به‌م رۆژگاره ماندو بیت و سه‌رقاڵی کاری رۆژانه‌و، له لایه‌کیشه‌وه هاتو هاواری ده‌ستی که‌ناڵه کوردیه‌کان و جه‌نجاڵی ماڵپه‌ره‌کان، خه‌ریکه وام لێده‌کات که ئیتر بهگهرێمهوه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مانه که به هیچ شێوه‌یه‌ک هه‌واڵی بێزارکهرو ماندو نه‌بیستم!!!
ئاخر بۆ ده‌بێت ئێمه‌ی مرۆڤ ئه‌وه‌نده دهرندهبین که هیچ ههستو سۆزێکی مرۆڤایتیمان تێدانه‌بێت؟ جاری وا هه‌یه خۆم له خۆم بێزارم که مر‌ۆڤم کاتێک مرۆڤێکی درنده ده‌بینم، ئه‌گه‌ر چاوم ده‌گرم، به گوێ ده‌یبیستم، گوێشم بگرم به چاو ده‌یبینم!!! خه‌ریکم خۆم له ده‌ست ئه‌م رۆژگاره جه‌نجاڵ و بێ رۆحمهدا خۆم بکه‌مه که‌ڕ و کوێرو لاڵ، بۆیه باشتره هیچ نه‌بینی، نه‌بیستی، نه‌بێژی.
بۆ؟ بۆ؟ بۆ ئه‌وه‌ی ژیان له روه‌کێک بچێت به ته‌مای فه‌سڵه‌کان بێت، بۆ بوژانه‌وه.
نازانم!!! ئه‌مجاره‌یان خه‌می کچێکی ئێزیدی بخۆم که هه‌ره‌شه‌ی کوشتنی لێده‌کرێت، یان بۆ ئه‌وه خه‌م بخۆم کچێکی ئوتیوپی زێدی خۆی به جێدێڵێت بۆ بژێوی ژیانی خۆی‌و بنه‌ماڵه‌که‌ی، دواتر له لایه‌ن ئه‌و ماڵانهوهکه کار له ماڵیان ده‌که‌ن ده‌رده‌کرێنه ده‌ره‌وه‌و له نێو پارکه‌کاندا شه‌وانه ده‌نون، یان بۆ ئه‌و ژنه‌ی که به بێ‌تاوان ده‌کوژرێت و ده‌درێیت به ده‌م سه‌گی هاره‌وه، یان بۆ ئه‌و مناڵانه‌ی که هه‌ڵیان ده‌خه‌ڵه‌تێنن به نوقڵ‌و چکلێت و ده‌یان به‌ن بۆ نێودیواره روخاوه‌کان و له‌وێوه لاقه‌یان ده‌که‌ن و ده‌ستدرێژیان ده‌که‌نه سه‌ر، ئاخر بۆ ؟
تۆ بڵێی کاری ئه‌مانه زۆر له فیلمه‌کان که که‌ناڵه‌کان بڵاوی ده‌که‌نه‌وه باشتر بێت که مه‌لاکانی کوردستان فتوای داخستنی ده‌ده‌ن؟ ئاخر بۆ ؟ یاسا کوا ؟ ئه‌ی ویژدان له کوێیه؟ ئه‌ی ئه‌و مرۆڤانه کوان که بۆ ئازادی وڵات و یه‌کسانی کۆمه‌ڵگا شوعار ده‌ده‌ن؟ ئه‌ی رێکخراوه‌کانی ژنان له کوێن که رۆژانه ده‌بینن هاوره‌گه‌زه‌کانیان به ناشیرین‌ترین شێوه له‌قاو ده‌ردرێن؟ من ته‌نها لێره‌وه ماوه بڵێـم داوا له هه‌موو رێکخراوه‌کانی ژنان و دام‌و ده‌زاگا مه‌ده‌نیه‌کان، ئه‌وانه‌ی کار ده‌که‌ن بۆ یه‌کسانی مرۆڤایه‌تی، ئیتر له‌مه زیاتر به‌سه بێده‌نگی .
شه‌هلا یارحوسێنی
10.02.13 ، نۆروێژ
{jcomments off}