"an independent online kurdish website

چەند گۆتێنک لە سەر دیالۆگ وگۆتوبێژێن لە کۆیە!

پشتی شەش سال بایکۆت وداخستنی دەرگاکانی دیالۆگ، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هاوينى ڕابردوو لە یەکێک لە پلینۆمەکانی کۆمیتەی ناوەندیی خۆیی دا دەرگای گۆتوبێژ ودیالۆگی راسته وخۆی بە سەر هاوڕێیانی پێشووی دا کردەوە. هەر وەها کۆنگرەی ١٥ حیزبی دێموکراتیش زۆر بە جیدی لە سەری راوەستا کە دەبێ رێبەرایەتیی کۆنگرەی ١٥ هەوڵ بدا بۆ یەکرێزی کوردانی رۆژهەلات بە گشتی و هاورێیانی پێشوومان بە تایبەتی.

ئەو هـه نگاوه بە خوشی یەوە بێجگەل هیندێک دانیشتنی لاوەکی، تا ئێستا چەند دانیشتنی رەسمی لە ئاستێکی بەرز دا هەبووە بۆ چارەسەری و لەیەک نێزیک بوونەوە کە ئاکامەکەی ببێتە یەکگرتنی رێزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.

 من نامهەوێ لەو چەند دێرەدا باسی قازانجەکانی یەکریزیی ناو ماڵی کورد بەگشتی وهەروەها حیزبی دێموکرات وەک ئۆرگانیزاسیۆنیکی سیاسیی بە باندۆر بە تایبەتی بکەم. چوونکی لێمان ڕوونەکە  هەموو دلسۆزێکی ولات پارێز باش دەزانێ کە کورد بە بێ یەکگرتن و یەکریزی سەرناکەوێ و هەر وەک تا ئێستاش سەرنەکەوتووە. پرش وبلاوی لە ناو ریزەکانی کورد دا تەنیا بە قازانجی دوژمن و نەیارانی کورد بووە و هەیە. هەر بۆیە دەبێ هەموو دلسوزێکی کورد هەوڵ بدا بۆ یەکریزی کورد لە هەر جێگایەک  کە هەیە.

بەلام ئەوەی دەمهەوێ  باسی بکەم ئەوەیە کە ،  دوای چەند دانیشتنێک و سەردانی سکرتێرەکانی هەر دوو لا لە بارەگاکانی یەکتیر، مەخابن پرسی  لێک نێزیک بوون  و یەکگرتن زۆر باسی لێ ناکرێ.

مروڤ وا هزر دەکا کە ئەم هەموو ڕەخنە و گلەیی و هات و هاواری خەلک و دلسۆزانی نەتەوەکەمان تەنیا و تەنیا بۆ ئەوە بوو کە ئەوانە پێکەوە دانیشن و کارێک بو یەکگرتن و چارەسەری دۆزی گەلی کورد نەکەن؟.

 بە تایبەت لەو چەند مانگەی ڕابردوودا هەم ئێمە (حدکا) و هەم هاورێیانی پێشوومان پلینۆمی یان گرتووە. لە راگەیەندراوی کۆتایی پلێنۆمی خۆیان دا، باسی ئالوگۆرەکانی دونیا، ناوچە و ئێران  وکوردستان بە گشتی دەکەن و هەر وەها زۆر شت پێشبینی

 دەکەن .  هەروەها بۆ هێندێک لایەن پێشنیار و بۆ هێندێک لایەن نەسیحەتیان هەبووە کە چۆن لە گەل ئەو رووداو و پێشهاتانە کار بکەن و یەکگرتوو بن. بەلام مەخابن زۆر کەم و کەمرەنگتر باسی موشکیلاتی خۆمان (هێزەکانی رۆژهەلاتی کوردستان) دەکرێ. وەک ئەوەی وابێ کە جێگای کار و مەسئوولیەت مان لێگورا بێ ! کار و موشکیلاتی خەڵک و لایەنی دیکە ببینین، بەلام هی خۆمان لە بیر چووبێ! 

‌ پێش دەست پێ کردنی دیالۆگ و گۆتو بێژەکان زۆر کەس و لایەن دەنگییان بەرز بوو و داوای یەکگرتنەوەیان دەکرد،  کەچی ئێستا زەمینە خۆشتر بووە بۆیەکگرتنەوە و چارەسەری ئەو گرفتە، بێ دەنگ بوون!. بێ دەنگ بوون عیلامەتی ڕەزایەتە. بەراستی ئەو بارو ودۆخەی کە ئێستا رۆژهەلاتی کوردستان و هێزەکانی تێدا دەژین، جێگای بێدەنگی قەبوول کردن نیە.  دەبێ هەموو ولات پارێزێکی کورد  فشاربێنێ و کار بکا  بۆ پێک هێنانی بەرەیەکی کوردی رۆژهەلات  و یەکگرتنەوەیان.

‌کاتێک ئەو باسە لە گەل حیزب و لایەنەکان دەکرێ، ئەوان دەلێن موشکیلات لە سەر رێگا  هەیە.بەلێ راستە موشکیلات هەیە، بەلام هیچ کام لەو موشکیلاتانە، موشکیلەی سیاسی وفکری نین. هەموو ئەو موشکیلانە، موشکیلە و ئێختلافی شەخسی وگورووهین، هەروەها مەقام و بەرژەوەندیی تاک و گورووهی.

 راستە هەر کەس و لایەن بەرژەوەندی خۆیی دەپارێزێ، بەلام ئێمە پێشمەرگە و شۆڕشگێر و ئالا هەلگری پاراستنی ئازادی و بەرژەوەندیی گشتی و نەتەوەیین، نابێ ئێمە کاری وا بکەین کە زەبر لە بیر و بۆچوونی ئێمە بدا. ‌

‌هاورێیانی بەرێز ودوستانی  خوێنەر، دیاره موشکیلات هەیە و یەکگرتن وبەره پێک هێنان لە ناو کوردان دا زۆر سەخت و دژوارە، بەلام نامومکنیش نیە. خۆ هه موو كه س ده زانێ كه ئاشتی و یەکتر قەبوول کردن، زۆر لە شەر و تێکدان  زەحمەتترە. بەڵام دیسان نامومکن نیە. ئەم کارە  هێندێک فیداکاری و یەکتر قەبووڵ کردنی دەوێ.

 باشە ئێمە ئەو هێندە قارەمانى له ت بوون، انشعاب و جیابوونه وه مان هه ن ، با قارەمانانى ئاشتی و یەکگرتنەوەشمان هەبێ کە ببن بە جێگای شانازی گەلی کورد و بنەمالەی شەهیدان!.

‌ئەمرو ١٠ی خاکەلێوە و رۆژی شەهیدانی کوردستانە، با هەموومان بۆ رێزگرتن لە شەهیدانی رێگای رزگاری کوردستان هەول بدەین بۆ یەکرێزیی گەلەکەمان ،  یەکرێزیی گەلەکەمانیش دەبێتە هۆی شادی و خۆشحالیی گه لى کورد بە گشتی و بنەمالەی شەهیدان بە تایبەتی.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی