له‌رێنه‌وه‌ی شپرزه‌ی ڕه‌ش کاژه‌کان
له‌به‌ر مانگه‌شه دا تریفه‌یان لێده‌بارێ
لێره‌دا زه‌وی ڕۆچووه، و
باخچه‌ش بێ‌گیان دێته‌به‌رچاوه.
هه‌تاکو ئاونگی به‌یان بویرێنێ و
به‌ساڵاچوێک به‌ده‌ستی له‌رزۆکی
په‌نجێره ئاواڵه کا، کونده‌بویک به‌ڕه‌ڵابکا.
له که‌ش و هه‌وایکی جیاوازدا
خانووی تازه‌ساز هه‌ڵمیان لێهه‌ڵده‌ستێ
مه‌لافه‌ی شۆردراوی، به‌ته‌نافه‌وه گرێ‌دراو
وێنه‌ی فڕینی په‌پووله باڵه فڕه‌یانه.
له نێوه‌ڕاستی جه‌نگه‌ڵێکی وشکه‌ڵاتودا
له چاویلکه‌ی شیله‌ی داره‌وه
گرێبه‌ستنامه‌ی داربڕه‌کان ده‌خوێنرێته‌وه.
هاوین له‌گه‌ڵ بارانی قژکاڵ
یان ته‌نیا هه‌وره‌تریشقه یه‌ک،
به سه‌ر سه‌گێکه‌وه‌یه، که ده‌وه‌ڕێ
تۆوی چه‌که‌ره هێناو سه‌ر له زه‌وی ده‌کوتێ.
ده‌نگی توڕه، نێوچاوانی گرژ،
له سیمی ته‌له‌فۆندا ده‌فڕن
به تیژباڵی له ئاو چووه وه
به‌سه‌ر پانایی زۆنگ و زه‌ل دا.
خانوو له دوورگه‌ی ڕووباردا
له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌رچن کڕهه‌ڵنیشتون
کاغه‌زی نه‌هێنی دارستان ده‌سووتێنن.
باران له ئاسمان باده‌داته‌وه،
ڕووناکی لوول ده‌بێته ڕووبار
خانوو له لێژایی دا پاسه‌وانی
جووته گای یه‌خته کراوی تاوڤگه‌ی سپین.
پایز له‌گه‌ڵ پۆلێک سێروو،
گزینگی به‌یانیان ماتکردووه
مرۆڤ وه‌ک گڵۆپی سه‌کۆی شانۆ
به له‌ش سه‌ختی ده‌بزوونه‌وه.
لێیان گه‌ڕێ! با به باڵی شاردراوه‌وه
به بێ دڵپه‌رۆشی هه‌ستبکه‌ن
که چۆن وزه‌ی خوای زاڵ
له تاریکی دا لوول هه‌ڵکراوه.
نووسین وێنە: تۆماس تڕانستڕۆمێر= Tomas Tranströmer
وه‌رگێڕ له سوێیه‌وه: ڕه‌حمانی سۆفی
{jcomments off}