لە ساڵی یەکەمی دەسڵاتداری کورشدا،پادشاهی پارس هەموو ڕاسپاردەکانی ئەرمیای نەبی بە جێ هێنا٠ خۆداوەند ئەمری بە کورش کرد کە بڕیارێک دەر بکات و لە نووسراوە ێکدا بۆ هەموو وڵاتە بەربڵاوەکەێ بە ڕێ بکات ٠
ئەمە ناوە ڕۆکی فەرمانە کەیە / من کورش پادشاه پارس ، ڕایدە گە یە نم کە خۆداوەند خۆداێ ئاسمانەکان ، هەموو وڵاتانی جیهانی بە من بەخشیووە و ئەمری فەرموو کە لە شاری ئورشلیم دا ، شاری یەهود ،خانوویەک دروست بکەم
٠ کە وابو هەموو ئەو یەهودییانە کە لەسەر زەوییەکەێ من دا دەژین و کە سانێکیان تێدایە کە دەخوازن بۆ ئەو شوێنە بگەڕێنەوە و بنەڕەتی خانووی خۆداوەند ،خۆداێ ئیسرائیل لە ئورشلیم دا داڕێژن، خۆدایان لە گەڵبێت!دراوسێە کانی ئەم یەهودییانە ئەبێ زێڕ و زیو و تۆشەێ ڕێگا و چوارپێ پێشکەش بکن و هەروەها پێشکەشی بۆ ماڵی خۆدا پێشکەش بکەن .(عهد عتیق،عزرا ،٤ .١ . ١ )٠ عزرا،کە تەورات ناوبراوی لە ڕیزی کۆیلەکانی بابۆلدا نوسیوە،کورش بە پادشاهی پارس نێودەبات٠
لەبەر ئەوە کورش تەنیا لە ئانشان نێوی براوە،کاتی دەسەڵاتداریەتی ناوبراو کەس نێوی پارسی نەناسیوە و داریوش بۆ یەکەم جار نێوی پارسی بردووە٠ لەوانەێە و ئەبێ کتێبی عزرا پاش داریوش خرابێتە سەر ڕووپەلەکۆنەکانی تەورات٠ هێدی هێدی ئاشکراێ دەکەم کە بۆچی زنجیرەیەک لە مێژوو نووسانی ئیرانی یەهود وەکو گیرشمەن ،آشپولر،ویستهوفر،درامستتر، وبە شێوەیە کی گلدزیهر،آستروناخ وکەسانی دیکە، مێژووی ئیمەیان بە شێوەیەک نووسیوە تەوە کە دەسپێکە کەێ لە هخامەنشییەکان ئەولاترنابەن و ئەم دەسپێکەش بە هەڵە زۆر بە شانازییەوە ڕازاوەتەوە٠
ئەمانە ڕێگاێەکیان تێپەڕ کردووە کە ووتارەکەێ تەورات لە مەسیحی خۆدا بکەن بە شایەتێکی مێژوویی بۆ کورش٠ لە یەکەمین ساڵی دەسەڵاتداریەتی داریوشی مێدیایی ،کوڕی خەشایارشاه کە دەسەڵاتداری بابۆل بوو،من دانیال لە کتێبە کەی ئەرمیاێ نەبی ئاگاداربووم کە بەرانبەر کەلامێک کە خۆداوەند بە ئەرمیاێ ووتبو،ئورشلیم دەبووا حەفتا ساڵ کاولکراو بمایەتەوە .(عهد قدیم،دانیال ،٢ .٩ )دووایی دانیال لە بارەگاێ خۆداوەند پاڕایەوە کە سەر کۆنە کردنی هۆزی یەهود ببەخشێ
٠ ئەم ڕاپۆرتە لە ڕوانگەێ مێژووییەوە بە تەواوی ناڕاستە٠ماوەیەکی زۆر لە ئازادی دیلە بابۆلییەکان تێپەڕی کردبوو و پاڕانەوەی دانیال بۆئازادی ئەوانە بێ ئاکام مایەوە٠ جگە لەوە ئەم هەڵانە کە هۆکارەکانی دووبارە دەکەمەوە،دیمەنە کانی تەورات ،هیچ نەبێ لە ڕووداوەکانی سەد ساڵەێ یەکەمی دەسەڵاتدارێەتی هخامەنشییەکان،لە ڕوانگەێ مێژووییەوە تا ڕادە یەکی زۆر ڕاستە و لە گەڵ تواریخی پڕ لە ئەفسانەێ هێرودیت دا ،شیاوی هەڵسە نگاندن نی یە٠
لەمە بەدووا من لە ناوەڕۆکی تەورات، نەوەکو یەکەمین کتێبی ئایینی ئاسمانی،بەڵکو هاوشانی بەڵگەیە کی مێژوویی کەڵک وەردەگرم٠ بەم ڕوونکردنەوە و سەرنجە، بە پێچەوانەێ قورئان ،کە بە تەواوی وە حی ئاسمانی و ووتاری خودای گەورە یە و تەنیا بیسەرەکەی ناردراوەێ خۆدا بووە، تەورات و ئینجیل پراوێزێکە کە بە ناوبانگترین ناردراوەکان، پەیرە وان و ئەندامانی یەکەمین بە شەکانی ئایینی یەهود و مەسیح لەسەر قسەکانی موسا (ع)و عیسا (ع)نووسیوویانە و هەر وەها کە دەزانین بە شێکی کورتی شیان خۆی لە وە حی ئاسمانیدا نابینێتە وە.
کە وابوو سۆرشتییە ئەگەر پراوێزە کانی ئەم دوو کتێبە لە مێژوویەکی دیاریکراو بێ بەری بێت٠ لە حاڵێکدا قورئان کومە ڵێک وە حی ئیللاهییە کە لە ساڵەکانی ناردن دا(بعست)، و بە ماوەێ ٢٣ ساڵ تەنیا بۆ ڕەسوڵی خۆدا هاتووتە خوارەوە٠ هەوڵم داوە تەنانەت ئەم ئاوڕدانەوە بە تەوراتە ، ئەگەر بە پێویستێکی مێژوویی بزانم لە گەڵ هاو وێنە کانی ئاشکرا و شیاوی شوێن کەوتنی دیکەدا هاودەق بکەم٠ لەم بارە وە و بە خۆشحا ڵیەوە زۆرینەێ ئاماژەکانی تەورات بۆ هخا مە نشییەکان لە گەڵ دیمانە و ووتار و بە ڵگە مێژووییە کانی دیکە دا هاودەق و هاو ناوە رۆکن٠ بەڵام ووتار بێژەکان و ناردراوە کانی من هەرچی بێژن ، هەر ئەوە بە ئەنجام دەگەیەنم ٠
ئەوانە ووتویانە کە کاولگە کانی ئورشلیم چاک دەکرێنەوە و باژێرە کانی یەهودا جارێکی تر ئاوە دانی بە خۆیانەوە دەبینن٠ کەوابوو بزانن ووتەکانی ئەوان ئەنجام دە د رێت٠ کاتێک کە من بە دە ریا بێژم ووشک بە،ووشک دەبێت٠ ئیستاش دە ربارە ێ کورشەوە ئەیژم کە ئەو بەڕێوە بەرێکە کە من هەڵم بژاردووە و فەرمانەکانی من بە ئەنجام دەگەیە نێ٠ ئەو دیسانەوە ئورشلیم چاک دەکاتەوە و ماڵە کەم دیسان وە بنیات دە نێتەوە٠ (عهد عتیق،اشعیا،٢٦ .٢٨ ..٤٤ )باوڕی پەسن و سۆپاس کردنی تەورات لە کورش ، ناوبراوی وەکو پەیغە مبەرە کانی یەهود لێکردووە کە ڕاستە خۆ دەبوونە پەیغامگیری خوداێ گەورە،و ئەمە دژووارییە کی گەورەێ بۆ مێژوونوسان خولقاندووە٠
ئەگەر ئەوانە ڕاگە یندنەکانی تەورات لە ناساندنی کورشدا بکەن بە بە ڵگە،کورش وەکو پە یک و نارد راوە ی یەهود دەناسێنێت و لە گەڵ ئە و بانگە شە دا کە کورش بە پڕوپاگەندە چی ئایینی زەرد ە شت دەزانن،دەکەوێتە دژبەری و پووچەڵ دە بێتەوە و ئەگەر قبوڵیشی نەکەن ،ئیتر دیار نی یە بۆچی ئە بێت کورش بە بناغە دانەری مافی مرۆڤ بزانن ٠