"an independent online kurdish website

سایتی فارسی ” دویچە ولە ” ڕاپۆرتێکی لە سەر فیلمی ” ژین ” تایبەت بە بەشی مناڵان کە لە کرانەوەی بەشی نەوەی نوێ ( سەروو ١٤ ساڵ ) پیشاندرا ، بڵاو کردۆتەوە . ئەو فیلمە لە دەرھێنەری سینەمایی  بەناوبانگی تورک  ” رەھا  ئاردم “ە کە بەرھەمەاکنی زیاترkch_lu12

  لە بەشی نەوەی نوێ خۆ دەبینەوە و بەسەرھاتی فیلمەکەش ژیان و بەسەرھاتی کچە شۆرشگێرێکی کورد باس دەکا کە بە دوور کەوتنەوە لە مەیدانی شەری چەکداری ، ھەوڵی گەرانوە بۆ ماڵێ ئەدا و بە نیازە بچێتە لای دایە گەورەی .
 
فیلمی دەستپێکی کرانەوەی بەشی نەوەی نوێ ( سەروی ١٤ساڵ )  فیلمی ” ژین ” بوو کە بینەرانی ئەو فیلمەی غافڵگیر کرد و ھێندێک لە بینەرانی دوای کۆتایی فیلمەکە دەیانگوت کە تووشی حاڵەتی شۆک ھاتوون .
ھەروەھا سایتی “دویجە ولە ” لەزار دەیوید ئەلفیک دەرھێنەری ئوسترالیایی کە لە ساڵەکانی ٩٠دا بە فێلمێک لە بەشی مناڵان  بە ناوی ” بە بێ غەم ” بەشداری کردبوو دەنوسێ کە ناوبراو سەرسورمانی خۆی لەوەی کە بەرپرسان فیلمەکەی ئەویان بۆ بەشی نوەی نوێی برلینالە ھەڵبژاردووە دەربری  و دەڵێ ” ھەرگیز نەمدەزانی کە فیلمێکم بۆ مناڵان و تازە پێگەیشتوان دروست کردووە ” ئەو فیلمە کە باس لە شەری نێوان مرۆڤ و سروشت دەکا تەنیا لە بەر ئەوەی کە لە دیدی کچێکی نۆ ساڵانەوە دەگێردرێتەوە ، بۆ بەشی نەوەی نوێی برلینالە ھەڵبژێردراوە.
ئێستا دەتوانین ھەمان پرسیار لە بارەی پێگەی فیلمی ” ژین “یش بکەین کە بۆ لەبەشی نەوەی نوێی برلینالە ( سەروو ١٤ ساڵەوە ) جێگای گرت .
” ژین ” لە دەرھێنانی ” رەھا ئاردەم ” دەرھێنەری ناوداری تورکە کە تا ئێستا چەند فیلمی لەسەر پرسی دژوار و جێگای قسە وباسی رۆژ دروست کردووە  و  لەوانە ” ژیان ھەیە ” ، ” ڕاکە بۆ پارە ” ، ” دایە . من دەترسم ” و ” کەیھان “.
جێگای سەرنجە کە لە سەرەتادا رەھا ئەردەم لەوەی کە فیلمەکەی  بەر بەشی نەوەی نوێ کەوتووە دژایەتی کرد و کێشەی ھەبوو. ئەو ھەستی دەکرد لەوانەیە بەشێکی بەرچاوی فیلمەکەی  لە بایەخی و بەتایبەت لە باری ھونەریەوە دابەزین بەخۆوە بەبینێ . بەڵام لەکۆتاییدا  ماریانە رەدپات بەرپرسی بەشی نەوەی نوێی برلینالە بە شیکردنەوە و پێداگری رەھای رازی کرد کە فیلمی ” ژین ” لەو بەشەدا پیشان بدرێ . گومان لەوەدا نییە کە ئەم فیلمە چ لە باری بابەتی و چ لە باری چۆنیەتی جێبەجێکردنی سناریۆ بنەماکانی  باوی فیلمی منداڵان پێشێل و یان باشترە بڵەین کە ھەڵدەتەکێنێ .

فیلمی ” ژین ” بەسەرھاتی کچێکی گەنجی ھەڤدە ساڵانە کە لە شەڕکەرە شۆرشگێرە کوردەکان جیابۆتەوە و بەتەمای گەرانەوەیە  بۆ ماڵێ و بچێتە لای دایە گەورەی . دەنیز ھاسگۆلەر رۆڵی ” ژین ” لەم فیلمەدا دەگێرێ .
رێگای گەرانەوە پڕ لە مەترسییە . ژین تفەنگەکەی لە کێوەکان شاردۆتەوە و جل و بەرگە شۆرشگێریەکەی داکەندووە و بە ناز ناوی لەیلا ھەوڵ ئەدات خۆی بگەیەنێتە دایە گەورەی . بەڵام رێگاکانی گەرانەوە بەستراون . شەری بەردەامی چەکداری ، کاری تاقەت پڕووکێنەر ، چاوی تەماعی پیاوانە تا سنووری دەستدرێژی ، دیلی و ھەتد ، ھەموو ئەو بەربەستە درسوتکراوانەی بەردەم ڕاکردن لە تەنیای و بێکەسین .
ھەرچەند فیلمەکە بە چاوی کچە شۆرشگێرێکی کورد ” ژین ” دەخاتە بەر چاوی بینەرانی بەڵام بە ھیچ جۆرێک ھەوڵی لاینگری نادات . پەیوەندی ئینسانی نێوان سەربازێکی برینداری تورک و ئاگاداری ژین لەو سەربازە ، نیشانی ئەدات کە لە لایەکیترەوە خەڵکی ناوچە دەتوانن لەگەڵ یەکتری پەیوەندی دۆستانەیان ھەبێ . سەربازە گەنجە تورکەکە کە سوپاس گوزاری یارمەتیەکانی ژینە ، پەی دەڵێ : ھیوا دەخوازم سەردەمێک بێت کە یەکتر لە شوێنێکیتر و شایەد لە چاخانەیەک بەبینینەوە .
ژێربەنای کۆنی تووند و تیژی و شەر لە ناوچەیەک کە ژین تەیدا ژیان بەسەر دەبا ، رێگای لە کچێکی نەترس و خوێن شیرین بەستووە . سیاسەت ، شەرێکی بێ رەحمانەی لە ناوچە رێخستووە کە منالان و تازە پێ گەیشتووان ، سونبولەکانی ژیان بەر لە گەشە کردنینان ژاکاو و پەڕ پەڕ دەبن .

رۆڵی سروشت لە فیلمی ” ژین ”
ژین لە بەسەرھاتی کورتی ژیانی لە مێھرەبانی و یارمەتی کەسانێکی کەم بەھرەمەند دەبێ . بەڵام تەنیا پارێزگاری ئەو سرووشتی دڵ رفێنی و جوانی باشووری تورکیایە لە گەڵ  کێوە سەرکەشەکان و دارستانە سەر سەوزەکان و درختە بەھیز و بەتەمەنەکان .
لەم فیلمەدا بە شێوازێکی غەیبی و قسەھەڵگر ، گیانداران لە ورچ ، بزنە کێوی و پڵینگەوە  بگرە تا وڵاخ و کیسەڵ و ھەڵۆ یارمەتی ژین ئەدەن و ھاوژیانێکی بێ وینەی لە نێوان ئەم کچە و گیانداراندا پێکھێناوە  ھەر دەڵەی زۆڵم و زۆری مرۆڤەکان وەک یەک کاریگەریان لەسەر ژین و گیانداران دانابێ .
ئەم باسە  دیمەنێکی بۆمبارانی فرۆکە شەڕکەرەکانی ئەرتەشی تورک پیشان  ئەدات کە ، ورچێک وەک ” ژێن ” لە ترسی بۆمبەکان پەنا دەباتە بەر ئەشکەوتێ .
نیگا ترساوەکەی ژین و ورچ گوزارش لە پەیوەندی نێوان مناڵ و حەیوانێک دەکا کە ئێستاش لە داستانە مناڵانەکەی ساری و جێری دا ھەیە .
نەتەنیا گیانداران ، بەڵکوو درختەکان ، گیاکان ، کێوەکان ، بەردو ئەشکەوت ھەموو ھاورێ و پارێزەری کچە شۆرشگێرەکەن .
فیلمەکە  بە فێل ، جار و بار بینەر بۆ ناو ژیانی رۆناتیکی شۆرشگێری ” چریکی ” دەبا ، بەڵام دەنگی بە ھێزی تەقینەوە ، دەست رێژی تفەنگەکان ، خوێن و مەرگ بە خێرایی ساتە دڵرفێنەکانی بینەر دەشێوێنێ تا تەقینەوەی ھەر بۆمبێک و تەقەی ھەر گوللەیەک ، راستی تاڵ و بڵا لێدراوی ئەو ناوچەیە وێنا بکا .

موزیک و بێدەنگی لەم فیلمەدا ئەرکی ئەوەیان لەسەر شانە کە گەورەی و مەزنی فیلمەکە بە ھاوکاری سرووشت بخاتە بەر دیدی بینەر ھەر بەو جۆرەی کە ئاوێتە بوونی دەنگی بلوێرێک لەگەڵ سیمای سرووشت ، خەم و خەفەتی بێ کۆتایی وێنا دەکا . بێدەنگی درێژخایەن لە فیلمەکە ، شوێن ھەڵگرێکی ترسناکە کە دەرباز بوون لەی نامومکینە لەبەر ئەوە لە تاریکترین سوچەکانی ناخی مرۆڤ ترس بوونی ھەیە .

لە کۆتایی فیلمەکەدا کە ” شێرە کچ “ی کورد لەسەر بەردێک کەوتووە ، تەواوی گیاندارەکان  وەک لەدەوری موقەدسێک کۆ بووبنەوە ،بە دەوریدا گردبوونەوە و شاھیدی لە خۆ باییەکی دەستکردی ڕزیوین کە بەر لە ھەموو شتێک ئەویندارترینی زیندووەکان واتە مناڵان قوربانی دەکا  . گریان لە سەر ژیانی ژین ، ھاوخەمی لەگەڵ چارەنووسی ھەزاران لاو و تازە لاوی ئەم ناوچەیە .

سەر چاوە :  سایتی فارسی ” دویچە ولە “

    kci_kurd12{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی