"an independent online kurdish website

رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران باشتر لە گشت کەس و لایەنێک ئەو راستیە دەزانێت کە دەسەلات و پێگەکەی لە لای خەلک بێزراوە. fereydun_huseyni

“خامنەایی” وەک کەسی یەکەمی دەسەلات سالانێکە بە قۆستنەوەی بێزاریو بێبروایی خەلک توانیویەتی روخانی یەکجاری رژیم “دەسەلاتەکەی” دوا بخات.

بە بروای من دووی جۆزەردانی 1376 هەتاوی سەرەتای کار کردن بە سیناریویەکی ترسناکە کە تاکو ئێستا بە پەیرەو کردنی توانراوە پێش بە تەقینەوەی توورەیی خەلک بگیردرێت.بە دوو جەمسەری کردنی دەسەلاتو دابەش کردنی بەسەر دوو قۆلی پاوانخوازو رێفۆرمخوازدا کە هەریەک لە “ناطق نوری”و “خاتمی” وەک سەنبۆلەکانی بە خەلک ناسێندران، بەرنامەیەکی دەقیقی لە پێشدا دارێژراو بوو کە توانرا بە جێبەجێ کردنی گەرماو جولەیەکی بەرچاو بە بازاری بەناو هەلبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ببەخشن.

“ناطق نوری”یان وه ک تەیفی ڕیبەری ناوزه د کردو له بەرانبەریشدا ئاخوندێکی دیکه که هه ڵگری هێندێک دروشمی زهرقوبرقداری وه ک ئازادی به یان، دیالۆگی نێوان وڵاتانو کلتورەکان که پێشتر له ئەدەبیات و هەلسوکەوتی کۆماری ئیسلامیدا نەبینرابوون به نێو “محمد خاتمی” هێنایه گۆرەپانەکەوە، ئەم دوو پالێراوە بە ئاشکرا کەوتنە دژایەتی یەکترو لەو نێوانەیشدا رێبەریی راستەوخۆو ناراستەوخۆ پشتیوانی لە پالێوراوی توندهاژۆەکان (ناطق) دەکرد.

خامنەیی’ به رده وام باسی وه فاداربوونی “ناطق نوری” به نێزام و شه خسی ڕێبه ری و ولایه تی فه قی ده کرد به جورێک که خه ڵک وا بیر بکه نه وه له ڕقی خامنه یی و به یتی ڕێبه ری رکەبەڕەکەی واتە “خاتمی’که بانگەشەی نوێخوازی و چاکسازی دەکات وەک پشتیوانی داخوازیەکانی خۆیان بناسێنن.

دژایەتی کردنی ویستەکانی رێبەرو بانگەشەکانی “خاتمی” ئەو بیرکردنەوەیان بەهێز کرد کە ‘خاتمی” ئەو رزگاریدەرەیە کە خەلک چاوەروانیەتی! بێخه به ر له وه که مه به ستی ئه سڵی خامنه یی ئه وه یه که خاته می له سه ندوقه کانی ده نگ بێته ده رو له گه ڵ

 ئه وه ش ڕه وتێک شکڵ ده گرێت که بۆ داهاتوو ده کرێت له کاتی پێویست وەک راگرێک کەلکی لێوەربگیردرێت. لە هەمانکاتدا شانسی مانەوەی دەسەلاتی خامنەیی زیاتر دەبێتو لە لایەکیتریش خەلکی وەزالەه اتو لە دەست

گەندەلی و سەرکوتی ئیسلامی سیاسی بە خەیالی خۆیان بە لارە رێ پشتیوانی کردنی رێفۆرمەوە رێگای سەرەکی خەبات دژی دەسەلاتی سەرەرۆیان لێ هەلە دەبێت.

تاکتیکی دەسەلاتدارانی رژیمی ئیسلامی ئێران تاکو ئەمرۆ سەرکەوتوانە جێبەجێ بووەو دەبینین کە بە سیاسەتی دوو لەت کردنی رەوالەتی دەسەلات و راکێشانی خەلک بۆلای لەتە رێفۆرمخوازەکە دەسەلات توانیویەتی چەند خولێکی هەلبژاردنەکان بە بەشداری رێژەیەکی بەرچاوی خەلک بەرێوە بباتو لەو رێگایشەوە جۆرە مەشروعیەتێک بۆ زیادەخوازیەکانی خۆی دەست بخات.

پرۆژەی رێبەر تا هەلبژاردنەکانی خولی نوهەمی سەرۆککۆماری بە باشی کاری پێکرا بە جۆرێک کە رێبەری دەیویست، هه ڵبژاردنی ده وره ی نوهەمی سەرۆک کۆماریو بەگژ یەکتریندا دانی بەربژارەکان لە تێلفزیونی سەرانسەری ئەویش لە بەرنامەگەلی راستەوخۆدا، ئەگەرچی جاربە جار هەست دەکرا پالێوراوەکان توشی بەزاندنی هێلە سوورەکان دەبن له هەمانکاتدا ئەو بیرۆکەیە لای خەلک و تەنانەت دنیای دەرەوەش بەهێز کرد کە، دەسەلاتی ئیسلامی ئێران لە ئاستی هەرە سەرەوەی توشی لەت بوون و بەرانبەر یەکبوونەوە هاتووە! به هه ر حاڵ توانیان پێش به هه ڵه و که م و کۆڕیه کانیان بگرن .

به و شێوه ته نوری به نێو هه ڵبژاردنیان دیسان گه رم کردو جارێکی دیکه خه ڵکیان کێشایه سه ر سندوقی ده نگدان وه ک سیاهی له شکری نێو فیلمنامه که ئەرکە دیاریکراو بۆیان پێجێبەجێ کردن. جارێکیتر بە بێئەوە هیچ رێزێک بۆ ویستو دەنگو متمانە خەلک دابنرێت بۆ جاری دووهه م “احمدی نژاد” کرایه وه به سه رۆک کۆمار. رۆژیک دوای ڕاگه یاندنی ئەنجامی هه ڵبژاردن خه ڵک ڕژانه سه ر شه قامه کانو داوای حه قی خۆیان ده کرد به دژی ئەوانەی که فێڵیان لێکردبوون دروشمیان بەرز کردەوە.

“دەنگی من لە کوێیە؟” “یاحسین میر حسین” یا شیخ اصلاح طلب کروبی” کەچی سەرۆکەکانی رێفۆرمخوازو بەناو کاندیدا مافخوراوەکان لە باتی ئەوە لە گەل خەلک بوەستنو پێشرەوی خەلک بکەن لە رێ گەراندنەوەی دەنگەکانیان پاراستنی نیزامی پیرۆزی ئیسلامیان لەسەرەوەی گشت شتێ هێنایە ئاراوە. ئەوان درێژکراوەی سناریوکه ی 2ی جۆزەردانی 1376ی هه تاوی بوون! به پشتیوانی خه ڵکی هه ژارو زوڵم لێکراو، په ڕۆی سه وز که هیمای حه زره تی حسین بوو له سه ریان پیچاو به نێو جولانەوەی سەوز خۆیان ناساند، سه رانه کانیان بوون به دەمڕاست و لەهەمانکاتدا لەمپەرێک لە سەر رێ داگیرسانی ئاگری شۆرشێکی سەرانسەری.

ئه وه ی که خه ڵک توندوتێژی نه کات و به رده وام ده یانوت ئێمه به نێزامو ولایه ت پابەندین و ده مانه وێت پێگەی رێبەری قایمتر بکەین به جۆرێک که له سه رده می “خمینی”دا بوو. به هه ر حاڵ به هاوکاری یه کتر له گه ڵ داڕێژه رانی تراژیدیای”کهریزک” واته “مرتضوی” و باندە جنایەتکارەکەی “طائب”و… پشتیوانانی سەرۆککۆماری بە فێل براوە، تورەیی خەلکیان مەهار کرد.

ئەکته ره کانیان ” موسه وی’ و “که ڕوبی” دوای ماوه یەک به زاهێر ڕاپێچی زیندان کرد که به ڕای من ئه و زیندانه هۆتیلی 7 ئەستێرەیەو شوێنێکە بۆ ترشی خستنیان و ئامادە کردنی سەرلەنوێیان بۆ قۆناخێکیتر کە خەلک پێویستی بە بزوێنەرێک هەبێ. دوای کەلک وەرگرتنی ئامرازی لە باشترین رۆلەکانی ئینقلابو قوربانی کردنیان لە پێناو پاراستنی نیزمدا ئەورۆ چیتر خەنەی رێفۆرمخوازان رەنگی جارانی لە چاوی خەلکی ئێراندا نەماوە، رێبەرو ناوەندی دارێژەری ئیستراتیژی مانەوە “بەیتی رێبەری” ناچارن بە گرتنەبەری رێگایەکیترو ئامادەکردنی قوربانیەکیتر.

ئه م جاره یان،داروخانی ئابوری ئێران، دابەزینی نرخی دراوی ولاتو بێکاری و برسیەتی و هەژاری گرفتی سەرەکی خەلکو ولاتن، هەریەک لەم کارەساتانە بەسن بۆ دەسپێکی شۆرشێکی ولاتگیر. میدیاکانو ولاتە رۆژئاوایەکانو هاوکات بەشێک لە دەسەلات وا پروپاگەندە دەکەن کە گەمارۆوەکانی سەر ئێران هۆکاری داروخانی ئابوری ولاتنو چارەسەری ئەم گرفتەش تەنیاو تەنیا وتووێژە لەگەل ئامریکاو سازانە لەگەل ولاتانی خاوەن هێزی جیهان. بێئامانج و بێرەبت نییە کە سالێک پێش لە هەلبژاردنی خولی داهاتوی سەرۆککۆماری رەوتێک لە ناو جەرگەی دەسەلاتدا قیت دەبێتەوە کە خوازیاری وتووێژی بێمەرجو راستەوخۆیە لە گەل ئامریکا.

ئەمجارەیش خامنەایی دەوری پیاوە خراپەکەی فیلمە دووپاتەکە دەگێرێ و بەوجۆرە بروات پشتیوانی یەک لە لاریجانیەکان یا “ولایەتی” کۆنە دیپلۆماتو زلە تیرۆریستی ئێران دەبێت لە بەرانبەر کەسێکیتردا کە جارێ دیار نییە کێیە، هەرچەند دوور نییە کەسێک بێت لە بازنەنشینانی دەسەلاتی سەرۆککۆماری نەهاکەی ئێران.

راگەیاندنەکان، تۆرە کۆمەلایەتیەکان، رۆشنبیرانی حکومەتی و ناحکوومەتی، نووسەران… بەیەکەوە هەریەک بە ئامانجێک و هەریەکەو بە هیوایەکەوە چەندین جارە دەبینە بەشێک لە گەمەی مانەوەی ‘پەلەقاژە”ی دەسەلاتی ئیسلامی لە دەستی دەسەلاتدارانی ئێستادا.

راگەیاندنەکان هەمووجار بە تایبەت راگەیاندنە بەناوبانگەکانی جیهان، کاریگەری بەرچاویان هەبوو لە هاندانی خەلک و راکێشانی سەرنجیان بۆ لایەنێکی دیاریکراو، ئەوە شاراوە نییە کە رۆژئاواو ئامریکا تاکو ئێستا پلانی بۆ گۆرینی رژیم لە ئێراندا نییەو زیاتر گۆزینەی رێفۆرم پەسەند دەکات، بەلام ئایا بەراستی خەلکی دانیشتوی ئێرانیش خوازیاری درێژەکێشانی ئەو گەمە سیاسیەن کە لەسەر پشتو ژیانو برسی بوونی ئەوان بەرێوە دەچێت؟

ئاخۆ خامنەیی دەتوانێت جارێکیتر بە رێکخستنی کەرنەوالی هەلبژاردن خەلک بکێشێتیە سەر سەندوقەکانی دەنگدانو مەشروعیەت بۆ دەسەلاتەکەی وەرگرێت؟

ئاخۆ پارتە کوردیەکانی رۆژهەلات پلانو بەرنامەیەکی نوێیان هەیە کە بتوانێ بیانکات بە خاوەنی وتارێکی هاوبەش بەرانبەر بە پرسی خولی داهاتووی هەلبژاردنەکان، یان نیو بە نیو دەکەونە دوو بەرەی بایکوت و تەشویقەوە؟

ئه وه ش ده بێته هۆکارێکی ئه ساسی که خه ڵک باوڕ بکه ن به بێده نگی دابنیشن و به ته مای ئه وه بن که خۆیان له نێو خۆیان ناته بان و ڕژیم به چۆکدا دێنن.

فەرەیدوون حسێنی

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی