"an independent online kurdish website

لە نێواڕاستی حەفتەیی ڕابردوودا کۆمەڵگایی جیهانی   ئاگاداری هێرشیی هەوایی هێزە نیزامیەکانی ئەرتەشی ئیسرایل بۆ سەر بنکەیەکی گرینگی نیزامی حکوومەتی سووریە

  کە لە نیزیک سەر سنووری لوبنان هەڵکەتووە بوو  و ئامانجی ئەو هیرشە هەوایە ی ئەرتەشی ئیسڕایل ئەو بوو کە پەکی ناردنی  کەلو پەلی نیزامی کە گومانی ئەوەش دەکڕیت کە لەو ڕێگایەوە هاوکاریەنیزامیەکانی  حکوومەتی ئاخوندی بگەنە دەستی هیزە نیزامەیەکانی حیزبووڵایی لوبنان کە بە دوژمنی دیارو گاری گەری حکوومەتی تەلەوی دەناسرێت.                                                                    

پاش ئەو هێرشەهەوایی ئیسڕایل بۆ سەر بنکە گوماناویەکانی دەمێشق لە ڕۆژی چوارشەممەدا، زۆر لە چاوەدێرانی سیاسی   نێونەتەوەیی و ناوچەیەیی ئەو روداوەیان بە سەرەتایی گرژی  و ئاڵۆزی زیاتر لە قەلەمدا و  هەڕەشەیی حکوومەتی ئێران  بۆ سەر ئیسرایل و  بەکارهێنانی هێز  بەمەبەستی پشتیووانیکردن لە حکوومەتی بەرەوداڕمانی  دەمێشق،  بێگوومان ئامانجی لەو سیاسەتەیی بەگژیەکدا کردنی دەسەڵاتی نیمچەکۆتایی بەشار ئەسەد و حیزبوڵایی لوبنانێ  زیاتر هیچیتر نیە و ڕێژیمی تارانێ هەرگیز خۆی ناخاتە نێو ئەو باتڵاقە وە کە چاوەڕوانیەتی.             

ڕێژیمی ئاخوندی ئێران تاکتیکی  لە  هەڵگریساندنی شەر لە نێوان ئیسڕایل و دۆستە نیزیکەکانی خۆیدا واتە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد و حیزبووڵادا ئەوەیە کە لەو ڕێگایەوە فشاری نێونەتەوەیی و نێو خۆی لەسەر خۆی کەم بکاتەوە و ئەو هەڕەشەیەش  کە بەدژی  حکوومەتی تەلەبی لەو چەند ڕۆژەیی ئاخیرد اکردی، ناکەوێتە خانەیی کردەوە و بە ڵکوو بەو شێوەیە دەیهەوێت بە ڕێژمی دەمێشق بڵی کە ئێمە لە هەر کات و هەلومەرجێکی سیاسی و دژواردا لە سەنگەری بەگری ئێوەدا پاڕیزگاری دەسکەوتەکانتان دەکەین. بەڵام سەیر نیە کە بەشار ئەسەد ئێستاشی لە گڵەدا بێت لەو سیاسەتیان تێبگات و دوور نیە ئەگەر لە خۆیی ڕابببنێت بەگژ حکوومەتی ئیسرایل دا بچێتەوە کە ئەوەش پێش لە هەموو لایەك بەقازانجی ئاخوندەکانی ئێران تەواو دەبێت . 

 کۆمەڵگایی نێونەتەوەیی و چاوەدێرانی سیاسی کە  شارەزایی سیاسەتی تێکدەرانی ئاخوندە دەسەڵاتدارەکانی ئێرانن  باش لە نیەت خراپی ئەو ڕێژیمە تێدەگەن کە  نیگەرانی دەسەڵاتی تاران لە بەرانبەر هێرشی هەوایی ئیسڕایل بۆ سەر ئەو بنکە ستراتیژیەیی دەمێشق لە بەر ئەوەیە کە بەرنامە و پیلانەکانی بەئاکام نەگات کە چاوەڕواندەکرێت چەکی کۆمەڵکوژی لێ بەرهەم بهێنرێ و ڕێگایەکی گرینگ و بەفراوانیش بێت بۆ ئەوەیی هەر جۆرە کەلوپەلێکی نیزامی و چەکی کۆمەڵکوژی ئێران  بگاتە دەستی نەیارانی ئیسڕایل کە لە  بڵاو بوونەوەیی ئەو کەل وپەلە شیمایانە  ئێرانیش ناڕاستەو خۆ دەستی لەو پیلان گێڕیەدا هەیە و دەیهەوێت قەیرانی سیاسی لە ئاستی ناوچەکەدا زیاتر پەرە پێبدات هەتا تەمەنی دەسەڵاتداری خۆیان درێژتر بکەنەوە.                                                                                    

حکوومەتی ناوەندی تاران بەمەبەست لەو دوایاندا  بەئاشکرا پشتیوانی خۆی بۆ دەسەڵاتی بەشار ئەساد ڕاگەیاند و هەڕەشەیی هێرشی هاو بەشی بەدژی  حکوومەتی ئیسڕایل کردوە  و بە نوێنەرایەتی هەردوو وڵاتی دەمێشق و تاران ڕایانگەیاندوە  کە ئەو دوو وڵاتەش سەبارەت بەسنوور بەزاندنی ئەرتەشی تەلەبی،  بێ هەڵوێست و دژکردەوەیی هاو شێوە نابن . بەڵام سیاسەت  و تاکتیکی ڕێژیمی نیزامی ئێران لە و پەیوەندیەدا ئەوەیە کە  بە قازانجی پاراستنی دەسەڵاتی دیکتاتۆرانەی خۆی ئاگری ناکۆکی لە ناوچەکەدا خۆشتر بکات ودۆست و هاوپەیمانەکانی کە حکوومەتی بەشارئەسەد و حیزبووڵایە  بەگژ حکوومەتی ئیسڕایلیان دابکات و خۆشی لە پشتی پەردەدا هاوکاریان پێشکەش بکات،  هەر وەك هەتا ئێستاش ئەو سیاسەتەیی خۆی لەو بارەوە دڕێژە پێداوە.              

  دەسەڵاتدارانی ئاخوندی لە کاتێک دا سیاسەتی ئاژاوەگێڕانەیی خۆیان لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕستدا پەرەپێدەدەن،  بۆ ئەوەیی هەڵوێست و سیاسەتی کۆمەڵگایی نێونەتەوەیی لە سەر خۆیان دووربکەنەوە و هەموو لایەک بە قەیرانی سووریە و ئیسڕایل  لە هەلومەرجی ئێستادا سەرقالبکەن، هەتا خۆیان باشتر بتوانن پەرە بە سەرکووتی هەر جۆرە دەنگێکی ناڕەزایەتی لە ئێران بدەن و  ڕۆژنامە نووسانی ڕیفۆرمخواز و ئازادیخواز باشتر بەخەنە بەر لافاوی گرتن و زیندان و بتوانێت سیاسەتی بە ئاکام گەیاندنی  بەرنامەی ناوەکیەکەی  بگەیەنێتە کۆتایی.                                           

خۆ ئەگەر هەڵوێستەیەکی کورت بە سەر مێژوویی ڕوداو  ئاڵوگۆڕەکانی ئەو چەند ساڵەیی دوای دا بکەین ، ڕەنگە لە هەموو کاتێک باشتر لە هەلومەرجی ناسەقامگیری ڕێژیمی ئاخوندی ئێران کە بە هیزو زەبروزەنگی زۆر زاڵمانە خۆیان بەسەر چارەنووسی سیاسی و ئیداری وڵاتێکی فرەنەتەوەیی وەك ئێران دا گرتووە و دەرەتانی هەموو جۆرە بیرکردنەوەیەکی ئازادیخوازانە یان  لە گەڵانی بندەستی وڵات بڕیوە و هەر جار ناجارێک لە ژێر دروشمی نا شیاو نادروست دا ئاڵقە و ماشینی هاڕینی کەسایەتیە بە نفوزو  شوێندارەکان لە نێو کۆمەڵگایی ئێراندا بەهێزتر دەکات و بە ڕێگایی جۆر بەجۆردا لە نێویان دەبات هەتا خەلکی وڵاتی پێ چاوترسێن بکەن. 

    هەر وەک ئاشکرایە   دەسەڵاتدارانی ناوەندی لە تاران ئێستا لە ساڵانی پێشوو زۆرتر نیگەرانی رەوتی روداو  و مێژووی سەر‌هەڵدان و بەئاکام گەئیشتنی بزووتنەوەیی سیاسی و جەماوەری  بەهاری عەڕەبی و رەدکردنەوەیی سیستەمە دیکتاتۆر و خۆسەپێنەکانی وڵاتەکانیان   و هەر لەو کاتەشدا  ئێستا  کە دەبنری باوی جیهانی دیکتاتۆری  گەیشتۆتە کۆتایی تەمەنی وزەمینەی گونجاو بەمەبەستی دروست بوونی حکوومەتی گەلی و دێۆکڕاتیک  پێک هاتووە و ڕێژیمە زۆردارەکان درەنگ یان زوو دەبێ دەسەڵات بەجێ بڵن  و حکوومەتی دێمۆکڕاتیک و پێشکەوتنخواز لە ئاستی ناو چەکەدا دەرەتانی حوکمڕەوایان بۆ پێک بێ  و دەرفەت بەخەڵک بدرێت لە سەر چارەنووس و حوکمڕەوایی خۆیان بڕیار بدەن. بەرنامەو پیلانەکانیان خەریکن ئەو جار بەئاشکراتر بەڕیوەدەبن  لە ئاستی دەرەوە و نێوخۆدا.

 سەرەڕایی خۆدزینەوەیی دەسەڵاتدارانی ئتران لە واقعی  سیاسی وئابووری و کۆمەڵاتیەتی و   هەست کردن بە بێزاری خەڵک لە سەر شێوەیی حوکمڕەوایی لە وڵاتدا، چاوەڕوانی ئەوەیی دەکەن کە گەلانی ئێران ئەو جارەیان بە شێوەیی بەر بڵاوتر بێنە مەیدان و  هیچ جۆرە بزووتنەوەیەکی بەڕواڵەت سەوز نە توانێت ڕاپەرینی جەماوەری لە پێناو گۆڕینی سیستەمی سیاسی لە   ئێراندا ،    شکڵ و شێوەیی خەباتی جەماوەری و ناڕەزایەتی گەلانی ئێران سەبارەت بە حکوومەتی ئێران بەلاڕیدابرێ،  بەڵکوو ئازادیخوازانی وڵات بەشێوەیەکی گشتی و لەسەر یەک هەوڵدەدەن لە هەڵبژاردنی داهاتووی وڵاتەکەیاندا ڕۆڵی گرینگی خۆیان بگێڕن و ئامانجی شیعارەکانیان زۆر ڕادیکاڵتر و قوڵتر لەوەیی بن کە بەناو ڕیفۆرمخوازانێکی مەسڵەحەت وخواز و پاڕیزگاریی فەلسەفەیی سیاسی وئیداری حکوومەتی ئاخوندی  لە تێکۆشانی سیاسیان دا بەئاڕاستەیی پێچەوانە دا ببرێ.

ڕێژیمی ئێران بۆ خۆپاراستن و بە لاڕێدا بردنی بیروڕایی گشتی دونیا  هەڵوێستی شەر بەدژی ئیسڕایل ڕادەگەیەنێت و لەو ڕێگایەوە دەی هەوێت ئیدارەیی نوێ ئەمریکا وشیار بکاتەوە ئەگەر ئەو وڵاتە سوور بێت لە سەر دروست کردنی گیروگرفت لە بەردەم بەرنامەیی ناوەکی حکوومەتی ئێراندا، ئەوانیش ئەو هێزەیان هەیە کە ‌هەڕەشە دروست بکەن لە سەر ئامانجە ئابووری و بازرگانیەکانی ڕۆژئاوا لە ئاستی دونیادا.

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی