Hoppa till innehåll
Hem » ئەوکاتە کورد تەسفیە حیسابیان لە گەل یەکتری دەکرد، تورکمانەکان بە ئیمکاناتی دەولەتی تورک پەروەردەی تورکی دەبینن! ڤیدۆ

ئەوکاتە کورد تەسفیە حیسابیان لە گەل یەکتری دەکرد، تورکمانەکان بە ئیمکاناتی دەولەتی تورک پەروەردەی تورکی دەبینن! ڤیدۆ

ئێرە ئانکارا پێتەختی وڵاتی تورکیە نییە، ئێرە هەولێر پێتەختی باشووری کوردستانە! ata_xro

ئەم فیلمە بەشێکی بچووکە لە ٦ سەعات فیلم دەربارەی سیستمی مەدرەسە و زانستگا و ئیدارەکانی فێرکردن وبار هێنان و هەروەها بارودۆخی کۆمەڵایەتی و سیاسی و فەرهەنگی ساڵی ١٩٩٤ کوردستان بەر لە شەڕی نێوان پارتی و یەکیەتی، کە لە کاتی سەردانی وەڤدی یەکیەتی مامۆستایانی وڵاتی ئاڵمان هەڵگیراوەتەوە

. سەرجەم فیلمەکە لە لایەن زیندەیاد دوکتور فیرۆز فەروخەوە هەڵگیراوە و ئێستا لە ئارشیوی شەخسی مندا پارێزراوە. بەشێک لەو منداڵانە کە لەو فیلمەدا دەیانبینن کوردن، بەڵام لە بەر نەداری خۆیان بە تورکمان نووسیوە بۆ ئەوەی لە ئیمکاناتی باشی مەدرەسەکە وەک خواردن، جل وبەرگ، سرویسی هاتوچۆ بۆ مەدرەسە و ماڵی بەهرەمەند بن.{jcomments off}

ئەوە لە حاڵێکدایە کە ئەو دەم منداڵانی کورد لە مەدرەسەکانی دیکەی کوردستان لە گەڵ دەیان ئازار ڕووبەڕوو بوون، کە لە داهاتوودا فیلمەکانی بڵاو دەکرێنەوە.

ئەم کورتە بابەتە و فیلمەکە لە دیواری فەیسبۆکی مامۆستا  ئیبراهیم فەڕشی وەرگیراوە .

١