"an independent online kurdish website

رۆژی 19ی 1 ی 2012 لە ستۆکهۆڵم، سوید، یادی کۆماری کوردستان کرایەوە و خەڵکێکی بەرچاو بەشدار بوون، لەم یادەدا من 2 کورتە فیلم لە ‌هونەرمەندان شوان پەروەر و بەختیار ساڵح گرت ،saleh_nalosi2y-rebendan_pdki_stockholm-20130119-0

پێشتر هی شوان پەروەر و ئەمڕۆ هی بەختیار ساڵحم  خستە سەر یوتوب و هیوادارم توانی بم گۆشەیەک لەم یادە پیرۆزەم خست بێتە بەرچاوی خوێنەران و بینەرانی ماڵپەڕی پێشمەرگەکان.

دیارە کۆمیتەی سوید، خۆیان فیلمیان لەم یادە دا گرت و گۆیا لە تیشک تی ڤی دا بڵاو بۆتەوە بەڵام بە هۆی ئەوەی بەرپرسانی تیشک تی ڤی زۆر ئەهمیەت بە یادەکانی دەرەوە نادەن و لە جیاتی ئەوەی ئەم یادە پیرۆزانە لە کاتێکدا کە خەڵک بەخەبەرە بڵاو کەنەوە، دەیان خەنە کاتێک کە زۆرتر دەنگ و دیمەن بڵاو دەکرێتەوە و کەس نای بینێت، لە کاتێکدا کۆمیتەکانی حیزب لە دەرەوە دەیان هەزار کرٶن بۆ ئەم یادانە خەرج دەکەن. 

دیارە هاوڕێیانی بەڕێوەبەری تیشک زۆر بێ لوتفی نیسبەت بە یادەکانی دەرەوە دەکەن بەڵام لە کوردستان هەر یادێک دەبێت، باشترین کاتی بۆ دیاری دەکەن و زۆر جار هەیە پێشتر رێکلامیشی بۆ دەکەن. یادەکانی کۆمار لە کوردستان راست دوای هەواڵەکان دێت و سەیرە کە حیزب جیاوازی دادەنێت و بڵێی  وڵامیان چی بێت.

پرسیار ئەوەیە بۆ کاتێک تیشک پێویستی بە یارمەتی یان کارمەند هەبێت فەوری بەرپرسان کۆمیتەکان رادەسپێرن و داوا لە ئەندامان دەکەن کە فەوری دەست بە کار بن، تەنیا لە وڵاتی سوید تا ئێستا چەند سەد هەزار کرٶن بۆ تیشک کۆ کراوتەوە.

بڵێی بۆ هاوڕێیانی بەرپرس دروست کردنی کورتان و لانک کە لە باشترین کاتدا و سەدان جار تیکرار بوونەتەوە باشتر بێت لە یادی کۆماری کوردستان لە سوید یان نۆروێژ …. کە باشترین رێکلامە بۆ حیزبی دێمۆکڕات. بۆ نموونە لە سوید هێزی کوردی نیە بۆ یادێکی ئەم جۆرە بتوانێ 3000 کەس کۆ بکاتەوە بەڵام وەک هی حیزب نەبێت و ئەرزشی بۆ دانانرێت.

ئەگەر من وەک بەرپرسانی حیزبی لە دەروە دەسەڵاتم هەبا، کاناڵێکی تەلەڤیزیۆنیم دەکرێ و منەتی بەرپرسانی تیشکم هەڵنەدەگرت.

ساڵە نەڵۆسی

2013/02/03

شوان پەروەر

بەختیار ساڵح

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی