ئه‌وه گرتەیەکی ڤیدۆییە که له ساڵرۆژی شه‌هید بوونی د. شه‌رەفکه‌ندی و هاورێیانی ( له ڕێستوران میکۆنووس) ، و پاش 6 ساڵ له له‌ت بوون یا جودابوونه‌وه‌ی به‌شیک له حیزب له ستوکهوڵمی سوئید گیراوه .
ساڵی ٢٠١٢ کە هاوکات بوو بە بیستەمین ساڵی ئەو تێرۆرە ناجوامێرانەیە، حدک کۆڕێکی لە ستۆکهۆڵم پێک هێنا و منیش بەشداریم کرد ، بەڕیز مامۆستا حەسەن زادە یەکێک لە وتار بێژانی کۆڕەکە بوو.
ده‌مهه‌وی وێڕایی بڵاو کردنەوەیە ئەو گرتیە ڤیدۆیە ، خەڵکی کوردستان و بەتایبەتی تێکۆشەران و دڵسۆزانی دێمۆکرات لە کۆمەڵێک بۆچوونی چەواشەکارانەی بەڕیز کاک مه‌لا عه‌ولا حه‌سەنزاده ئاگادار بکەمەوە. هەرچەند ئەم کۆڕە هەر وەک لە گرتەکەدا دیارە لە لایەن” کورد کاناڵ” ەوە فیلمی لێهەڵگیراوە و نازانم بلاو بۆتەوە یان نا، لانی کەم من نەمدیوە کە ئەو فیلمە لە کوردکاناڵ بڵاو بووبێتەوە. لەو کۆرە دا نوێنەری سازمانی موجاهیدینی خه‌لکی ئیران و نوێنه‌رانی چه‌ند دانه له حیزبه‌کوردیەکانی دیکه وه‌ک حیزبه‌که‌ی، کاک ئه‌میرقازی و کاک عه‌لی قازی……ش به‌شدار بوون .
خاڵه‌سه‌ره‌کی و دڵخۆشکه‌ره‌کانی پیش له‌ت بوون که منیش لە سەرەتا دا لە گەل ئەو کاروانە کەوتم، و بەشداریی یه‌ک دوو کۆبوونه‌وەشیان بووم ، و وایان باس دەکرد کە ئەم خاڵە سەرەکیانەن که بوونەتە کارتی به‌ره‌نده‌ی هۆی لەت بوون:
1ـ به کوردستانی و نه‌ته‌وایه‌تی کردنی حیزب و لە هەمان کات دا خەبات لە پێناو کۆمار کوردستان بە دوور لە ئێرانچیەتی.
2 ـ خەبات بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی بوون ، نه‌ک ئیرانی بوون.
3 ـ حوزووری سیاسی- نیزامی(هێزی پێشمەرگە) له رۆژ هه‌ڵاتی کوردستان و بووژاندنه‌وه‌ی خەباتی چەکداری.
4ـ رێز نان له مافی ئه‌ندامەتی و ئازادیی ڕاده‌ربرین و ته‌نانه‌ت قه‌بووڵی مافی جیا بیران له نێو ته‌شکیلاتی حیزب و کۆتایی هێنان به پاوانخوازی و جه‌ماعه‌تبازی و گه‌نده‌ڵی….هتد.
ئەمانە کۆمەڵێک باس و دروشم بوون کە کرابوونە بەردی بناغەی لەت کردنی حیزب و بە قەولی خۆیان دەبوایە کاری بۆ بکەن. هەروەها پاشان له نامیلکه‌یەکدا زۆر زیاتر لەو چوار خاڵه دایانە ده‌ر و بێ شک خەڵکی کوردستان ، ئەندامان ، لایەنگران و دڵسۆزانی حیزب لە بیریانە.
ئەوەی ئاشکەراشە هه‌موومان باش ده‌زانین کە تیئوورسیەن و موهه‌ندیسی ئه‌و وعده و وەعیدانە، و تەنانەت لیک دابرانەکەش کاک مه‌لا عه‌ولای حه‌سەنزاده بوو.
لەو کۆڕە و وتەکانی حەسەن زادە دا کۆمەڵێک دەستەواژە و بۆچوونی ناتەبای بەڕیزیان لە گەل کاتی لەت کردنی حیزب سرنجیان ڕاکێشام کە بەتەواوی جیاواز بوون جیاوازی هەم لە بەکار هێنانی دەستەواژە، هەم داڕشتنی باسەکە بە جۆرێک بۆنی پارێزەرێکی ڕاستەقینەی (تمامیت ارضی ایران) ی لێدەهات و تەنانەت کۆماری کوردستان بە کۆماری پێشەوا قازی دەناسێنێ و دواتریش کۆمارێکی خودموختار، ئەو خالانەی کە جێی سرنج بوون:
1 ـ به بێ ئه‌وه‌ی خۆی به کۆ بوونه‌وه‌که بناسینێ ، وه‌ک هه‌مه‌کاره‌ی حدک ده‌ستی کرد بە قسان.
2 ـ به نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو حیزبه کوردییەکان گوتی: هیچ حیزبیکی کوردی به‌رنامه‌ی له‌ت کردنی ئیرانی له به‌رنامه‌دا نیە.
3 ـ پاشان وه‌ک نوێنه‌ری هه‌مووی کوردستان ده‌ڵی: ئه‌فراد شتی وا ده‌ڵین ( مەبەستی ئەوەیە کە خه‌لک یان تاکی کورد باسی سه‌ر به‌خۆیی کوردستان ده‌کەن) به‌ڵام ئه‌وه حیزبه سیاسییەکانن که مه‌سٶولن ( کورت و موخته‌سه‌ر خه‌لک مافی بڕیاری نیە و حیزبەکانن بڕیار دەدەن ) .
4 ـ لە فەرمایشەکانی دا به‌ڵینی به رێژیمی جمهوری ئیسلامی و موجاهیدینی خه‌لک و هه‌موو شوینیسته ئێرانییەکان ده‌دا و ده‌ڵی: هیچ خه‌ته‌رێک له لایه‌ن حیزبه سیاسی یە نەته‌وه خوازه‌کانه‌وه له سه‌ر ئێران نیە و ماف خوازان ئێران له‌ت ناکه‌ن!؟ پرسیار ئەوەیە کە ئەدی بۆ ئێرانەکەتان له‌سه‌ر نێوه‌که‌تان قرتاند؟
5 ـ وێڕایی ئەوەی کە هەم کاک مه‌لا عه‌ولا وهەم حدک،ی کوردستانی و نەتەوەیی لە هەمووشوێنێک خۆیان بە ڕێبواری ڕاستەقینەی کۆماری کوردستان و میراتگری کۆماری کوردستان ده‌زانن، به‌ڵام سه‌بارەت به کۆماری کوردستان بەڕیزیان ده‌ڵی: قازی محمدیش بۆ خودموختاری تێکۆشاوه.
6 ـ کاک مه‌لا عه‌ولا خۆی پێ‌ڕاناگیری و له هاوپیمانیەتیی حدکا و کۆمه‌ڵه دڵگرانی خۆی و حیزبه‌که‌ی ده‌رده‌بری!؟.
7 ـ سه‌باره‌ت به هاورێیان پێشووش ده‌ڵی: حیزب دیموکرات(مەبەست حدک) یە ، داوای یه‌کگرتنه‌وه‌ی نه‌کردووە…..
خوێنەری خۆشەویست /
پێشنیارت پێ دەکەم کە بە دیقەتەوە گوێ لە فەرماشیتەکانی بەڕێز حەسەن زادە بگرە و خۆت ببە بە قازی. داخوا ئەم باس و بابەتانەی کە لەم گرتە ڤیدۆیە دا باسی دەکا ، بۆچوون و گەڵاڵە و لیدوانەکانی سەردەمی لەت کردنی حیزبن؟
بڵێی ئەوە قسەی ئەو کەسە بن کە به شاره‌کانی ئوروپادا ده‌گراو کۆبوونه‌وه‌ی ساز دکردو دەیگوت: ئێمە وای لە حیزبی دێمۆکرات دەکەین کە تەنیا ئەو حیزبە بە ناوەکەی ڕا بناسرێ. بڵێی قسەی ئەو کەسە نەبن کە دژی ئێرانچیەتی و ئێرانگەری بوو؟ بڵێی ئەو قسانە هی داڕێژەری بیرۆکەی دووبارە زیندووکردنەوەی کۆماری کوردستان بێ؟
لە سیاسەت دا ئاڵ‌و گۆڕ بە سەر بیر وبۆچوون دا دێت و ڕەوایە ، بەڵام ئەو سوورانەوەیە بەو ڕادەیە کەمتر لە شەش ساڵ دا نیشانەی چەواشەکاری و فرێودانی خەڵک و هاوڕێیانی نیە؟ یانئەوەی کە دەڵێ داوای یەک گرتنمان نەکردووە، نیشانەی ئەوە نیە کە ئەو چەند ساڵە لە گەل خەڵک ناڕاست بوون و باسی یەک گرتن تەنیا خۆراکێکی چەوری تەبلیغاتی بە دژی هاوڕێیانی پێشووی خۆیان بووە؟
پرسیار زۆرن و چەواشەکاریەکانیش درێژەیان هەیە.