"an independent online kurdish website

چەند وتەیەک لە پەراوێزی رەوتی کۆبوونەوەیی حدکا لە گەڵ ئەو هاوڕێیانەیی کە چەند ساڵیک لەوەیی پێش بەفرمی دابڕانی خۆیان لە حیزب ڕاگەیاند و لە ژێر ناوی حدک دا دەستیان بە تێکۆشانی سیاسی و تەشکیلاتی کرد.mihemmed_soleymani

دیارە ئەو روداوە بە یەک لەو روداوە ناخۆشانە دادەنرێ لە توێی  مێژووی حیزب دا ، لە کەس شاراوە نیە کە شوێنی زۆر نالەباری لە سەر رەوتی رولەگەشەیی  خەباتی سیاسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دانا و بوو بە هۆیی نائومێدکردنی خەڵکی کوردستان لە هەلومەرجی سیاسی ئێستادا و  لێك دوورکەوتنەوەیی زیاتری هێزە سیاسیەکان کە هەتا ئێستاشی لە گەڵ دابێت بە هۆی ئەو جۆرە لێک جیابوونەوانە کە بەسەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتدا  هاتووە هەنگاوەکانی  پێک هێنانی بەرەیەکی سیاسی کوردستانی و کۆبوونەوەیان لە ژێر بەرنامەیەی هاوبەشی سیاسیدا وەدی نەهاتووە و بە داخەوە هێزو توانایان بەسەر چەند دەستەیی پچووک دا بەشبووە.

رەوتی دانیشتنەکان کە بوونە مایەیی دڵ گەرمی خەڵکی کوردستان ،دیارە لەژێر فشارو داوایی دڵسۆزانی یەکڕیزی  بەمەبەستی  بەهێزکردنی بزووتنەوەیی نیشتیمانی گەلی کورد  لە ڕۆژهەلاتی کوردستاندا زەمینەی بۆ پێک هاتووە و  هەرکام لە ڕێبەرایەتی ڕەنگە ئامانجیان  لەو دیدار و یەکتر لە ئامێزگرتنە لە بەر چاوی کامێراو ڕاگەیاندنەکاندا ئەوە بێت کە بتوانرێ  لە ئاستی پەیوەندیەکان فشاری خەڵکی کوردستان کە لاینگری یەکیەتی ژیانی ڕێکخراوەین  لەسەر  بەشەکەی خۆیی  کەمبکاتەوە.

حیزبی دێمۆکرات لە گەڵ هاوڕیێیانی پێشوومان ئەوە بۆ چەند جارێکە  بەیەکەوە کۆبوونەتەوە بۆ ئەو مەبەستەیی  ڕێگای چارەسەرکردن بدۆزنەوە و هەوڵی وەسەریەکخستنەوەیی بنەماڵەی گەورەیی دێمۆکڕات بەئاکام بگەیەنن و لەو  ڕێگایەوە دڵی  ئازادیخوازانی کورد بە  ڕاگەیاندنی یەکڕیزی دووبارەیی حیزب خۆشبکەن.

بەڵام ئەوەیی هەتا ئێرە نەمان توانیوە لێی تێبگەین و بۆتە مایەیی پرسیار  بۆ هەموو خەمخۆرانی پرسی وەسەریەککەوتنەوەیی حیزب، ئاکامی رەوتی ئەو دیدار و چاوپێکەوتنە دوو قۆڵیانەن،  کە رەوتی پێشوەچوونی بۆ کەس روون نیە و هیچ لە و بارەوە نازانرێ و هەر دوو لاش بەردەوام باس لە گرینگی بەردەوامبوون و درێژەکێشانی ئەو رەوتە دەکەن ، کەچی هێشتا  هیچ لە بارەیی پڕۆسەیی لێک نزیکبوونەوەدا بە شێوەیی فەرمی بڵاو نەکراوەتەوە و ئەو مەسەلەیە لە چوارچێوەیی ڕێبەریدا بە نهێنی دەپارێزرێ و لە دواڕۆژیشدا ئەگەر ئەندامان و لایەنگرانی دێمۆکڕات بە ئاکامەکەی ڕازینەبوون و بەشدارو  هاوبەش نەکرێن لە چارەسەرکردن  و دروست کردنی زەمینەیی شیاو، دوورنیە بۆ جاڕێکیتر شاهیدی  ئەو ئاڵۆزیەیی کە لە پاش یەکبوونەوەیی کۆنگرەیی ١٠ی حیزب هاتە گۆڕی دیسان سەر هەڵبداتەوە.

ڕێبەری  بنەماڵەیی دێمۆکڕات  ئەرکی گرینگ و هەستیاری  دەکەوێتە سەر شان بۆ ئەوەیی لە نێوە ڕێزەکانی تەشکیلاتیشدا ئەو زەمینەیە  دروست بکرێت  و هەلومەرجی سیاسی و تەشکیلاتی پوێست پێک بهێنرێت . دەکرێ لە ڕێگایی جۆبەجۆرەوە  ، وەك پێك هێنانی کۆڕو سیمیناریی  هاوبەش سەبارەت بە شێوەیی چارەسەرکردن و دۆزینەوەیی مێتۆدو میکانیزمی گونجاو  سەبارەت بەو مەسەلە جەوهەریە  و  تێ بکۆشرێ  هەتا بەو جۆرە  پێش لە ئەگەرەکانی دووبارە سەرهەلدانەوەیی  ناکۆکیە نێوخۆیەکان بگیری و پاش یەکگرتنەوەیی حیزب دیسان زەمینەی کەوتنە وێزەیی یەکترو یەکتری خستنە پەراوێز  سەر هەڵنەدا و ئەو بابەتە  بۆ هەمیشە گۆڕبکرێ و بە هەموو لایەک ئەو دەسکەوتە مەزنە بپارێزین و یەکپارچەی سیاسی وتەشکیلاتی وەك ئامانجێکی بەرزی  نەتەوەیی سەیر بکرێ .

ناکرێ لێرەدا تیشک نەخرێتە سەر نیگەرانی  ژمارەیەکی بەرچاو لە  تەشکیلاتی بنەماڵەیی گەورەیی دێمۆکڕات کە ماوەیەکە باس و خواس و هەڵسەنگاندن و خوێندنەوەیی جیاو دژبەیەکین لە سەر پڕۆسەیی یەکبوونەوە بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لەلا  دروست بووە و  تێڕوانینیان سەبارەت بەو بابەتە گرینگ و هەستیارە ئەوەیە کە  ڕەنگە ئاکامی دیالۆگی دوولایان ئەوە بێت کە حدکا ئەو هاوڕێیانە بە ناوی حدک بناسێ و بەو جۆرە دوو حیزب بەتەوایی لێکچوو و هاوشێوە ببنە ئەرزی واقع لە گۆڕەپانی روداوە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا و بە هۆیەوە دابەشبوونی دێمۆکڕات بکەوێتە بواری کردەوە و ئومیدی وەسەریەککەوتنەوە بەرەو لاوازی ببات.

بێگوومان  ئەو روداوە هەر چەندە ڕەنگە هێندێک کەس هەبن کە ئەو بیرۆکەیان بەدڵبێت و بە هەنگاوێکی ئەرێنی دابنێن، بەڵام  ئەگەر بەوەردی سەرنج  بدینە بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان  زۆر قورس دەبێت هەتا بۆ ئەندامان و لایەنگرانی حیزبیش  کە چۆن خۆیان لە نێو خەڵک دا لێک جیا بکەنەوە. چوونکی مێژووی هاوبەش، شەهیدی هاوبەش و بۆنەیی سیاسی و نەتەوەیی هاوبەش ناکرێ بە سادە سەیر بکرێن. بەڵکوو ئەو قەرارە سیاسیە کە چاوەڕوانناکرێت بێتە گٶڕێ  و دەبەشکردنی حیزبی دێمۆکڕات وەک سەرەتایی گەورەترین و ئاڵۆزترین قەیرانی ڕێکخراوەیی  لە کوردستانی ڕۆژهەڵات دادەنرێ.

ڕەنگە ئەو مەسەلەیە وەك دەنگۆیی لە سەر دروست بووە زۆر لە ڕاستیەوە دوور بێ و خەڵکی کوردستان و تەشکیلاتی وشیارو خەمخۆری بە هێز بوونی بزووتنەوەیی شۆڕشگێرانەی خەڵکی کوردستان لایەنگرو  پشتیوانی ئەو پرۆسەیە ناکات  و بەسەرفەسڵی قەیرانی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی دادەنێن.

گەلی کورد لە ڕۆژهەلاتی کوردستان پاش دروست بوونی دەسەڵاتی سیاسی و ئیداری لە هەرێمی کوردستاندا ئەو بەرچاو رونیەیی بۆ پەیدابووە  کە لە سەر ئەساسی بەرژەوەندی نەتەوەیی هەڵوێستی سیاسی خۆی وەربگرێ و کۆمەڵگایی کوردستان بە هەموو چین و توێژەکانیەوە زۆر ژیرانە کە بەرهەمی وشیارەی سیاسی و نەتەوایەیەتی و هەرلەوکاتەشدا ئەو  خوێندنەوەیەیی کە  بۆ دواڕۆژی خەبات لە لایی ڕۆڵەکانی گەلی کورد دروست بووە ئەوەیە کە کورد دەبێت بەو ڕەنگاو رەنگیە کە لە بیروڕاو دابەشبوونی ڕێکخراوەیدا هەیانە یەکگرتووبن بۆ ئەوەیی بتوانین بە ئامانجە سیاسی و نەتەوایەتیەکانمان بگەین و کەمنین ئەو هێز و لایەنانەیی غیرە کورد کە لە دواڕۆژی سیاسی ئیڕاندا بەرەنگاری داخوازەکان مان ببنەوە، نموونەیی دیارو  بەرچاو کە  لە جەوهەردا سەلمێنەری ئەو ڕاستیە  ناکۆکیەکانی حکوومەتی هەرێمە لە گەڵ دەسەڵاتی ناوەندا. بەو یەکپارچەیەیی کە سەرکردایەتی سیاسی کورد  لە نێویاندا هەیە ل دەبینین بە چ هەلومەرجێکی سیاسی و سەخت دا دەڕۆنە پێش بۆ ئەوەیی مافە سیاسی و ئیداریەلانیان بچەسپێنن لە چوارچێوەیی ئێراقی فیدڕاڵدا.

ڕەوتی  سەرجەمی ئەو ڕوداو ئاڵوگۆڕانەی کە لە ئاستی دونیا و ناوچەیی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست هاتوونە کایەوە، بێگوومان   ئەزموونێکی زۆر بەنرخ و هەستیار ن بۆ خەڵکی  کوردستان و سەرکردایەتی سیاسی بزووتنەوەیی نیشتیمانی لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا.

کورد کاتێک بە ئامانجە سیاسی و نەتەوایەتیەکانی دەگات کە ستڕاتیژی  و میتۆدی بزووتنەوە یی خۆیی بگۆڕێت و بەر لە  هەر شتێک نێو ماڵی خۆی ڕێکبخات و  زۆر جەوهەریانە سەبارەت بە دواڕۆژیی سیاسی و ئیداری حکوومەتی کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان  بیربکاتەوە و دەفکری   چارەسەری  کێشە نێوخۆیە کاندا بێت و ئەزموون لە سەرهەڵدان و بەئاکام گەیشتنی شۆڕشی بەهاری عەرەبی وەرگرێ و ئەو بەرچاورونیەیی هەبێت و بە باشی   لەو ڕاستیە بگەین کە ئەگەر هەلومەرجێکی هاو شێوە لە ئێراندا روبدا کە زۆر دوورنیە ئەو هەلە زێرینە بۆ کورد لەو وڵاتەدا بێتە پێش.

 بەڵام  بەر لە هەر شتێک کورد دەبێت یەکدەنگ و یەک هەڵوێست بێ بۆ ئەوەیی باشتر بتوانێت بە  ئامانجە کانی خۆی  بگات و مافی زۆرتر وەربگرێ و نەهێڵین ئەو سنوورو سەراوردە جوگرافیانەیی کە وێدەچێت بەرەو ڕویی کێشەی سیاسی و ئیداری ببنەوە  فیدایی کرچ و کاڵی بیرکردنوەیی دەسەڵاتی تاک و دەستە و حیزب بکرێن  و لە پرشوبڵاویدا دەسکەوتێکی ئەوتۆمان دەست ناکەوێت. هەر بۆیە ئێستا هەموو لایەک  ئەرکی سیاسی و نیشتیمانی  لە ئاستی چاوەڕوانی کەسوکاری شەهیدان و بنەماماڵەیی زیندانیانی سیاسی کوردستان دەکەوێتە سەر شان .

روداوە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی ئەو دوایانەیی کە شۆڕش و سەرهەڵدانی جەماوەریان بە خۆوەبینی، دیتمان بۆ ئەوەیی ڕاپەرینی سیاسی  بەلاڕێدا نەبرێ و لە ئامانجەکانی دوور نەکەوێتەوە ئۆپۆزسیۆن ڕۆڵی سەرەکی دەبینی و لە ئاستی نێو نەتەوەیشدا وەك دەسەڵاتی دوو هەم و شەرحی سەیری دەکرێت و لە سەردەستی ئەوان میکانیزمی چارەسەری گیروگرفتە سیاسی وئیداریەکان دادەڕێژن.  ئیستا هەم  بارودۆخی سیاسی گشتی گێتی و ناوچەیی جیاوازە و  هەمیش کورد و بزووتنەوەی سیاسی و شۆڕشگێرانە  و بڕیارو خوێندنەوەیی سەرکردایەتی سیاسی کورد  لە سەر بنەمایی بەرژەوەندی نەتەوەیی گەلی کورد و کورد هەرگیز لە نێو خۆیدا دژ بە کیانی سیاسی و دەسکەوتە کانی ناوەستێتەوە .{jcomments off}


 


 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی