوتنی هەوڵەکانی دۆزینەوەی نەوت لە کوردستان لە سەرەوەیە، و لە گەڵ کەم شوێن تر دەکرێ موقایەسە بکرێت.

ئەگەر هەبوونی شیرکەتە نەوتییەکان بەرینتر بکرێتەوە، کوردستان بە خێرای گۆرانی بەسەر دادێ. لە رابردوویەکی نە زۆر دووردا هەوڵێر لە هەموو ئێراقدا، ئوستانێکی نەناسراو و دواخراو بوو، کە رۆژانە بۆ چەند سەعاتێک بەرقی هەبوو، خاوەنی هۆتێلێک بە ناوی شرایتۆن بوو کە لە ساڵەکانی ٧٠ دا ساز کرابوو. بەبراوی موهەندیسێکی نەوت کە لەو ساڵانەدا لە هەوڵیر ژیاوە،  ئێستا شارەکە هەروەک “شاری سەرکیش و سەربزێو ڕۆژاوای”، (Wild west frontier town) لێهاتووە.

ئێستا سەردەمی گەشە و رەونەقە، فرۆکەکان کە پڕ لە تاجر و دەوڵەمەندن، لە دەوبێ، وین و ئیستامبووڵ ڕا دێن لە فرۆکەخانەی هەوڵێر دەنیشن. بورجی هۆتێلە ٥ ئەستیرەکان و جەری سەقیلەکان و بیناکان و باڵەخانەکان کە لە حاڵێ سازبووندان بە روخساری شارەکەوە دیارن.

ئاشتی و پێشڤەچوون روو لە گەشەیە، لە ساڵی ٢٠٠٨ تەنیا سێ ناوچەی دۆزینەوە لە کوردستان هەبوو، لەم ساڵدا ٢٤ و لە ساڵی داهاتوو ٤٠ مەیدانی نەوتی دەکەونە گەڕ، بەرهەمی رۆژانەی ئێستا کە ٢٠٠ هەزار بۆشکە نەوتە، لە ساڵی داهاتوودا دەگاتە ٢٥٠ هەزار بۆشکە. کوردستان هیوادارە کە لە ساڵی ٢٠١٥ ڕا ڕۆژانە بتوانی ١ میلیون بۆشکە نەوت بەرهەم  بێنێ. بۆ گەیشتن بە ئەو رادەیە لە ناردنی نەوت پێویستە کە چاوخشاندێک بکرێ بە سەر قەوارە و هەیکەلی ژێرخانی سەنعەتی ناردنی نەوتدا لە کوردستان. ئەو لوولە نەوتەی هەنووکە لە ژێر کۆنترۆڵی ئێراق دایە کێشەی لە سەرە. زۆر کەس لەو بڕوایە دایە کە کوردستان پێویستە هێلی سەربەخۆی ناردنی نەوت بۆ تورکیا بە دەست خۆیەوە بێ.  ئەگەر ئەوە روبدا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان داهاتی نەوتەکەی راستەوخۆ بە جێگای بەغدا لە تورکیا وەردەگرێ. ئەو هەنگاوە سەربەخۆیی ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەباتە سەر، کە ماوەیەکی دوور و درێژە  کوردێکی زۆر خەریکی سازکردن و گەشەپیدانی پێوەندێکی نزیک لە نێوان کوردستان و جیرانەکەیان، یانی تورکیا دان.

ئاغای هایورد دەڵێ: “لە ئاخری ئەو دەهەیەدا و یان بگرە زووتریش، کوردستان  دەڕوا ببێت بە یەکێک لە دابینکەرە مەزنەکانی نەوت لە جیهاندا.”    

سەرچاوە: فاینانشڵ تایمز ؛ ٩ دسامبری ٢٠١٢

نوسەر: گای چەزەن{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی