Hoppa till innehåll
Hem » ئەوکاتەی لیتان ئەبورم، محەممەدی فەقێ عەلی

ئەوکاتەی لیتان ئەبورم، محەممەدی فەقێ عەلی

وەرن جەستەم بکەنە هەزار پارچە   

وەک گۆشتی قوربان     muhammad_feqe-ali

لە ناوخۆتان دا
پشک ، پشک
 دابەشی کەن

گەردنتان ئازابێ
ها …
وەرن هەردوو چاوم
هەردوو گوێچکەم
لوت و دەم و زارم
دەست و پەنجەو هەردوو لاقم
هەر هەمویان کەل و پەل کەن

لە کوێ عەز تانە
با خوێنم بڕژێ
لە کوێتان دەوێ
با گیانم بڕزێ
با بیرم نەزۆک بێ
کتێبی شێعرم بدڕێ
با بوکی یەکشەوەم
منداڵی ساوام
زیندە بە چاڵ بکرێ
گیان وڕوحم ئازار بدرێ

بەڵام وەرن کوردستانم دەنەوە
سنوری دەستکرد
لە سەر نەخشە بسڕنەوە
ئەوکات منیش لێتان دەبوورم
کە دەبینم لەم سەر تا ئەوسەر
یەکپارچەیە نیشتیمان و بێ سنورم

محەممەدی فەقێ عەلی

١/٢/٢٠١٣

{jcomments off}