"an independent online kurdish website

له‌ ئاكامی‌ دوا بڕیاری‌ شوورای‌ نیگه‌هبان و ده‌ستنیشانكردنی‌ چه‌ند كه‌س له‌ پاڵیوراوانی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ رێژیم له‌ لایه‌ن ئه‌م شوورایه‌وه‌، كێبه‌ركێیه‌كی‌ ته‌بلیغاتی‌ له‌ نێوان به‌ربژێرانی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ ده‌ستی‌ پێ‌ كرد و هه‌ر كام له‌ پاڵێوراوان به‌ شێوه‌یه‌كی‌ جیا جیادا،ayet_mradifer

له‌ tv راسته‌وخۆكه‌ی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ به‌ ره‌خنه‌ گرتن له‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ 8 ساڵه‌ی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ پێشوو واته‌ ئه‌حمه‌دی‌ نه‌ژاد چ له‌ بواری‌ ده‌ره‌وه‌ و چ له‌ بواری‌ نێوخۆوه‌، و هه‌روه‌ها له‌ چه‌ند به‌رنامه‌ی‌ جۆراوجۆر و چه‌ند خۆله‌كی‌ دا به‌ ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی‌ دورودرێژ هه‌ر كامیان له‌ چه‌ند خوێندنه‌وه‌ی‌ جیاوازدا به‌رنامه‌ی‌ داهاتووی‌ خۆیان ڕاگه‌یاند و سه‌ره‌نجام له‌ كێبه‌ركێیه‌كی‌ چه‌ند رۆژه‌دا پاش ململانییه‌ك له‌ نێوان پاڵێوراوان دا حه‌سه‌نی‌ رووحانی‌ له‌ كۆی‌ ده‌نگ دا  به‌ براوه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆوه‌ راگه‌یه‌ندراو بووه‌ پاڵێوراوو، پاڵه‌وانی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ نوێی‌ رێژیم.

ئه‌گه‌ر چی‌ به‌ربژێرانی‌ چه‌ند پاڵێوراوی‌ پاوانخوازان كه‌لێنێكی‌ قووڵی‌ خستووه‌ نێو لایه‌نی‌ تاقمی‌ پاوانخواز و هیچ كام له‌ كاندیداكان به‌ قازانجی‌ ئه‌وی‌ دیكه‌یان كشانه‌وه‌ی‌ خۆیان رانه‌ده‌گه‌یاند و به‌ هۆی‌ زۆربوونیانه‌وه‌ هه‌لێكی‌  دیكه‌ی‌ بۆ ریفورمخوازان ره‌خساند كه‌ له‌ نێوان دوو پاڵێوراوی‌ به‌ ناو ریفورمخوازدا عاره‌فی‌ كشانه‌وه‌ی‌ خۆی‌ رابگه‌یه‌نێ‌ و شانسی‌ ئه‌وی‌ دیكه‌یان  زۆرتر ببێ‌ .

ئه‌گه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندێك له‌ ئاخافتنه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَتدارانی‌ رێژیم دا بكه‌ین بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ‌ كه‌ به‌ هۆی‌ په‌ره‌سه‌ندنی‌ شه‌ڕو ئاڵۆزییه‌كانی‌ ولاَتانی‌ دراوسێ‌ و، ترس و دڵه‌ڕاوه‌كێی‌ ده‌سه‌لاَتدرانی‌ رێژیم له‌ ئه‌گه‌ری‌ هه‌ر خۆپێشاندنێكی‌ گشتیی‌ و ئاكامه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی‌، كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و گۆڕانكارییه‌كی‌ دیكه‌ ده‌با و دووكه‌ڵه‌كه‌ی‌ به‌ نێو چاوانی‌ خودی‌ نیزام دا ده‌نێ‌، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌مجاره‌ هه‌ر كام له‌ سه‌رانی‌ رێژیم به‌ نیگه‌رانیه‌وه‌ ده‌یانڕوانی‌ و خامنه‌یی‌ رێبه‌ری‌ نیزام له‌ دوا وته‌ی‌ خۆی‌ دا خوازیاری‌ ئه‌وه‌ بوو كه‌ دژبه‌رانیش ئه‌گه‌ر چی‌ نیزامیان قبووڵ نیه‌ به‌شداری‌ بكه‌ن و وه‌لاَمێكی‌ دیكه‌ به‌ دونیای‌ ده‌ره‌وه‌ بگه‌یه‌نن. و له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ ره‌فسه‌نجانی‌ نیگه‌رانی‌ خۆی‌ له‌وه‌ ده‌ربڕی‌ بوو كه‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌مجاره‌ ئه‌گه‌ر  ساخته‌كاری‌ تێدا بكرێ‌  ئاڵۆزییه‌كان په‌ره‌ ده‌سێنی‌ و قه‌یرانه‌كان قووڵتر ده‌كا.

لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه‌ ئایا براوه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ نوێی‌ رێژیم ریفورمخوازه‌ یا نان خۆری‌ هه‌ر دوو به‌شه‌؟

ئه‌گه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنێك له‌ وتووێژه‌كانی‌ رووحانی‌ دا بكه‌ین له‌ یه‌كه‌م ده‌سپێكی‌ وتووێژه‌كانیه‌وه‌ تا دوا كۆتایی‌، بۆمان ده‌رده‌كه‌وه‌ی‌ كه‌ ناوبراو له‌ كۆی‌ گشتیی‌ قسه‌كانی‌ دا بۆ ده‌سكه‌وتی‌ زیاتری‌ ده‌نگی‌ خه‌ڵك خۆی‌ وه‌ك كه‌سێكی‌ ریفورمخواز و پاوانخواز پێناسه‌ ده‌كا و له‌ ڕواڵه‌تیش دا ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ ناوبراو له‌ نێو لایه‌نگرانی‌ دا به‌ شێوه‌یه‌كی‌ بناژۆخوازانه‌ مامه‌ڵه‌ی‌ ناكا و به‌ چه‌ند وته‌ی‌ جۆراوجۆر كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ نیزام دا بێ‌ كۆتایی‌ به‌ قسه‌كانی‌ دێنێ‌، هه‌ر بۆیه‌ له‌ لایه‌ن لایه‌نگرانی‌ پاوانخوازانیشه‌وه‌ به‌ سه‌رانی‌ فتنه‌ یا (جریان انحرافی‌) ناوی‌ لێ‌ نانرێ‌ . 

له‌ كۆتایی‌ دا ده‌بێ‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ بكه‌ین كه‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌مجاره‌و به‌ به‌شداری‌ خه‌ڵك له‌م خوله‌دا ته‌نیا ده‌سكه‌وتی‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌ی‌ رێژیمه‌ و شتێك به‌ ناوی‌ ریفورم ماهییه‌تی‌ نیزامێك ناگۆڕی‌، ئه‌گه‌ریش شتێكیش تازه بێته‌ ئاراوه‌ ته‌نیا لایه‌نگرانی‌ رێژیم تێیدا خێری‌ ده‌بینن.

نووسین: ئایه‌ت مرادی‌ فه‌ر

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی