"an independent online kurdish website

بایکوتی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران و وەڵامی ڕەدی خەڵکی کوردستان بۆ ئەم بایکۆتە چی بە حیزبەکانی رۆژهەلاتی کوردستان دەڵی؟amir_palanij

فیداکاری و خۆنەویستیی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێران بە دژی رێژیمی پاشایەتی و پاشان لە بەرانبەر رێژیمی سەرەرۆی ئاخوندیی ئیران، و بەشداری کردنیان لە خەباتی سیاسی و چەکداری و پشتیوانی کردنیان لە رێکخراوە کوردستانییەکان لە سەر ئەساسی خەبات هەتا وەدیهاتنی مافەکانی خەڵکی کوردستان، نیشانەی تێگەیشتوویی خەڵکی کوردستان بوو.

 ئەمە لە کاتێکدایە کە حیزبی رێبەر و پێشڕەو دەست لە ملانی خەڵک و خاکی کوردستان بوون. ئەو کاتانەی جووتیارێکی کورد پێشمەرگەیەکی چەک لە شان نانی ئیسراحەتیان پێکەوە دەخوارد، ئەو کاتانەی کە دایکێکی کورد کە نانی بۆ مندالەکانی دروست دەکرد، بەشە نانی پێشمەرگەکانی بە تایبەت دادەنا. ئەو کاتەنای کە کاسبکارێکی کورد لە داهاتی رۆژانەی بەشێکی بۆ یارمەتی شۆڕشگێڕان دادەنا. ئەوە لە بەر ئەوە بوو رێبەریی خەباتی نەتەوایەتی و شۆرشگێران لەگەڵ خەڵکدا دەست لە ملانی یەک بوون. ئەو کاتانەی ئیتلاعاتییەک نەی دەتوانی بە مەیلی خۆی ئەزیەتی خەڵکی کوردستان بکا. بۆیە دەکرا ئەو وەختانە بە خەڵک بڵێی چی بکەن چۆن بەرخورد بکەن.
لە ماوەی٣٤ ساڵ دەسەڵاتی مەلاکانی ئێراندا خوێندن بە زمانی فارسی، نوێژ و تاعەت، لە پێناوی کۆماری ئیسلامی ئیران، شناسنامە بە فارسی، کاری ئیداری لە ژێر دەسەڵاتی ئاخوندی، کوشتن و ئیعدام کردنی خەڵکی بێ دیفاع  ، بەشێکە لە خۆسەپاندنی دەوڵەتی ئیسلامی ئێران.
ئێستاش لە پاش ٢٢ ساڵ دابڕان و فاسڵەی نێوان خەڵک و رێبەریی شۆرش، لە پاش شەش هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لە ئێران، ئینشعابی دوو٢ حیزبی گەورەی کوردستانی بۆ شەش حیزب و یەک ئامانج، بە میتۆدی سی ساڵ پێش کارکردن پێمان دەڵی: راگەیەندراوی بایکۆتکردن خوێندەوەی بۆ نەکرابوو. ئەوان لە بیریان چووبوو ئەو میتۆدەی ئەوان کاری پێ دەکەن هی ئەو کاتانەی لەگەڵ خەڵک دەست لەملان بوون. ئێستا لە پاش ئەو هەموو فاسیڵەیە لە نێوان ئەحزابی کوردستانی و خەڵک. راگەیەندراوێکی سەر کاغەز ناتوانێ خەڵک حاڵی بکا، ئەگەر دەنگ نەدەن دەبیت چی بکەن؟ ئەوەش لە راگەیەندراوەکەدا نەهاتبوو.
بەشێکی تری وەڵامی ڕەدی خەڵک بەش بەش بوونی ئەحزاب بووە. چۆنیەتی بەلاغی راگەیاندنی بایکوت کە نەی تووانی بە خەڵک بڵێ چی بکەن. لانی کەم بڵێی ئەگەر دەنگتان دا داخوازتان چی بێت. ئەگەر دەنگتان نەدا بڵی لە سەر چی دەنگیان نەداوە. ئەمانە کورتەیەک لە زەعفەکانی راگەیەندراوی ئەحزابی رۆژهەڵاتی کوردستان بوون. باشتر وایە پێداچوونەوە و خوێندنەوەکی تر بۆ چۆنیەتی رێبەری کردن و حیزبایەتی بکەن. دوکتور قاسملوو دەڵێ: “ئەگەر رۆژیک حیزب و خەڵک فاسیڵەیان کەوتە نێوانیان  ئیدی ئەوە چیتر حیزبی رێبەر نییە”.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی