"an independent online kurdish website

پێشەکی داوا لە خوێنەرانی بەڕێز دەکەین، زۆر بە وردی ئەم بابەتە بخوێننەوە. abdurehman_mirzayi

فارسی دێرینە نێوێکی تازەیە کە لە سەر کۆمەڵێک نوسراوەی پرژو و بڵاو فرە وێژی زنجیرەیەک لە پشکێنەران پیتی نووسینی نووسراوەکانی هەخامە نشی و کۆگایەک لە بە کرێگیراوەکانی ئەوانە بە سەدان جار دوو پات کراوەتەوە و هیچکام لەوانە بە ڕاستی نەیان زانییوە لە بارەی چیوە ئەدوێن لە بەر ئەوە ئەگەر ئێمە زمانی فارسی بە وتاری فۆرمی هەنوکەیی ئێران دەناسین، بێگومان زمانی نوسراوەکانی هەخامەنشی کەمترین پەیوەندی و لێ چونی لە گەل ئەم زمانەدا نییە بۆ دییاری کردنی زمانی نوسراوەکانی هەخامە نشی بانگێشێکی گشتی پێویستە تا دەسنیشان بکرێت، کە ئەوە زمانی چی کەسانێ بووە.

بەڵام گومان لەوەدا نییە کە هەر پشکنینێکی پسپۆڕانە لە سەر ئەم نوسراوانە و پیت و زمانەکەیان هەتا هەتایە یارمەتی کەس بۆ دۆزینەوەی بچوکترین پەیوەندییەک لە نێوان ئەوانە و زمانی کۆن و ئێستای دانیشتوانی ئێراندا نادات.

فارسی دێرینە نێوێکە کە بۆ زمانی فارسی کەڵک لێوەرگیراوی نوسراوە بزمارییەکانی زنجیرەی هەخامە نشی بە کار براوە ئەم زمانە زمانی دانیشتوانی باشوری رۆژ ئاوای ئێران یا بە واتایەکی وردتر زمانی پارسە و زمانی ناوچەیی سەرکردەکانی پارس ژمێردراوە.

نوسراوەکانی زمانی فارسی دێرینە لە ڕاستیدا لە گەڵ تەرجومەی ئیلامی و ئەکەدییەکەیدا لە تەنشت جۆرێکی دیکە لە پیتی بزماری کە لە سەر بەردە هەڵکنراوەکاندا دانراوەو هەندێ جاریش لە پاڵ نوسراوەیەکی ئارامی و یا پیتی هیروگلیفی میسریدا دەبینرێت.

لە ڕووانگەی زمانییەوە فارسی دێرینە بە لقی زمانە هیند و ئێرانی، یا ئارییاکانەوە پەیوەندی هەیە، وە ئەمە لە دابەش کردنە سەرەکییەکانی بنەماڵەی زمانی هیند و ئوروپییە،(ڕولاند ج کنت، فارسی باستان ل ٥٧.

هەمووی ئەو قسانەی کنت بە تەواوی ئیدیعایە

نیشانەی زۆر بۆ پووچەڵ کردنی ئەو چەمکانە هەیە و لەمە بەو دوا ئێژم کە وشەو ڕێززمانی پیتی بزماری هەخامە نشی چی پێوەندییەکی لە گەڵ پیت و زمانی دانیشتووانی هۆزە ئێرانییەکاندا نەبوو و نییەتی. ئەگەر بەو جۆرە کە کنت نوسیووییە، پیتی بزماری هەخامەنشی(زمانی خەڵکی باشوری ڕۆژ ئاوای ئێران و یا بە شێوەی وردتر زمانی خەڵکی فارس) بووەو ئەگەر زمانی کۆنی خەڵکی باشوری ڕۆژ ئاوای ئێران و فارسی بە زمانی ئاشناو ناسراوی ئیلامی دەناسین، لە بەر چی ئەپرسین، بۆچی هەخامەنشیەکان نوسراوەکانییان بە زمانی ئیلامیش وەرگێڕاوەتەوە؟ ئەو نمونانە کە لە بەردەستدان بە هیچ شێوەیەک بچوکترین لێکچونێکیان لە گەڵ زمانی نوسراوەکان و هەروەها زمانی هەنوکەی خەڵکانی سەرانسەری هەرێمەکەدا نییە.

هەر ئەم خاڵە کە هەخامەنشییەکان تێکستەکانیان بە پیتی ئارامی، واتە زمانی بەڵگەنامەیی بارەگاکانی هەخامەنشی و ساسانی، وە بە زمانی ئەکەدی و ئیڵامی تەرجومە کردووە، نیشانەیەکی تەواو لەو ڕاستییەیە کە زمان و پیتی هەخامەنشی بۆ هیچکام لە دانیشتوانی هەرێمەکە ئاشنا نەبووە و ئەگەر ئەم پیت و زمانە تایبەتی خەڵکی فارس بزانین، کە لە مێژوی پێش لە داریوشدا نێوێکی نەناسراوە. کە وابوو پرسییارەکە ئەمەیە بۆچی پیت و زمانی نوسراوەکانی هەخامەنشی هیچ لێک چونێکی لە گەڵ زمانی ئێستای فارسیدا نییە؟ وە ئەگەر ساسانییەکانیش لە نێۆ فارسەکانەوە سەرییان هەڵداوە، پرسیاری دووەم ئەوەیە : کە بۆچی خەڵکی فارس ئەم هەمووە بە پیت و وشە و زمان یارییان کردووە و بۆچی لە سەردەمی ساسانییەکاندا لە وشەو پیت و شێوەی نوسینی هەخامەنشییەکان، لە نوسراوەکانیاندا سودییان وەر نەگرتووە کە کنت نوسیوییە، ئەو شێوە نوسینە بە وردی هی خەڵکی پارس بووە و لە بریتی ئەوە بە پیتی ئارامی مەبەستەکانییان نوسیوە، کە لە سەردەمی هەخامەنشییەکاندا کەس لێی تێ نەدەگەیشت، مەگەر لە ڕێگای تەرجومەوە؟

فارسی دێرینە لە ڕێگای کۆمەڵێ تێکستەتەوە لە ناوچەی پارسدا دۆزراوەتەوە و نمونەی ئەو تێکستانە لە پرسپولیس، وە نزیکی نەقشی ڕۆستەم و مرعاب(پاسارگاد، ناوچەی ئیلام، لە شوش، لە مێدیا، لە هەمەدان و هەر وەها لە شوێنێکی نزیک بێستون و ئەڵوەند، لە ناوچەی ئەرمەنییە لە وان وە هەر وەها لە هێڵی کەناڵی سویزدا بینراوە. گرنگترین ئەوانە بریتین لە نوسراوەکەی داریوشی مەزن ( ٤٨٦- ٥٢١ پ ز ) و خەشایارشاه (٤٦٥ – ٤٨٦ پ ز) و نمونە گەلی دیکە کە زۆرینەیان بە چوار چیوەیەکی زمانەوانی لە یەک بچڕاوی باپیرانی ئەردەشیرینی سێ هەمەوە پەیوەندی هەیە (٣٧ – ٥٣٩) زمانی ئاوێستا، تێکستەکانی ئاوێستا نوسراوە پیرۆزەکانی ئاینی مزدیسناییەکان کە بە ناونیشانی وەکو پارسەکان و زەردەشتییەکان، یا دووا کەوتووەکانی زەردەشتی پییاخەمبەر کە ئاینێکی تایبەتی ڕاگەیاند، ناسراوە. ئاوێستا لە ڕووانگەی زمانییەوە دوو بەشە : بەشە کۆنەکەی کە بریتییە لە کاسەکان یا پەندە ئاهەنگدارەکانی زەردەشت، و ئاوێستای دووای کە لە هەندێ لە تایبەتمەندییەکانی زمانەوانیدا جییاوازی هەیە.

 زەردەشت لە باکووری ڕۆژ ئاوای ئێراندا سەری هەڵداوە ، بەڵام سەرکەوتنەکانی ناو براو لە ڕاکێشانی سرنجی خەڵکدا بۆ ئاینەکەی، لە باکوری ڕۆژ هەڵاتی، واتە لە بەڵخ بە ئەنجام گەیشت. بەم بۆنەوە ئەو پرسە کە زمانی ئاوێستا، زمانیێکی ڕۆژ هەڵاتی یا رۆژ ئاواییە کەوتووەتە بەر باس و وتووێژ. ئەڵبەتە ئەو ڕاستییە کە زمانی ئاوێستا هاودەقی و نزیکی لە گەڵ زمانی مێدییایدا زۆرتر لە زمانی فارسی دێرینەیە، گومانی تێدا نییەو زۆریش گرنگە بەڵام وەکو دووا بڕیار سەیر ناکرێت.

(ڕولاند. ج کنت، فارسی باستان)

کەوابوو بە بڕوای کنت زمانی نوسراوەکان یەکێ لە دوو زمانی سەرەکی پارسەکان بووە. زمانەکەی دیکەش زمانی ئاوێستای پێ ئەڵێن. سەرەرای ئەوە کە دەنوسێ زمانی ئاوێستاش زمانی پارسەکان بووە بەڵام بە بیری دەهێنێتەوە کە زەردەشت لە ڕۆژ هەڵاتی ئێران و لە بەلخەوە سەری هەڵداوە. وە لێرەدا دەکرێ زمانی فارسی تا بەلخ تەشەنەی کردبێت و ئەو ناوچەیەی بە زمانی هەخامەنشییەکان داپۆشیبێت.{jcomments off}

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی