دانپێدانانی جه‌عفه‌ری شه‌فیعیزاده، سه‌رده‌سته‌ی یه‌که‌ی تایبه‌تی شۆرشی ئیسلامی ئێران و پارێزه‌ری ئایه‌توولا خومه‌ینی له نۆفه‌ل لوشاتۆ ، پاریس و تاران.
به‌شی دووهه‌م (3)
کاژمێر دووی (2) ی پاش نیوه‌رۆ، کاتێک بۆ نان خواردنی نیوه‌رۆ له خه‌و هه‌ستام، هه‌موو میوانه، به‌رێزه‌کان زۆر سه‌رحاڵ و خۆشحاڵ، سه‌رقالی قسه و باسی خۆیان بوون. به‌هه‌شتی، ده‌سغه‌یت شیرازی و خاده‌میش گه‌رابوونه‌وه. من له‌و باوه‌ره‌دا نه‌بووم ، که له سه‌ر رووداوه‌کانی دوێنێ شه‌ویان و ئه‌و حاڵه‌ته‌ی که به‌سه‌ر هه‌ر یه‌ک له‌وان هات، قسه و باس بکه‌ن، وامده‌زانی که ئه‌وه‌ی که دوێنێ گوزراوه ئه‌وان له‌بیری خۆیانی ده‌بنه‌وه، هه‌ر وه‌ها له‌و به‌رێزانه‌ش ده‌شارنه‌وه که دوێنێ له‌وێدا نه‌بوون، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی بیر و هزری من ، زۆر به پێکه‌نین و شادی و خۆشیه‌وه باسی رووداوه‌کانی دوێنێ شه‌وی خۆیان ده‌گێرایه‌وه و به گاڵته وپێکه‌نینه‌وه ده‌یانگووت” و به‌داخ، بوون، له‌وه‌ی که ئه‌و سێ هاورییه‌یان له‌وێ نه‌بوون، تا ئه‌و هه‌موو شادی و خۆشیه به چاوی خۆیان ببینن و چیژی لێ وه‌رگرن.
شه‌وی هه‌ێنی جارێکی دی به‌زمی شادی و خۆشیان ساز کرده‌وه ، به‌هه‌ر حال پاش 16 رۆژ بێ ئه‌وه‌ی که من، سه‌ید ئه‌بوولفه‌زل و سه‌ید عبدوڵا بزانین که له دانیشتنه‌کانیان چیان باس کردوه و چ بریاراتێکیان داوه، میوانی گه‌وره‌ی باخی حاجی تۆرابی ده‌رچه‌ی کۆتایی هات. میوانه‌کان هه‌ر یه‌که‌یان به‌ره‌و شوێنی خۆیان گه‌رانه‌وه، من و سه‌ید عبدولاش له زیاره‌تی مه‌شهه‌د گه‌راینه‌وه و هه‌ر یه‌که‌مان چووینه‌وه بۆ مالی خۆمان.
ته‌نیا جیاوازیه‌ک که ئێستا من هه‌مه، ئه‌وه‌یه که جه‌عفه‌ری شه‌فیعیزاده، قه‌ساوه‌که‌ی 16 رۆژ پێش ، ئێستا به‌و پاره و هه‌ق ده‌سته‌ی که له‌و چه‌ند رۆژ کاره‌ی، که له سه‌ید مهدی هاشمی و ئایه‌توولا به‌هه‌شتیم وه‌رگرتووه ، ده‌کاته، نزیکه‌ی 85 هه‌زار توومان که ئێستا له گیرفانمدایه. که تا 20 رۆژ پێش ئێستا له خه‌ویشدا نه‌م بینی بوو.
ئه‌وه کورته‌یه‌ک له‌و به‌سه‌رهاته بوو که له‌و ماوه‌یه‌دا به‌سه‌ر ژیانمدا هات. ئه‌و کورته باس له‌سه‌ر ژیانم بۆ ئه‌وه گێرانه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که من ده‌ڵێم: هه‌موو شته‌کان له پاش نیوه‌رۆیه‌کی گه‌رمی هاوینی سالی 1354ی هەتاویدا ده‌ستی پێکردووه، بۆ زانیاریتان.
سه‌یدی مهدی هاشمی، له کاتی خوا حافیزیدا، پێ ووتم” رۆژی چوار شه‌ممه‌ی داهاتوو له کاژمێر 8 ی به‌یانی له مه‌یدانی ئالیقاپۆ ئاماده بم تا له‌گه‌ڵیدا برۆم بۆ شاره‌وانی بۆ وه‌رگرتنی ویزا (گوزه‌رنامه). ناوبراو ته‌نانه‌ت پێی نه‌ووتم که چی له خه‌یاڵدایه که ویزام بۆ وه‌رده‌گرێ. له راستیدا من پاش ئه‌و رووداوه‌ی که له نێو باخی حاجی تۆرابی روویدا و ئه‌و شتانه‌ی که بینیم ، ئیدی هیچ شتێک بۆ من گرینگ نه‌بوو، تا له ئه‌نجامدانی بترسم. سه‌ید مهدی هاشمیش باش ده‌یزانی که ئه‌و پاره‌ی که به منی ده‌دا وڵامی هه‌موو پرسیاره‌کانیشم ده‌داته‌وه.
کاتی گه‌رامه‌وه بۆ مال، دایک و باوکم ئه‌وه‌نده خۆشحاڵ بوون نه‌یانده‌زانی چیم لێ بکه‌ن، ده‌ستیان به سه‌ر وروومدا ده‌هێنا و ماچیان ده‌کردم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و باوه‌ره‌دا بوون که من له زیاره‌تی ئیمامی ره‌زا له مه‌شهه‌د هاتوومه‌ته‌وه ، به راستیش ئه‌وه‌ندی نه‌مابوو که خۆمیش باوه‌ر به‌وه بکه‌م که له زیاره‌ت هاتوومه‌ته‌وه. پێش ئه‌وه‌ی ده‌نگ و باسی دیاریه‌کانی ئیمامی ره‌زا بێته پێشه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم پینه‌وپه‌رۆی کاره‌کانم له لای ئه‌وان بکه‌م، به هه‌ر یه‌ک له‌وان یه‌ک هه‌زار توومانی سه‌وزم پێشکه‌ش کرد، ئه‌وه‌ش به بیانووی ئه‌وه که کاتی له مه‌شهه‌د بووم خه‌وم بینی که ئه‌و پاره‌یه بماڵم به مه‌رقه‌دی ئیمامدا وه‌کوو ته‌وه‌ڕک( دیاری) بۆ ئێوه‌ی بهێنم .
کاتێ پێخۆش بوونی باوک و دایکم له چاوانیاندا خوێنده‌وه، له‌به‌ر خۆمه‌وه ووتم” پاره، ئه‌وه‌ش چ پاره‌یه‌ک، به بێ ترس و له‌رز به خۆم ووت” پاره‌یه‌کی حه‌ڵاڵه له‌سه‌ر ئه‌م زه‌ویه .به‌ڵام ، ئه‌مرۆ له هه‌ر گوێشه‌یه‌کی ئه‌م دوونیایه‌دا له مەترسی کوشتنم له‌لایه‌ن پیاوه‌کانی حیزبوولای سه‌ر به رێژیم. به‌ڵام ئێستا ئاماده‌م ته‌وای دارایه‌که‌م که ده‌کاته میلونها توومان بیده‌م و بگه‌رێمه‌وه بۆ ئه‌و کاتانه‌ی که قه‌ساو بووم و ژیانێکی ئاسووده و بێ ترسم هه‌بوو. به‌ڵام مخابن و سه‌د جار مخابن که ئیدی نێوانی من و سه‌ید مهدی هاشمی رۆژ له دوای رۆژ دڵسۆزانتر ده‌بوو. ئێستا ئیدی بۆ هه‌موو که‌س روون بوو که من ده‌ستم له کاری قه‌ساوی له قه‌ساوخانه‌که‌ی باوکم هه‌ڵگرتووه و وه‌کوو شۆفێری سه‌ید مهدی هاشمی کار ده‌که‌م.
ناوبراو ئیدی خه‌ریکی کۆر و کۆبوونه‌وه‌کانی خۆی بوو هه‌میشه ده‌وری پڕ بوو و خۆی به کاری دیکه‌وه خه‌ریک نه‌ده‌کرد، من نه‌مده‌زانی سه‌ید مهدی ئه‌و هه‌موو پاره‌یه له کوێ به چ شێوه‌یه‌ک به ده‌ست ده‌هێنێ؟! ئه‌وه‌ش، بۆ من ئه‌وه‌نده گرینگ نه‌بوو، که ئه‌و هه‌موو پاره‌یه له کوێ دێنێ، بۆ من گرینگ ئه‌وه بوو که ئه‌و پاره زۆره‌ی به من ده‌دا، هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی که من زۆر له‌گه‌ڵیدا ته‌بابم و به قسه‌ی هه‌ڵس و که‌وت بکه‌م.
به هه‌ر حاڵ ، پاش ئه‌وه‌ی که ویزاکه‌م ئاماده بوو، له‌گه‌ڵ به‌رێز سه‌ید مهدی هاشمی هاتم بۆ تاران. سه‌ره‌تایی مانگی ئوکتوبر (مهر) سالی 1354ی هەتاوی بوو، به بنه‌ماڵه‌که‌م ووت: که به هۆی ئه‌و ئامۆژگاریانه‌ی سه‌ید مهدی هاشمی، بریارم داوه که برۆم بۆ شاری نه‌جه‌ف بۆ فه‌قایه‌تی. پاره و وه‌سایلی زۆرم بۆیان به جێهێشت. چه‌ند رۆژێک له تاران مامه‌وه و پاشان له‌گه‌ڵ غوڵامعباس ته‌وه‌سلی که ناوبراو پاش رووخانی رێژیمی شا و هاتنه ده‌سڵاتی ئاخونده‌کان له ئێران بوو به سه‌رۆکی زانکۆی ئیسفه‌هان، به فرۆکه‌ی ئارفرانس به‌ره‌و پاریس فرین. ئه‌مه نه ته‌نیا یه‌که‌م سه‌فه‌ری من بوو به‌ڵکوو یه‌که‌م سه‌فه‌ری من بوو به فرۆکه به‌ره‌و هه‌نده‌ران، هه‌ر بۆیه دوکتور ته‌وه‌سلی ناچار بوو شێوه‌ی هه‌ڵسووکه‌تی ناو فرۆکه‌م فێر بکا!.
کاتی گه‌یشتینه پاریس له خۆشیاندا نه‌مده‌توانی له‌سه‌ر پێیان راوه‌ستم. له خۆم پرسیارم ده‌کرد و ده‌مگوت: من له کوێ و پاریس له کوێ؟ ووتم ئه‌گه‌ر سه‌ید مهدی هاشمی نه‌بوایه ، من ده‌متوانی بگه‌مه پاریس؟ وڵامه‌که‌ی بێ ئه‌م لاو ئه‌و لا، نه‌خێر !. له “پاریس”دا زۆر نامۆ بووم، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا زۆر پێم خۆش ده‌گوزرا. ئه‌و خۆشیه به‌داخه‌وه زۆر ده‌وامی نه‌بوو، له پڕێکدا نامه‌یه‌کی ده‌م بسراویان دایه ده‌ستم و وتیان خۆت ئاماده که، به‌رێز ته‌وه‌سلی تا فرۆکه‌خانه‌ی ئورلی له پاریس منی رێنمایی کرد که، له ماوه‌ی 4 رۆژدا ده‌بێ ئه‌و شاره جوانه به جێبهێلم ، تا به‌ره‌و سووریه بفڕ‌م.
ئه‌و جێگه‌ی که ده‌بێ ژیانێکی تازه ده‌ست پێبکه‌م، به بۆنه‌ی شێخه‌که‌م به‌رێز سه‌ید مهدی هاشمی. له فرۆکه‌خانه‌ی دمشق، هه‌رکه دابه‌زیم ، له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سی نیزامیه‌وه پێشوازیم لێ کرا و به ماشینێکی تایبه‌ت به‌ره‌و شوێنێکی نادیار به‌رێکه‌وت. ئه‌و کات زانیم که بۆ ده‌وره‌یه‌کی نیزامی منیان بۆ ئێره هێناوه. ئه‌و کات بیرم هاته‌وه که ده‌بێ چاو گوێم باش بکه‌مه‌وه تا شێوه‌ی به کار هێنانی ئه‌سڵحه و تیرهاوێشتن و تەقاندنەوە و نه‌یزه وه‌شاندنوو و ئه‌و جۆره شتانه فێربم، ئه‌مه ئه‌و جۆره ئه‌رکانه بوو که به خاتر سه‌ید مهدی ده‌بوایه من فێریان بم و کاری له‌سه‌ر بکه‌م.
چه‌ند رۆژێک له ژوورێک له نزیک دمشق مامه‌وه، به‌ڵام پاشان له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سی دی ئێرانی و پاکستانی به‌ره‌رو ئۆردگایه‌کی به ته‌وای نیزامی ره‌وانه کراین!. رۆژگارێکی زۆر دژوار بوو . دژوار به‌ڵام له هه‌مان کاتدا خۆش. من هه‌موو جارێک، جنێوم به شاه ده‌دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که لاوه‌کانمان ده‌با بۆ سه‌ربازی له هه‌مان کاتدا من بۆ خۆم له خزمه‌تی سه‌ربازی ئاف (معاف) و له چوون بۆ سه‌ربازی ئازاد کرابووم، که‌چی ئێستا له ئێره ناچار کراوم بۆ ماوه‌ی چوار مانگ هه‌موو مه‌شقه‌کانی سه‌ربازی فێربم، ئه‌وه‌ش نه‌ک له وڵاتی خۆم و نه بۆ پارێزگاری له وڵاتی خۆم به‌ڵکوو بۆ ئامانجه‌کانی سه‌ید مهدی هاشمی بوو. بێجگه له من 32 که‌سی دیکه ئێرانی له‌و ئۆردگایه‌دا بوون، له من نه‌بێ، هه‌موو ئه‌وانی دی خوێندکاری زانکۆ و خوێنده‌وار بوون. له نێو ئه‌واندا ته‌نیا من بووم که تا پۆلی شه‌شی سه‌ره‌تاییم خوێند بووم ، هه‌ر بۆیه‌ش زۆر جار پێیان ده‌گووتم تۆ باشترین چه‌ریکی ( پارتیزان)، ئه‌م جۆره پێ هه‌ڵاوتنه له لایه‌ن راهێنه‌ره سووریه‌کانه‌وه زۆر جار دووباره ده‌بوو.
هێشتا ماوه‌یه‌ک له ده‌ست پێکردنی کاری من له‌م ئۆردگایه تێنه‌په‌ری بوو ، که رۆژێکیان سه‌رۆکی ئه‌و ئۆردگایه که ئه‌ویش کابرایه‌کی سووری بوو “به ناوی حامد محه‌مه‌د سودانی ، بانگی کردم بۆ ده‌فته‌ری کاره‌که‌ی، له‌وێش به ئاماده بوونی کابرایه‌کی ئێرانی نیشته‌جێ له سووریه، ناوبراو له‌وێ وه‌رگێر و به‌رپرسی پێوه‌ندی نێوان ئێرانیه‌کانی نێو ئۆردگاکه و سه‌ید مهدی هاشمی بوو. هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا، سه‌رۆکی ئۆردگا له کوشتنی ئایه‌توولله شه‌مس ئابادی له ئیسفه‌هان و ده‌ستگیرکردنی سه‌ید مهدی هاشمی، و هه‌روه‌ها، ده‌ستگیرکردنی برێک له بنه‌ماڵه‌ی شه‌فیعزاده له ئێران ئاگاداری کردمه‌وه.
چه‌ند چرکه‌یه‌ک به بیستنی ئه‌م هه‌واڵه مات و بێده‌نگ بووم،به‌ڵام پاشان زۆر به خێرایی خۆم ئاماده کرد بۆ ئاراسته کردنی پرسیاره‌کانم، بۆ ئه‌وه‌ی زۆرتر له‌و رووداوانه‌ی که له ئێران روویان داوه، ئاگادار بم ، ئه‌و رووداوانه‌ش بۆ من رووداوی چاوه‌روان کراو بوون. ناوبراو پێ راگه‌یاندم ، که به‌یانیه‌ک له ته‌نیشت جاده‌ی ده‌ریچه، لاشه‌ی ئایه‌توولا شه‌مس ئابادی که به شێوه‌ی کپ کردن کوشتوویانه، دۆزراوه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها ئامۆزایه‌کی من به نێوی محه‌مه‌د جه‌عفه‌ریزاده که ناوبراو خوێندکاری زانکۆی ئیسفه‌هانه و یه‌کێکی دی له بنه‌ماله‌که‌م به ناوی” ئه‌سه‌دولا شه‌فیعیزاده ” له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سێکی تر ده‌ستگیرکراون ، به هۆی لێکۆلینه‌وه‌ی ئه‌وان ، سه‌ید مهدی هاشمیش، ده‌ستگیر دەکرێ و ئێستا له زینداندایه .
سه‌رۆکی ئۆردگا تێده‌کۆشا ئه‌وه به من بسه‌ڵمێنێ که ئایه‌توولا شه‌مس ئابادی به ده‌ستی سیخوره‌کانی شاه (ساواک) کوژراوه، به‌ڵام من بۆ خۆم ئاگاداری هه‌موو کاره‌کان بووم و ته‌واوی بنه‌ماڵه‌ی شه‌فیعیزاده‌کان، من بۆ خۆم به به‌رێز سه‌ید مهدی هاشمیم ناساندون ، ده‌مزانی و ئاگاداری زۆربه‌ی رووداوه‌کان بووم، که چۆن، کۆبوونه‌وه و میوانیه‌کان له نێو باخی حاجی تۆرابی ده‌بستراو وئاکامه‌که‌شی چی بووه. ئه‌وان وایان ده‌زانی تێکچوونی من به هۆی هه‌واڵی ده‌ستگیرکردنی بنه‌ماله‌که‌م و سه‌ید مهدی هاشمیه له راستیدا بۆیان دڵنگران بووم که ئێستا له زینداندان، به‌ڵام نگرانیه‌کانی من زیاتر ئه‌وه بوو که به پێ ئه‌و په‌یمانه‌ی که من له‌گه‌ڵ به‌رێز سه‌ید مهدی هاشمیدا بریارمان لێدابوو ده‌بێ من له هه‌ر جێگه‌یه‌ک بم، بگه‌رێمه‌وه بۆ قه‌دریجان. بۆ ئه‌وه‌ی پلانێکی رێک و پێکی وا دارێژم تا ئه‌وان بتوانن له زیندان هه‌ڵبێن، ئه‌و جۆره پلانه‌ش بێجگه له‌من، سه‌ید مهدی هاشمی، ئایه‌توولا محه‌مه‌د مونته‌زری و باپیر ئیدی که‌س لێ ئاگادار نه‌بوو.
کاتێ به سه‌رگورد حامد سوودانی سه‌رۆکی ئۆردگاکه‌م ووت: که ده‌مه‌وێ بگه‌رێمه‌وه بۆ ئێران ، ناوبراو زۆر به توندی دژایه‌تی کرد وتی “من به هیچ شێوه‌یه‌ک به چوونت بۆ ئێران رازی نابم و به‌پێ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ش که بۆ من دانراوه ده‌بێ من ئه‌و ده‌وره‌یه ته‌واو بکه‌م له چه‌ند مه‌ئموریه‌تێکی چه‌ریکی به‌شداری بکه‌م و توانایی خۆم نیشان بده‌م، ئه‌و کات ده‌توانم بگه‌رێمه‌وه بۆ ئێران.
دوای ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه دوو جار هه‌وڵی هه‌ڵاتنم دا به‌ڵام بێسوود بوون، هه‌ر دووجاره‌که‌ش ده‌ستگیرکرام، هه‌ر بۆیه هه‌ر جاره‌ی 15 رۆژ له ژووری ته‌ک نه‌فه‌ری زیندانیان کردم .
به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بوو ئه‌م ده‌وره‌یه‌ش کۆتایی پێ هات، رۆژێکیان سه‌رگورد محه‌مه‌د حامد سوودانی بانگی کردم بۆ ده‌فته‌ری کاره‌که‌ی و پێگووتم: تۆ گه‌رچی که‌م ده‌رست خوێندووه به‌ڵام له هه‌مان کاتدا بە باشترین چریکی ئه‌م ده‌وره‌یه‌ی نێو ئۆردوگاکه دیاری کراوی، هه‌ر بۆیه‌ش ده‌مانه‌وه‌ێ بۆ تاقیکردنه‌وه سبه‌ی شه‌و مه‌ئمووریه‌تێک ئه‌نجام بده‌ی. ئاماده‌ی ئه‌و مه‌ئموریه‌ته جێ به جێ بکه‌ی یان نه؟؟!! من وامده‌زانی که ئه‌وه‌ی له‌و ئۆردوگایه فێربووم، ده‌بێ تاقی بکه‌مه‌وه، منیش ووتم: باشه گه‌وره‌م! به‌ڵام پاش چه‌ند خوله‌کێک به‌رێز رازی، که له‌و ئۆردوگاکه‌داوه‌رگێر بوو ، مه‌ئمووریه‌ته‌که‌ی بۆم باس کرد که ده‌بێ چی بکه‌م به راستی زۆری نه‌مابوو له ترسان دڵم راوه‌ستێ!.
من ده‌بێ به‌یانی ئه‌و رۆژه 9 ئه‌فسه‌ری سپای سووری تیرباران بکه‌م !، یانی من ئێستا ده‌بێ ده‌ستم بچێته خوێنی که‌سانێک، که هێج دوژمنایه‌تیه‌که‌م له‌گه‌ڵیاندا نه‌بووه رێگه چاره‌ی دیکه‌م نه‌بوو بێجگه له‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستوره ده‌بێ قه‌بووڵ بکه‌م. به‌ڵێ: سه‌ید مهدی هاشمی به دانی 20000 هه‌زار تومان به من له‌و پاش نیوه‌رۆ گه‌رمه‌ی هاوێنی ساڵی 1354ی هەتاوی ژیان و داهاتووی من کڕی، به‌داخه‌وه، ده‌بوو تۆزێک وریا بوومایه تا زۆر زوو نه‌که‌وتبامه دوای ئه‌م جۆره که‌سانه که زۆر فاسد و بێ نرخ بوون و برایان به برا به کوشت ده‌دا، ته‌نیا بۆ سه‌د توومان، ئه‌وان به‌رنامه و پلانی زۆر دژواریان هه‌بوو.
هه‌ر بۆیه ، دیاری 100000 ، 20000 ، 30000 هه‌زار تومانیان به‌من ده‌دا، چوونکه دانی ئه‌و پاره زۆره به من، بێ ئامانج نه‌بوو!. من تێده‌کۆشم ئه‌و به‌سه‌رهاتانه زۆر سادقانه و راستگۆیان بگێرمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکانی تر ده‌رسی لێ وه‌رگرن.من نامه‌وێت له خۆم پاله‌وانی دروست بکه‌م به‌ڵکوو ده‌مه‌وێ راستیه‌کان هه‌رچه‌نه‌ش زۆر تاڵ بێ ، نرخی تێدایه، ناچارم وه‌کوو خۆی باس بکه‌م. ئه‌و شه‌و که له ژووری سه‌رگورد حامد محه‌مه‌د سوودانی هاتمه ده‌ره‌وه تا به‌یانی له‌گه‌ل رفعه‌ت ئه‌سد، برای حافـیز ئه‌سەد تیرهاوێشتنمان تاقی ده‌کرده‌وه.
چرکه‌یه‌کیش له فیکر و خه‌یاڵ دوور نه‌ده‌که‌وتمه‌وه، داوایان لێ کردم که له گوله‌باران کردنی چه‌ند که‌سێک به‌شداری بکه‌م که بۆ چرکه ساتێکیش نه‌یانم بینیوه و هیچ دژمنایه‌تیه‌که‌م له‌گه‌ڵیاندا نییه، ئه‌وه‌ش به باوه‌ری به‌رپرسی ئه‌و بنه‌که سه‌ربازیه که ئێمه تێدا راهێنانمان ده‌کرد، ئه‌وان دژمنی خه‌ڵکی سووریه‌ن هه‌ر بۆیه ده‌بێ له‌لایه‌ن ئێمه‌وه سنگییان به گوله هاجن، هاجن بکرێ. ئه‌م پێشنیاره له‌سه‌رتاوه زۆر بۆم گران بوو، به‌ڵام پاشان بیرم کرده‌وه که خۆ من نه‌هاتووم بۆ ئێره بۆ گۆرانی و هه‌ڵپه‌رین
. من هه‌ر ئه‌و رۆژانه‌ی که که‌وتمه ژێر ته‌سیری قسه‌کانی سه‌یدی مهدی هاشمی ، ئه‌وه‌م قه‌بووڵ کرد که بچم بۆ دیتنی ئه‌م ده‌وره چه‌ریکیه( چه‌کدرایه) ، ده‌بۆایه ئه‌و راستیه‌م بزانیبا که هاتووم بۆ ئه‌وه‌ی که چۆن خه‌ڵکی بکوژم یان بکوژرێم!!.هه‌ڵبه‌ته هیچ کوشتنێنك له‌مه ئاسوده‌تر نه‌بوو که بێ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی بۆ خۆم بێ خه‌ڵکانی ده‌ست و قاچ بستراوم ده‌دایه به‌ر ره‌هێله‌ی گوله، بۆمیش گرینگ نه‌بوو که دەچنە به‌هه‌شت یان دۆزه‌خ. سه‌رۆک ئه‌سه‌د، بریاری دابوو هه‌موو نه‌یاره‌کانی خۆی بکوژی، یان به پێ نووسراوه‌ی رۆژنامه‌کان هه‌موویان له سێداره بدات، جا به من چی، من نێردرواێکم و ته‌نیا فشارێک له‌سه‌ر ماشه تفه‌نگ هه‌ر ئه‌وه کاری من بوو.!!
مه‌گه‌ر ئه‌م تیر هاویشتنە و تیر هاوشتنه‌کانی دێ جیاوازیان چییه؟!!! به‌م بیرکردنه‌وه‌یه شه‌وم تێپه‌راندو رۆژم کرده‌وه، به‌یانیه‌که‌ی پاش راهێنانێکی کورتی تیرهاوێشتن، من و 8 که‌سی دی ئاگادار کراینه‌وه که له‌وانه 4 ئێرانی، 2 پاکستانی و 2 انگلیسی بوون ، بۆ راهێنانی کۆتایی له به‌رچاوی ره‌فعه‌ت ئه‌سه‌د، برای حافیز ئه‌سه‌د، له مه‌یدانی تیری ئۆردگا ئاماده بیین. پێتان سه‌یر نه‌بێ که ناوی چه‌ند که‌سی انگلیسیم هێنا، لێره‌دا ، پێتان ده‌ڵێم: که له‌م ئۆردگایه‌دا ، نه ته‌نیا انگلیسی، به‌ڵکوو فرانسی و ئه‌ڵمانی و تاراده‌یه‌کیش ئه‌مریکایی سپی پێست و ره‌ش پێستی تێدا ده‌بینرا.
زۆربه‌ی ئه‌مانه سه‌ر به‌و ده‌ستانه بوون که دژی وڵاته‌کانی خۆیان خه‌باتیان ده‌کرد و سه‌ر به رێکخراوه‌یه‌کی نێوده‌وله‌تی بوون که دوایی له‌سه‌ری باس ده‌که‌م، ئه‌م رێکخراوه‌یه هه‌زینه‌ی خۆی له برێک له‌و وڵات و ریکخراوه ئازادیخوازه‌کان پێ ده‌گه‌یشت، هاوکاریه‌کانیان ره‌وانه‌ی ئه‌م ئۆردگایانه و جۆری له‌و شێوه‌یه ده‌کرد. له‌و که‌سانه‌ی که ناسراو بوون له‌گه‌ڵ من له‌م ئۆردگایه‌دا ده‌وره‌ی چه‌کداری ده‌بینن، بابی ساندرزی ناسراوی ایرلندی بوو، که له‌م دوایانه‌دا له ایرله‌ند ده‌ستگیر کراو به هۆی مانگرتنه‌وه له یه‌کێک لە زیندانه‌کانی ئه‌وێ گیانی له ده‌ست دا.
کاژمێر 2ی پاش نیوه‌رۆ، ره‌فعه‌ت ئه‌سه‌د برای حافیز ئه‌سه‌د که چه‌ند سه‌ربازێکی له‌گه‌ڵدا بوو، پارێزه‌ریان لێ ده‌کرد، هاته نێو مه‌یدانی تیری ئۆردگاکه‌وه له لایه‌ن>> محه‌مه‌د عابد رافض<< که ناوبراو سه‌رۆکی ده‌سته‌ی له سێداره‌دان بوو پێشوازی لێ کراو به ئێمه‌یان راگه‌یاند که ئاماده بین بۆ راهێنان. 9 داری له سێداره‌دان له ناوه‌راستی مه‌یدانه‌که‌دا چه‌قێنرابوون. هه‌ر یه‌که له‌و دارانه مرۆڤێکی په‌مه‌یان پێوه هه‌واسیبوون، نێوانی ئێمه تا مرۆڤه په‌مه‌یه‌کان 15 متر بوو . له‌سه‌ر لیباسی مرۆڤه په‌مه‌یه‌کان له‌و جێگه‌ی که وه‌کوو دڵه، خه‌تێکی چه‌پ و ڕاستیان لێ دابوو که ده‌بێ ئێمه ڕاست بۆ ئه‌و شوێنه گوله بهاوێژین.
ئه‌و رۆژه تفه‌نگه کلاشینکۆفه روسیه‌کانیان لێ وه‌رگرتین و یه‌ک جۆر تفه‌نگی نیوه (خودکار) ئه‌مریکی به نێوی ئه‌م یه‌کیان پێ داێن. هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که له ئاموزشگای ئۆردگاکه‌دا بوون ئێمه‌ی تووشی سه‌رسورمان کردبوو. بۆ نمونه به ئێمه‌یان ووت: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م 9 که‌سه سێخوری ئه‌مریکا بوون، حه‌یفه به گوله تفه‌نگی رووسی بیانکوژین، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بی به گوله‌ی تفه‌نگی ئه‌مریکیه‌کان خۆیان بکوژرێن.
به فه‌رمانی سه‌رۆک محه‌مه‌د عابد رافض له‌سه‌ر چؤک دانیشتین و ووتی: ئاگڕ ، ئێمه‌ش مرۆڤه په‌مه‌یه‌که‌مان گوله باران کرد. دووریه‌ک که‌م بوو هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه هه‌موو گوله‌کان له نیشانه‌یان دا. پاش که‌مێک دیتمان له جێگه‌ی گوله‌کان خوێن هاته‌خواره‌وه. ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه بوو که گوله‌کان جێ تایبه‌تیان پێکاوه، به‌ڵام له دوایدا بۆمان ده‌رکه‌وت ئه‌م کاره له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌نجام ده‌درێ تا ترسمان له رشتنی خۆێن نه‌مێنێ و هیچ کام له ئێمه تووشی دڵه راوکێ نه‌بێ .
پاش شۆرشی ئێران، من ئه‌و کارم زۆر جار له ئاموزشگاکانی ئێران تاقی کرده‌وه. یه‌ک کیسه خوێنی پڕی مه‌ڕ یان مانگا مان له ژێر لیباسی جلوبەرگی مرۆڤه په‌مه‌یه‌کان له‌و جێگه‌ی که دڵیه‌تی ده‌شارده‌وه تا هه‌موو شته‌کان وه‌کوو راهێنانێکی ئاسایی بێته به‌رچاو. زۆر جار ئێمه له ئاوێکی ره‌نگ سوور که‌ڵکمان وه‌رده‌گرت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م کاره‌مان ده‌کرد که پێیان گوتبووین” ده‌بێ ترس له خوێن و خوێنرشتن له ناو بچێت، هه‌ر بۆیه زۆر جار له‌وه باره‌وه پێ داگریان لێ ده‌کردین و داوایان ده‌کرد که ئه‌و کاره ئه‌نجام بده‌ین.
چه‌ند چڕکه‌یه‌ک پاش ئه‌وه، کاتێ ره‌فعه‌ت ئه‌سه‌د ده‌ستی له‌گه‌ڵ ئێمه‌یا دا و ئافه‌رین بۆ ناردین، زانیم که ئه‌و شێوه فێربوونانه بۆ کوشت و کوشتاری تازه‌یه جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی بووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گوله هاویشتنه‌کان نیشانه‌ی خویان پێکاوه. یاریه‌کانی نێو ئۆردگا، راهێنانه تایبه‌تیه‌کان، گوله هاوێشتن به‌ره‌و ئینسانه په‌ڕۆینه‌کان که به داره‌وه هه‌ڵواسرابوون، له جێگه‌ی دڵی مرۆڤێک که به ئارامی لێده‌دا، به هه‌زاران ئۆمێد و ئاره‌زوو ، له‌گه‌ڵ کیسه‌یه‌ک خوێنی مانگا یان گیانله‌به‌رێکی دی پڕ کراوه، به‌و بیانویه‌ی، که شۆرشگێرێک، به ده‌ست و تفه‌نگی سێنگی مرۆڤێکی تاوانبار یان بێ‌تاوان نیشانه ده‌گرێ و له نیوێ ده‌با ، جیاوازیان زۆره.
ده‌ست نیشان کردنی مرۆڤێکی په‌رۆێنه بۆ ئه‌و راهێنانه کارێکی زۆر بێ ئه‌خلاقی بوو، به‌ڵام مرۆڤێ راسته‌قینه به هه‌زاران ئۆمێد و ئاره‌زو به ده‌یان مرۆڤ چاویان له ده‌ستیه و ئه‌وێش به ده‌یان ئاوات و ئاره‌زوی له‌وان هه‌یه، ئه‌و که‌سه له روانگه‌ی که‌سانێکه‌وه به تاوانبار ناسراوه، کوشتنی کارێکی ئاسان نییه. بۆتانم باس کردبوو که به‌ر له‌وه‌ی سه‌ید مهدی هاشمی بناسم، کاری من قه‌ساوی بوو. باوکیشم هه‌ر ئه‌و شوغله‌ی هه‌بوو. هه‌موو رۆژێک 10 تا 15 سه‌ر مه‌ڕمان سه‌ر ده‌بری، به‌ڵام ئه‌م کاره‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ مرۆڤ کوشتن جیاوازی هه‌بوو.
راسته کاری من له‌گه‌ڵ خۆێن بووه، له‌گه‌ل کوشتن و سه‌ربریندا ئاشنا بووم. به‌ڵام ئینسان کوژ نه‌بووم. له کاتی شۆرشی ئێران به دوای ئه‌ودا ، من زۆر جار به ده‌ستوری سه‌ید مهدی هاشمی، ده‌ستم چووه‌ته خۆێنی زۆر که‌سی بێگنا و خاوێن و به‌رێز، به‌ڵام تا به‌ره‌به‌یانێکی ساڵی 1977 له ئۆردگایه‌کی سه‌ربازی له ده‌وروربه‌ری دمشق که وه‌کوو ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری ئیدام ناسرام ، هه‌روه‌ها ئاماده‌ی چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ل قوربانیانی خۆم بووم، هیچ قه‌تڵ و تاوانێکم نه‌کردبوو.
کاژمێرێک به‌ر له‌و چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌موو ئێمه‌دا، هه‌روه‌ها ئه‌نگلیسیه‌کان لیباسی سه‌ربازی سووری‌یان پێداین و له‌به‌رمان کرد. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و نیشانانه‌ی که لیباسی سه‌ربازی سووری هه‌یبوو، له نێو ترۆمبیلێکی رووسی له چاوروانیدا بوون . له کاژێر 6ی به‌یانی کاتێ که هه‌وا توزێک رووناک ده‌بوو، ئێمه‌یان له نێو ترۆمبیله‌که دابه‌زاند. قوربانیه‌کانیان به چاوی و ده‌ست و قاچی بستراو به داره‌کانه‌وه بسترا بوون . له راستیدا هه‌موو ئاماده‌کاره‌کانی به‌ر له ئێدام ته‌واو کرابوون، ئێمه به فه‌رمانی سه‌بازی رووبه‌روی قوربانیه‌کان راوه‌ستاین، دووباره به ده‌ستووری فه‌رمانده له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ بۆی دانیشتین، ووتی:” ئاگڕ، ئێمه‌ش زۆر بێ به‌زه‌یانه و بێره‌حمانه هه‌موویانمان گوله‌بارانمان کرد.!
به‌و شێوه‌یه پێنج له لاشه‌کان که‌وتنه سه‌ر زه‌ویی و چواریشیان هه‌ر به داره‌کانه‌وه مانه‌وه. ستوان محه‌مه‌د عابد رافض، منی مه‌ئموری گوله‌ی کۆتایی ئه‌وان کرد ، بۆ ئه‌و کاره‌ش ده‌مانچه‌یه‌کی کۆڵتی قورسی ئه‌مریکی پێدام گوتی: برۆ له مێشکیان بده، بۆ ئه‌و 9 (نۆ) که‌سه 12 گوله‌م ڕاست به سه‌ریانه‌وه ته‌قاند، هه‌موویان هه‌ر له یه‌که‌م ده‌سترێژ کوژرابوون بێجگه له دووانیان نه‌بێ. به‌و کاره‌ی که ئه‌نجامم دا هیچ جۆره ئه‌حساسی نگرانیم نه‌کرد وه‌کوو ئه‌وه‌ی هیچ رووی نه‌دابێ له کاره‌که‌شم په‌شیمان نه‌بووم.
ئه‌وه کاری ئێمه بوو له سووریه تا ئه‌و کاته‌ی له ئێران‌دا شۆرش کراو و گه‌راینه‌وه، که گه‌رامیشه‌وه هه‌ر ئه‌و کارانه‌م ده‌کرد، کاتێ بیرم کرده‌وه که بۆ چی منیان هه‌ڵبژرادووه بۆ گوله باران و گوله‌ی کۆتایی له مێشکی مرۆڤه‌کان؟له راستیدا ئه‌وان ئه‌و که‌سانه‌یان هه‌ڵده‌بژارد که هیچ به‌زه‌ی و ئاتیفه‌یه‌کیان تێدا نه‌بوو، خوێنرشتن و ئینسان کوشتن بۆیان گرینگ نه‌بوو له راستیشدا من یه‌کێک له‌و کەسانە بووم. من که‌سێک بووم که له کوشتن و خوێنرشتن باکم نه‌بوو هه‌ر بۆیه کاتێ له سووریه بووم له نێوان زیاتر له چوار سه‌د که‌س که له‌و فێرگه‌یه‌دا ده‌وره‌ی چه‌ریکیان ده‌بینی منیان بۆ ئه‌م جۆره کارانه هه‌ڵبژراد به راستی ئه‌و جۆره کارانه له من ده‌وه‌شایه‌وه.
کاتێ که مه‌راسمه‌کان ته‌واو ده‌بوون، راهێنه‌ره‌کانی فێرگه ئافه‌رینیان ده‌کردین و پیرۆزباییان لێ ده‌کردین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاره‌کانمان ( ئه‌رکه‌کانمان) زۆر به رێک و پێکی ئه‌نجام داوه،خۆشحاڵ بوون. نه‌مدزانێ له به‌رچی ئه‌وان خۆشحاڵن، رەنگە له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان که‌یفیان هه‌بوو که له دوونیادا مرۆڤی بێ نرخ وه‌کوو ئێمه زۆر که‌مه که له باتی ئه‌وان خه‌ڵکی وه‌ڵاته‌که‌یان بکوژێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌ستیان نه‌چێته خوێنی هاوڵاتیانی خۆیانه‌وه، ئێمه‌یان بۆ ئەو کارانە هانده‌دا.
به‌ڵێ به‌و شێوه‌یه رووداوی ئێدامی ئه‌و 9 ئه‌فسه‌ره سووریه و لێدانی 12 گوله‌ی کۆتایی له مێشکیان ئه‌وه سه‌ره‌تایی تاقیکاری ئینسان کوشتن و خوێنرشتنی من بوو. ئه‌و تاقیکاریه له دوایدا زۆر جار رووی دا و به‌ڵام به‌و جیاوازیه‌ی که ئه‌م جاره‌یان دڵ و مێشکی هاوڵاتیانی خۆم کرده نیشانه و قه‌تڵ و عام ده‌کردن.
پاش کۆتایی هاتنی ده‌وره‌ی فێر بوونم له فێره‌گه‌ێ ده‌میشق ، سه‌رگورد حامد محه‌مه‌د سودانی له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاره‌کانی دیکه‌ی فێرگه، زۆر تێکۆشان بۆ ئه‌وه‌ی من له ئه‌وه‌ێ بمێنمه‌وه تا له‌گه‌ڵ گرۆپێکی چه‌کداری هێرش بکه‌ینه سه‌ر پایگایه‌کی ئیسرائیلی ، به‌ڵام من هه‌موو کات خۆم له قه‌ره‌ی ئه‌و کاره نه‌دا و حه‌زم لێ نه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌ز و ئاره‌زووم ئه‌وه بوو هه‌رچی زووه بگه‌رێمه‌وه بۆ ئێران بۆ ئه‌وه‌ی باوک و دایکم ببینم. هه‌ر وه‌ها بتوانم پلانێک دانێم بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ید مهدی هاشمی و ئه‌و که‌سانه‌ی که له بنه‌ماڵه‌ی شفیعزاده‌ن له زیندان ئازاد بکه‌م و بزانم به‌ڕاست ئه‌و پاره‌ی که قه‌رار بووه مانگانه بێته سه‌ر حیسابه‌که‌م، پاش ده‌ستگیر کردنی سه‌ید مهدی هاشمی جێ به جێ کراوه یان نه؟!!!
له فارسی وه‌رگێراوه
28.02 2013
{jcomments off}