"an independent online kurdish website

له قوتابخانه دەگەرێمەوه دەبینم ، دەرگای ماڵەکەم شکاوه و کابرایکی مێزەرره ش به جل و بەرگی مەلایەتی یەوه له سەر قەرەوڵەکەم ڕاکشاوە، تەزبیحێکی بەدەستەوەیە لە گلێنەی چاوی منداڵەکانم و لەسەرەخۆ دوعای پێ دەکات، کتێبە کوردیەکانم هەموی فڕێ دراونkemal-meriwani

و لە جیاتی ئەوان کتێبی فارسی و ……  بە قەد حوشترێکی ٦٣ساڵە دانراوه!  بەیانی کە ئەم ماڵەم بەجێهیشت پربوو لە بۆنی پێکەنین و رێحانە و شیعر، کە چی ئیستا هیچ کام لەو جوانی و بۆنانە نەماون و ماڵ پڕە لە عودو سیواک.  کاکە کێی؟ چێ دەکەی لەم ماڵەمدا؟  کابرا هەستایە سەر پێ و بێ راوەستان یەک چەکی دا بەپەنا مەلمداو وتی:وس بە ئەمەش هەر ماڵی منە، من لەبەر ئەوەی خوێن نەڕژرێ و مافی مرۆ‌‌ڤ نەخرێتە ژێرپێ و ئوروپای مودێڕن کە بە دەستێک چەک دروست دەکاو بە دەستێکی دیکەش مافی مرۆڤ دەنوسێ بە ترۆریستم نەزانن، هیچم نەوتوو دەستی ئاشتیم درێژ کرد و وتم:باشە بەس بهێڵە لە سوچێکدا دانیشم.   من بەوەش رازی بووم، کەچی ئەو ناسنامەی میلیشمی لە پیش چاوانمدا دڕاندو بە زٶری ئەشکەنجە و بەڵینی بەهەشت ناسنامەی خۆی سەپاند بەسەرمدا و پاشان تەنافێکی کردە مەڵم و وەک کۆیلە لە ماڵەکەی خۆمدا هەڵسوکەوتی لە گەڵ دەکردم. 

 سەردەمی پاشایەتی و زوڵم و زۆری ئەو رژێمە لە مێژوودا زۆر دوور نیە، زۆربەی خەڵکی کوردستان ئێستاش لە بیریانە کە ئەو سەردەمیش هەر وەک ئێستا کوردستان بە پڵەی سێهەم چاوی لێ دەکرا و کورد کە یەکێک لە گەورەترین نەتەوەکانی ئەو ناوچەیە دەچەوسایەوە و بە هیچ شێوەیەک مافی چارەنووسی پێ نەدەراو خەلک لە مافی خوێندن، نوسین، بیروڕای سیاسی و ئازادی دین و هتد……….. بێ بەش بوون.

  ئەگەر کەسانیک بیریان لە بیری نوێ و بە دێموکراسی کردنی ئێران و کوردستان  کردبایەوە  پێیان دۆگوترا جودای خواز و سزایان مەرگ بوو،  هەر وەک شەهید قازی موحەممەد وکومارە خوشەویستەکەی کوردستان .  خەلکی ئێران  بە گشتی بە دەست ژاندارمە باج ستێنەکانی رژێمی پاشایەتی یەوە وەزاڵە هاتبوون،بۆیە لەوە زیاتر نەیان توانی بێ دەنگ بمێننەوە و هەموان بە یەک دەنگ رژانە سەر شەقامەکان و داوای روخانی رژێم یان کرد، کوردستانیش ئەگەر زۆرتر لە بەشەکانی دیکەی ئێران بۆ گەسک دانی رژێم هەوڵی نەدابێ ئەوه دواش نەکەوتبوو، خەڵک خەونی بە ئێرانێکی لیبراڵەوە دەدی، ئێرانێک مرۆڤ ، مرۆڤ نەچەوسێنێتەوە و رێز لە مرۆڤایەتی بگیردرێ.   رژیم گەسک درا، کوردستان هێشتا بەهارێکی بە ئازادی بەسەر نەبردەبوو کە وەک لە‌‌غەیبەوە رژێمک سەری هەڵداو لە چاو ترکانێکدا بە هەزاران مەلاو دوژمنی کورد وەک قارچک لە عەرزەوە هەلقوڵین و دەستیان کرد بە پروپاگەنده بەرعەلەی کورد و کوردستانیان وەک گێرەشیۆێنی شۆڕشی ئێسلامی و جوداي خواز ناساند،، بۆیە ڵێرەدا بە جوانی ڕونە بە تەنها سیستم و رژێم دوژمنی ئێمەی کورد نیە، ئەوە مێژووی ئێران و ئێرانیە دوژمنی کوردە دەنا ئەو هەموو پاستار و بەسیجە کە بە خوێنی سەری کورد تینو بوون لە کۆی را هەڵقوڵین؟. 

 بەرەنگاری بە رێبەرایەتی سەرکردەیەکی ژیر و ئاکادمیست، کاک دوکتور قاسملو دەستی پێ کرد، لە کاتێکدا رەمزی چوونە بەهەشتی پاستارێک ڕژاندنی خوێنی کوردێک بوو، دوکتور قاسملو خۆي بە ئێرانی دەزانی و خەونی بە یەک پارچەي ئێرانێکی دێمۆکڕاتەوە دەدی و سیاسەتی شەڕەئەنگیزی تارانی بە دیالوگ و رێگا چارەیەکی سیاسی دەدایەوە، کەچی ئەوان هەر کوردیان بە جودایي خوازو پیاوی بێگانە دەدایە قەڵەم ، بەڵام با ئێرانیەکان پیاو بن و بیسەلمێنن کە دوکتور قاسملو لە پیناوی بێگانەدا زەرەرێکی لە ئێران دابێ  ( ئەویش بە روخانی رژێمی بەعث و دەست بە سەرداگرتنی ئارشیوی سیاسی ئەو رژێمە شەڕەفی پڕ لە ئابڕو و پاکی گەلی کورد و دوکتور قاسملو بۆ ئێرانیەکان وەک تیشکی هەتاو دروشایەوە) کورد نە جوودایی خواز بووە و نە تروریست،  کورد لە شارە فارسەکان تەقینەوەی  ئەنجام نەداوە وکەسیشی بە بارمتە نەگرتووە تەنانەت لە گەڵ ئەو پاستاڕ و بەسیجیانەش کە لە گۆڕەپانی بەربەرەکانی دا دیل دەکران لە لایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بە پێی یاسای پەیمانی ژنیڤ هەڵسوکەوتیان لە گەڵ دەکرا ، کوردستانیان کردە گۆمی خوێن،رەشە کوژی دەستی پێ کرد، کومەڵگای ئێرانی بۆ نەهاتە دەنگ؟ لە لایەن فارس و ئێرانیەکانەوە بۆ مەحکوم کردنی ئەو جینوسایتەی کورد چە هەڵوێستێکیان گرت ؟ کانونی نوسەرانی ئێران و کومەڵگای روشنەبیری ئەو وڵاتە لە کۆی بوون؟ بە شەهید کردنی دوکتور قاسملو، شاملو و کوڵشهری چۆن دانە چڵەکان؟ بوچی نەیان دەزانی دوکتور قاسملو بە تەنها سەرمایە و بلیمەتی کورد نیە،و لە داهاتوودا دەتوانێ مروڤێکی بە سودی سیاسی و ئابووری ناس بێ بۆ ئەو وڵاتە؟.

  بۆیە بە تەنها رژێم و سیستم دوژمنی ئێمەی کورد نیە، ئەوە کوورشە، ئەوه کلاوە سوره کانی سەیفەدینی  ئاسحاقە، ئەوە توڵەی شەڕی چاڵدرانە.     

  کورد بە درێژایی مێژوو ئاشتی خواز بووە،  کورد لە تاران و قوم ومەشهەد ناکوژرێ، ئەوه ئەوانن لە کوردستان دەکوژرێن چونکە داگیرکەرن و پێ بە لەشمانا دەنێن ، جوڵانەوەی گەلی کورد ئەگەر دروشمی سەربەخویی هەڵگرتبا بە چاوێکی ترەوە سەیر دەکراین چونکە کومەڵناسی ئێرانیەکان پره لە ترسنوکی نەگەر رێزت لێ گرت و داوای برایتیت لێکرد ،دەت خوات و سواری سەرت دەبێ هەر بۆیە ئەو کلتورەشیان لە پەندێکی پێشینیانی کوردی دا رەنگی داوتەوە و دەڵێ: :ئەگەر ئێرانێکت دی بیکوژه یان هەڵێ، چونکە ئەگەر وا نەکەی فریوت دەداو دەتکوژێ”پێم وابێ ٦٥ساڵ خەباتی پڕ لە ئاشتی و دێموکراسی گەلی کورد و کەسایەتی و شەهید بوونی دوکتور قاسملو سەرکردە و رێبەر گەورە ترین شاهید بن بۆ داکۆکی کردن لەم بابەتە. 

کەمال مەریوانی،  سویس   

2013-03-12

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی